په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٢\٢٠١٩

خەونێکی تری باران.


عەلی حەمەڕەشید   


''باران'' رۆژانە جانتا قورسەکەی دەکردە شانی و بە دڵخۆشییەوە دەچوو بۆ قوتابخانە، ھەرچەندە قوتابخانەکەشی لە ماڵەوەیانەوە نزیک بوو، بەڵام قورسیی جانتاکەی زۆر ماندووی دەکرد و ئازاری پشتی دەدا. شەوێک لە ماڵەوە هەموو پەرتوکەکانی دەرهێنا و لەگەڵ خۆیدا کەوتە وتووێژ: (باشە من رۆژانە ئەو ھەموو پەرتوکە دەبەم، کەچی ھەر یەکەیان یەک لاپەڕەی لێدەخوێنیین، ھەندێک جاریش دایکم یان باوکم لەگەڵمدا دێن و جانتاکەم بۆ ھەڵدەگرن، ئەوە براکەی دارای ھاوڕێم کە خاوەن پێداویستی تایبەتە ھەموو رۆژێک دەبێ کەسێک جانتاکەی بۆ ھەڵبگرێ).

باران بیری لە چارەسەرێک دەکردەوە، بەڵام لەبەرئەوەی کە زۆر ماندوو بوو خەوی لێکەوت، هۆشی هەر لای چارەسەر بوو، بۆیە خەونێکی زۆر خۆشی بینی، کە لە خەو هەستا خەونەکەی بۆ ئارۆ و دایک و باوکی گێڕایەوە:

 

- لە خەونمدا ئەم بەیانییە کە چووم بۆ قوتابخانە جانتاکەم یەک پەڕتووک و چەند تیانووسێکی تێدا بوو، ئەوەندە سووک بوو نەبێتەوە! (ئارۆ گوتی):

- شتی وا چۆن دەبێ؟! (باران بە پێکەنینەوە گوتی):

- چۆن نابێ بەشی یەک مانگ خوێندنی ھەر وانەیەک لە یەک پەرتوکدا کۆکرابووەوە و مانگانە پەرتوکی نوێمان وەردەگرت. (ئارۆ گوتی):

- ئای کە خۆشە ئەو خەونە خۆشەت بێتە دی.
____________________________________________
بیرۆکەی ئەم چیرۆکە لە ئینتەرنێتەوە وەرگیراوە.

 

٢٦\٩\٢٠١٩
ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک