| 
			٩\١\٢٠١٥ 
			  
			  خەونە 
			رەنگاوڕەنگەکان. 
			 
			دایکی سۆلاڤ 
			بۆ هەمیشە لە 
			ئامێزتامبەرەنگاری ژین ئەبمەوە
 بە پەیژەی بیرەوەریما سەرئەکەوم و
 دێمەوە خوار بە دڵی بێ ژەنگمەوە
 *  *  *  *
 ئەی درەختی خەونە ڕەنگاوڕەنگەکانم
 پاڵم داوە بە ( قەد)تەوە هەڵکوڕماوم!
 وێنەکانی بیرەوەریم
 دێن و ئەڕۆن لەپێش چاوم
 *  *  *  *
 لانەی ژینم، ئەتپەرستم
 خۆشم ئەوێیت بە گشت هەستم!
 خۆشەویستی من بێدەگە!
 سوتانێکی بێ کڵپەیە !
 گوڵە، پەپوولەیە، هەنگە!
 پەلکەزێڕینەی حەوت ڕەنگە!
 *  *  *  *
 دنیای عیشقم باڵندەی وەرزی بەهارە
 ترسی وا لە گێژەڵووکە و شەوی تارە!
 خۆشەویستیم پەرۆشی و پەلەکردنە
 گوڵی دەستی (خاتوو زینە)، ئەستێرەیە و
 پرشنگ ئەدا، عیشقی شێتانە و مردنە!
 وەک خۆرەکەت گەرم و گوڕە
 لە دووریت سەرسام و تەنیام
 لەم وڵاتە سارد و سڕە!
 
			٨\٢\٢٠٠١ 
			- سوێد
 
			  
			  
			  
			  |