خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌رتووکی (The Shock Doctrine)
زاهیر باهیر
«كلاین» له سه‌ر ئاستی جیهانی ئافره‌تێکی ناسراوه، تائێستا چه‌ند په‌رتووکێکی گرنگی به چاپ گه‌یاندووه، ڕۆژنامه‌نووسێکی به‌ناوبانگه. له قه‌یرانه‌كه‌ی «ئه‌رجه‌نتین»دا ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه و زۆری له‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی ئه‌وێ نووسی. له سه‌رده‌می داگیرکردنی «عیراق»یشدا نزیکه‌ی ساڵێك له «به‌غداد» مایه‌وه، ڕاپۆرته‌کانی له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بڵاو ده‌کرانه‌وه. له چه‌ند زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی و له‌نده‌ن وانه ده‌ڵیته‌وه. كه‌سێکی زۆر چالاکه و له هه‌موو چالاکییه‌کانی دژه‌سه‌رمایه‌داریدا به‌شداری ده‌کات، هه‌م وه‌کو به‌شداریکه‌رێك که خۆی باوه‌ڕی پێی هه‌یه و هه‌م وه‌کو ڕۆژنامه‌نووسێکیش. وا باسی «کلاین» ده‌کرێت، که له‌سه‌ر ئاستی جییهاندا کارایی له‌سه‌ر خه‌ڵکانێکی زۆر هه‌بێت.
به‌شی دوو III.
ئه‌م بار‌و دۆخه ته‌نها له چیلی دا نه بوو به‌ڵکو له بۆلیڤیا و «ئه‌رجه‌نتین»یش که ده‌ستی ریفۆرمیان له‌سه‌ر ده‌ستی کوڕگه‌لی شیکاگۆدا گه‌یشتبویێ، له ئارادا‌بوو. له بۆلیڤیا که سه‌رچاوه‌ی ژیانی به‌شی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی (کۆکا)یه که (کۆکاین)ی لێ دروست ده‌که‌ن، داهاتیی کۆکاین له‌وێ زیاتر له نیوه‌ی داهاتی وڵات پێکده‌هێنێت. به‌ڵام له ساڵی 1984 سه‌رۆك «ڕێگن» به یارمه‌تی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌وکاته‌ی بۆلیڤیا هێڕشی کرده سه‌ر کێڵگه‌کانی کۆکاین و كێڵگه‌وانه‌كان، بۆ وێرانکردنی داهاتیان، که ئه‌مه‌ش بارێکی خراپی له‌وێدا خولقاند. دواتریش که سه‌رۆك «باز» به هه‌ڵبژاردنی دیمۆکراتیانه هاته سه‌ر حوکم، که ماوه‌یه‌کی زۆر بوو فه‌رمانڕه‌واه‌کانی پێش خۆی له ڕێگای کو‌ده‌تاوه هاتبوون، به‌رنامه‌یه‌کی ڕادیکالی هه‌بوو له چاککردنی باری ژیانی خه‌ڵکدا به نه‌هێڵانی بێ‌کاری، کۆنترۆڵی نرخ و دا‌به‌زینی، به ده‌وڵه‌تیکردنی به‌شێکی کۆمپانیا تایبه‌تییه‌کان، دابه‌شکردنی زه‌ویو زار، دابه‌زاندنی هه‌ڵئاوسانی پاره. به‌ڵام هه‌ر به‌هاتنه سه‌ر حوکمی له هه‌موو به‌ڵینه‌كانی په‌شیمان بووه‌وه. و سه‌رۆكی پێشوی بۆلیڤیا «كۆنزالۆ سه‌نچیز دی لۆزاده»، که له بۆلیڤیا به کۆنی به‌ناوبانگ بوو، کرده سه‌رۆكی لیژنه ئابووریه‌که‌ی. ئه‌م کابرایه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده ماوه‌یه‌کی زۆر له ئه‌مه‌ریکا ژیاوه، له گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی 17 ڕۆژ به‌بێ ئاگاداری په‌ڕله‌مان له داڕشتن و کاکڵه‌کردنی به‌رنامه ئابووریه‌که‌دا بوون، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش به سوودی خه‌ڵکه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی ئه‌وێ و بانکی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریکا ته‌واو بوو، دوای 17 ڕۆژه‌که بۆ ده‌نگ له‌سه‌ر دان بردیانه كۆنگریسه‌وه. بێ مشتومڕکردن له سه‌ری به زۆر به سه‌ر خه ڵکدا سه‌پێنرا. زۆر له ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان ڕازی نه‌بوون و ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه. چونکه به‌رنامه‌که له‌بری باشکردنی ژیانی خه‌ڵك، بگره خراپتری ده‌کرد. بۆیه به‌شداربووانی داڕشتنی به‌رنامه‌که خۆیان زۆر زۆر له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی دژیان، ده‌ترسان. بۆ نموونه «فێرناندۆ پرادۆ» که لاوترین ئه‌ندامی لیژنه‌كه بوو، وتی "هه‌موومان ده‌کوژن"، ئه‌مه پێشبینی ئه‌و بوو. «بێدریگال»یش که دارێژه‌ری یه‌که‌می به‌رنامه‌که بوو، خۆیانی به ڕه‌وتی فرۆکه‌ی جه‌نگی هێڕش به‌ر ده‌چووان "ئێمه پێویسته وه‌کو فرۆکه‌وانه‌که‌ی هێرۆشیما بین، که کاتێك که بۆمبا ئوتۆمه‌که‌ی به‌ردایه خواره‌وه، نه‌یده‌زانی چیده‌کات، به‌ڵام کاتێك دووکه‌ڵی بینی، وتی ئه‌ه ببورن. ئێمه‌ش ده‌بێت ده‌قاو ده‌ق ئه‌وه بکه‌ین، به‌رنامه‌که پێشنیار بکه و بیخه‌گه‌ڕ دوایش بڵێ ئه‌ه ببورن " ل147 سه‌رۆك «بازا» له ساڵی 2001 دا مرد و ئه‌و نهێنیه‌ی هه ر نه‌درکاند، هۆی چی بوو، که به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی گۆڕی به‌و به‌رنامه ڕادیکالییه.
ئه‌رجه‌نتینیش له‌ژێر بارێکی خراپتردا له سه‌ر ده‌ستی کوڕگه‌لی شیکاگۆ و له ژێر باری قه‌رزی بانکی جیهانی (IMF) ده‌ی ناڵاند. له ساڵی 1976 که «جه‌نه‌تای» سه‌ربازی ده‌ستی به‌سه‌ر حوکم دا گرت له ماوه‌ی ساڵێکدا مووچه 40% نرخی خۆی ونکرد، کارگه‌کان داخران ، هه‌ژاری بڵاو بووه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی «جه‌نه‌تا» ده‌ست بگرێته سه‌ر حوکم له‌وێ خه‌ڵکانێکی که‌م هه‌بوون، له هه‌ژاریدا بژین، که‌متر له فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکا، ڕێژه‌ی هه‌ژاری ته‌نها 9% بوو، ڕێژه‌ی بێکاریش ته‌نها 4.2% بوو. به‌ڵام له سه‌رده‌می «جه‌نه‌تا»دا ئه‌رجه‌نتین، نیشانه‌ی گه‌شه نه‌كردن و په‌ره‌نه‌سه‌ندنی پێوه دیار بوو. له سه‌رده‌می ئه‌ماندا ”قه‌یرانی قه‌رز" قه‌یرانێکی گه‌وره بوو. "له سه‌ر ده‌ستی ئه‌ماندا، قه‌رز چووه 45 ملیارد دۆلار، له ساڵی 1989 به‌رز بووه‌وه بۆ 65 ملیارد دۆلار ...... دوای 6 ساڵ چووه 100 ملیارد" ل159 له ساڵه‌کانی ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکاندا قوتابیانی شیکاگۆ به مه‌رامی خۆیان گه‌یشتن و ئه‌و بارودۆخه‌ی که خولقاندبوویان بۆ دۆکته‌رینه‌كه‌ی مامۆستاکه‌یان فرێدمان، به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان ده‌زانی.
IV.
