(خه‌ون یان مۆته‌که) ده‌بنه مۆته‌که شه‌وانه ده‌چنه خه‌ونی تاوانبارانه‌وه - ١ -
هیوا موحه‌مه‌د
هه‌روه‌ک ده‌زانن یه‌که‌مین به‌شی کتێبی ( خه‌ون یان مۆته‌که له سایتی سبه‌ی دا بلاو کرایه‌وه که له‌لایه‌ن نه‌وشیروان موسته‌فاوه نووسراوه ) دیتنی ناوی کتێبه‌که زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام به‌لام له‌وه‌ش زیاتر ناوه‌رۆکی باسه‌که گه‌ڕاندمیه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه و لێکدانه‌وه و بۆچوونی ( لاوازانه‌ی ) خه‌ڵکی به‌دبه‌ختی کورد و ئه‌و قسه‌یه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێم له سڵێمانی پالاس کردی و ووتی من و مام جه‌لال له هه‌موو که‌س بێ‌تاوان ترین له شه‌ڕی براکوژیدا.
سه‌ره‌تای هه‌لگیرسانی شه‌ڕ.
شه‌ڕ که له‌سه‌ر جێ دوکانه‌وه دروست بوه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که له به‌رپرسانی پ‌د‌ک و ینک له قه‌ڵادزێ و ڕانیه به‌هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه کردنه‌وه مامه‌ڵه‌یان بکردایه ئه‌وه ده‌یانتوانی کۆنتڕۆڵی خه‌ڵک بکه‌ن و نه‌هێڵن ته‌شه‌نه بستێنێ ، ئه‌مه هه‌رچه‌نده من باوه‌ڕم به‌وه نیه که جه‌ماوه‌ر ویستبێتی به‌ڵکو لایه‌نگرانی یه‌کێتی بوون که چوون به‌ره‌نگاری عه‌لی حه‌سۆیان کردوه ، نامه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینیش و موسته‌فا چاوڕه‌شیش که تیایدا ده‌لێن جه‌ماوه‌ر به‌ره‌نگاریان بوه‌ته‌وه ئێمه‌ش لایه‌نی جه‌ماوه‌رمان گرتوه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه لای سه‌رکردایه‌تی بیسه‌لمێنن که ئه‌وان هه‌میشه پشتی جه‌ماوه‌ر ده‌گرن و روو به‌ڕووی سزا نه‌بنه‌وه ، موسته‌فا چاوڕه‌ش له‌نامه‌یه‌کدا بۆ م.س 2-5- 94 واتا دووه‌م رۆژی کێشه‌که‌یه ده‌نووسێ : شه‌ڕ له قه‌ڵادزێ به‌رده‌وامه هێزێکی باشمان ناردوه به‌ڵکو ئه‌مڕۆ ته‌واوی بکه‌ین ، شه‌ڕیش ناوه‌ستێ تا تۆڵه‌یان لێ نه‌که‌ینه‌وه ، باره‌گاکانیان ده‌گرین . دواتر داوای چه‌ک و پاره ده‌کات ( ئه‌مه‌شیان له کاتێکدا به‌ر پرسی مه‌یدانی ینک ئه‌وه ڕایه‌تی که یونس رۆژبه‌یانی و دارۆ شێخ چوون بۆ دامرکاندنه‌وه ، که‌چی پێیان ده‌ڵێن خه‌ڵک و عه‌شیره‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که کوژراون بۆمان ئارام نابنه‌وه . (ئه‌مه درۆ کردنه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر نه‌ک پشتگیری کردنی جه‌ماوه‌ر ) دیسان نامه‌یه‌کی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕین له شه‌وی 1/2 ی مانگی ئایار 94 که ئاراسته‌ی م.س ینک کراوه ده‌لێت ؛ ئێمه خۆمان چاره‌سه‌ری وه‌زعه‌که ده‌که‌ین هه‌قتان نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ڵبه‌نده چرای سه‌وزی له سه‌ره‌وه پێ نه‌درابێت چۆن له به‌رامبه‌ر م.س که ده‌سته‌ڵاتی به‌رزی حزبه ده‌ڵێت ئێوه هه‌قتان نه‌بێت ؟ ئه‌ی م.س بۆ دایه ده‌ست ئه‌و چه‌ند که‌سه که به‌و ئاقارهیدا به‌رن و هه‌زاران که‌سی تیادا ببیته قوربانی ئێستاش تاوانباران به‌رپرسی بالا بن و ئه‌وانیش له ناخی زه‌ویدا ؟ مام جه‌لال له نامه‌یکدا بۆ م.س ده‌ڵێت ناشتنی جه‌لالی حاجی حوسێن بکه‌نه خۆپیشاندان و داوا بکه‌ن بکوژان سزا بدرێن ، که‌چی که پارتی ویستیان بۆ عوسمانی قادر مونه‌وه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه ینک لێیان که‌وتنه ده‌ست ڕیژ و لێیان کوشتن.
رای سه‌رکردایه‌تی به‌تایبه‌ت مامجه‌لال و مه‌سعود بارزانی :
ئێمه‌ی خه‌ڵک له ڕێگه‌ی میدیاکان و ئه‌و بانگه‌واز و بهیاننامانهوه هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان ده‌دا به‌ڵام ئێستا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و نامه‌و بانه گهوازانه هه‌موویان بۆ رای گشتی بوه وه‌ک مام جه‌لال له نامه‌یه‌کیدا بۆ مه‌کته‌بی سیاسی 3-5-94 ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی دهۆکیان گرتوه ئێوه‌ش به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن له شوێنێکی تره‌وه . ئه‌و جار ده‌ڵێ سیاسه‌تی گشتیشمان هه‌روه‌ک ڕاسپارده‌کانی دوێنێ شه‌و هه‌ڵوێست خۆتان هه‌بێت . هه‌ر له‌هه‌مان ڕۆژدا 3-5-94 نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌کات و تیایدا هاتوه ده‌ڵێت : زۆر به‌داخه‌وه خه‌به‌ره ناخۆش و دڵ تهزێنهکانی شه‌ڕی نێوان نه‌فامان و نامهسؤلانهی پ‌د‌ک و ینک مان بیست ، من و کاکه نه‌وه ده‌ستبه‌جێ بروسکه‌مان کردوه بۆ م.س ینک که په‌یڕه‌وی ئامۆژگاری جه‌نابت بن ، هه‌قه جه‌نابتان ده‌وری مێژوویی خۆتان ببینن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش برایه‌تی نێوانمان ....له نیوان ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌دا بۆ مان ده‌ده‌که‌وێت که مام جه‌لال نه‌یویستوه شه‌ڕ رابگیرێت چونکه ئه‌و زانیویه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وانیش له شارێکی تر بنکه‌یه‌کی پارتی بگرن دیسان ئه‌اونیش له جێگه‌یه‌کی تر تۆڵه ده‌که‌نه‌وه و خۆشیان چاک ده‌زانن و ئه‌زموونێکی دوور و درێژیان له ناو بزاڤی کوردی دا هه‌یه که هه‌موو شه‌ڕه‌کان له تۆڵه به تۆڵه‌وه دروست بوه . مه‌سعود بارزانی داوا له مام جه‌لال ده‌کات که به‌زووترین کات بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵکو بتوانن دووقۆڵی خۆیان هه‌وڵ بده‌ن بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ تا وه‌کو ته‌شه‌نه نه‌سێنێت ، مام جه‌لالیش داوا له‌و ده‌کات که رۆڵی خۆی به‌کار بهێنێت ، که‌چی له‌لایه‌کی تره‌وه و له نامه‌یه‌کی دیکه‌دا که بۆ به‌رهه‌م ساڵحی ناردوه ده‌ڵێت به خزمه‌کان ( مه‌به‌ستی ئه‌مریکیه‌کانه ) بڵی ( خاڵی 3 ) ئه‌وه‌ی کاک مه‌سعود ده‌ڵێ گوایه به‌قسه‌م ناکه‌ن ڕاست نیه چونکه که‌س له قسه‌ی ئه‌و ده‌رناچێت ته‌نانه‌ت هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ش . لێره‌دا مام جه‌لال ده‌یه‌وێت کارێک بکات که ئه‌مریکیه‌کان بکه‌ونه گومان له بانگه‌وازه‌کانی بارزانی که ده‌ڵێت با شه‌ڕ بوه‌ستێت ئه‌گه‌ر نا که‌ی پێویست ده‌کات هێشتا هه‌فته‌یه‌ک تێ نه‌په‌ڕیوه به‌سه‌ر شه‌ڕدا ئه‌و ئه‌وه‌نده به شک بێت له قسه‌کانی هاوپه‌یمانه‌که‌ی . مه‌سعود بارزانیش له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ( حه‌یات 1-6-94 ) واتا یه‌ک مانگ دوای شه‌ڕ ده‌ست پێکردن ده‌ڵێت جه‌ماوه‌ری تاله‌بانی دابه‌زیوه بۆیه په‌نای بۆ چه‌ک بردوه ، هیچ چاره‌یه‌کیش نیه ته‌نها گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆ شه‌رعیه‌ت . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : یه‌کێتی ( په‌یڕه‌وی ئاستێکی دیکتاتۆرانه‌ی هه‌یه که هه‌موو که‌س لێی ناڕازین له سلێمانی و که‌رکوک . هه‌روا له وه‌لامی پرسیارێکی تردا ده‌ڵێت : هێزه‌کانی ئیسلامییه کوردیه‌کان به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن به‌ره‌نگاری هه‌ستی له خۆبایی بوونی هێزه‌کانی تاڵه‌بانی ده‌بنه‌وه . ئه‌م قسانه‌ی هه‌ردوو سه‌رکرده ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن که هه‌ردوکیان له بار بوون بۆ شه‌ڕ هه‌ڵگیرسان و دژایه‌تی یه‌کتر کردن و قین له‌یه‌کتر ، ئاسان نیه تۆ دوای مانگێک شه‌ڕ به هاوپه‌یمانه‌که‌ی خۆت بڵێیت دیکتاتۆر ئه‌گه‌ر پێشتر قینت له دڵدا نه‌بێت به‌رامبه‌ریان . هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر عێڕاق هێرش بکاته سه‌ر کوردستان ئه‌وه ینک و حکومه‌تی عڕاق لێی به‌رپرسیار ده‌بن که‌چی له ساڵی 1996 خۆیان سوپای عێراقیان هێناو که‌سیش پێی نه‌وتن کێ لێی به‌رپرسیاره . ئه‌و شتانه‌ش ( دۆکومێنتانه ) دیاره که نه‌وشیروان موسته‌فا هی ینک ی که‌وتوه‌ته به‌رده‌ست ده‌نا پێ ده‌چێت نامه ئاڵ و گؤڕ پێکراوه‌کانی نیوان به‌رپرسانی پارتیش له ژێره‌وه جۆرێکی تر بوبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی که خستویانه‌ته روو بۆ میدیاکان .
مام جه‌لال له‌وه‌ی که دره‌نگ ده‌که‌وێت له گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان خه‌لک پیی وابوومهبهستی تایبه‌تی هه‌یه که ناگه‌ڕێته‌وه ده‌یان ووت نایه‌وێت شه‌ڕ دامرکێته‌وه ده‌یه‌وێت به‌ته‌واوی ئاگر بگرێت ئه‌و کات ده‌چێته‌وه ، ئه‌وه‌تا له نامه‌ی رێکخستنی ینک له ئه‌مریکا واتا به‌رهه‌م بۆ مام جه‌لال ده‌ڵێت : خزمان ( ئه‌مریکا ) ده‌ڵێن : دۆستانه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که کارێکی زۆر خراپه مام جه‌لال وا بێته به‌ر چاو که ( مماطله ) بکات . ئه‌مریکیه‌کانیش ئه‌و شکهیان لا دروست بوه بۆیه ده‌ڵێن باوا نه‌بێت .. بۆ ئه‌م به‌شه بڵاو کراوه‌یه‌ی ( خه‌ون یان مۆته‌که ) له کۆتاییدا وێڕای ده‌ست خۆشی له نووسه‌ر ده‌ڵێم پێ ده‌چێت هێشتا ئه‌مانه مشتێ بن له خه‌روارێک و بوونیان به‌لگه‌ی به‌نرخن بۆ مێژوو که کێ به‌رامه‌ر به میلله‌ت تاوانباره و کێ بێ تاوانه .
سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م باسه له کتێبی (خه‌ون یان مۆته‌که ) وه‌رگیراوه.
|