خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی
چاکتره یا خه‌ونی کورسییه‌ک له تاران؟!

ئه‌یوب ره‌حمانی
بنچینه ناسراوه‌کانی زانستی مه‌نتق پێمان ئه‌ڵێن که هه‌مو دروست
بوونێک، هه‌مو خوڵقانێک، هه‌مو له‌دایک بوونێک، هه‌مو سیسته‌م و تێئۆری
و دام و ده‌زگایه‌ک ده‌گاته نیهایه‌تێک، یا کۆتاییه‌ک و یا مه‌رگێک!
ئه‌مه سروشتی ناسڕاوی تا ئێستای ژیان له سه‌ر ئه‌رز و یا سروشتی
مرۆڤایه‌تیه و ئیراده‌ی هیچکه‌س له‌م یاسایه به ده‌ر نیه. ئه‌وه‌ی
ده‌مێنێته‌وه و له ناو ناچێت وزه‌یه، که ته‌نیا شکڵ یا خۆ فۆڕمی ده‌گۆڕدرێت.
30 ساڵ پێش ئێستا له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی نیزامی شۆڤینیستی په‌هله‌وی،
خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتوو ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به ئیراده‌ی میلیۆنی
خۆیان ئه‌و نیزامه ئێکسپایه‌ڕه‌یان بۆ هه‌میشه ڕوخاند. له سه‌ر خه‌نده‌قی
ئه‌و شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نیزامێکی دواکه‌وتوو
بنیاتنرا که هه‌ر له یه‌که‌م خشته‌کانیه‌وه به خواری داندران و
نیزامێک به خوار و خێچی هه‌ڵچندرا که هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه مه‌حکوم
بوو به نه‌مان و فه‌وتان. له‌م نیزامه تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه
دواکه‌وتووه‌دا هه‌مو مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ، هه‌مو ئازادیه‌کان،
هه‌مو مافه‌کانی ژنان و منداڵان، کرێکاران و خوێنداکاران و مامۆستایان
و هتد و هه‌مو مافه سێنفیه‌کانیان به دواکه‌وتووانه‌ترین و بێ ڕه‌وشتترین
شێوه ئه‌خڵاقیه‌کان ژێر پێ نران. هه‌مو ئه‌م پێشێلکاریانه له
کوردستان به هۆی جیاوازی ڕه‌گه‌زی و ئایینی به چه‌ند قات زیاتر بوون
و به جورئه‌ت ئه‌توانم بڵێم که له کوردستان هیچ مافێک بۆ ئه‌م گه‌له
بوونی نه‌بو و ئێستاش که ئێستایه هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه و خراپتر بووه
و چاکتر نه‌بووه! گه‌لی مافخوراو و خۆڕاگری کوردستان که هه‌ر له سه‌ره‌تای
دروست بوونی کۆماری ئیسلامی، ئه‌م غوده سه‌ره‌تانیه، تێ گه‌یی که
دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختی ئه‌م نیزامه‌ش هه‌ر وه‌ک نیزامگه‌لی پێشوتر له‌و
وڵاته له دژی گه‌لی کوردستان و مافه ڕه‌واکانی هه‌ر یه‌ک شتن و نه‌گۆڕاون،
به ناچاری ئه‌م جاره‌ش شانی خسته به‌ر خه‌باتێکی نه‌خوازڕاو و له
پسان نه‌هاتوی دیکه، که سه‌ره‌ڕای که‌م و کوڕیه‌کانی به‌ڵام به‌رده‌وام
تا به ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه. گه‌لی ئێمه شۆڤینیزم و به‌رته‌ری خوازی
گه‌لی فارسی زۆر چاک ناسیوه و به ته‌جروبه بۆی ده‌رکه‌وتووه، هه‌ر
بۆیه له دژی هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردنێک خه‌باتێکی له پسان نه‌هاتوی ده‌ست
پێ کردوه.
باوکانی ئێمه واته نه‌سڵی پێش ئێمه له خه‌باتی دژی ڕوخانی نیزامی
پاشایه‌تی نه ته‌نیا له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ناو جوگڕافییای سیاسی
ئێران وه‌دوا نه‌که‌وتن، به‌ڵکو چه‌ند هه‌نگاویش له پێشییانه‌وه بوون،
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد ئه‌و کاتیش له هه‌مووان زیاتر مافه‌کانی پێشێل
ده‌کران و هه‌ر بۆیه‌شه له هه‌موان زیاترپێویستی به ئازادی بوو.
شۆڕشی حه‌فتا و نۆی زایینی سه‌رکه‌وت و به داخه‌وه ئه‌مجاره‌شیان هه‌وساری
شۆڕش درا ده‌ست گه‌لی فارس و ئیسلامیه توندڕه‌وه شیعه فارسه‌کان، که
سه‌مه‌ره‌که‌ی دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی بوو. گه‌لی کوردستان که ده‌بوو
له ده‌خاڵه‌تی سیاسی ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ر له هه‌موان زیاتری به‌ر
ناکه‌وێت، لانیکه‌م به‌شی ئه‌و له‌وانیتر که‌متر نه‌بێت و له‌گه‌ڵیان
به‌رابه‌ر بێت، به‌ڵام ئه‌مه له منتقی شۆڤینیزمی فارس‌دا جێگای نه‌بوو.
