خەریکە بمرم
مۆڵـەت هەیە هەناسەیەک هەڵبمژم ؟
(ئەوەى کورد نازانێت تامى چیى ئەدات ، ئازادییە)

پێشڕەو حەمید
ئەگەر ئازادیی بەمانا فیزیکییەکەى خۆى ئامادەیى هەبێت ئەوا موڵکى
سروشتە و مرۆڤیش وەک بونەوەرێکى هەستیار لە سروشتى خویدا خاوەنى
ئازادەییەکانە لەهەربوارێکدا ، بەڵام ئەم ئازادییە چۆن دەگاتە مرۆڤ و
مرۆڤەکانى تر بەناوى پاراستنى خودى چەمکى ( ئازادیی ) یەوە چۆن ئازادیی
لە کەسانى تر وەردەگرنەوەو بەدیارى بە کەسانى تر ى دەبەخشن ؟!
کێن ئەوانەى بەناوى هەمومانەوە بڕایار ئەدەن و بەناوى پاراستنى
ئازادییەوە ئازادیی تیرۆر دەکەن ؟ کێن ئەوانەى لەسایەى قوربانى دانى
مرۆڤ بۆ ئازادیی ... ئازادیی کەسانى تر پێشێل دەکەن ؟
من ناڵێم : ئەوەندە ئازادیی ، تاسنورى
ئازادیی من نابەزێنى !؟ بەڵکو دەڵێم : ئەوەندە ئازاد بە تا هەست دەکەى
ئازادیى منت بردو وە و دەبێت بۆم بگەڕێنیتەوە .
ئەوەى لەڕۆژى (13)ئەم مانگەدا ئاسایشى سلێمانى دەرهەق بە کۆمەڵێک
چالاکوانى مەدەنى کردیان لەشارى سلێمانیدا بەناوى پاراستنى یاساوە
جۆرێکە لەپێشێلکردنى سەرە تاترین مافەکانى مرۆڤ کە ( ئازادیی ڕا
دەربڕینە ) ؟ چونکە ئەگەر بیانوى ئاسایش بۆ دەستگیرکردنى ئەو کۆمەڵە
مرۆڤە تەنها وەرنەگرتنى مۆڵەتى یاساییە بۆ ئەنجام دانى چالاکییەکەیان
ئەوا کارێکە ، بە خوێندنەوەى واقیعى ئەمڕۆى کوردستان ( ناتەندروستە ) و
ئازادیى مافى ( تاک ) یان پێشێلکردوە لەبەر چەند هۆکارێک :
1/ بڵاوکردنەوەى بەیاننامە
خۆپیشاندانى جەماوەریی نییە ، یان گردبونەوەى بەکۆمەڵ نییە لە یەکێک لە
پانتایەکانى شاردا ، یان کۆڕو سیمینارێکى کتوپڕنییە تا لە فەزایەکى
کراوە دا لەسەر شەقامێک سازبکرێت و مۆڵەتى بۆوەربگیردرێت .
بەڵکو تەنها بڵاو کردنەوەى بەیاننامەیەک بوو لە دژى بۆردومانکردنە
بەردەوامەکانى هەردو حکومەتى ( ئێران و تورکیا ) کەڕۆژانە ترس و ناخۆشى
بۆ دەرونى مرۆڤەکوردەکانى سەرسنور دروست دەکەن و سروشتى کوردستان
دەسوتێنن و ماڵى خەڵکە بێ دەسەڵاتەکەى کورد کاول دەکەن .
2/ ئەوکەسانەى بەیانەکەیان بڵاو
کردەوە سەربە هەر ئایدیایەک بن بەجلى کوردییە وە چونەسەرشەقامەکان و
لەگەڵ ئەوەى ناوەڕۆکى بەیانەکەیان ئیدانەکردنى هێرشەکانى ئەو دو وڵاتە
و ڕەخەنەکردنى سیاسەتەکانى هەرێم بو لەمەڕ هەڵوێستى لەبەرامبەر ئەوەدا
بەهەمانشێوەش دەستەکانیان پڕبو لە شیرینى و دەمى ئەو خەڵکەیان شیرین
دەکرد کەدەمێکە تەنها تاڵى ناعەدالەتیەکانى دەسەڵاتى کوردى تام دەکەن .
