خوێندنه‌وه‌یه‌کی
کوردانه بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان.
فه‌رحان خورشید حه‌مکوڵ
- به‌شی حه‌وته‌م و کۆتایی
-
بۆچی ده‌ستوور پێویسته ؟؟؟
بۆ هه‌ژده ساڵه ده‌سه‌ڵاتێکی نیوچه سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه ده‌به‌ین ،
به‌ڵام به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه هه‌رده‌م په‌یڕه‌وکرنی یاسا و شه‌رعیه‌تی
یاسایی بڕیاره‌کان جێگای بێ ئومێدی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان بووه
. زۆرجاریش به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات توشی شۆک یا جۆره په‌رته‌وازییه‌ک
بووه ، نه‌بوونی چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ ڕاسپارده و بڕیاره‌کان وای
کردووه جار جار به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات له ڕێی ئیجتیهادی به‌رپرسانه‌وه
بووبێت ، یا ئه‌زمونی میلله‌تانی تر بکرێت به بنه‌ما و ڕێسا . نه‌بوونی
مه‌رجه‌عییه‌تێکی یاسایی وای کردووه به چاوی گومان یا زۆر جار ناڕه‌زایی
له شه‌رعیه‌تی یاساکان بروانین ، له ئه‌نجامدا ململانێکان ئاقارێکی
وا له خۆ بگرێت که جێگه‌ی سته‌م بێت . سه‌رباری ئه‌مانه له دوای
ڕژێمی به‌عس ئاستی ململانێکان پێی ناوه‌ته قۆناغێکی تره‌وه ، چوونکه
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوه‌وه به‌عس دابڕابوو له
کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا بارودۆخه‌که سڕ
بوونێکی به خۆوه ببینی ، به واتا دوژمنانمان له پاشه‌کشێدابوون ،
نه‌یانده‌توانی له سه‌ر حیسابی ئێمه هه‌نگاو به‌ره‌و دۆستایه‌تی
ڕۆژئاوا بنێن . به‌ڵام له گۆڕنانی به‌عس و هاتنی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که
ترسی له دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکدا نه‌هێشت ، جه‌ماوه‌ری کوردستان له
جاران زیاتر به‌رقه‌رار بوونی یاسایان لا مه‌به‌سته ، له هه‌مان
کاتدا دوژمنان به ووریایی تر و به کۆ ده‌گییه‌کی تره‌وه پیلان بۆ نه‌هێشتن
و له‌گۆڕنانی ئه‌م نیوچه سه‌ربه‌خۆیه‌ی کوردستانه‌که‌مان ده‌گێڕن . به‌ره‌ی
ناوخۆ و پته‌وبوونی باوه‌ڕ و په‌یوه‌ندیه‌کان له نێوان جه‌مار و ده‌سه‌ڵات
گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وت ده‌بن بۆ ئه‌زموونه‌که‌مان ، ئه‌مه‌ش ته‌نها به
یاسایی کردنی دام و ده‌زگاکان ده‌بێت ، له هه‌مان کاتدا گه‌وره‌ترین و
گاریگه‌رترین گورز ده‌بێت بۆ دوژمنانمان ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مانه‌ش ته‌نها
و ته‌نها له ڕێگه‌ی سه‌روه‌ری یاساوه دێنه ئامانج . جا له ڕوانگه‌ی
ئه‌وه‌ی ده‌ستوور یاسای یاساکانه و هه‌موو یاسا‌و ده‌سه‌ڵاته‌کان له
ده‌ستووره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ، یا چوارچێوه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان داده‌نێت
، ئه‌مانه هه‌مووی گرنگێتی هه‌بوونی ده‌ستوور ده‌سه‌لمێنێت .
هه‌بوونی ده‌ستوور وا ده‌کات کێشه‌و ململانێکامنان له ناو خۆماندا
چاره‌سه‌ر بکه‌ین ، هه‌ر ده‌ستووریشه ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ک بۆ شه‌رعیه‌تی
یاسایی به ده‌سه‌لات و بڕیاره‌کان ، بۆیه ده‌ستوور تاکه مه‌رجه‌ع ده‌بێت
، له بری په‌نابردن بۆ حکومه‌تی به‌غدا و دادگای فیدرال . جا سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ی کوردستان هه‌رێمێکه له چوارچێوه‌ی عێراقدا ، به‌ڵام حکومه‌تی
فیدراڵ بێ لایه‌نی خۆی له پرسه چاره‌نووسسازه‌کان له ده‌ست داوه ،
وه‌ک ده‌ستی به ده‌ستی و خۆدزینه‌وه‌یان له په‌یڕه‌و کردنی ده‌ستوور
و په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان سه‌باره‌ت به ناوچه دابڕاوه‌کان ، ئه‌مانه
وایان کردووه که مه‌حاڵ بێت بڕوا به بێلایه‌نی کاربه‌ده‌ستانی به‌غدا
بکرێت ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی خواستی کوردیان کردووه به
ستراتیژ ، بۆیه ناکرێت ئه‌وان له یه‌ک کاتدا نه‌یار و حه‌که‌م بن .