پاشان که گه‌لی کوردستان داوای که‌مترین خۆ ئیداره کردنێکی ساده‌ی
کرد، ئه‌ویش له ژێر سه‌یته‌ره‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندیدا، ئه‌مه‌یش نه ته‌نیا
وڵامی نه‌درایه‌وه، به‌ڵکو هه‌ر خێرا پلانی دامرکانه‌وه‌ی هه‌ستی
ئازادیخوازی گه‌لی کوردستان، له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی شۆڤینیزمی فارسی،
ئه‌مجاره ئیسلامی، داڕێژرا و ڕێبه‌ری نیزام، خومه‌ینی و سه‌رۆککۆماری
نیزام به‌نی سه‌در فه‌رمانی سه‌رکوتی گه‌لی کوردیان ده‌ر کرد و وه‌ها
شه‌ڕێکیان به سه‌ر گه‌لی کوردستاندا سه‌پاند که له سی ساڵ له‌مه
پێشه‌وه تا ئێستا به میلیۆنها کورد، ژن و منداڵ و لاو و پیر، کوژراو،
بریندار، سه‌قه‌ت، گیراو، ئه‌شکه‌نجه‌دراو، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر و
ماڵ وێران و ماڵکاول بوون. بنه‌ماڵه نیه که ئه‌گه‌ر شه‌هیدێک یا چه‌ند
شه‌هیدی له کوردستان به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی شۆڤینیستیه‌وه نه‌دا‌بێت،
لانیکه‌م بریندار و یا زه‌ره‌رگه‌لی زۆر گه‌وره‌ی لێ که‌وتووه. ئه‌مانه
هه‌مو سه‌ره‌ڕای پێشێل‌کرانی مافی خوێندن و نوسین به زمانی زگماکی و سه‌ره‌ڕای
له ناوبردنی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی گه‌لی کوردستان و دزین و
فڕۆشتنیان، سه‌ره‌ڕای هه‌مو هه‌ڵاواردنه جنسی و ئایینی و ئه‌تنیکییه‌کان
که به سه‌ر گه‌لی کوردستاندا به شێوه‌ی سیستماتیک به ڕێوه چوون و
به‌ڕێوه ده‌چن. به‌ڵام زۆر به داخ و که‌سه‌ره‌وه و مه‌خابن سه‌ره‌ڕای
هه‌مو ئه‌م ته‌جروبانه ئه‌مڕۆکه به‌شی زۆری حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان هێشتا وانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و شه‌وانه خه‌ونی کورسی ده‌سه‌ڵات
له تاران ده‌بینن، که دواتر به تێر و ته‌سه‌لی دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م
خه‌ونه تاڵانه و زیانه‌کانی!
به‌ڵام ئێستا ئیتر به خۆشییه‌وه هه‌مو نیشانه‌کان، کۆتایی و سه‌ربه‌ره‌وخواریی
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌م هه‌واڵه
به دڵنییاییه‌وه باشترین و خۆشترین مزگێنییه بۆ لانیکه‌م نه‌وه‌د تا
نه‌وه‌د و پێنج له سه‌دی دانیشتوانی ناو جوگرافیای ئێران و زیاده‌ڕه‌وی
نابێت ئه‌گه‌ر بڵێم جیهانیش و دیاره له هه‌مو زیاتر خۆشترین مزگێنییه
بۆ گه‌لی زوڵملێکراو و کۆیله ڕاگیراوی کوردستان. هه‌رگیز له سی ساڵی
ڕابردودا ئاسه‌واری ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه تا ئه‌م سه‌رده‌مه و به
تایبه‌ت ئه‌م مانگانه‌ی ئه‌خیر ڕوون و به‌رچاو نه‌بووه. ده‌نگی شۆڕش و
ژێر و ژوور کردنی سیسته‌می سیاسی له‌و وڵاته نه ته‌نیا به گوێی
دیکتاتۆڕی ئێران، خامه‌نه‌یی و دار و ده‌سته‌که‌ی گه‌ییوه، به‌ڵکو
دڵنیا بوون له شۆڕشێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران له چه‌شنی
شۆڕشی 1979 هه‌مو جیهانی ته‌نیوه و له گه‌لێک وڵاتیش پشتیوانی لێ ده‌کرێت.
دیاره ڕژیم له مێژه گۆڕی خۆی هه‌ڵکه‌ندووه، هه‌ر له‌و کاتانه‌وه‌ی
که بنیاتنه‌ری ڕژیم واته خومه‌ینی دواکه‌وتوانه‌ترین هزره‌کانی تێکه‌ڵ
به سیاسه‌ت له‌و وڵاته کرد و دواتر ڕژیم بۆ قایم کردنی بناغه کۆنه‌کانی
خۆی ده‌ستی دایه سه‌رکوتی خه‌ڵک و به تایبه‌ت که‌مایه‌سیه ئه‌تنیکی
و ئایینیی و هتده‌کان و له‌م ڕێگایه‌شدا خووی دڕنده‌یی و بێ ڕه‌حمی به
ئه‌و په‌ڕی خۆی گه‌یاند و ئه‌وجار له هاوینی شه‌ست و حه‌وت و پاش
کۆتایی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه بۆ چاوترساندنی خه‌ڵک و سڕینه‌وه‌ی ناڕازییان،
ده‌ستی دایه کۆمه‌ڵکوژی هه‌زاران به‌ندکراوی سیاسی، ڕژیم به‌و کارانه‌ی
هه‌ر ئه‌وکات گۆڕی خۆی تاشی و ئیتر هه‌مو شتێک ماتڵی پێ گه‌یشتن و
لێدانی بروسکه بوون. به واتایه‌کی تر یه‌که‌مین خشته خواره‌کان هه‌ر
ئه‌و کات داندران و له سه‌ر خشتی خوار دیواری کۆماری ئیسلامی به‌رز
کرایه‌وه و دواتر دیاره گه‌لی کوردستان و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی
دیکه‌ش به که‌ڕڕات هه‌وڵی ڕوخانی ئه‌و دیواره و بروسکه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگایان لێدا، به‌ڵام هیچکام نه‌یانتوانی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ته‌قینه‌وه
به‌رن و هه‌مو جارێکیش به خوێناوی‌ترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرا، بۆ ئه‌وه‌ی
که کۆماری ئیسلامی هێشتا له لای نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست له ئێران
پشتیوانی لێده‌کرا. به‌ڵام پاش سه‌رهه‌ڵدانی هزری گه‌شه له ئێران، له
ناو ستونه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا و له ناو نه‌ته‌وه‌ی فارسیشدا جوڵانه‌وه‌یه‌ک
له دژی ده‌سه‌ڵات په‌یدا بوو و به سه‌رکه‌وتنی محه‌مه‌دی خاته‌می
هێزی گرت و پاشانیش ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ له حکومه‌ت دور که‌وته‌وه تا ئه‌وه‌ی
که له ئه‌خیر شانۆی هه‌ڵبژاردندا له بیست و دوی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ
که ڕژیم کوده‌تای له ڕێفۆڕمخوازه‌کان کرد، به ئاستی ته‌قینه‌وه گه‌یشت
که هه‌مومان له مانگه‌کانی ڕابردوودا ئاگاداری هه‌واڵه‌کانی بووین.
