خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌رتووکی (The Shock Doctrine)
زاهیر باهیر
«كلاین» له سه‌ر ئاستی جیهانی ئافره‌تێکی ناسراوه، تائێستا چه‌ند په‌رتووکێکی گرنگی به چاپ گه‌یاندووه، ڕۆژنامه‌نووسێکی به‌ناوبانگه. له قه‌یرانه‌كه‌ی «ئه‌رجه‌نتین»دا ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه و زۆری له‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی ئه‌وێ نووسی. له سه‌رده‌می داگیرکردنی «عیراق»یشدا نزیکه‌ی ساڵێك له «به‌غداد» مایه‌وه، ڕاپۆرته‌کانی له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بڵاو ده‌کرانه‌وه. له چه‌ند زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی و له‌نده‌ن وانه ده‌ڵیته‌وه. كه‌سێکی زۆر چالاکه و له هه‌موو چالاکییه‌کانی دژه‌سه‌رمایه‌داریدا به‌شداری ده‌کات، هه‌م وه‌کو به‌شداریکه‌رێك که خۆی باوه‌ڕی پێی هه‌یه و هه‌م وه‌کو ڕۆژنامه‌نووسێکیش. وا باسی «کلاین» ده‌کرێت، که له‌سه‌ر ئاستی جییهاندا کارایی له‌سه‌ر خه‌ڵکانێکی زۆر هه‌بێت.
به‌شی پێنج X.
له چاپته‌ری حه‌ڤده‌هه‌مدا، سه‌باره‌ت به‌و شوێن و شتانه‌شی که مابوون و له ده‌ست وێرانکاری قورتار بووبوون، که ده‌بوایه بخرانایه‌ته‌وه گه‌ڕ و چاك بکرانایه‌ته‌وه، کلاین نموونه‌ی زیندوو ده‌هێنێته‌وه، که هاتنی ئه‌مان بۆ وێرانکاری و سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه، بووه. وی له لاپه‌ڕه 343 دا ده‌ڵێت "حه‌مه تۆفیق که شالیاری پیشه‌سازی بوو، سه‌باره‌ت به کۆنفرانسه نامۆ‌که، که هیچ ده‌نگو ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی له میدیاکاندا نه‌بوو، له بینێنێکدا له ئۆفیسه‌که‌ی له به‌غداد، که هێشتا هه‌ر به‌و کۆنفرانسه پێده‌که‌نی، پێی وتم دوای قسه‌کانی بریمه‌ر سه‌باره‌ت به تایبه‌تیکردنی که‌رته ده‌وڵتیه‌کان، به هه‌ندێ له‌و خه‌ڵکانه‌ی که كۆنفرانسه‌که‌یان به‌ڕێوه ده‌برد، وتم گه‌ر من هانی به تایبه‌تیکردن له عیراقدا بده‌م، ئه‌وه «گه‌یدیرGaidar » ده‌هێنم که پێیان بڵێت : ده‌قاوده‌ق پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بکه‌ن، که ئێمه کردمان" کلاین مه‌به‌ستی «گه‌یدیر»ه له ڕوسیا.
کلاین، دێته سه‌ر هه‌ڵوێستی حکومه‌تی محه‌لی سه‌باره‌ت به ئه‌مریکییه‌کان و پلانه‌كانیان، که چۆن نوێنه‌رانی حکومه‌ت هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بووه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش ئه‌مه‌یان هه‌ست پێکردوه، بۆ نموونه له پرسێکدا که کاتێك یه‌کێك له که‌ڵه سه‌رکرده میلیته‌رییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ن ( ئه‌سۆسیه‌یت پرێس)ه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکراوه، که ئایا ئێوه دانووساندن یا پرس و ڕاتان له گه‌ڵ عیراقیه‌کاندا کردوه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "پۆینتێك نییه له‌سه‌ری دانووساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی محه‌لیدا بکه‌ین، ئا له‌م باره‌ه‌دا دانووساندن له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌که‌ین" ل 343. له ڕاستیدا ئه‌م کابرایه ڕاستی وتووه، چونکه فه‌رمانڕه‌وایانی عیراقی یا ڕۆڵیان نه‌بووه یا هه‌رچی ئه‌مه‌ریکییه‌کان وتویانه و کردویانه ئه‌مان پێی ڕازی بوون. بۆیه بڕیار و یاسای وا ده‌رکراوه، که له هیچ وڵاتێکی