٣٠\٧\٢٠٢٤
خەرمانی چاوەڕوانییمان.

دڵکەش قادر
هەموو نیگایەکانم دەڕژێنە پردی چاوەڕوانییتەوە
تۆ بە ناو خوێنما سەرەتاتکێتە
بە ناو موولوولەکانم دێی و دەچی
تۆ پێم ناڵێی
چۆن دوورییمان دروێنە بکەین و
خەرمانی چاوەڕوانییمان هەڵگرینەوە
تۆ بێژە
چۆن ''قابیل'' لە ماوەی دوورییمان دەرکەین
ئەی فیردەوسی من
ئەم باخچەیەی سەر سینەم خەریکە لە دوورییت وشک بێ
تا کشانی سێبەر بەسەر حەزی ئاوێتەبوونمان
تا ترۆپکی بیرکردنەوەمان
تا متبوونی چاومان
خۆشەویستی
وەرە و بەهەشتم بۆ بگۆڕە
خەرمانی هیوامان بدورینەوە.
سلێمانی
ماڵپهڕی
دڵکەش قادر
|