له چاپته‌ری شه‌شدا "جه‌نگ پاراستی "، باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی «فێردریك هه‌ییك» ده‌کات، که له ساڵی 1981 له چیلیی بوو و گه‌ڕایه‌وه، که یه‌کێك بوو له که‌ڵه پیاوانی قوتابخانه‌ی شیکاگۆ. «هه‌ییك» له‌م سه‌فه‌ره‌یدا زۆر موعجیب بوو به پینۆشێت و قوتابیانی شیکاگۆ، هه‌ر له‌و هه‌ڵوێسته‌وه نامه‌یه‌کی بۆ «مارگرێت تاچه‌ر»ی ئه‌و کاته‌ی سه‌رۆك شالیاری به‌ریتانی ده‌نوسێت، له نامه‌که‌دا داوا له «تاچه‌ر» ده‌کات، که نموونه‌ی ئه‌مه‌ریکای لاتینی ببینێت وه‌کو مۆدێلێك بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنی ئابوور‌ی به‌ریتانی له «كێنزی»یه‌وه، گه‌ر چی «تاچه‌ر» زۆر موعجیب بوو به مۆدێلی چیلی، به‌ڵام له وه‌ڵامی نامه‌که‌ی «هه‌ییك»دا که له مانگی شووباتی 1982دا نووسرابوو و نامه‌یه‌کی نهێنی بوو، تێیدا نووسیبووی " من دڵنیام که تۆش له‌گه‌ڵمدا هاوڕای، که له هه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌کی دیمۆکراسی له به‌ریتانیا، پێویست به هه‌بوونی ڕه‌زامه‌ندی له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی به‌رزه‌وه ده‌کات، چونکه هه‌ندێك له‌وانه‌ی که له چیلی کراون، لێره ملیان پێ‌نادرێت. ڕیفۆرمی ئێمه ده‌بێت له شانی ڕێسا و ده‌ستورمانه‌وه بێت" ل133. که‌چی شه‌ش هه‌فته دوای نووسینی نامه‌که‌ی گۆڕانێکی سه‌یر به سه‌ر ڕای «تاچه‌ر»دا هات، ئه‌وه بوو جه‌نگی فۆکلاندی به‌رپا کرد. ئه‌وه جه‌نگی فۆکلاند بوو، که زه‌مینه‌ی بۆ به‌رنامه شاراوه‌که‌ی «تاچه‌ر» سازکرد، وه‌کو پێشتر باس کرا پڕۆگرامی ڕادیکالی سه‌رمایه‌داری جێبه‌جێ کرد و به‌ریتانیای گۆڕی به خۆرئاوایه‌کی لیبراڵ.
V.
له به‌شی چواره‌م ، له چاپته‌ری نۆدا، کلاین باس له پۆڵۆنیا و چین و قه‌یرانه‌كانیان ده‌کات. له‌م چاپته‌ره‌دا، دێته سه‌ر چین و هه‌ندێك زانیاریمان ده‌داتێ، که بۆ خه‌ڵکانی وه‌کو ئێمه شاراوه بوون. له ساڵی 1949وه، چین به‌هه‌ق و ناهه‌ق له لایه‌ن سه‌رجه‌می نه‌یاریان و دۆسته‌کانییه‌وه به ڕژێمێکی سوشیالیستی یا کۆمونیستی ناسراوه، بۆیه هه ر له‌وکاته‌وه له‌به‌رده‌م فشاری ئه‌مریکا و یابان و وڵاتانی ئه‌وروپای خۆراوادایه و به‌رده‌وام به دیکتاتۆر ، به‌ڕبه‌ڕیه‌ت، وڵاتێك که مافی مرۆڤی تیادا پێشێل کراوه و به وڵاتێکی داخراو پێناسه کراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داری له لای گرنگ نه‌بووه، پرسی مافی مرۆڤ بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌مان له وڵاتانی وه‌کو چین و سه‌رجه‌می وڵاتانی تری گه‌شه نه‌كردوو جیاده‌کاته‌وه، شێوه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤه نه‌ك خودی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ. له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپای خۆراوادا، ڕه‌نگه خه‌ڵکی له سه‌ر بیروباوه‌ڕی جیاجیا ده‌ست‌گی نه‌كرێت، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت ڕازی نابێت به ڕودانی خۆپیشاندانێك، که به‌مۆڵه‌ت‌ی خۆی نه‌بێت و به هه‌ڵواسینی دروشمێك یا وتنی هیتافێك، که ئاسایش له‌ق بکات و پشێیوی بنێته‌وه، سنوور نه‌به‌زێنێت. له هه‌ر شیوێنێکی ئه‌م وڵاتانه بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی کۆنی کوردی سه‌ر هه‌ڵبدات و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکه‌وه پشتگیری لێ بکرێت، ئه‌وه‌ی که به‌عس به کورد و شیعه‌ی کردوه ئه‌مانیش ده‌یکه‌ن.
