٢٦\٣\٢٠١٤
خوێن به خوێن،
شوناسی خێڵەکییانهی مالیكی.

شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
له ماوه‌ی حكومڕانێتی نوری مالیكی‌دا، عێراق رۆژ دوای رۆژ، دووچاری قه‌یران
و ئاڵۆزی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زهه‌بگه‌رایی تازه ده‌بێته‌وه،
رۆژانه به‌هۆی كرده تیرۆرییهكانهوه به‌ده‌یان هاوڵاتی عه‌ره‌ب له
شاره‌كانی عێراقدا جگه له هه‌رێم گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌غدای
پایته‌ختیش له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به یه‌كێك له شاره ترسناكه‌كان هه‌ژمار
كراوه بۆ ژیانكردن تێیدا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه داعش خه‌ریكه چۆك به
مالیكی و جه‌یشه له‌رزۆك و گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی داده‌دات و مالیكیش
ناتوانێت به‌ره‌نگاریان بێته‌وه، هه‌ر رۆژه گوندێك ناحیه‌یه‌ك له‌ده‌ست
سه‌ربازه‌كانی مالیكی ده‌ستێنن و مالیكیش ده‌سته‌وه‌ستانه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای
ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی
نه‌وت كه لێره‌دا نامه‌وێت قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌م، چونكه رۆژانه
قسه‌و لێدوانی جۆراوجۆری له‌باره‌وه ده‌درێت و مه‌به‌ستی ئه‌و وتاره‌ش
قسه‌كردن له‌سه‌ر نه‌وت نییه، بگره زیاتر لایه‌نی ئه‌منی و
زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ستی خێڵگه‌رایی و مه‌زهه‌بگه‌راییه له ناو عه‌ره‌به
عێراقییه‌كاندا به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی.
رۆژانه له عێراقدا به سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی كرده تیرۆرییه‌كان
و مالیكیش هیچ پلانێكی ئه‌وتۆی نییه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كرده
تیرۆرییه‌كان، سه‌رباری نه‌توانینی له رێگری كردن له ئاڵۆزی و كرده
تیرۆرییه‌كان، به ئاشكرا خۆی بۆته كاره‌كته‌رێكی به‌هێز له نانه‌وه‌ی
دووبه‌ره‌كی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له نێوان مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه
جیاوازه‌كانی عێراقدا له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه دروستكردنی كێشه له
نێوان كورد و عه‌ره‌ب به هۆی قۆستنه‌وه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووسه عه‌ره‌به‌كه
له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی به‌ره‌گه‌ز كوردی سه‌ر به‌گاردی نیشتمانی عێراق
كه ئه‌ركیان پاراستنی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماره.
هه‌ڵبه‌ت كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كارێكی باش نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی
خودی ئه‌فسه‌ره‌كه له كاتی راپه‌راندنی ئه‌ركی خۆیدابووه، به‌ڵام
كوشتن هه‌ر كوشتنه‌و بۆیه پێویسته له پرسێكی وادا یاسا له‌سه‌رووی
هه‌موو كه‌س و لایه‌ن و شتێكه‌وه بێت، چونكه خراپترین گوتاری
خێڵەکییانهی مالیكی له هه‌مبه‌ر كوژرانی ئه‌و رۆژنامهنووسهر لهیهلایهن
ئه‌فسه‌رێكی عێراقی به ره‌گه‌ز كورده‌وه ئه‌وه‌بوو، گوتی: خوێن به
خوێن، ئه‌مه‌ش ئاشكرایه بۆ پیاوێكی وه‌ك مالیكی كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی
سه‌روه‌ری یاسا ده‌كات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه له قسه‌ی سه‌رۆك
هۆزێك ده‌چێت وه‌ك له قسه‌ی پیاوێكی هوشیاری شاره‌زا له یاسا و پیاوی
ده‌وڵه‌تداری، خوێن به خوێن، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه حه‌قیقه‌تی
بیركردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ عێراقییه‌كان ده‌رخست، هاوكات ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه
زۆر مه‌به‌ست هه‌ڵده‌گرێت، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پێمان ده‌ڵێت
مالیكی له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بێت، سه‌رۆكی خێڵه عهرهبهكانهو
هێشتاكه له‌ناو چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خێڵگه‌راییدا ده‌خوڵێته‌وه‌و
به‌دیوێكی تریشه‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و واته مالیكی له‌رێگه‌ی
ده‌ستووریشه‌وه نه‌توانێت هه‌ندێ شت به‌رانبه‌ر كورد بكات، ئه‌وا له‌رێگه‌ی
خێڵ و هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌نگاوی دوژمنكارانه به‌رانبه‌ر
كورد بهاوێت، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌فسه‌ره سه‌ر
به جه‌یشی عێراقه، ته‌نیا به ره‌گه‌ز كورده، هه‌ڵبه‌ت مالیكی كه
ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه خۆی ده‌زانێت بۆچی مه‌به‌ستێك ئه‌مه‌ی گوتووه،
بۆ ئه‌وه‌ی له ناو عه‌ره‌به شوفینی و خێڵەکیییهكاندا به‌ره‌ی
دوژمنایه‌تی كورد زیاد بكات، هه‌ڵبه‌ت خوێن به خوێن، واته بڕیاری
كوشتنی ئه‌و كوڕه كورده به شێوه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی
تۆڵه‌كردنه‌وه بێت له‌و كوڕه، پێشێلكردنی یاسایه‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه
له‌كورد، چونكه له ماوه‌ی رابردوودا به سه‌دان رۆژنامه‌نووس
تیرۆر‌كراون و كوژراون كه‌چی مالیكی قسه‌ی نه‌بووه، ئه‌ی مالیكی بۆ
بێده‌نگه له‌به‌رانبه‌ر خوێنی ئه‌و هه‌زاران كورده‌ی به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌كانه‌وه
له پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كاندا
كوژراون! كه‌واته ئه‌مه‌ش خوێن به خوێن، له كاتێكدا ئه‌و ئه‌فسه‌ره
ئه‌ركی خۆی به جێگه‌یاندووه كه پاراستنی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماره،
كه‌واته كوشتنێكی به ئه‌نقه‌ست نییه‌و پێوه‌ندی به جێبه‌جێكردنی
یاسا سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی به‌غداوه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی كوشتنی ئه‌و
دكتۆره به كارێكی خراپ داده‌نرێت و ده‌كرا ئه‌مه ڕووینه‌دایه، به‌ڵام
كه روویدا پێویسته یاسا سه‌روه‌ر بێت و به‌پێی یاسا سزای یاسایی خۆی
وه‌ربگرێت، نه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سته‌واژه‌ی خوێن به خوێن له‌به‌رده‌م
شاشه‌كانه‌وه بڵێت و عێراقییه عه‌ره‌به‌كان به‌تایبه‌ت كه‌س و كاری
كوژراوه‌كه هانبدات، چونكه ئه‌مه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری
یاسایی وڵات‌دا و مه‌ترسیداریشه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ، له‌رووێكی تریشه‌وه
ئه‌ركی مالیكی نییه بریار له‌سه‌ر كه‌یسێكی وا بدات، مادام عێراق دامه‌زراوه‌ی
یاسایی هه‌یه هه‌تا ئه‌و دامهزراونه سه‌ر له مالیكیش بن، هه‌ر ده‌بێت
یاسا یه‌كلایی بكاته‌وه، كه‌واته مالیكی رووی راسته‌قینه‌ی خۆی بۆ
عێراقییه‌كان ده‌رخست و ئه‌وه‌ی پێمان گوت ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكێكی
یاسایی بێت پیاوێكی خێڵەکیییه و هیچی تر، ئه‌گه‌ر مالیكی دڵسۆزی
عێراقییه‌كان و دژه ناكۆكی بوایه قسه‌ی له‌م شێوه‌ی نه‌ده‌كرد، چونكه
به جێبه‌جێكردنی ئه‌و قسه‌یه هیچ گره‌نتی ئه‌وه له ئارادانییه
كوردیش بێده‌نگ بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان خۆش بێت یان ناخۆش
بێت، ئه‌و كوڕه كورده و له‌سه‌ر میلاكی كورد له به‌غدایه و
پارێزگاری له‌سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه كه ئه‌ویش كورده و له‌سه‌ر
پشكی كورد له به‌غدایه، كه‌واته پێشێلكردنی مافی ئه‌ویش له‌ده‌ره‌وه‌ی
یاسا پروشكی به‌ر كورد ده‌كه‌وێت، واته به كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره
كورده، به‌ره‌ی ناكۆكییه‌كان له نێوان كورد و عه‌ره‌ب به ئاقارێكی
خراپ‌دا ده‌ڕوات و مالیكیش ئه‌مه‌ی ده‌وێت، واته مالیكی ده‌یه‌وێت له‌ناو
ناكۆكیدا مانه‌وه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێت، ئه‌وكات
مالیكی ناتوانێت یاری به چاره‌نووسی عێراقیه‌كانه‌وه بكات له
زیندووكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی و جه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه‌كان،
ئه‌و رووداوه‌ی روویداوه، وه‌ك هه‌ر رووداوێكی تری ئاسایی ئه‌مینییه
كه رۆژانه رووده‌ده‌ن، به دیوه‌كه‌ی تریشه‌وه ئه‌و كرده‌ی كوشتنه
پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به فه‌شه‌ل هێنانی مالیكییه‌وه هه‌یه له‌وه‌ی
نه‌یتوانیوه ئاسایش بۆ عێراقییه‌كان دابین بكات، ئه‌گه‌ر عێراق ئارام
بوایه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌ستی بۆ چه‌ك نه‌ده‌برد،
یاخود به گومانه‌وه له هه‌موو كه‌سێكی نه‌ده‌ڕوانی، وه‌ك چۆن هه‌نووكه
له شاره‌كانی تری كوردستان هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه و
ئاسایش جیاوازی هه‌یه وه‌ك له‌وه‌ی له عێراقدا هه‌یه، ئه‌وه‌ی له
عێراقدا ده‌گوزه‌رێت مه‌ترسیدارترین دۆخێكه كه متمانه‌ی له‌ناو هێزه
ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان نه‌هێشتووه به رانبه‌ر به هاوڵاتیان، ته‌نانه‌ت
متمانه له‌ناو خودی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تیش نه‌ماوه، به‌ڵام له
هه‌رێم دۆخه‌كه وانییه، به سانایی ئاسایش و پۆلیس ته‌قه له خه‌ڵكی
ناكه‌ن، بگره هه‌ر نه‌كراویشه، مه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م
ئاسایشی هه‌ولێر روویدا ئه‌ویش تا دڵنیانه‌بوون ئاسایشه‌كان ته‌قه‌یان
نه‌كرد، ئه‌ویش یه‌كه‌م جار تیرۆریسته‌كان هێرشیان هێنایه سه‌ر باره‌گه‌ی
ئاسایش و ئینجا وه‌ڵام درانه‌وه، ئه‌مه پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ی
له عێراقدا واته شاره عه‌ره‌بییه‌كان ده‌گوزه‌رێت زۆر جیاوازه وه‌ك
له‌وه‌ی لێره له هه‌رێم ده‌گوزه‌رێت، له شاره عه‌ره‌بییه‌كانی
عێراقدا یه‌ك تۆسقاڵ متمانه نه‌ماوه له ناو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان
به‌رانبه‌ر به هاوڵاتیان، چونكه رۆژانه ده‌كرێنه ئامانج، كه‌واته
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده بۆ متمانه‌ی هه‌بێت!
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد رێگه نه‌ده‌ن
مالیكی به ئاره‌زووی خۆی و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خێڵەکییانه رووداوه‌كان
له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كار بێنێت، واته باشترین كارێك ئه‌وه‌یه
كورد شه‌قامی عه‌ره‌بی هوشیار بكاته‌وه له‌وه‌ی مالیكی ده‌یه‌وێت كێشه
بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب دروست بكات، هاوكات داوای سزای یاسایی ئه‌و
ئه‌فسه‌ره كورده بكات به‌پێی یاسا، هاوكات هه‌موو كارێك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی
پارێزه‌ری ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده بن تا رێگه نه‌درێت له تۆڵه‌ی ئه‌و
دكتۆره رۆژنامه‌نووسه نه‌كوژرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روویدا ئه‌وكات مه‌سه‌له‌كه
به ئاقارێكی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات!
ماڵپه‌ڕی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|