١٩\١٠\٢٠١٠
خواستی بچوک و سزای گەورە...!
-
لەپەراویزی کەمپەینی، نا بۆ بەرزکردنەوەی نرخی عیادەکان
-

موزەفەر عەبدوڵا
یەکێک لەپایەو تایبەتمەندییە دیار‌و سەرەکییەکانی دەوڵەت ودەسەلاتێَکی
لانی کەمی دادوەرانە، دابین کردن وبەخۆرایی کردنی خزمەتگوزارییە
تەندروستییەکانە بۆ ھاوولاتیان بەشێوەیەکی گشتی. وە ئەمە بەشێکە
لەبەرپرسیارێتیەکانی دەوڵەت بەرانبەر ھەر ھاوولاتییەکی خۆی. دیارە ئەم
خزمەگوزاریەش ھەروا لەخۆڕا دەستەبەر نەبووە، بەڵکو بەری ڕەنج وخەباتی
دەیان ساڵەی چین و توێژە بەرھەمھێنەرو ستەمدیدەکان وبزووتنەوەو حزبە
ئازادیخواز‌و یەکسانیخوازەکانیان بووە بەدرێژیی مێژوو. بەلام بەداخەوە
ئەم خزمەگوزاری وپێویستییە بنەڕەتییەی خەڵکی، لەم دوو دەیەی دووایی دا
بەھۆی زیاتر وەرچەرخانی سیستەمی سیاسی جھان ھەرچی زیاتر بەرەو ڕاست و
بازاڕی ئازاد دەسەلات و دەوڵەتەکانی جھانیش بەگشتی شانی خۆیان لەم
بەرپرسیارێتییە خاڵی کردۆتەوەو دکتۆرو خزمه‌تگوزاری وبیمه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیان،
ڕاپێچی‌بازاڕی‌کڕین وفرۆشتن کردووه‌وڕۆژ له‌دوای‌ڕۆژ بۆ خزمەتی هه‌رچی‌زیاتری‌سەرمایەداران
پێناسه‌ی‌ده‌که‌نه‌وه. جا ئەگەر له‌ووڵاتێکی وەک کوردستانیشدا،
دیاردەیەکی سیاسی نەبێت بەناوی دەوڵەت وحکومەتی مۆدێرنەوە ئەوە ئیتر
دکتۆرو زانستی پزیشکی و پێویستی و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان وەک
ئەمڕۆی لێ دێت. به‌واتایه‌کی‌تر لەسایەی دەسەلاتی کومەلێ دەستەو تاقمی
میلیشیایی‌وبه‌پشتیوانی سەرۆک عەشیرەتێَکی چەکداری سەر بەپارتی یان
یەکێتییەوە برین پێچ ودەرچویەکی ئامادەیی تەزمیدیش دەتوانێ عیادە
بکاتەوە و وەک دەیان جار بیستومانەو بینومانە. یاخود زۆر دیاردەی تر
لەم مەیدانە وەک ئەوەی زۆربەی دکتۆرەکان گوایه‌گرێبستیان ھەیە لەگەڵ
تاقیگەو دەرمانگاکان وله‌ولاشه‌وه‌ڕه‌شوەو ڕه‌شوەکاری تا ته‌زکیه‌ی‌ئه‌حزاب
و ته‌عینی‌حزبایه‌تی، ته‌نها ڕێگای‌دامه‌زراندنی‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌کانه‌و
ئه‌م یاسایه‌ش حوکم به‌سه‌ر بوواری‌ته‌ندروستی‌دا ده‌کات. ئەمە جگە
لەوەی ئەگەر بە ناو نەخۆشخانەو دەرمانگەی دەوڵەتی و گشیه‌کاندا
چاوبگێڕین ئه‌وا ده‌بینین که‌کێشه‌که‌ھەر نەبوونی پێوانه‌جیهانیه‌کان
نییه‌له‌م داموده‌زگایانه‌دا، به‌لکو کێشه‌که‌فه‌رامۆشکردنێکی‌ئاشکرایه‌که‌زاڵبووه‌به‌سه‌ر
ئه‌م که‌رته‌دا. به‌ڕاده‌ی‌ئه‌وه‌ی‌که‌بەھۆی گرنگی‌نه‌دانی‌دکتۆرو
برینپێچەکان و سستەرەکان بەنەخۆشه‌وه، بەئاشکرا به‌نەخۆشەکان ده‌وترێت"
پاش نیوەڕۆ وەرە بۆ عیادەکەم"!.