تردا نه‌بینراوه. له هیچ کا‌م له‌و وڵاتانه‌ی که پێشتر ده‌ستی بازاڕی ئازاد و (The shock and Therapy)یان پێگه‌یشتوه وه‌کو «عیراق»یان به‌سه‌ر نه‌هاتووه. له‌کوێ ئه‌وه کراوه و ڕویداوه، که حساب بۆ سه‌رمایه‌داری ناوخۆ نه‌كرێت و بێ به‌شداریکردنی خه‌ڵکه خۆیه‌که‌ی، چاو ببڕدرێته سه‌رجه‌می داهات و سامانی وڵاته‌که. له عیراقدا گه‌ر باج له سه‌ر کۆمپانیایه‌ك داشنرابێت، که‌مترین باج دانراوه، که 15% یه و له‌سه‌رده‌می «سه‌دام»دا هه‌مان باج 45% بووه. یاسایه‌کی تر هه‌ر له‌باره‌ی کۆمپانیا بێگانه‌کانه‌وه، ئه‌وه‌یه که ڕێگه‌یان پێدراوه، که 100% ده‌ستڕاگه‌یشتن و ده‌ستڕۆییان بۆ سامانی عیراق هه‌بێت، له هه‌مان کاتیش‌دا ڕێگه‌یان پێ بدرێت، که 100%ی ئه‌و قازانجه‌شی که له عیراقدا په‌یدای ده‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ی فلسێك باجی لێ بدرێت یاخود داوایان لێبکرێت، که له عیراقدا بیخه‌نه‌وه گه‌ڕ، بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی عیراق. له‌مه‌ش خراپتر هه‌ر ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌م کۆمپانیایانه‌یان ڕه‌واکرد، که کۆنتراکتی 40 ساڵیان بدرێتێ و دواتریش مافی تازه کردنه‌وه‌شیان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش واته ده‌سته‌پاچه‌کردنی حکومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌که‌کانی ئاینده‌ی عیراق له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا، گه‌ر بیانه‌وێت.
ته‌نها خزمه‌تگوزارییه‌ك یا به‌شیکی پیشه‌سازی، که ئه‌مه‌ریکییه‌کان هه‌ڵوێسته‌یان تێداکردوه به‌شی نه‌وت بووه؛ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێنوێنیکه‌ره (ڕاوێژکاره) عیراقییه‌کان پێیان وتن عیراقییه‌کان به‌مه ڕازی نابن، ده‌ستوه‌ردان له کاروباری نه‌وت واته بانگهێشه‌کردنی جه‌نگ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داگیرکه‌ره ئه‌مه‌ریکییه‌کان 20 ملیۆن دۆلاریان له داهاتی (Revenue)ی عیراق له کۆمپا‌نی نه‌ته‌وه‌یی نه‌وت وه‌رگرتوه و چۆنیان بوێت وا خه‌رجی ده‌که‌ن.
کلاین ده‌ڵێت "حه‌مه تۆفیق، شالیاری پێشوی شالیاریی پیشه‌سازی پێی وتم: که داوای له ئه‌مه‌ریکییه‌کان کردووه، تاکو چه‌ند موه‌لیده‌یه‌کیان بداتێ، وتی هه‌ر 17 کارگه چیمه‌نتۆکه‌ی عیراق له جه‌نگدا به ته‌واوی زه‌ده نه‌بوون، گه‌ر موه‌لیده‌یان هه‌بێت ده‌توانن بخرێنه‌وه گه‌ڕ و ده‌توانن چیمه‌نتۆی بینا دروستکرده‌نه‌وه بده‌ن و ده‌یه‌ها هه‌زار کرێکاری عیراقیش بخه‌نه‌وه کار. به‌ڵام کارگه‌کان هیچیان به‌ده‌ست نه‌هێنا و هیچ کۆمه‌کێکیان پێنه‌كرا. كۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان وایان حه‌ز ده‌کرد، چیمه‌نتۆش وه‌کو کرێکاره‌کانیان به نرخی ده‌جار به‌رزتر له نرخی چیمه‌نتۆی عیراقی، له ده‌ره‌وه بهێنن. یه‌کێك له پلانه ئابووریه‌که‌ی بریمه‌ر ئه‌وه بوو، که ڕێگری له بانکی نێوه‌ندی عیراقی کردبوو، له‌وه‌ی که کۆمه‌ك به کۆمپانییه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بکات (ئه‌مه‌ش، تا ساڵی دواتر باسی لێوه نه‌كرا)". هه‌روه‌ها کلاین ده‌ڵێت "تۆفیق پێی وتم: هۆی بایکۆتکردنی پیشه‌سازی عیراقی پرسێکی کرده‌یی نه‌بوو، به‌ڵکو پرسێکی ئایدۆلۆجی بوو، چونکه له‌نێوان ئه‌وانه‌ی که بڕیاریان ده‌رده‌کرد، هیچکامیان باوه‌ڕیان به مو‌ڵکیه‌تی ده‌وڵه‌ت نه‌بوو" ل349.