ئه‌مان زیاتر به‌ده‌ربه‌ست کرانه‌وه‌ی چینه‌وه بوون یا ڕونترکردنه‌وه‌ی بازاڕه‌که‌یه‌وه بوون، بۆ کاڵای به‌رهه‌مهێنراوی خۆیان. بۆیه فرمێسكڕشتنیان بۆ نه‌بوونی مافی مرۆڤ، ته‌نها دێوجامه‌یه‌ك بووه بۆ شاردنه‌وه‌ی پلانه شاراوه‌کانیان. خۆ گه‌ر پرسی مافی مرۆڤ و هه‌بوونی دیکتاتۆری بووایه، ئه‌وا له کوشتاره‌که‌ی (تایه‌مه‌ن سکوێر)دا «هێنری کسنجه‌ر»، ئه‌مه‌ی نه‌ده‌ووت "پارت هیچ هه‌ڵبژرێکی تری له به‌رده‌مدا نه‌مابوو، هیچ حکومه‌تێك له جیهاندا مل به‌وه نادات، که گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی پایته‌خته‌که‌ی له‌لایه‌ن ده‌یه‌ها هه‌زار خۆپیشانده‌ره‌وه داگیربکرێت...... له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رکوتکردنه‌كه بێ گه‌ڕانه‌وه (حه‌تمی) بوو" ل 189.
ئه‌وه‌ی که ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌رمایه‌داری له سه‌ر کوشتاره‌که‌ی (تایه‌مه‌ن سکوێر) ڕایان گه‌یاند و ڕایده‌گه‌یه‌نێن، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌کانه. ئه‌مان وایان ڕاده‌گه‌یاند، که خۆپیشاندانه‌كان و ئیحتیسامه‌کان دژی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌ناوکۆمونیستی بوون، دژی نه‌بوونی مافی مرۆڤ بوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ر ته‌نها دوای 5 ڕۆژ پاش سه‌رکوتکردنه‌كه، «دێنگ شیاوپین» له وتاردانه‌كه‌یدا که بۆ گه‌لی چین، ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئاشکرا کرد و وتی " ئه‌وه‌ی که کرا، بۆ پارێزگاریکردن له کۆمۆنیزم نه‌بوو، به‌ڵکو بۆ پارێزگاریکردن بوو له سه‌رمایه‌داری" ل189.
ئه‌مه که «دێنگ» وتی، ڕاستی بوو. چوونکه ده‌وڵه‌تی چین و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی کۆمونیستی بڕیاریان دابوو، که ئیدی ده‌بێت ناوه‌ڕۆك و ڕواڵه‌تی خۆیان بخه‌نه ڕوو، چونکه بڕیار درابوو، که سنووری داخراو ئاوه‌ڵا بکه‌ن، بچنه نێو رێکخراوی بازرگانی جیهانی و ده‌ستیش کرابوو به تایبه‌تیکردنی که‌رته گشتییه‌کان، له‌و لاشه‌وه تامی که‌ڵه‌که‌بوونی پاره و هه‌بوونی مووڵك و خانوو و شتی تر چێژرا بوو. " به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی 2006، 90% ملیاردلێره‌کانی چین -به پاره‌ی چینی نه‌ك دۆلار- منداڵانی که‌سه باڵاده‌سته‌کانی پارت، بوون" ل 190 .