بەھەر حاڵ بەپیی ئەو زانیاریانەی کەلە زاری وەزیری تەندروستی، تاھیر
ھەورامی، و گۆران عەبدوڵاوە، ڕێکخەری کەمپەینی نا بۆ بەرزکردنەوەی نرخی
عیادەکان، ھاتووە، ئاماژەیان بە واقعیەتێک کردوە کەبواری‌خزمه‌تگوزاریه‌ته‌ندروسیتیه‌کان،
له‌کوردستانی‌ژیر سایه‌ی‌ئه‌حزابی‌بۆرژوازی‌کورددا، نەک ھەر له‌ڕێگای‌سیسته‌مێکی‌دواکه‌وتووه‌وه‌به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
به‌ڵکو له‌گه‌ل ئاستی‌ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی‌پێشکه‌وتنی‌ته‌کنۆلۆژیاو سیسته‌می‌به‌ڕێوه‌بردنی‌مۆدێرنانه‌دا،
به‌سه‌دان فرسه‌ت له دواوه‌یه و بێتوانایه به وه‌لامدانه‌وه به
پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردستان. سه‌ره‌کی‌ترین
لایه‌نی‌ئه‌م سیسته‌مه‌ش خۆده‌ربازکردنی ده‌سه‌لاتدارانه له‌دابین
کردنی بیمه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، ته‌نانه‌ت ئەوەی که‌سالانێک
خەڵکی کوردستان لەسایەی ڕژێمی سەرکوتگەری بەعسدا ھەیان بوو، وه‌له‌خزمەتگوزای
تەندروستی لە نەخۆشخانە گشتییەکان لە دکتۆرو داوودەرمانی بەخۆرایی وه‌ریان
ده‌گرت، ئێستا ئەوەش نەماوە. ئیتسا ئیتر هاولاتیانی‌کوردستان دەبێت
لەنەخۆشخانە گشتی یەکانیش ھەر پارە بدەن، به‌بێ‌ئه‌وه‌ی‌که‌دکتۆره‌کان
گرنگی‌ته‌واو بەنەخۆش بده‌ن وله‌ولاشه‌وه‌داوودەرمانی خراپ و ماوە
بەسەر چوو و له‌پاڵ مامه‌ڵه‌ی‌خراپ و بێڕێزی کردن و پشت گوی خستنی
نەخۆش چه‌کی‌په‌شیمان کردنه‌وه‌ی هاولاتیانه بۆ رووتێنه‌کردنی
نه‌خۆشخانه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی که‌رتی گشتی و له‌ده‌ستدانی
بڕوای چه‌ره‌سه‌رکردن به‌م که‌رته. له ئه‌نجامی ھەر ئه‌م
واقعیه‌ته‌دایه که به درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، خەڵکی کوردستان
به شێوەیەکی گشتی بۆ ھەر نەخۆشی یەک روو لە ئێران و ئوردن و تورکیا
دەکەن.