هه‌ر ئه‌وانه‌ی که تا دوێنی ستونه‌کانی ڕژیم بوون، ئه‌مڕۆکه خۆیان
بوونه‌ته پوازی ڕژیم و به‌ئینشیقاقیان کێشاوه! کورد ئه‌ڵێت "دار ئه‌بێ
پوازی له خۆی بێت"، کۆماری ئیسلامیش ده‌بو پوازی له خۆی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی
غه‌یره خۆییه‌کان بۆ وه‌ها ڕژیمێک به بێ به‌زه‌ییانه و به ئاسانی
له ناو ئه‌بردرێن، به‌ڵام خۆییه‌کان کلکی یه‌کترینیان له مشتدایه و
هه‌مو کون و که‌له‌به‌ره‌کان و خاڵه لاوازه‌کانی یه‌کترین ده‌ناسن و
به ئاسانی ده‌ستیان ناچێته یه‌کترین، هه‌ر بۆیه پوازه خۆییه‌کان
ده‌توانن قه‌یرانی کۆمه‌ڵگا گه‌وره و گه‌وره‌تر بکه‌نه‌وه. وه‌ک
دیتمان پوازی ئه‌مجاره توانی گه‌وره‌ترین درز له له‌شی ئه‌م داره ڕه‌گ
کرماوییه‌دا دروست بکات و به‌م پێیه‌ش و به‌و نیشانه‌گه‌له‌ش که دیارن،
ئه‌م داره ڕزیوه که دو که‌رت بووه به‌ره‌و وردبوون ئه‌ڕوات و ئه‌ویش
له داهاتویه‌کی ئێجگار نیزیکدا. به زمانێکی دیکه قه‌یرانه یه‌ک له
دوا یه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم ئه‌مڕۆکه، نه ته‌نیا له
ناوخۆیاندا له هه‌مو بواره سیاسی و ئابوری و ئیدئۆلۆژیکی و هتددا گه‌وره‌تر
و گه‌وره‌تر بۆته‌وه و هه‌ر واش به‌ره‌و قه‌ڵه‌شان ئه‌ڕوات، به‌ڵکو ئه‌و
قه‌یرانانه له ده‌ره‌وه‌ی خۆی و ناو کۆمه‌ڵگادا و له‌ویش گرنگتر له
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ی نیهایی و لێکترازانی هه‌تاهه‌تایی
بناخه‌کانی ئه‌و ڕژیمه گه‌نده‌ڵه ئه‌ڕوات. ڕژیم لای نه‌وه‌د و هه‌شت
له سه‌دی کۆمه‌ڵگا ئیعتیبار و ئیعتیماد و شه‌رعییه‌تی نه‌ماوه، (که
له لای گه‌لی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچکامییانی نه‌بو) و له
قه‌یرانی مه‌شروعییه‌تدا به سه‌ر ده‌بات و ئاخیرین هه‌ناسه‌کانی هه‌ڵده‌کێشێت!
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
وه‌ک پێشتریش له‌مباره‌وه وتارم ده‌رکردووه، ده‌سه‌ڵاتی کۆماری
ئیسلامی له ئێران ئێستا به ده‌ست سپای پاسداران و ده‌ستگا نیزامی و ئه‌منیه‌تیه‌کانی
ئه‌و ڕژیمه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه باشتر وایه له‌م قۆناخه‌دا به ڕژیم
بوترێت کۆماری سپای پاسداران. سپای پاسداران که هێزێکی مافیایی
ئێجگار ترسناکه، له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته حکومه‌ت نیزامیێه‌کی
ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی به‌ر پا کردووه و ئه‌م حکومه‌ت نیزامییه به تایبه‌ت
له کوردستان که شۆڤینیزمی فارس خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ناوێت و ته‌نیا
خاک و زێدی ئه‌و گه‌له‌ی ده‌وێت، به شێوه‌ی سیستماتیک ئه‌ڕواته پێشه‌وه.
هه‌ر بۆیه له لایه‌ن گه‌لیشه‌وه کوردستان مه‌ڵبه‌ندی نفره‌ت له‌و
ڕژیمه‌یه و دار و ده‌سته‌ی تا ژێر دیان موسه‌له‌حی ڕژیم، شه‌و نیه
که تا به‌یانی له کوردستان خه‌وێکی ئاسوده بکه‌ن و به ئاسوده‌یی شه‌ویان
ڕۆژ بکه‌نه‌وه. کۆماری سپای پاسداران له کوردستان ته‌نانه‌ت ناتوانێت
سیقه به‌و جاش و خۆفڕۆشه کوردانه‌ش بکات که ساڵیانێکی دور و درێژه
له خزمه‌ت به ڕژیمدان و له پشت کردن به گه‌له‌که‌یان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین
ده‌فته‌ری تاوانه‌کانن! ئه‌گه‌ر چی ڕژیم له زاهیردا ئه‌و جاشانه چه‌کداریش
ده‌کات، به‌ڵام بۆ ته‌زویر و ڕیا ناچاره ئه‌و ڕیسکه بکات و هه‌ر وه‌ک
دیتمان له کاتی ڕۆیشتنی خامه‌نه‌یی بۆ کوردستان ئه‌وه‌ی جاش بوون، تا
گه‌ڕانه‌وه‌ی خامه‌نه‌یی، چه‌ک کران!
