٢\٦\٢٠١٧
خەونەکانمان
لە نێو
ئەنگوسەکانمانەوە دێنە دەرێ.

سەڵاح
حەمەئەمین
خۆم به‌سه‌ر ته‌مه‌نه
وونبووه‌كه‌مدا
شۆڕ ئه‌كه‌مه‌وه
چه‌ندین ساڵه
هه‌نگاوه‌كانم
به‌دوای ناونیشانێكی
هه‌ڵه‌دا وێڵن
ته‌مه‌نم له نیو
هێڵه چه‌ماوه‌كانی له‌پمدا
دیته ده‌ری و
تا ئه‌میستا
وێڵ بوونه‌كه‌م
كۆتایی نه‌هاتووه.
خه‌ونه‌كانم
گشت شه‌وانێك
له‌نیو لیفه‌ی (با) و
لق و پۆپی دره‌ختی سه‌رمادا
رۆژ ئه‌كاته‌وه
گشت به‌یانیانێكیش
لیفه‌ی شه‌وانم
ئه‌بیته بالیفی به‌فر و
له‌ژێر سه‌رمدا
گرمۆڵه ئه‌بیت ،
هه‌موو به‌یانیانێك
خه‌ونه به‌فرینه‌كانم
كه‌م ئه‌كه‌ن و
ئه‌توینه‌وه.
سه‌رده‌مانێك
قریشكه وبڵیسه‌ی هه‌ور
هه‌موو شه‌وانێك رێگه‌مانی رۆشن ئه‌كرده‌وه
هه‌موو شه‌وێك
تا به‌ره‌به‌یان قژی خه‌ونه‌كانمانی ئه‌هۆنییه‌وه
بارانیش
هه‌موو شه‌وێك
له‌دواماندا جێ پییه‌كانمانی
له جه‌ندرمه‌كان ئه‌شارده‌وه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
خه‌ونه‌كانمان
هه‌موو رۆژێك
گه‌ز گه‌ز باڵایان ئه‌كرد...
ئه‌فسوس
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا
هه‌موو رۆژێك
خه‌ونه‌كانمان
له نێو ئه‌نگوسته‌كانمانه‌وه دێنە ده‌رێ.
چه‌ندین ساڵه
خه‌ونه‌كانمان
له نیو تارێكی شه‌وی
كپ و ماتدا
له‌دایك ئه‌بن
له‌به‌ر رۆشنایی
چه‌خماخه‌و هه‌وره تریشقه‌دا
گاگۆڵكی ئه‌كه‌ن
ئه‌كه‌ونه سه‌ر پێ
خه‌ونه‌كانمان
بست به بستی
خاكی ئه‌م وڵاته په‌ی ئه‌كه‌ن
به شه‌قه‌ی باڵ
شاخ و دۆڵ و
كیو نامینیت
له‌سه‌ریان نه‌نیشنه‌وه
خۆیانی تیا حه‌شار نه‌ده‌ن
ئه‌فسوس
خه‌ونه‌كانمان
له‌گه‌ڵ گزنگی به‌ره‌به‌یانا
كه خۆر دادێت
ئه‌ده‌ن له شه‌قه‌ی باڵ و
ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌جێ دێڵن.
هه‌موو شه‌وێك
تاریكی
به‌ره‌و شه‌قامه‌كانی وێڵ بووندا
په‌له‌كیشم ئه‌كات،
له‌گه‌ڵمدا
یه‌كه یه‌كه
ده‌رگای خه‌ونه كڵۆم دراوه‌كان
به‌سه‌ر ئه‌كاته‌وه
ره‌شه باش
له‌م وه‌رزه‌ی
خه‌زانی خه‌ونه‌دا
له‌نیو ئه‌نگوستی خه‌ونێكی
به‌ساڵاچووه‌وه
دێته ده‌رو
خۆی به مه‌مله‌كه‌ته
شه‌كه‌ت و ماندووه‌كه‌مدا ئه‌كات
له كوچه‌و شه‌قامی
ئه‌ندێشه‌كانیدا
گوزه‌ر ئه‌كات
له‌و ساته وه‌خته‌دا
(با) له پاڵ تاوه‌رێكی به‌ساڵاچوودا
خۆی ئه‌شارێته‌وه ،
رۆشناییه‌كان
خۆیان حه‌شار ئه‌ده‌ن و
زمانیان له گۆ ئه‌كه‌وێت
نامه‌ی عیشق ناخۆیننه‌وه
ره‌شه‌با
له‌و ساته‌دا
یه‌كه یه‌كه
تروسكه‌ی مۆمه‌كان ئه‌كوژینیته‌وه.
salah1325681@gmail.com
|