لەبەرامبەر ئەم بێ بەرپرسیارێتییەی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی وئەوەی پێی
دەڵێن حکومەتی ھەرێم، کومەڵێک مرۆڤی شەریف وخه‌مخۆری‌هاولاتیان بۆ
بەرگری کردن لەگرانی‌نرخی‌عیاده‌و داوده‌رمان کەمپەینێکیان بە ناوی "کەمپەینی
نا بو بەرزکرنەوەی نرخی عیادەکان" به‌ڕێخستووه‌وتوانیویانە دەیان ھەزار
واژۆی خەڵکی کۆبکەنەوەو پشتیوانی ڕێکخراوی جۆراوجۆری‌بۆ بەدەست بێنن و
تەنانەت خۆپیشاندان لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیدا بکەن بۆ بەدی ھێنانی
ئەو خواستە بچوک وڕەوایە. بەڵام وەزیری تەندروستی لە جیاتی ئەوەی خۆی
سەرمەشق بوایە و نەک ھەر نەیھێشتایە ئەو بارگرانییە بۆ خەڵکی پێش بێت،
بەڵکو خۆی ئەگەر بەڕاستی خەمخۆری خەڵک بوایەو زەڕڕەیەک دڵی بە لای ئەو
خواستە بەرھەقە گشتی وجھانی یە بووایه‌کەدەلیت: "دەوڵەت بەرپرسە
لەدابین کردنی بیمەی تەندروستی بۆ ھەمو ھاوولاتیان"، ئه‌بوایه نەک ھەر
دەمو دەست پشتگیری خواستی کەمپەینەکەی بکردایە به‌لکو ببوایه‌ته‌ئه‌ندامی‌کارای‌که‌مپینه‌که‌و
له‌پیش هه‌موویانه‌وه بۆ هه‌رزانکردنی نرخی‌عیاده‌کان راوه‌ستایه.
به‌لام وه‌زیری ته‌ندروستی که خۆی کارگێڕی به‌شێک له ده‌سه‌لاتی
حزبه بۆرژوازیه‌کانه و سه‌راپا له‌خزمه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندان و
بازرگانان و ده‌لالانی بازاڕ له هه‌وڵدایه، شتێکی سروشتیه‌که هه‌ر
پره‌نسیپێکی ئینسانی و حوکمێکی جیهانی سه‌باره‌ت به خواسته‌کانی
خه‌ڵکه‌وه بخاته‌ژێر پێوه و دەعوای لەسەر ڕێکخەری کەمپەنەکە، گۆران
عەبدوڵا، تۆمار بکاو داوای سزایەکی قورسی‌بکات.
دیارە ئەوە بۆ ھەر کەسێک ڕۆشنە کە وەزیر دەیەوێت چاوی خەڵک لەسەر
خواستە بەرھەقەکەی کەمپەنەکەو خەڵک لادات بە بەھانەی پووچی ئەوەی گۆران
قسەی نایاسایی پێان ووتوە. جا ھەر کەسێکی بە ئینساف ئەگەر بایی
سەرەدەرزی یەک خۆی بەلایەنگری خواستەکانی خەڵک بزانێت ئەمە حکومەت و
وەزیرێکە لە جیاتی دابین کردنی بیمەی تەندروستی بۆ خاڵک بەگشتی، ئێستا
ئەو خەڵکە بچوکترین خواستیان بەرز کردۆتەوە بەڵام ئەم وەزیرە دڵسۆزە
دێت سەرەڕای وەلام نەدانەوەو شێواندنی خواستەکانی خەڵک دەیەوێت
گەورەترین سزا بەسەر ھەڵسوراوانی خواستەکانی خەڵدا بسەپێنێ ئەویش سزای
200 ملێۆن دینار.
دیارە ئەمە یەکەم جار نییە و بێ گومان دوا جاریش نابێت کەئەم وەزیرو
گزیر و بەرپرسانەی پارتی و یەکێتی وێرای پەنا بردن بۆ ترساندن و
سەرکوتکردن و ڕفاندن و کوشتن ، پەنا دەبەنە بەر دادگا‌و یاسا‌و بریارە
قەرەقوشی یەکانیان، تاله‌مریگایه‌وه‌خه‌لکی‌نارازی‌ده‌ستبه‌رداری‌خواسته‌کانیان
ببن وبێده‌نگ له‌ماڵه‌وه‌دانیشن وله‌ولاشه‌وه‌سه‌رمایه‌داران
وقاچاخچیانی‌بازاڕ ژیانی‌فیرعه‌ونانه‌له‌سه‌ر حسابی‌ژیان وگوزه‌رانی‌خه‌ڵکی‌که‌مده‌رامه‌ت
پێکه‌وه‌بنێن.