کۆماری سپای پاسداران له‌م دواییانه‌دا که‌وتۆته داڕشتنی پلانێکی به
خیاڵی خاوی خۆی ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵکی کوردستان و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه
ترساندنی باقی گه‌لانی وه‌زاڵه هاتوی ناو ئێران. ئه‌م پلانه نوێیه
بریتیه له کوشتنی به‌ند کراوانی سیاسی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
و وه‌ک دیتمان ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی ڕابردوو بیستی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لاوێکی
خه‌باتکاری کوردی به ناوی ئیحسان فه‌تاحییان خه‌ڵکی کرماشان ته‌نیا به
تاوانی ئه‌ندامه‌تی له ڕێکخراوێکی سیاسی ئێعدام کرد. ئه‌مه له
حاڵێکدا که هه‌مو پلانه‌که مه‌شکوکه و هێشتا هیچکه‌س ته‌رمی کاک
ئیحسانی نه‌دیوه و گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه
پێشتر له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له ده‌ست دابێت. پاش ئه‌م کاره‌ساته
دڵته‌زێنه بۆ گه‌له‌که‌مان و له پێش هه‌مو که‌س بۆ که‌س و کاری ئه‌م
ئازیزه گیانبه‌ختکردووه له پێناو ئازادی گه‌له‌که‌یدا، ئێستا دوباره
باسی ئه‌وه هه‌یه که ڕژیمی سپای پاسداران به ته‌مای ئیعدامی یه‌کێکی
دیکه له به‌ند کراوانی سیاسی کورده به ناوی شێرکۆ مه‌عارفی خه‌ڵکی
بانه و هه‌ر ئێستا ده‌کوترێت که تیمی ئێعدام به‌ره‌و شاری سه‌قز،
شوێنی به‌ندکراوی کاک شێرکۆ ڕۆیشتون و به‌ڕێکاره‌که‌ی (وه‌کیل) کاک
شێرکۆ به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست ناکه‌وێت و ڕه‌نگه ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتنی له‌سه‌ر بێت بۆیه ناوێرێت هیچ قسه و باسێک له باره‌ی مووه‌کیله‌که‌یه‌وه
بکات!
دیاره کۆماری سپای پاسداران ئه‌گه‌ر بۆی بکرایه، هه‌ر هه‌مو به‌ندکراوانی
سیاسی و غیره سیاسی کوردی به تێکڕا تیا ئه‌برد، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین
به ته‌مایه به خشکه خشک و تاقه تاقه له ناویان ببات و به خه‌یاڵی
خاوی خۆی هه‌م باقی به‌ندکراوان و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی حوکمی نابه‌جێ
و ناعادیلانه‌ی ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه ده‌ترسێنێت و پاش ئه‌وانیش
گه‌لی کوردستان و باقی گه‌لانی دیکه‌ی ئێرانیش ده‌ترسێنێت. به‌ڵام وه‌ک
بینیمان که کاک ئیحسانی فه‌تاحییان وه‌ک یه‌که‌م گیانبه‌ختکردووی ئه‌م
پلانه نوێیه‌ی ڕژیم، نامه‌یه‌کی نووسیوه و داوییه‌ته ده‌ره‌وه که
ئیراده‌ی پۆڵایینی ئه‌و لاوه کورده به ڕژیم و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانی
نیشان ده‌دات و ده‌یسه‌لمێنێت که ڕژیم هه‌رگیز ناتوانێت به‌م سیاسه‌تی
کوشتن و بڕینه، لاوانی خۆڕاگری کورد له به‌ندیخانه‌کان و گه‌لی
کوردستانیش بترسێنێت، چما "بیری ئازادی" ئه‌م گه‌له و ئه‌و لاوه
شۆڕشگێڕانه له به‌ندیخانه‌کاندا فراوانتر بووه و ده‌بێت. هه‌ر وه‌ک
ئیحسانیش و فه‌رزادی که‌مانگه‌ریش و فه‌رهاد وه‌کیلیش له نامه‌کانیاندا
که له ژوری چاوه‌ڕوانی ئیعدام نوسییویانه، ده‌ر ئه‌که‌وێت، کۆماری
سپای پاسداران خیاڵی زۆر خاوه ئه‌گه‌ر پێی وابێت که سیاسه‌تی کوشتن و
تۆقاندن ده‌توانێت گه‌لی کوردستان له ئیراده‌ی خۆیان پاشگه‌ست بکاته‌وه
و خه‌یاڵی خاوه ئه‌گه‌ر پێی وایه به‌ندکراوانی سیاسی له کرده‌وه‌ی
خۆیان پاشگه‌ست ده‌کاته‌وه. ئیحسان له به‌ینی چوونه به‌ر تلویزیۆن و
تاریف له حکومه‌ت یا مانه‌وه له پێناو خواست و ویسته‌کانی گه‌له‌که‌ی،
ئه‌وی دوهه‌می هه‌ڵبژارد و سه‌ری سه‌ربه‌رزی نایه ناو ته‌نافی سێداره
و ناوی خۆی و داوای مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌ی بۆ هه‌میشه کرده وێردی سه‌ر
زمانان و تا ئه‌وپه‌ڕی جیهانی گه‌یاند و بۆ کۆماری سپای پاسدارانی
شۆڤینیست و فاشیستی فارسیش ڕوی ڕه‌شی تۆمار کرد.