خۆ ئه‌گه‌ر کا‌رگه‌کانیشیان چاك بکردایه‌ته‌وه، مادام ڕامیاری ئه‌وان وه‌کو کلاین ده‌ڵێت " له بنه‌ڕه‌تدا تێشکانی ئابووری عیراق بوو و دواتر دروستکردنه‌وه‌ی بوو له سه‌ر بنه‌مای به‌خشینی به کۆمپانییه‌کانی خۆیان و خۆرئاوا و هه‌روه‌ها هێنانی کرێکاری شاره‌زا و هه‌موو که‌ره‌سته و پێداویستییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه، ئه‌وا به‌شی کۆمپانییه عیراقیه‌کان به که‌رتی ده‌وڵه‌تی و تایبه‌تییه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر مونافه‌سه‌یاندا له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌ر تێشکان ده‌بوو، له‌کاتێكدا که سنووری عیراق له هاورده‌ی هه‌موو شتێکدا جگه له هێنانی تیرۆر، ئاواڵا بوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کلاین هه‌ر له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا، سه‌باره‌ت به‌مه ده‌ڵێت " ستافه‌کانی بریمه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌م که‌تواره تاڵه‌دا بۆ عیراقییه بزنسمانه‌كان (businessmen) چه‌ند وشه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌رانه‌یان هه‌بوو، که به‌و بزنسمانانه‌ی که گردیان کردبوونه‌وه بیڵێن. «مایکڵ فلیچه‌ر Michael Fleischer» که یه‌کێك بوو، له جێگره‌کانی بریمه‌ر، دانی به‌وه‌دا نا، که زۆر له بزنسه‌کانی عیراق له به‌رامبه‌ر ململانێکردنی کۆمپانییه بێگانه‌كاندا تێكده‌شکێن و نابوت ده‌بن. هه‌روه‌ها وتی "به‌ڵام ئه‌مه‌یه جوانێتی بازاڕی ئازاد". درێژه‌ی به قسه‌کانی دا‌و وتی " بزنسه‌کانتان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌ی بێگانه‌دا نامێنێت. پرسیاری لێکردن و وتی ئایا ئه‌مه وانابێت؟ وتی وه‌ڵامی پرسیاره‌که لای خۆتانه. ته‌نها باشترینتان ده‌توانێت بمێنێته‌وه یا بژێت" قسه‌کانی بریمه‌ر بۆنی قسه‌کانی «Yegor Gaider»یان لێده‌هات یا ده‌نگدانه‌وه‌ی قسه‌کانی وی بوون، که قسه‌ی بۆ کۆمه‌ڵیکی که‌م له بزنسمانه‌كانی ڕوسیا ده‌کرد، که له ژێر چاره‌سه‌ری (The shock and Therapy) دا بوون، وتی "جا چییه ئه‌وه‌ی که ده‌مرێت با بمرێت ، شیاوی مردنه" ل 349 هه‌ر وه‌کو هه‌موو پرس و کاره‌ساته‌کانی تر که به سه‌ر خه‌ڵکی عیراق دا هاتوون، عیراقییه‌کان خۆیان لۆ‌مه ده‌کران و ده‌کرێن. بۆ ئه‌مه «كلاین» له لاپه‌ڕه 350 ده‌ڵێت "ڕالف پیته‌ر (Ralph Peters) کاکابرایه‌کی خانه‌نشینکراوی سه‌ربازی بوو له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2006دا، له ی‌و ئێس توده‌ی (USA Today)دا نوسیوێتی و ده‌ڵێت " ئێمه شانسێکی بێ وێنه‌مان به عیراقییه‌کان دا، تاکو ڕۆڵ و یاسای دیمۆکراتییانه بنیات بنێن، به‌ڵام عیراقییه‌کان له‌بری ئه‌مه، نووقبوون له ڕكوکینه و کێشه‌ی کۆنیان هه‌ڵبژارد، له توندوتیژیه‌کی زۆردا، به‌رگه‌نه‌گرتنی پێکه‌وه‌ژیان و به که‌ڵچه‌ری فه‌ساده‌ت کار بکه‌ن و بژین. ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌ی، که وتراوه ڕاست بێت "وه‌کو ده‌یزانین کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی ناتوانێت پشتیوانیی دیمۆکراسی بکات و خه‌ڵکه‌که‌ی حکومه‌تێکیان بۆ ده‌بێت که شیاویان بێت ... تووندوتیژییه‌کان، که شه‌قامه‌کانی «به‌غداد»یان به‌خوێن په‌ڵاوی کردووه، ته‌نها ڕه‌مزی بێ توانایه‌تی و لێنه‌وه‌شاوه‌یه‌تی حکومه‌تی عیراقی نییه، به‌ڵکو ده‌سته‌پاچه‌یی و بێده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاپای جیهانی عه‌ره‌بییه له ڕێکخستنی مرۆڤ و چالاکیه‌کانیاندا. ئێمه شاهیدی داڕوخانی مه‌ده‌نیه‌تین".
