په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠١٧

غەزەل، دەنگێکی نوێ لە ھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا.


نەجم محەمەد     


کیژە بەھرەمەندی بەشداربووی بەرنامەی کورد ئایدل بەڕای من دەنگێکی نوێ یە لە ھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا دیارە توانای و ئاست و خۆشی دەنگی ئەم خاتوونە لەووتنەوەی یەکێک لە گۆرانیەکانی ھونەرمەند کاک (عەزیزی شارۆخی)ەوە بەناوی (کیژە کوردی) دەرکەوت وزیاتر ناسراو ئەم گۆرانیە زیاتر بردیە ناو خەڵکیەوە وبەجۆرێک ئەم گۆرانیە بەدەنگی غەزەل دەنگی دایەوە ئەگەر چی چەندین ساڵە پێشتر ھونەرمەند کاک عەزیزی شلرۆخی ئەم گۆرانیەی گوتووە بڵاو کردۆتەوە.


لێرەوە دەمەوێت کەمێک قسەلەسەر ئەم خاتوونە دەنگ خۆشە بکەم و ھەندێ ڕاوسەرنج و پێشنیاریش بخەمە ڕوو لەپێناو زیاتر بەرەوپێش چوون و سەرکەوتنی ئەم خاتوونەدا لە کاروانی ھونەرو مۆسیقای کوردیدا من پێم وایە ئەم خاتوونە دەنگێکی تازەو تایبەتە پێویستی بەپەروەردەکردن و ڕێنمایکردن ھەیەئەم خاتوونە تۆنی دەنگی بۆ ھەموو گۆرانیەک نابێ و ناشێ بەداخەوە لەبەرنامەی کورد ئایدل دا دەبینم بەسەبکی جۆراو جۆرو تۆنی جۆراو جۆر گۆرانی بۆدادەنێن وگۆرانی دەڵێت ویاری بەدەنگی دەکات دەنگی تاقی دەکاتەوەجانازانم خۆی ئەو گۆرانیانەھەڵدەبژێرێت یان تیپە مۆسیقییەکەی بەرنامەکەیە من پێم وایە ئەگەر تیپەکەبێت غەدر لەم دەنگە دەکات وتواناییەکان و خۆشیەکان و ئیحساس وجوانیەکانی دەنگی کاڵ و کەم ڕەنگ دەکاتەوەئەگەر ھەڵبژاردەی خۆشی بێت دیسان من پێم وایە خۆشی ھەمان غەدر لەدەنگی خۆی دەکات ھەروەھا بەداخەوە دەبینم لیژنەی ھەڵسەنگاندنی بەرنامەکەش زۆر جار موجامەلەی ئافەرینی ئەم خاتوونەدەکەن کەیاری بەدەنگی دەکات وبە شێوازو لەھجەی جیاجیاگۆرانی دەڵێت من پێم وایە ئەم لیژنەیەش دیسان غەدر لەم دەنگە دەکەن.


بەڵێ ئەم خاتوونە دەتوانێ شێوازی جیاواز جیاواز لەگۆرانی کوردی بڵێت ئەو تواناییەی ھەیە بەڵام توانای شتێکەو تابع وتۆنی دەنگ شتێکی ترەدەنگی ئەم خاتوونە دەنگێکە بۆگۆرانی شادو خێرا نابێت چونکە کاتێک گۆرانی خێرا وشاد دەڵێت خۆشی و جوانی و ئیحاس وتام وبەرامەی دەنگی بزردەبێت خێرای ڕیتمەکە شیرینی دەنگەکەی ھەڵدەمژێت و وونی دەکات ھەروەھا دەنگی( بۆگۆرانی ھەورامی و کرمانجی )نابێت دەنگی بۆ گۆرانیەکانی مامۆستا (خالقی و کامگارەکان) نابێت وناگونجێت ئەو دەنگێکی ڕۆژھەڵاتی جوانی ناوچەی (سەردەشت ...موکوریانە) تیشکە دەنگێکەلەرشۆژھەڵاتەوەھەڵھاتووە دەنگی ئەو بۆگۆرانی ئارام وسلۆونیمچەخێراگونجاو لەبارە دەنگی ئەو بۆگۆرانیەکانی ھونەرمەندان (عەزیزی شارۆخ ومحمد دانش و میکایل و ماملێ و جەمال موفتی )زۆر لەبارو گونجاوە ھەروەھا ئەم دەنگە دەنگێکی جوانی ژنانەیە بۆ ووتنەوەی گۆرانیەکانی (فەتانەی وەلیدی و مەرزیەی فەریقی و شەھێن تالەبانی و لەیلای فەریقی )زۆر گونجاوە ھەروەھا لەووتنی گۆرانی دوێتدا دەنگی بۆگۆرانیەدوێتەکانی ھونەرمەندی نەمر( عەباسی کەمەندی و شەھێن تالەبانی) گونجاوەولەبارە.