كه چین ئاوا بڕوات و بییه‌وێت پێبنێته قۆناخێکی تازه‌ی وه‌کو ئێستاوه، بۆ «دێنگ» ڕه‌وا بوو، له 1989دا له‌باره‌ی کوشتا‌ره‌که بڵێت "له وشه‌یه‌کدا، ئه‌مه تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك بوو، تێیداده‌رچووین"، هه‌روه‌ها درێژه‌ی به قسه‌که‌ی دا و وتی "ڕه‌نگه ئه‌م شته خراپه وامان لێ بکات، که بتوانین ڕیفۆرمه‌که‌مان بکه‌ین و ڕامیاری کردنه‌وه‌ی ده‌رگامان سه‌قامگیرتر بێت، باشتر و هه‌تا خراپتریش بێت....ئێمه هه‌ڵه نه‌بووین. له سه‌ره‌تا بنچینه‌ییه‌که‌دا هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نییه (له ڕیفۆرمی ئابووریدا)، ئه‌گه‌ر شتێکی هه‌ڵه‌ش هه‌بووبێت، ئه‌وا ئه‌م پرنسپڵانه به ڕێکوپێکی به‌جێنه‌هێنراون" ل189.
3 ساڵ پاش کوشتوبڕه‌که، چین بۆ به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی بێگانه به‌ته‌واوی خۆی کرده‌وه. کاتێك که ئه‌م هه‌واڵه نوێیه‌ی بڵاوکرده‌وه، ئه‌وه‌شی بیری گه‌ل (نه‌ته‌وه) خسته‌وه" له کاتی پشێویدا، گه‌ر پێویست بکات ئه‌وه‌ی له‌توانادا بێت بۆ نه‌هێڵان و لابردنی ئه‌و پشێویه‌ی ئاینده، هه‌ر به‌سه‌ر هه‌ڵدانی، ده‌کرێت. حوکمی عورفی یاڕێگه‌یه‌کی تووند و تیژتر به‌کار ده‌هێنرێت" لا190 .
«وه‌نگ هیو Wang Hui»، که یه‌کێكه له ڕێکخه‌ره‌کانی ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ی 1989 له ئێستاشدا سه‌رکرده‌ی ڕۆشنبیرانی چینیه، که پێیان ده‌ڵێن "چه‌پی نۆێ" له په‌رتووکه‌که‌ی 2003 دا، که له‌ژێر نه‌زمی نوێی چین ، ده‌ڵێت " خولقاندنی بازاڕی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه، سه‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه ڕووداوی خۆبه‌خۆیی نین، به‌ڵکو سه‌رئه‌نجامی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت و توندوتیژیه‌که‌یه‌تی" .. وه‌نگ هه‌ر له په‌رتووکه‌یدا باس له‌وه ده‌کات، که پرۆتێسته‌کان هه‌ڵقوڵاوی توێژه جیاجیاکانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی چینی بوون، نه‌ك به ته‌نها هی توێژاڵێك له قوتابییه ده‌سته‌بژێره‌کانی زانکۆ، به‌ڵکو کاری هه‌مووان بوو، له کرێکارانی کارگه‌کان، مامۆستاکان و گروپی بزنسه‌بچوکه‌کان بوون. ئه‌وه‌ی که داگیرسێنه‌ری گڕی پرۆتێسته‌کان بوو، ناڕه‌زایییه‌کی جه‌ماوه‌ریانه‌یی بوو، به ڕوی گۆڕانکاری ئابوور‌ی "شۆڕشگێڕانه"ی دێنگدا، که ئه‌وه‌ش که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه بوو، به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك بوو، که بووه هۆی بێ‌کاری و ڕوودانی قه‌یران. به پێی قسه‌ی وه‌نگ " ئه‌م گۆڕانکاریانه بوون به هه‌وێنی بزوێنه‌ری خستنه‌گه‌ڕی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی 1989 "ل187 .
ئه‌وه‌ی که له «چین»دا ڕوی دا، جارێکی تر قسه‌که‌ی «كلاین» ده‌سه‌لمێنیته‌وه، که دیمۆکراسی و بازاڕی ئازاد شان به شانی یه‌ك ناڕۆنه پێشه‌وه و هه‌روه‌هاش بۆ کردنی جۆره ڕیفۆرمێکی ئاوا، ده‌بێت بارودۆخێکی وا له ئارادا بێت، که تاکو خه‌ڵکی گۆڕانکارییه‌کان قبووڵ بکه‌ن.
درێژه‌ی هه‌یه
|