٢٢\٧\٢٠١٣ خەیاڵە سپییە نەبینراوەکان. - پێشانگای هونەریی ''دارا ئارام و جان یاتەس'' -
هەوڵدەدم زۆر بە سادەیی کار بکەم و شەفافیەت بەکاربهێنم، هەندێک جار رەنگە تۆخەکان دێنەوە ناو تابلۆکان بە پێی گۆرانی ئاوهەوای ئۆنتاریو چونکە زوو زوو دەگۆرێت و کارەکانیشم ئەو کارتێکردنەی لەسەرە. بە ئەندازەی جیوگرافیا بچووک و بە ئەندازەی رامانیش هێندەی ئاسمان، بەردەوام و بێ وچان رەنگیان دەکەم، هەڵبەت هەڵبژاردنی ژیانی تاراوگە و وردبوونەوە لە هەر دیاردە و سیستەمێکی نایەکسانیی و گەندەڵیی و... هتدی ئەم جیهانە لە هەرکوێ بن، ئەوە بۆ مرۆڤی هونەرمەند پتر لە هەمووان مایەی باجدانێکی هزریی و فیزیکیی ئێجگار سەختترن، بەڵام کەمێک خۆشبەختانەتر و لایەنی کەم، هەمیشە قەرەبووی مشتێک لە خەرواری ئەو ئازارە خودیی و مرۆییانە لای من، بریتیی بوون لەو پەیوەندییە گیانییەی کە لە ئەزەلەوە بۆ ئەبەد لەگەڵ جوانیی و پیرۆزییەکانی سروشتداا گرێم داون و هەرگیز لە هیچ ئیشێکی هونەرییشمدا ئەو لایەنە گرنگ و سەبوورییبەخشەی دۆستایەتیی سروشتم فەرامۆش نەکردووە.
بەڵێ دیاریی من بۆ میوانان هەمیشە ئەو دەنگ و رەنگانە بوون، کە زۆر جار چوون هاوسەفەرێک و رووە و قووڵایی واتاکان، سەرباری ئەوەی زۆربەیان خۆیان لەگەڵ رازەکانی مندا دیوەتەوە، هەر هاودەمییش هەستم بەو هەقیقەتە کردووە کە زۆر لەو مرۆڤانە، بێ هیچ جیاوازییەکی زیهنیی و بۆدی تەکنیکیی و... هتد پێکڕا دەستلەملانی سروشتی ناوبراو، خۆم ئاسا و وەک کەمێک راکردن لە سەرئێشە زۆرەکانی گووزەرانی سەخت، بەختەوەرانە لەگەڵ سروەی رەنگ و هاژەی پلووسکی خۆر و سەمای بالێی شەپۆلەکاندا مەودایەکی زۆر هێوریی و رامانی سپیی بێ سنوور ئاوێتەی گیانمان بووە.
زۆر بەختەوەر دەبین، ئەگەر دیاریی ئەمجارەشمان هەمان گەشتی بێ سانسۆری رۆتین و بێ ڤیزەی بیرۆکراسیەتی ئەم ژیانە جەنجاڵەمان بۆ ساز بداتەوە.
ئەدرێسی پیشانگا: EARLS COURT GALLERY August 8 - September 7، 2013
215
Ottawa Street N. Hamilton، On. Canada
رۆژی نماییش و بینینی
هونەرمەند:
|