دیاره داگیرکردنی عیراق و وێرانکردنی له ڕوی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌وه، شتێك نه‌بوو که ناوی دژایه‌تی «سه‌دام»ی لێ بنرێت، به‌ڵکو وه‌کو «کلاین» ناوی لێناوه " کوێرێتی ئایدۆلۆجیانه‌یه" که ئه‌مه‌ش سێ کاریگه‌ری کۆنکرێتیان هه‌یه"، که به لادانی خه‌ڵکانی شاره‌زاو خاوه‌ن مه‌هاره‌ت له پۆسته‌کانیان، ئه‌گه‌ری بیناکردنه‌وه‌ی زیاندمه‌ند کرد، که ئه‌مه‌ش ده‌نگی سیکۆلاری لاوازکرد، هه‌روه‌ها وزه و خواردنی به به‌رگری دا کرد. گه‌لێك له کاربه‌ده‌ستانی باڵای میلیته‌ری و ده‌سگه سیخوڕییه‌کان پێیان له‌وه نا، که زۆر له‌و 400 هه‌زار سه‌ربازه‌ی که هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه یه‌کسه‌ر تێکه‌ڵاوی به‌رگری بوون. وه‌کو «کۆلۆنێڵ تۆماس هه‌مه‌رس colonel Tomas Hammes» وتی " ئێستا تۆ 200 هه‌زار خه‌ڵکی چه‌کدارت هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به چه‌که‌کانیانه‌وه چوونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و ده‌زانن چۆنی به‌کار بهێنن و ده‌شزانن داهاتوویان نییه، هۆی خۆیانیان هه‌یه که له تۆ توڕه‌ن ". له هه‌مان کاتیش‌دا کوڕگه‌لی قوتابخانه‌ی کلاسیکی شیکاگۆ که له ده‌وری «بریمه‌ر» بوون و بڕیاری کردنه‌وه‌ی سنووریان بۆ هاوردنی هه‌ر شتێك که کۆمپانییه‌کانیان ده‌یانه‌وێت دا و هه‌روه‌ها 100% سامانی عیراقییان بێته ده‌ست، چینی بزنسی عیراقییان زۆر توڕه کرد، که وه‌ڵامی زۆربه‌ی ئه‌م بزنسمانانه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، یارمه‌تیدانی هێزی به‌رگری بوو به‌و تۆزه پاره‌یه‌ی که مابویان، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که یه‌کێك له ڕاپۆرتده‌ره‌کانی لێکۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌کان، «پاتریك گره‌هام Patrick graham» نوسیوێتی: بزنسمانه عیراقییه‌کان زۆر توڕه‌ن به یاسای نوێی به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی بێگانه، که ڕێگه‌ی به کۆمپانییه بێگانه‌كان داوه، که کارگه‌کانی عیراق به‌پاره‌یه‌کی زۆر که‌م بکڕن. سه‌رمایه و پاشه‌که‌وتیان هه‌ره‌سی هێناوه، چونکه به لێشاو کاڵای بێگانه دێته وڵاته‌که‌یانه‌وه. ئه‌م بزنسمانانه تێگه‌یشتوون، که ته‌نها چه‌کی به‌رگر‌ییان له گه‌ڵ ئه‌م کۆمپانیایانه‌دا هه‌بوون و به‌رده‌وامبوونی ئه‌م توندوتیژیه‌یه که هه‌یه. ئه‌مه لۆجیکی ئاسایی بزنسه: تا زیاتر گیروگرفت و توندوتیژی له عیراقدا هه‌بێت، بۆ بێگانه گرانتر ده‌بێت". ل 352
له عیراقدا کارئاساییه‌کی زۆر بۆ ئاسایی‌کردنی بارودۆخی ئابووری عیراق له فرۆشتنیدا به کۆمپانییه بێگانه‌كان کرا، تاکو وه‌ك چۆن خاك و خه‌ڵکه‌که‌یان داگیرکرد، هه‌روا به ئاسانیش ئابووریه‌که‌شی داگیر بکه‌ن. كلاین ده‌ڵێت " پلانی بریمه‌ر له تایبه‌تکردنی 200 کۆمپانیای ده‌وڵه‌تیدا، که ئه‌مه له لایه‌ن عیراقییه‌کانه‌وه له بۆ نانه‌وه‌ی جه‌نگ به کارێکی شه‌ڕه‌نگێزی حسابیان بۆ ده‌کرد. کرێکاره‌کان تێگه‌یشتن بۆ ئه‌وه‌ی کارگه‌کان ڕوی مامه‌ڵه‌یان هه‌بێت و ڕاکێشکه‌ری کڕیاره بێگانه‌كان بن، ده‌بێت دوو له سه‌ر سێی کاره‌کانیان له ده‌ست بده‌ن" ل353 . ئالێره‌دا کلاین، ئه‌وه ده‌رئه‌نجام ده‌کات، که پرسی تیرۆریزم، پرسێکی که‌متر سیاسییه، بۆیه بارودۆخی ناهه‌مواری ئابووری بۆ نه‌بوونی ئاسایش ده‌گه‌ڕێته‌وه و هۆی یه‌که‌می تیرۆریزمیشه.