نه ته‌نیا نامه‌که‌ی کاک ئیحسان، به‌ڵکو نامه‌یه‌کی مامۆستا فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئیعدامی ئیحسان و به دوا ئه‌ویشدا
نامه‌یه‌کی دیکه‌ی کاک فه‌رهادی وه‌کیلی که تا ئێستا نوسراون و دراونه‌ته
ده‌ره‌وه و بێ‌شک نامه‌ی دیکه‌ی له‌و چه‌شنه‌ش به دوویاندا دێن، باڵای
هه‌ر کام له‌و نامانه له هه‌ر هه‌مو شاهنامه‌که‌ی فیرده‌وسی به‌رزترن
و ته‌نیا ئه‌و سێ دانه نامه توانیویانه به قه‌ده‌ر چه‌ند دانه
شاهنامه، هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌بات و شۆڕشگێڕی و خۆڕاگری و جورئه‌تی
ئه‌م لاوانه و گه‌لی کوردستان بسه‌لمێنن. به بڕوای من شاهنامه‌ی فرده‌وسی
که ناسنامه‌ی غیره‌تی فارسیه، له ئاست دانه به دانه‌ی ئه‌و نامانه‌دا،
ته‌نیا په‌ڕه کاغه‌زێکی سوواون، بۆ ئه‌وه‌ی که شاهنامه له‌و په‌ڕی
ئازادی و خۆشگوزه‌رانی فیرده‌وسیدا نوسراوه و به‌ڵام ئه‌و نامانه له
کاتێکدا نووسراون که نوسه‌رانیان ماتڵی حوکمی ناعادیلانه‌ی سێداره‌ن!
بۆیه ئه‌مه هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه‌یه له مه‌یدانی ترس و
جورئه‌ت و خۆڕاگری‌دا! بۆیه من پێم وایه که "له ئاست ئه‌و لاوه
کورده داری سێداره چۆکی ئه‌له‌رزی"!
ئێستا که باسی نامه و هونه‌ری ڕه‌سنی خۆڕاگری کرا، ناتوانم وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مریش له یاد بکه‌م، که ئه‌ویش هه‌ر له‌و
کاته‌دا نوسراوه که نوسه‌ره‌که‌ی واته پێشه‌وا له ژوری چاوه‌ڕوانی
سێداره‌دا نووسیویه‌تی و بێ‌شک ئه‌ویش توانیویه‌تی نه‌ترسانه به
شۆڤینیستانی داگیرکه‌ری (اشغالگر) فارس بسه‌لمێنێت که ئه‌وان ناتوانن
به کوشتنی لاوانی ئێمه، بیری ئازادی له مێشکی ئه‌م گه‌له‌دا بسڕنه‌وه
و کاتێک ئه‌و سێ نامه‌ی ئه‌خیر له‌گه‌ڵ وه‌سییه‌تنامه‌که‌ی پێشه‌وا
پێکه‌وه هه‌ڵئه‌سه‌نگێنم، هه‌ر چوارییان به ڕاشکاوانه به داگیرکه‌رانی
فارس ده‌ڵێن که ئه‌ی داگیرکه‌ری فاشیست، ئێوه هه‌رگیز ناتوانن ئێمه‌ی
مافخواز به کوشتن بترسێنن و ته‌نانه‌ت کوشتنی ئێمه‌ش هه‌ر ده‌بێته
وانه‌ی خۆڕاگری و به‌رده‌وامی ژیان و به‌رخۆدان و بێ‌شک پاش کوشتنی ئێمه‌ش
به هه‌زاران و میلیۆنان لاوی دیکه‌ی کورد، ده‌بنه ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌و
ڕێگایه‌ی که ئێمه بۆی چووینه کوشتن و پێتان وا نه‌بێت به کوشتنمان
لاوانمان واز له مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌یان و واز له هه‌مو شتێک
دێنن، به‌ڵکو به پێچه‌وانه داری ئازادی به خوێن به‌ر ئه‌گرێت و ئێوه‌ی
شۆڤینیستیش ته‌نیا له گۆڕه هه‌ڵکه‌ندراوه‌کانتان نیزیکتر ده‌بنه‌وه
و مه‌رگی هه‌تا هه‌تایی خۆتان خێراتر و نیزیکتر ده‌که‌نه‌وه! ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ئه‌مڕۆ له هه‌میشه زیاتر تینوی ئازادیه و وا داری ئازادی
به‌ری گرتووه و هه‌رگیز هه‌دا ناده‌ین!
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مو شتێکی دیکه، جێی ئاماژه‌یه که پاش ڕوخانی ئه‌م
ڕژیمه‌ش، هه‌ر وه‌ک کاتی ڕوخانی ڕژیمی پێش‌و، گه‌لی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات
کۆمه‌ڵێک هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و ته‌هدید ئه‌کرێت، که پێم باشه لێره‌دا
له چه‌ند دانه‌یه‌کیان بدوێم!
هه‌ڕه‌شه‌ی، شه‌ڕی ناوخۆیی پاش ڕوخانی نیزام و
هه‌ڵوێستی کورد!