تەنھا مانگێک لەمەوپێش بوو کە فازل میرانی بەھەمان رەفتارو کرداری ئەم
وەزیرە پەنای بردە بەر دادگا‌و یاساکانی خۆیان و دەیویست گەورەترین سزا
بسەپیێنێ بەسەر چەند رۆژنامەیەکدا، تەنھا لەبەر ئەوەی راستی یە
شاراوەکانی ئەم دەسەڵاتە جارجار بە نیوەناچڵی بۆ خەڵکی دەردەخەن.
ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی که‌مپین به‌رامبه‌ر به‌گرانی نرخی عیاده‌کان
هه‌وڵێکی ڕه‌واو قابیلی پشتیوانییه، بەڵام بۆ کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و سه‌رجه‌م هاولاتیانی کوردستان، که
په‌رۆشی ژیانێکی سه‌لامه‌ت و ته‌ندروستن، ده‌بیت له‌م خواسته‌واوه‌تر
بڕوانن و بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رتاپای سیسته‌می خزمه‌تگوزاری و
ته‌ندروستی ئێستا و جێگرتنه‌وه‌ی به‌سیسته‌مێکی خواڕایی و مۆدیرن و
پیشکه‌وتوانه بێنه‌مه‌یدانه‌وه. ده‌بێ بیمه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وه‌ک ئه‌رکیکی ده‌سه‌لاتداران به‌ڕه‌سمی
بناسرێت و مه‌سروفاته‌که‌ی له‌ب ۆدجه‌ی کوردستان دابین بکرێ. له‌یه‌ک
ووته‌دا ده‌بێ پێداویستیه‌کانی دکتۆر و ده‌رمان و چاره‌سه‌ر له
بازنه‌ی بازاڕی کڕین و فرۆشتن ده‌رکێشرێت و ده‌ست راگه‌یشتنی
هه‌موو هاولاتیانی کوردستان به پێداویستیه‌کانی چاره‌سه‌ر و
سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی به پێوانه‌یه‌کی جیهانی به خۆڕایی له
لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه زامن بکرێ.
دەسەڵات دەیەوێ بە بەھانەی ئەوەی گوایە خۆی زۆر ملکەچی یاسایە و ھەروەک
سەروبنی قسەی بەرپرسانی پارتی بۆتە ئەوەی گوایە کەس لەسەرو یاساوە نی
یە دەیانەوت بە زەبری سزای یاسایی دەستور پێی ھەرکەسێکی نازاڕی ببەستن.
بۆیە ھەروەک لە پێشەوە ئاماژەمان پیدا بەروودادانی خواستی دابین کردنی
خزمەتگوزاری یە تەندروستی یەکان لە بزیشکەوە تا داوو دەرمان بە خۆرایی
ئەرکی دەولەت و دەسەلاتداران و پێویستە خواستێکی ستراتیژی ھەلسوراوانی
ھەر کەمپەین و بزوتنەوەیەکی نارەزایەتی بێت لە پاڵ ھەر خواست و
داوایەکی تردا. راستی یەکی تر ئەوەیە کە ئە مەرجی بەدیھێنانی ھەر
خواستێک چەند بچوکیش بێت ئەگەر بە رادەی پێویست خەلک و جولانەوەی خەلکی
بۆ ڕێک نەخرێت و پشتیوانی بۆ کۆ نەکرێتەوەو سەراسەری نەکرێتەوە و
بەردەوامی پێ نەدرێت ئەوە ھەرگیز بەدی نایەت.
15\10\2010
ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
|