٢٧\٢\٢٠١٨ خەونەکەی (باران).
(باران) خەونێکی خۆشی بینی، کە بە ئاگا ھاتەوە چووە لای ھاوڕێکانی و خەونەکەی بۆ گێڕانەوە، لە خەونمدا مامۆستا بووم، لەگەڵ مامۆستاکانی تردا ھەموو پەڕتوکەکانی پۆلی یەکمان سکان کرد و بە قوتابییەکانمان وت کێ ئایپادی ھەیە، بەیانی لەگەڵ خۆی بیھێنێت! چەند خۆشبوو ھەموو ھەیانبوو. بۆ بەیانی ھەمووان ئاپادەکانیان ھێنابوو ناوی خۆشیان لەسەر نووسیبوو. لێمان وەرگرتن و بابەتە سکانکراوەکانمان لەسەر ئایپادی ھەریەکەیان دابەزاند.
بۆ ڕۆژی دواتر لەسەر ئاپیادەکە وانەیان
دەخوێند و ھەر لەسەر ئایپادەکەش ئەرکەکانیان دەنووسیەوە, لە وانەی
پێنجەمدا پێمان وتن بۆ بەیانی پێویست ناکات جانتا قورسەکانتان بھێنن.
چونکە ئێستا ھەموو بابەتەکان لەسەر ئایپادەکانتان ھەن. باران بە
پێکەنینەوە وتی: بەداخەوە کە بە ئاگا ھاتمەوە تەماشادەکەم مامۆستا نیم
و ھەروەک جاران قوتابیم! جانتا و ئایپادەکەشم ھەروەک خۆیان ماونەتەوە،
ئیتر ھەمووان دایانە قاقای پێکەنین و وتیان: خۆزگە خەونەکەی باران
دەھاتە دی بۆ ھەمووان.
|