هه‌ر وه‌ک پێشتریش باسم کردووه، کۆماری سپای پاسداران که له‌م سی
ساڵه‌دا له ئاژاوه نانه‌وه و نا ئه‌من کردنی زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ور
و به‌ری خۆیان و له به‌شێکیش له وڵاتانی جیهان ده‌ستێکی باڵایان هه‌بووه
و ئێستایش له هه‌مو که‌س زیاتر ده‌زانن که ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ڕو له
ته‌واو بوونه، پلانی به‌رگری و مقاومه‌تیان له دوا ڕۆژی ڕوخانی
نیزامه‌که‌یان له ئێران داڕشتووه. دیاره له ناو سپای پاسداران دا
کۆمه‌ڵێک "به ناو مرۆڤی" ئه‌قیده‌تی و عوقده‌یی هه‌ن که ئاماده‌ن له
پێناو باوه‌ڕه‌کانی خۆیاندا که سی ساڵه خه‌ڵکی بۆ ده‌کوژن و خه‌ڵکی
بۆ سه‌رکوت ده‌که‌ن، له داهاتوشدا هه‌ر وا به‌رده‌وام بمێنن و هه‌ر
ئێستاکه‌ش سه‌دان تونێلی عه‌زیمی ژێرزه‌وینی و شاراوه‌یان بۆ دواڕۆژ
دروست کردووه که پڕن له چه‌ک و جبه‌خانه و پاره و ماشین ئاڵات و
پێداویستی دیکه که ئه‌مه خۆی پاش ڕوخانی ڕژیم، کۆمه‌ڵگا بۆ ماوه‌یه‌کی
درێژ توشی شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌کات. کۆمه‌ڵێک له‌و پاسدارانه ئه‌و
قاتڵانه‌ی ناو زیندانه‌کان و ئه‌و بازجووانه‌ن که هێنده‌یان مرۆڤ
کوشتووه، هه‌مو له باری نه‌فسییه‌وه نه‌خۆشن یا توشی سادیسمی مرۆڤ
کوشتن بوون. کۆمه‌ڵێکیان هێنده پاره‌یان زۆره که باندگه‌لی مافییایی
و چه‌کداری پێ دروست ده‌که‌ن که له داهاتودا کۆمه‌ڵگا توشی قه‌یرانێکی
بێ وێنه ده‌که‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که سپای پاسداران خۆی مافییایه‌کی
عه‌زیمه و له داهاتوشدا هه‌ر ده‌مێنێت.
له‌مبواره‌دا هه‌ڵوێستی ئێمه‌ی کورد ئه‌بێت چی بێت؟ گه‌لی کوردستان بۆ
به‌رگری له‌و گێژاوه که له دواڕۆژدا یه‌خه‌ی هه‌مو ئێران ده‌گرێته‌وه
ئاڵترناتیڤ و ڕێگای ده‌ربازبوونی زۆری نیه و ڕێگاکانی مه‌حدودن، یه‌ک
له‌و ڕێگایانه ئیعلامی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و
جیابوونه‌وه‌ی سیاسی و جوگڕافییایی له ئێرانه. به‌م شێوه‌یه ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ئه‌بێته خاوه‌نی سنوری جوگڕافییایی خۆی و ده‌توانێت هه‌ر
جۆره جم و جوڵێکی سه‌ربازی له سه‌ر سنوره‌کان بۆ ناو کوردستان
کۆنتڕۆڵ بکات. پاش سنوره‌کان ئه‌منییه‌تی ناوخۆیی و ناو شاره‌کان
پێویست ده‌بن و ئه‌ویش چاکترین ڕێگا که‌ڵک وه‌رگرتن له خه‌ڵکه. دیاره
خه‌ڵک ناتوانن به گشتی ببن به پۆلیس، به‌ڵام کاتێک حکومه‌تێک هه‌مو
هه‌وڵه‌کانی بۆ ئاسایش و ئه‌منییه‌تی هاووڵاتییانی بێت و ئازادی هه‌بێت
و ڕفاه هه‌بێت و ڕێزی خواسته سێنفییه‌کانی خه‌ڵک بگیردرێت، ئه‌وه وه‌ها
کۆمه‌ڵگایه‌کیش هه‌ر هه‌مویان به ئیختیاری خۆیان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و ئه‌منییه‌ته،
هاوکاری حکومه‌ت ده‌که‌ن و هه‌ر جۆره جم و جوڵێکی مه‌شکوک به حکومه‌ت
ڕائه‌گه‌یه‌نن. ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا و ئا به‌م شێوه‌یه گه‌لی کوردستان
ده‌توانن خۆیان له شه‌ڕی ناوخۆیی و به‌ڵای تێرۆریزمی سپای پاسداران
پاش ڕوخانی کۆماری ئیسلامی بپارێزن. بێجگه له‌مه، گه‌لی کورد ئه‌بێت
چه‌ندین ساڵی دیکه شه‌ڕی ناوخۆیی بکات و کوردستان ده‌بێته لوبنان و
له داهاتوشدا هه‌رگیز ڕه‌نگی ئاشتی و ئاسایش به خۆیه‌وه نابینێت و
پاش ماوه‌یه‌ک گه‌لی کوردستانیش هیلاک و ماندوو ده‌بن و ئاواتی ڕۆژانی
جه‌هه‌نده‌میی پێش ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ده‌خۆنه‌وه!! هه‌ر بۆیه زۆر
گرنگه که کورد که خاوه‌نی زیاتر له شه‌ست ساڵ حیزبایه‌تی و
ڕێکخراوه‌ییه له ناوچه‌که‌دا، خۆیان لێک نیزیکتر بخه‌نه‌وه و هه‌ر
له ئێستاوه به کۆمه‌ڵه ته‌وافوقاتێک بگه‌ن و خۆیان بۆ ئه‌و دواڕۆژه
تاریکه ئاماده بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ڕۆژ غافڵگیر نه‌بن و ده‌سته
وه‌ستان نه‌مێنن! ئه‌مه یه‌کێک له گرنگترین کاره‌کانه که ده‌بێت
ئێستا بکرێت، ئه‌گه‌ر نا به دڵنییاییه‌وه سبه‌ی ڕۆژ زۆر دره‌نگ ئه‌بێت!!
هه‌ڕه‌شه‌ی، به‌ڵێن و وه‌عده‌کانی ئۆپۆزیسیۆن
شۆڤینیزم له ئێستاوه بۆ فریوی کورد و خه‌ونی کورسی ده‌سه‌ڵات له
تاران!