ئه‌مه‌ریکییه‌کان و کۆمپانییه‌کانیان بۆ خه‌ڵکی عیراق چیان کرد؟ به‌ڵێنێکی زۆر و پاره‌یه‌کی زۆر بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عیراق و بیناکردنه‌وه‌ی ته‌رخان کرا، به‌ڵام هه‌ر هه‌موو ئه‌م پارانه ده چوونه باخه‌ڵی کۆمپانییه گه‌وره‌کانه‌وه. کلاین، له لاپه‌ڕه 357 دا ده‌ڵێت "خراپی و پرپۆڵ بوون له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کردندا، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو به‌رده‌وام بوو و تا گه‌یشته ڕاده‌ی کشانه‌وه‌ی کۆنتراکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان له عیراقدا، که له‌و پێناوه‌دا ملیارد دۆلار خه‌رج کراوه و هێشتاش شته‌کانیش جێبه‌جێ نه‌كراون. كۆمپانیای پارسوونس (parsons)، 186 ملیۆنی پێدراوه، تاکو 142 خه‌سته‌خانه‌ی بچوك (مسته‌وسه‌ف) دروست بکات. له‌مانه ته‌نها 6 دانه‌یان ته‌واو بوون. له نیسانی2007دا پشکنێره ئه‌مه‌ریکییه‌کان له عیراقدا 8 پرۆژه‌یان پشکنی، که له‌لایه‌ن کۆنتراکته‌ره ئه‌مه‌ریکییه‌کانه‌وه ته‌واو بووبوون، له ناو ئه‌مانه‌دا خه‌سته‌خانه‌ی مندڵانیشی تیا بوون، سیسته‌می پاك و خاوێنکردنه‌وه‌ی ئاویشیان تیدابوو و بۆیان ده‌رکه‌وت که 7 له‌و 8 پرۆژه هه‌ر کار ناکه‌ن، به پێی زه نیویۆرک تایمس (The new York Times). هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ئه‌وه‌یشی ڕیپۆرت کرد، که تۆڕ‌ی کاره‌بای عیراق له ساڵی 2007دا، که‌متر له ساڵی 2006 دا کاره‌بای داوه. له کانوونی یه‌که‌می 2006دا که هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو بوون، پشکنێری ئۆفیسی گشتی له‌مه‌ڕ هه‌بوونی ئه‌گه‌ری گه‌نده‌ڵی و فێڵ و هه‌ستان به کاری نایاسایی له ئه‌نجام دانی ئه‌و پڕۆژانه‌دا، لێکۆڵینه‌وه‌ی 87ی له‌و په‌روه‌ندانه‌ی کرد، که به کۆنتراکتچی و کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کانه‌وه له عیراقدا په‌یوه‌ست بوون. گه‌نده‌ڵی له سه‌رده‌می داگیرکردندا سه‌رئه‌نجامی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نییه، به‌ڵکو سه‌رئه‌نجامی بڕیاره سیاسییه‌کانه: ئه‌گه‌ر عیراق بکرێته پێشه‌نگی به‌ره‌ی سه‌رمایه‌داری دڕندانه‌ی خۆرئاوا، ئه‌وا پێویست ده‌کات له یاسا ڕوت بکرێته‌وه ( ئازاد بێت له یاسا) ل 357 .
درێژه‌ی هه‌یه
|