3/ ئایا دەزگاى ئاسایش
سەربەوەزارەتى ناوخۆیە تاداواى مۆڵەتى لێبکرێت ؟ ئەگەر وەڵام بۆئەوە ،
ئەوەیە کە بۆچى داواى مۆڵەت لەوەزارەتى ناوخۆ نەکراوە ، ئەوا من دەڵێم
دەبو یان دەبێت بۆ کارى ئایندەى ئاسایش و وەزارەتى ناوخۆش ئەوەبێت کە
لیستێک ئامادەبکات و تەواوى ئەو چالاکیانەى کەدەکرێت و پێویستیان
بەمۆڵەتە خەڵک و حیزب و ڕێکخراو و.... تد ، لێ ئاگاداربکرێتەوە بۆئەوەى
ئەگەر ( هەڵمژینى هەناسە بۆبەردەوام بون لە ژیان ) کەوتە لیستى مەرجى
مۆڵەتەوە مرۆڤ بتوانێت زۆرترین مۆڵەت وەربگرێت بۆئەوەى شتى سەیرت
ببینێت کە لەسایەى ئازادیی دەسەڵاتى کوردیدا ڕو ئەدەن .
4/ ئاسایش مۆڵەتى لە کێ وەرگرت تا
ئەو کەسانە دەستگیربکات ؟ ئایا بە فەرمانى داد وەردەستگیرکراون یان
ئەوە تەنها بیانویەکى یاسایانە ؟ ئەگەر دادوەر فەرمانى بەندکردنى بۆ
دەرکردون ، ئەوا دادوەر بە ( چى بڕگەیەکى یاسایى ) ئەو فەرمانەى
دەرکردو ئەو کۆمەڵە خەڵکەى لەژورى زیندان قایمکرد؟
5 و 6
و 7 و ....تد ، با چەندین پرسیارى
تر لەلایەن خوینەران و ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ ئاراستە بکرێن تا
بزانرێت وەڵام لاى کێیە و کێیش بەوەڵامەکان ڕەزامەندن ئەگەر وەڵامێک
هەبێت ؟
نوسینى ئەم چەند دێرە یان ئاراستەکردنى ئەم چەند پرسیارە تەنها ژمارە
زیاد کردن نیە بۆ بابەتەکانم ئەوەندەى ئەوە ترسى گەورەمە لە هەڕەشەکردن
بۆسەر ئازادییەکانى تاکى کوردى ؟؟ چونکە مرۆڤ لەکوردستاندا ئەوەندە
ئازادە کە پایەکانى دەسەڵات نە لەرزێنێ ئەوەندە ئازادە قسە لە سەر ئەو
شتانە نەکات کە بە پشتوێنى ( تابۆ ) پێچراونەتەوە !!
ڕەنگە ئێستا سیاسیە باڵادەستەکانى کورد، پێکەنینیان بێت بەو کەسانەى
لەسەر ئیهانەکردن و بە سوک تەماشاکردنى کۆمەڵگاى کوردى لەلایەن وڵاتانى
دراوسێى وە ، بەیاننامە بڵا دەکەنەوە دەڕژێنە سەرشەقامەکان ؟؟ چونکە
ئەوان واتە ( دەسەڵاتداران ) کوردستان بە مرۆڤ و خاک و ئاسمانەکەیەوە
بەموڵکى خویان ئەزانن و هەرخوشیان بڕیار ئەدەن کێ ئازادە هەواى
کوردستان هەڵبمژێت و کێش بوى نییە توخنى بکەوێت .
دواجار و لەکۆتایدا دەپرسم :
خوپیشاندانانەکانى ئەم دوایەی خەڵکى کوردستان بۆڕاستکردنەوەى هەڵە
گەورەکانى سیاسیەکانى کورد لەکوردستاندا ، مۆڵەتیان لەکێ وەرگرت و کێش
مۆڵەتى پێدان کە بڕژێنە سەرشەقامەکان و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە
سەدامى نوێ و بە هیتلەر ناوزەند بکەن ؟ بۆچى کەس دەستگیرنەکرا ؟
تەنها لەبەر ئەوەى سەرکردەکانمان ، نەیانزانى گەمەزانێکى باشى ناو
گۆرەپانى سیاسى عێراق بن و بەخۆپیشاندانەکانى ئێمە توانیان هەڵەکانیان
ڕاست بکەنەوە ؟ .
peshrawhameed@gmail.com
|