بۆیە لێرەوە پێشنیاردەکەم بۆ ئەم خاتوونە و ئەو تیپە مۆسیقییەی بەرنامەی کورد ئایدڵ کەھەڵبژاردنی گۆرانیەکان بۆغەزەل لەھونەری ئەو ھونەرمەندانەی ناوم ھێنان ھەڵبژێرن من پێم وایە یاریکردن بەدەنگی گۆرانیبێژ لەلایەن ژەنیارو و خودی گۆرانیبێژەکانیشەوە بۆتە دیاردەیەک نەک لەوبەرنامەدا بەڵکو لەھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردیشدا بەگشتی من ئەم دیاردەیە بەدیاردەیەکی ھەڵە و ناتەندروست دەزانم وزۆرجار نەژەنیارەکە ونەگۆرانیبێژەکە سەرکەوتوونابن تیایدا مافی خۆی نادەن بەگۆرانی وئاوازەکەبۆیە ناسینی دەنگ و توانای دەنگ و ھەڵبژاردنی گۆرانی زۆر گرنگە ھەرئەو ەبەتەنیاگرنگ نیە کەتۆ بەشێوازو لەھجەجیاجیاکانی زمانی کوردی بتوانی گۆرانی بڵێت کەلەڕووی فۆنەتیک و زمانەوانیشەوە دەکەوێتە ھەڵەی گەورە گەورەوە نابێت لەوڕوەوە بەھەستێکی تەسکی نەتەوایەتی یەوە بیربکرێتەوە و گۆرانی بوترێت چونکە ھونەری گۆرانی مۆسیقا بۆخۆی بەیانکردنی ئیحساسی مرۆڤانەیەو ھونەری گۆرانی و مۆسیقاش زمانێکی جیھانی یەوھەموو زمانەکانی میللەتەجیاجیاکانی دونیا پێکەوە تیایدابەشدارن ڕۆڵیان ھەیە لەگەشەکردن وداھێنان وبەرەو پێش بردنیدا لەو بارەیەوە نووسەری بەناوبانگی ڕووسی (ڕەسوڵ ھەمزەتۆف) زۆر جوان دەڵێ :- زمانێک دوژمنی زمانێکی ترنیەو گۆرانیش گۆرانی لەناو نابات)بۆیە زۆر گرنگ وپێویستە کەئێمە لەڕووی مرۆیی وئیحساس و نێونەتەوەییەوە بڕوانینە ھونەری گۆرانی و مۆسیقا.


من پێم وایە دەنگی غەزەل دەنگێکی نوێ ی کوردیە وھونەری کوردی پێویستی پێیەتی ئەگەرچی یەکەمی بەرنامەکەبێت یان یەکەمی بەرنامەکەنەبێت دەنگێککی نوێ ی جوانی ژنانەیە وھونەری کوردی پێویستی پێیەتی ئەم دەنگە ھێشتا لەھەنگاوەکانی سەرەتادایە و کاروانێکی دوورو درێژی لەپێشە بۆیە دەبێت ئەم دەنگە پەلە نەکات ووریابێت لەھەڵبژاردنی گۆرانی کەلەگەڵ تۆن و دەنگی خۆیدا بێتەوەنابێت فریووی مجامەلەکان بخوات دەبێ وریابێت لە ھەڵبژاردنی گۆرانیە دوێتەکاندا نەکەوێتە ژێر کاریگەری و خواست وداواکاری ودەنگی گۆرانیبێژی بەرامبەر بەجۆرێک گەر گۆرانیەکە لەگەڵ دەنگیدا نەھاتەوە ڕاشکاوانە ڕای خۆی بڵێت و ئەو گۆرانیە نەڵێت وپێشنیاردەکەم دوای تەواوبوون وکۆتای ھاتنی بەبەرنامەیکوردئایدڵ ئیتروازلەلاسایکردنەوە بھێنێت ھەوڵ بدات ئیترخاوەنی ڕێچکەی خۆی بێتوسەبکی خۆیبدۆزێتەوە ولەئایندەدا توانا دەنگیەکەی لەلاسایکردنەوەدا بەخەسارسەرف نەکات وخاوەنی گۆرانی تایبەت بەخۆی بێت چونکەلاسایکردنەوە بەھرەیەکی ھونەریە نەک داھێنانێکی ھونەری من پێم وایە گۆرانی بۆخۆی ژەنینی ئیحساسە بە واتایەکی تر ژەنینی هەستەکانە بۆیە ھەرگۆرانیەک بەئیحساسەوە نەوترێت سەرکەوتوونابێت ئەگەر ئەوگۆرانیە گۆرانی گەورەترین ھونەرمەندیش بێت بۆیە پێشنیاردەکەم بۆئەم خاتوونە کەخۆی خۆی بێت ودەنگی خۆی وون نەکات بەئیحساسی خۆیەوە گۆرانی بڵێت وھەوڵ بدات بەئیحساسێکی ژنانەوە گۆرانی بڵێت نەک ئیحساسێکی پیاوانەبۆنموونە لەگۆرانیەکانیدا وەک ژنێک موخاتەبەی پیاو بکات نەک وەک پیاوێک موخاتەبەی ژن بکات بەداخەوە ئەمە ھەڵەیەکە کەزۆربەی ھەرەزۆری گۆرانیبێژە ژنەکانی کورد بەردەوام دووبارەی دەکەنەوە وەک پیاوگۆرانی دەڵێن نەک وەک مرۆڤێکی ژن.

 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک