په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

غەززە..و.. قەندیل ... دەستەخوشکن!!


حەسەن سەید باقى


لە کۆتایى ساڵ و هاتنى ساڵى نوێدا لەوکاتەى مرۆڤەکان بە رەنگى جیاوازو نەتەوەى جیاوازەوە چاوەڕوانى ساڵ نوێ بوون، ئامادەیى خۆیان بۆ ئاهەنگێڕان و دەستەلەملان و خۆشەویستى بوو، ئا لەو ساتەوەختانەدا، زایونییەکان خاوەند بیرى نازى نوێ، بە دڕندانەترین شێوە هێرشیان کردە سەر خەڵکى بێدیفاعى غەززە، بەشێوەیەکى ناشارستانى و دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤانە لە ئاسمان و زەویەوە ئاگربارانى ئەو شارەیان کرد. قوربانییەکانى مندالڕ و خێزانى هەژارو ستەمدیدەکانى ئەو شارە بێدیفاعەیە،فاشیستەکان، زیۆنیزمەکان وەک ڕەفتارى هەمیشەییان بەدڕندانەترین شێوە هێرشیان کردە سەر غەززە. هەموو ساڵێک دیارى دەستى داگیرکەران لەساڵى نوێدا تۆپباران و کوشتنى بەکۆیە. هەروەک ئەوەى لە قەندیلیش و سنوورەکانى کوردستان فڕۆکەکانى ڕژێمی تورکى فاشى تۆپبارانى گوندنشینەکانى سنوورەکانى کوردستانیان کرد، ئیسرائیل بە بیانووى بوونى حەماس و تورکیاش بەبیانووى PKK.لەکاتێکدا حەماسیش دەبوو بابەتیانە بیرى برکردبایەتەوەو گەمژانە رۆنەچوونایەو خەڵکى غەززەیان بەو دەردە نەبردایە کە ناتوانن بەرگرى بکەن بۆ دەبنە هۆى لەدەستدانى ئەو خەڵکەن بە چەند گوللەیەکى بێسود بەناوى ساروخى غەرراد..تاد کە هیچ نییە لە خۆ دەرخستن و هۆکارێک نەبێت بۆ کوشتن و برینى خەڵکى غەززە.


بەڵێ 20 ڕۆژە نیزامى تاوان و خوێن مرۆڤەکان دەکاتە قوربانى نیازە گڵاوەکانى، و بیرى کۆنەپەرستى. لەکاتێکدا کە حەماس بە دەنگدان دەسەڵاتیان وەرگرتووە، بەڵام ئەم ڕەئەى جەماوەر لەلایەن زایۆنییەکان و ئەمریکا جێگەى قبولڕ نییە. لەم ساتەوەختەدا واقعى ڕژێمە گەندەڵە عەرەبیەکانیش بەڕوونی بەدەرکەوت. ئەو دەسەڵاتانە دوورن لە هەستى نەتەوەیى و ئیسلامى کە بانگەشێى بۆ دەکەن، وە مۆراڵى مرۆڤایەتیان نییەو ویژدانیان لەدەست داوە بۆ کورسیەکانیان، ئەم بێ مۆراڵەیەش کاتى کیمیابارانى هەڵەبجەش ڕەنگدانەوەى سیماى سیاى ئەو حوکمڕانانەبوو، کە لە ماوەیەکى کورتدا هەزاران مرۆڤ بوونە قوربانى بیرى ژەنگ هەڵاتووى دەروون نەخۆشێکی یەکێک لەو دەسەڵاتدارانە بە هاوکارى ئەمریکا.


ئەوەى ئەمرۆ لە غەززە ڕوودەدات، مێژوویەکى دوورە لە کوردستان بەردەوامە. دەرخەرى ئەو ڕاستیەیە کە حوکمڕانەکان چەند ترسنۆک و بەرژەوەند پارێزن. لەسەرى ساڵدا لە جیاتى دیارى، تۆپى یارى کردن و بووکە شووشە، ئیسرائیل تۆپى ئاسمانى و قومبەلەى فسفۆریە بۆ منداڵەکانى غەززە دەنێرێت. زۆر بێ بەزەییانە هەموو توانای خۆى خستووەتە گەر بۆ تێکشکاندن هەستى مرۆڤایەتى و مرۆڤ بوونیان. ئەوەى جێگەى داخە، دەوڵەتە بەناو دیموکراتیەکانى ئەوروپاو دۆستە نزیکەکەیان ئەمریکا نەک بێدەنگیان هەڵبژاردووە بەڵکە ماف دەدەنە ئیسرائیل بەناوى پارێزگارى کردن لەخۆى هەروەک سەرۆکى تاوان (بۆش) ئاماژەى پێدا، منداڵانى غەززە لەخوێندا بگەوزێنى. کوا مافى مرۆڤ؟ کوا دیموکراتى و شارستانى؟ ئا ئەوەیە شارستانى فاشیزم، هۆلۆکۆست زیندوو دەکەنەوە لەسەدەى نوێدا. نایانەوێت لەبیر بچێت، شەرمە بۆ ئیسرائیل کە باس لە هۆلۆکۆست بکات چیتر، کە کوشتنى بەکۆو تۆپباران لەسەدەى نوێدا دیارى دەستیەتى بۆ بێدەسەڵاتان. هەموو ساڵێک ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى دیارى دەستیان بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، وێرانکارى و کوشتن و بڕینە، هەردەمەى بەناو بیانوویەکەوە. ئەمڕۆش ئەم پەتایەش زۆربەى نووسەرە بێسەوادەى بەرژەوەندخوازەکانى کوردستانیشى گرتووەتەوە، لەجیاتى ئەوەى دژى شەڕو کوشتار هەڵوێستیان هەبێت، دەنگیان نایەت یان دەستى تاوان بۆ حەماس درێژ دەکەن، من نایەم بەرگرى لە حەماس بکەم. بەڵام ئەوەش رەوا نییە بە هەر بیانوویەکەوە بێت چاوپۆشى لەو کردەوە درندانەى زایۆنییەکان بپۆشى لەبەر ئەوەى گەلى جوولەکە شتێکەو رژێمى زایۆنیش شتیى دى. لەکاتێکدا ئەگەر ئێوە باس لە دیموکراتى دەکەن ئەوا حەماس خەڵکى غەززە خۆیان بەخواستى خۆیان هەڵیان بژاردوە، گەرچى ئێوە وەک بیروبۆچوون جیاوازیش بن لەگەلڕ حەماس. پێدەچێت عەباسیش ژێر بە ژێر رێکەوتنێکى کردبێت، ئەو کردەوانەى عەباس وەک جاشێک وایە بەرژەوەندخواز بێت.


بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنج و سەرسورمانە هەڵوێستى دۆستى نزیک و ستراتیژى ئیسرائیلە، ئەویش تورکیاى فاشیە کە هات و هاواریەتى،بۆ، لەپێناوى چیدایە وا بارەى لێهەستاوە؟ دیارە بۆ شاردنەوەى کردەوە تیرۆریستیەکانى و پەیوەندیە توندو تۆڵەکەیەتى لەگەڵ ئیسرائیل، یاوەک شانۆیەکى نوێیە بۆ شکست هێنان بە هێزى بەرگرى لە غەززە، لەکاتێکدا تورکیا بۆ خۆى سنوورى کوردستان دەبەزێنێت وەک داگیرکەرێک وتۆپبارانى گوندەکانى سنوورى باشورى کوردستانى دەکات وەک فاشیستێک، وە بەدرندانەترین شێوە لەگەلڕ کوردەکانى تورکیا رەفتار دەکات، کەچى هاتوو هاواریەتى و باسى مرۆڤ و مرۆڤایەتى دەکات. بۆیە بۆ ئۆردۆغان واچاکترە بیرێک لە مرۆڤەکانى ناو تورکیا بەتایبەت کورد بکاتەوە و وەک مرۆڤ رەفتار بکات، ئەوکات خۆى تەنگەتاو بکات دەنا کەس باوەر بەو فرمێسکە تیمساحیانەى ئەو ناکات کە دەیرێژێت. کاتێک من وا دەنووسم هاو سۆزو هاوخەباتم لەگەلڕ خەڵکى غەززەى خۆراگر.بەڵام تورکى فاشى با بزانێت کوردیش مرۆڤن وە وەک ئەو بانگەشێى بۆ دەکات ئیسلامیشن. کوا هەڵوێستى راستگۆیانە ئەردۆغان هەروەک شاڤێز لە ڤەنزوێلا دەرى برى لە برینى پەیوەندى هەروەها پۆلیڤیاش هەڵوێستى وەرگرت. بەڵام مردن وسەرشۆرییە بۆ حوکمرانانى ووڵاتە عەرەبیەکان، بۆ ئەوانەى باسى نەتەوەى عەرەب و ئیسلام دەکەن. بەڵام سەرشۆرن ئێستا. وە تورکیاى رەگەزپەرستی تیرۆریستیش لەگەلڕ نیزامى ئیسرائیل هەڵوێستى نامرۆڤانەیان هەبوو دژى کورد هەروەک قونسولى ئیسرائیل لەوەڵامى پرسیارێکدا ( لەکاتى خۆیدا لە نووسینێکمدا ئاماژەم پێدا)، کە ئیسرائیل دژى دروستبوونى دەوڵەتى کوردییە، وە بەرەنووە بەفرى چواندبوو، کە نازانێت لەکوێ هەڵدەکات بۆ کوێیە. وە دەسەڵاتدارانى کوردستانیش بێدەنگن بەرامبەر هێرشى هەمەلایەنەى تورکیاى فاشى، ئایا سەرکردایەتى بابەتیانە بیریان لەکێشەکان کردووەتەوە، کە هاوکێشەکان هاوسا(یەکسان) نین. بۆ ئەوەى ئەو مەرگەساتەى غەززە لە کوردستان روونەدات، یا بۆ لەناوبردنى پەکەکەیەو، بەرز راگرتنى بەرژەوەندى تاک و حیزبیە نەک نەتەوەیى. لەباشوور هیچ هەڵوێستى مرۆڤدۆستانە نییە بەرامبەر غەززە، دەکرێت بڵێین لەبەر خاترى ئەمریکایە یان نەبوونى هاوکێشەکە و نەگونجانى بارودۆخەکەیە. هەروەک ئەوەى قەندیل و غەززە دەستە خوشک بن.

 

 

ئەڵمانیا
 15.02´2009