جا نه‌بوونی ده‌ستوور به واتای نه‌بوونی شوره‌ی ماڵ . ئه‌مه‌ش ڕێگا
ئاسانی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی فیدرال به بیانووی جۆر به جۆر په‌یتا
په‌یتا به‌ره‌و هه‌رێم هه‌وار بنێت . یا خۆمان ناچار ده‌بین په‌نای بۆ
به‌رین به تایبه‌تی له‌و ساته‌ی ململانێ و تێڕوانینه‌کانی لایه‌نه
جیوازه‌کان له هه‌رێمدا بگه‌ن به ڕێگایه‌کی داخراو . بۆیه ده‌ستوور
هاوشێوه‌ی دیوارێکی پۆڵایین ده‌بێت له ڕوی دزه‌کرنی نه‌یارانمانه بۆ
ناو هه‌رێم .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستووره‌که که‌م نی یه له که‌مو کوڕی ، به‌ڵام
هه‌ر له پێشه‌کی یه‌که‌یه‌وه شوناسی کوردبوونی خاکی کوردستان و هزری
دانیشتوانه‌که‌ی به ڕونی ئاماژه‌ی پێ کراوه ، به پێچه‌وانه‌وه باس
له عێراق بوون و سه‌به‌چی یه‌تی عێراق بوونی کوردستان ناکات، به‌ڵکو
په‌نجه‌ی خستووه‌ته سه‌ر ئازار و نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌مان به
ده‌ست حکومه‌ته یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی عێراقه‌وه ، بۆیه زۆر به
ووریایی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی فیدرالی ده‌ستنیشان
کردووه ، به‌ڵکو وه‌ک له به‌شی 1 و 2 ی ئه‌م نووسینه‌مان ئاماژه‌مان
پێ ی کرد مه‌رجی قورسی داناوه بۆ هاتنی سوپای عێراق بۆ خاکی کودستان ،
زیاد له‌وه مانه‌وه‌ی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌ند کردووه به
پابه‌ندبوونیان به سیسته‌می دیموکراسی و فیدرالی....هتد .
بۆ ناوخۆی هه‌رێمیش ده‌زگا گرنگه‌کان ( په‌ڕله‌مان ، سه‌رۆکی هه‌رێم )
له ڕێگه‌ی ده‌نگدانێکی گشتی ئازاد و ڕاسته‌وخۆ و نهێنی هه‌ڵده‌بژێردێن
، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته
هه‌ڵبژێردراوه‌که هه‌ڵده‌بژێردرێن ، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه
دادگای ده‌ستوری که ئه‌رکی سه‌لامه‌تی په‌یره‌وکردنی ده‌ستووره‌که‌ی
له ئه‌ستۆدایه ، پالاوتنی 7 ئه‌ندامه‌که‌ی به هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆکی
هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت ، به‌ڵام پێویستی به دوو له سه‌ر
سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانه ، به واتا پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی
زۆرینه‌ی زۆری لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناو په‌ڕله‌مانه ، چوونکه ئه‌و
ده‌نگه زۆره‌ی ناو په‌ڕله‌مان به ئاسانی نایه‌ته دی ، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه
گرنگه بۆ لانه‌دان له برگه‌و ماده‌کانی ده‌ستوور .
ئه‌مانه‌ی باسمان لێوه کرد پێویستی به هامه‌هانگی و چاو کراوه‌یی جه‌ماوه‌ر
و لایه‌نه سیاسیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان هه‌یه ، ئه‌گینا
مادده‌و بڕگه‌کانی ده‌ستوور ته‌نها وه‌ک نووسراوێک ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر
ئیراده‌و سوربوونی هه‌موو لایه‌کی له سه‌ر نه‌بێت .
fkh.binayi@hotmail.com
|