۴\٥\٢٠١٠
خه‌ون.

محه‌مه‌د مشیر
له خه‌ونمدا
به قاچاخ چووبوومه ئاسمان
هیچ جلێکم له‌به‌رنه‌بوو
نه ره‌نگ، نه‌سیما
نه ره‌فتار ..
هیچ شتێکم دیار نه‌بوو
ناوی خۆشم لێگۆڕا بوو
له‌و دیو چینه‌کانی ئۆزۆن ،
له نێو کاکێشاندا خۆمم لێ ون ببوو
حه‌وت رۆژ و حه‌وت شه‌و خه‌ریک بووم
قاچاخچییه‌ک هه‌ڵکه‌وێ
بمگه‌ڕێنێته‌وه شوێنی جاران
له گه‌ڵ هاواری بریای کچم
دایکمم که‌وته‌وه بیر
پرسیم له خۆم ، خۆ من له‌و ببووم
چی منی نارده ئاسمان
کێ ده‌مگه‌ڕێنێته‌وه شوێنه‌که‌ی جاران.
خۆماڵیکردن.
کاربه‌ده‌ستانی وڵات،
له هه‌ر کوێ بن
نه‌وت خۆماڵی ده‌که‌ن
نه‌مدی که‌سێ مرۆ خۆماڵی کا
من له مێژه بڕیارم دا خۆم،
کچه‌که‌م، کوڕه‌که‌م،
خێزانه‌که‌م
نووسین و شیعر و قه‌ڵه‌مه‌که‌م
خۆماڵی بکه‌م
ئه‌گه‌ر بۆم کرا
تۆ، ئه‌و ، هه‌مووان خۆماڵی ده‌که‌م
منداڵه‌کانی ئێستا بۆ دوا رۆژ
نه‌وه‌کانی دوارۆژ بۆ دوا رۆژێکی دوورتر
خۆماڵی ده‌که‌م
سپی، ره‌ش، زه‌رد، سه‌وز، سوور
بێ جیاوازی خۆماڵی ده‌که‌م
که بوونه خۆتان
که بوومه خۆم
هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ هه‌ڵده‌مژم
ئه‌ی نیشتیمان
هه‌موو مرۆڤه‌کانت هی خۆتن
تۆش ببه هی هه‌مووان!!
هیچ.
سه‌یره ئێوه به ئێمه ده‌ڵێن
ئێمه بێ ئێوه هیچ نین
ئێمه‌ش به ئێوه ده‌ڵێین
ئێمه بێ ئێوه هیچ نین
هه‌ردوو ئێمه‌کان هه‌رهیچ و
جووته ئێوهکهش هه‌ر هیچ نین
گه‌رهه‌موو تاکه‌کانی ئێمه هیچ و
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێوه‌ش هه‌رهیچ نین
چۆن تێبگه‌ین کامه‌مان هیچین یا هیچ نین؟
ماڵپه‌ڕی
محه‌مەدى مشیر
|