خاڵێکی دیکه‌ی که گرنگه له سه‌ری بدوێم ئه‌و به‌ڵێن و وه‌عده و وه‌عیدانه‌یه
که کۆمه‌ڵێک پان فارس و پان ئێرانیست به به‌شێک له حیزبه
کوردستانیه‌کانی ئه‌ده‌ن که گوایا له سبه‌ی ڕۆژی پاش ڕوخانی کۆماری
ئیسلامی، کورده‌کانیش له حکومه‌تدا به‌شداری ده‌درێن! ئه‌مه ڕێک وه‌ک
ئه‌و به‌ڵێنانه وایه که ئیسلامیه‌کان له کاتی ڕوخانی ڕژیمی پان
فارسی په‌هله‌وی پێشودا به کوردیان ئه‌دا وکوردیش له ڕوخانی ڕژیمی
پێشودا له سه‌فی پێشه‌وه‌ی به‌رخۆداندا بو. به‌ڵام هه‌ر که شۆڕش به
ئاکام گه‌یشت، ڕژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئیسلامی هه‌ر وه‌ک
ئه‌وه‌ی که نه بای دیبێت و نه بۆران، پشتی له هه‌مو به‌ڵێنه‌کانی
خۆی کرد و به ناوی ئومه‌تی یه‌کگرتوی ئیسلامی، ده‌خاڵه‌ت له سیاسه‌تدا
پێشکه‌ش، ته‌نانه‌ت که‌مترین مافه‌کانی گه‌لی کوردیشیان وه‌ک ئێرانییه‌ک
نه‌دا و بگره وه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌شدا ئاماژه‌م پێکردووه،به‌شی
کورد بوو به سه‌رکوتێکی وه‌ها خوێناوی، که تا ئێستاش بێ پسانه‌وه و
بێڕه‌حمانه درێژه‌ی هه‌یه. کوردستان تاقه مه‌ڵبه‌ندێکه له هه‌مو
ئێران که تا ئێستاش ئیعدامی سیاسی تێدا ئه‌کرێت و نمونه‌که‌ی چه‌ند
ڕۆژ پێش ئێستایه که ئیحسان ئێعدام کرا و هه‌ر ئێستاکه‌ش ده‌یان که‌س
ماتڵی حوکمی ناعادیلانه و نامرۆڤانه‌ی سێداره‌ن. نمونه‌ی وه‌عده و به‌ڵێندان
به کورد له لایه‌ن پان فارسیزمه‌وه زۆر و بۆرن، به‌ڵام یا کورد که‌م
حافیزه‌ن، یا خۆشخه‌یاڵ و خۆشباوه‌ڕن و یا ئه‌وه‌ی که به ڕاستی نازانن
که سیاسه‌ت له لای فارس به مانای کڵاو سه‌ر خستنه و هیچی دیکه! بۆ
وه‌بیر هێنانه‌وه، کاتێک کۆماری کوردستان له ڕێبه‌ندانی 1946 سه‌ری
گرت، حکومه‌تی فاشیستی ڕه‌زا خان که زانی به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و
شه‌ڕ ناتوانێت چۆک به کوردان‌دا بێنێت، که‌وته فێڵ و دانی وه‌عده و
وه‌عید و هێنده به‌ڵێن و وه‌عده‌ی دا، که پێشه‌وا ڕازی بوو بکه‌وێته
وتووێژ له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی، بۆ پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌م وته‌یه‌ی
سه‌ره‌وه وه‌سییه‌تنامه‌که‌ی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌مه‌د زۆر گوویا
و ڕۆشنه.
من نووسه‌ری ئه‌م وتاره باره‌ها وتوومه که له دژی هیچ گه‌ل و قه‌ومێک
نیم و ڕێز بۆ هه‌مو گه‌لێک داده‌نێم و ئه‌وانه‌ی من له نیزیکه‌وه ده‌ناسن،
ده‌توانن له‌مباره‌وه قه‌زاوه‌ت بکه‌ن و ئه‌م وته‌یه‌ی من پشتڕاست بکه‌نه‌وه،
بۆیه من باوه‌ڕم وایه که "سیاسه‌ت له لای فارس به مانای سیاسه‌ت
نیه به‌ڵکو ته‌نیا سیاسه‌ت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کڵاو سه‌ر خه‌ڵکی دیکه
بنێن". چاو لێبکه‌ن که حکومه‌تی ئێران هه‌ر ئێستاکه له‌مه‌ڕ به‌رنامه
ناوه‌کییه‌کانی و له‌مه‌ڕ پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و له‌مه‌ڕ سه‌رکوتی
گه‌لی کوردستان و له‌م ئه‌خیرانه‌شدا سه‌رکوتی جوڵانه‌وه‌ی گه‌شه له
ئێران، به گشتی چیها درۆ ده‌رخواردی خه‌ڵکی جیهان ده‌ده‌ن؟ ئه‌وان
سیاسه‌ت ناکه‌ن، به‌ڵکو ته‌قییه ده‌که‌ن!
هه‌ر که‌سێک وه‌سییه‌تنامه‌که‌ی نه‌مر پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی
خوێندبێته‌وه، تێده‌گات که ئه‌م قسه‌ی که من ده‌یکه‌م ڕاسته. پێشه‌وا
له وه‌سییه‌تنامه‌که‌یدا که له ژوری قه‌ڕه‌نتینه‌ی چاوه‌ڕوانی
سێداره نوسیویه‌تی به ڕاشکاوی و نه‌ترسانه ده‌ڵێت، فریویان دام،
هێنده‌یان وه‌عده و به‌ڵێن پێدام، که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که ده‌مزانی
درۆم له گه‌ڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام به ناچاری به پێشوازی به‌ڵێنه‌کانیانه‌وه
چووم. ئه‌وجار پێشه‌وا بۆخۆی ته‌سلیم بوو، له حاڵێکدا که ئه‌یتوانی
هه‌ر وه‌ک ئازه‌رییه‌کان و وه‌ک به‌ڕێز مه‌لا مسته‌فا بارزانی مه‌هاباد
جێ بێڵێت، به‌ڵام پێشه‌وا ماوه و ته‌نانه‌ت بۆخۆی به پێی خۆی له
میاندوواو خۆی دا به ده‌سته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ک دیتمان که
ناجوانمێرانه و به دور له هه‌مو عوڕفێکی ئه‌خلاقی که بۆ ئه‌سیر و
دیلی شه‌ڕی داده‌نێن، له سێداره‌یان دا، به شه‌رتێک که پێشه‌وا سه‌ربازێکی
ساده نه‌بو به‌ڵکو نوێنه‌ری گه‌لێکی چه‌ند میلیۆنی بوو. پێشه‌وا له
وه‌سییه‌تنامه‌که‌یدا ده‌ست ئه‌خاته سه‌ر خاڵێکی ئێجگار گرنگ و ده‌ڵێت،
"عه‌جه‌م هیچ به‌ڵێنێکیان نیه و ده‌زانم پاش منیش که‌سانێک هه‌ن که
له منیش زۆر زاناترن، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ر فریوی فارسان ده‌خۆنه‌وه"
ئه‌و تێبینییه‌ی پێشه‌وای نه‌مر زۆر به ڕاست گه‌ڕا و فارسه‌کان دوکتۆر
عه‌بدوالڕحمان قاسملووشیان پاش پێدانی وه‌عده و به‌ڵێن، له سه‌ر مێزی
وتووێژ شه‌هید کرد و پاشان دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندییان شه‌هید کرد. گه‌لی
ئێمه ده‌رس نه له له‌سێداره درانی پێشه‌وا و لاوه کورده‌کانمان وه‌رده‌گرن،
نه له وه‌سییه‌تنامه‌که‌ی پێشه‌وا و نه له تێرۆره‌کانی کۆماری سپای
پاسداران له دژی ڕێبه‌رانی گه‌لی کورد. هه‌ر ئێستاکه کۆمه‌ڵێک پان
فارس و پان ئێرانی وه‌عده به کورده‌کان ئه‌ده‌ن که له پاش ڕوخانی
کۆماری ئیسلامی، کورد له حکومه‌تدا به‌شداری ئه‌ده‌ن و سیسته‌می
فیدڕاڵی بۆ ئێران پێشنیاز ده‌که‌ن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی سنوره‌کانی
ئێران بپارێزن و کورد له گه‌یشتن به ئاواته له مێژینه و به‌ر حه‌قه‌که‌ی
خۆی دور بخه‌نه‌وه، که مافی بێ ئه‌م لاو و لای کورده وه‌ک مرۆڤ و وه‌ک
گه‌ل بۆخۆی ئیداره‌ی سیاسی خۆی به ده‌سته‌وه بگرێت، به‌ڵام لای
ڕۆشنبیری فارس مافی مرۆڤی کرد مانایه‌کی نیه و عه‌زه‌مه‌تی ئێرانی و
فارسی بۆ ئه‌و له بان هه‌مو شتێکه‌وه‌یه. بۆیه من دڵنییام که
فیدڕالیزمیش ته‌نیا وه‌عده و به‌ڵێنه و کورد جارێکی دیکه‌ش فریو ئه‌خواته‌وه،
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که پێش ڕودانی هه‌ر ڕوداوێک له داهاتودا، حیزبه‌کان
پشت به یه‌کگرتنی خۆیان و گه‌له‌که‌یان ببه‌ستن و هیچ پێش مه‌رجێک
ئیمزا نه‌که‌ن و پێشتر کورد هه‌مو ماڵی خۆی کۆ کردبێته‌وه و قسه‌ی یه‌ک
بخات و نوێنه‌ری هه‌مو گه‌لی کورد له وتووێژه‌کاندا به‌شدار بێت و نه‌ک
ئه‌وه‌ی هه‌ر حیزبه‌ی له هه‌وایه‌ک بخوێنێت و هه‌ر حیزبه‌ی خه‌ونی
کورسییه‌ک له تاران ببینێت و به هه‌وای خه‌ونه‌که‌یه‌وه، به خه‌وتوویی
بڕوات، تا ئه‌وه‌ی که له چاڵێک ئه‌که‌وێت، جا خه‌به‌ری بێته‌وه.
چونکه ئه‌وکاره به مانای خۆکوژییه و دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوو و
کڵاوسه‌رچونه‌وه به نرخ و به‌هایه‌کی زۆر گران بۆ گه‌له‌که‌مان ته‌واو
ئه‌بێت و ئه‌وه‌ی خه‌ونی کورسی له تاران ئه‌بینێت، با واز له گه‌لی
کورد بێنێت و بۆخۆی بڕوات له تاران نیشته جێ ببێت، ئه‌وه باشتره له‌وه‌ی
که گه‌لێک به هۆی خۆیه‌وه له چاڵ بخات!!
به‌و هیوایه‌ی هیچکه‌س له وته‌کانم دڵگران نه‌بێت، به‌ڵکو هه‌ر که‌سێک
وته‌کانم به هه‌ڵه ده‌زانێت له گه‌ڵم بکه‌وێته مه‌ناقه‌شه با له
سه‌ریان بدووێین، بێ‌شک سه‌رکه‌وتن ته‌نیا بۆ ئه‌و گه‌له‌یه که له سه‌ر
که‌م و کوڕیی و ڕه‌خنه‌کان ئه‌دوێن و خۆیان و هێزه‌کانیان یه‌ک ئه‌خه‌ن.
یه‌کگرتن و یه‌کده‌نگی و یه‌ک به‌ڵێنی و یه‌ک دروشمی تاقه ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنه!
23ی خه‌زه‌ڵوه‌ری
2709
rahmayub@yahoo.de
|