خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌رتووکی (The Shock Doctrine)
زاهیر باهیر
«كلاین» له سه‌ر ئاستی جیهانی ئافره‌تێکی ناسراوه، تائێستا چه‌ند په‌رتووکێکی گرنگی به چاپ گه‌یاندووه، ڕۆژنامه‌نووسێکی به‌ناوبانگه. له قه‌یرانه‌كه‌ی «ئه‌رجه‌نتین»دا ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه و زۆری له‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی ئه‌وێ نووسی. له سه‌رده‌می داگیرکردنی «عیراق»یشدا نزیکه‌ی ساڵێك له «به‌غداد» مایه‌وه، ڕاپۆرته‌کانی له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بڵاو ده‌کرانه‌وه. له چه‌ند زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی و له‌نده‌ن وانه ده‌ڵیته‌وه. كه‌سێکی زۆر چالاکه و له هه‌موو چالاکییه‌کانی دژه‌سه‌رمایه‌داریدا به‌شداری ده‌کات، هه‌م وه‌کو به‌شداریکه‌رێك که خۆی باوه‌ڕی پێی هه‌یه و هه‌م وه‌کو ڕۆژنامه‌نووسێکیش. وا باسی «کلاین» ده‌کرێت، که له‌سه‌ر ئاستی جییهاندا کارایی له‌سه‌ر خه‌ڵکانێکی زۆر هه‌بێت.
به‌شی سێ VI.
له چاپته‌ری ده‌هه‌مدا، «کلاین» باس له خواروی ئه‌فریکا ده‌کات، کاتێك که مه‌ندێلا Nelson) (Mandela ئازاد بوو و ده‌ست کرا به گفتوگۆ (مفاوه‌زات) له گواستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ کۆنگریشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فریکا (ANC- African National congress). به‌راوردێکی گه‌لێك ورد له نێوان سه‌رده‌می حکومه‌تی نه‌ژادپه‌رست و حکوته‌ته‌که‌ی (ANC) ده‌کات. بێگومان هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌فریکای خواروو سه‌رجه‌می چه‌په‌کانی جیهان، چاوه‌ڕوانیه‌کی جیایان هه‌بوو، وایان پێشبینی ده‌کرد، که هه‌موو هیوا و خواسته‌کان، که ساڵانێکی دوورودرێژ بوو قوربانیان بۆ دابوون، ئیدی له هاتنه‌دیدان. چ ئه‌وانیش و چ چه‌په‌کانی دنیاش، له‌وه تێنه‌ده‌گه‌یشتن که هاتنی (ANC) بۆ سه‌ر حوکم، ته‌نها وه‌ك ڕوخسارێك ده‌بێت، ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ڕاستیی هه‌یه، بزنسمان و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و بانکه‌کانن.
گفتوگۆ‌ی نێوان (ANC) و حکومه‌تی نه‌ژادپه‌رست، كێشمه‌کێشێکی گه‌وره بوو له سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هه‌رچی «دکتۆر کلارك» و نوێنه‌ره‌که‌ی بوون، ده‌یان ویست که وه‌زاره‌ته گرنگه‌کان له ده‌ستیاندا بمێننه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شیان له ده‌ست دا، ئه‌وه هه‌وڵی وه‌رگرتنی پۆسته بایاخداره‌کانی نێو ده‌سگه بنه‌ڕه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بده‌ن. هه‌ر له سه‌ره‌تای گفتوگۆکه‌دا نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌یان برده‌وه، که بانکی نێوه‌ندی ده‌بێت له ده‌وڵه‌ت سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌شیان به ده‌ست هێنا، که سه‌رۆكی سه‌ره‌کی بانکه‌که هه‌ر ئه‌و که‌سه بێت، که له سایه‌ی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستیدا سه‌رۆكی بانکه‌که بوو، که ناوی «کریس ستالس Chris stalls» بوو. هه‌ر له ده‌ستدانی بانکی نێوه‌ندی نه‌بوو، به‌ڵکو «دێریك کییس Derek Keyes» وه‌ك سه‌رۆکی ڕێکه‌وتنه گشتییه‌کانی هاتووچۆ و بازرگانی مایه‌وه.
یه‌کێك له به‌نده گرنگه‌کانی ده‌ستوری (ANC، "چاپته‌ری ئازادی یا ڕزگاری بوو"، که باسی له دابه‌شکردنی زه‌وی و زار ده‌کرد و (ANC) که له ئۆپۆزسیۆن‌دا بوو، به‌ڵینی به خه‌ڵکه‌که دابوو، که ڕیفۆرمی زه‌ویو زار بکرێت، به‌ڵام گفتوگۆگه‌ران بڕگه‌یه‌کی تازه‌یان بۆ ده‌ستووره نوێیه‌که زیاد کرد، که پارێزگاری له موڵکیه‌تی تایبه‌تی بکرێت، که‌واته دابه‌شکردنی زه‌وی و زار، بووه کارێکی ئه‌سته‌م.
یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌ت بۆ که‌رگه‌کان له ژێر ده‌ستوری تازه‌دا به هۆی ئه‌وه‌ی که (ANC) ئیمزا‌ی بۆ گات (General Agreement on traffics and trade -GATT) کردبوو، قه‌ده‌غه بوو. ئه‌مه‌ش بووه هۆی بێکاریه‌کی زۆر به هۆی داخستنی زۆربه‌ی کارگه‌کان. (ANC) بڕیاری وابوو، که چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی (ئه‌یدز) بۆ که‌سانه‌ی که نه‌خۆشن، به‌خۆڕایی بێت. ئه‌وه‌ش به‌پێی پابه‌ندی مافی موڵکایه‌تی که‌مایه‌تی له‌به‌ر ڕۆشنایی په‌یره‌وی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی (intellectual property rights commitment under WTO – World trade organisation) دا، که بڕگه‌یه‌ك بوو له ده‌ستوری ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، قه‌ده‌غه بوو. له پرسی دروستکردنی خانووبه‌ره و ده‌سگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشدا، ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه له هه‌زێنه‌دا پاره‌ی وای نییه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که قه‌رزه‌کانی سه‌رده‌می ڕژێمی نه‌ژادپه‌رستیش بووه ماڵ به‌سه‌ریه‌وه و ده‌بێت بیداته‌وه. (ANC) به هۆی نه‌بوونی پاره‌وه، له به‌ڵێنی ڕاکێشانی تۆڕی کاره‌با و لووله‌که‌شی ئاو په‌شیمان بووه‌وه. ئه‌مانه و زۆری تریش، که لیسته‌که تادێت درێژتر ده‌بێته‌وه. ( بۆ ئه‌م زانیارییانه تکایه بڕوانه ل203).
«ڕه‌سول سنیمان Rassool Snyman »، که کابرایه‌کی گه‌لێ چالاکی دژ به ڕژێمی نه‌ژادپه‌رست بوو، به «کلاین»ی وتبوو "ئێمه‌یان ئازاد نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌و زنجیره‌که‌ی که ئاڵاندبوویانه گه‌ردنمان، ئێستا کردویانه‌ته ئه‌ژنۆمان" ل 203 .
کلاین، له لاپه‌ڕه 206 دا په‌نجه بۆ ئاماره فه‌ڕمییه‌کان ڕا‌ده‌کێشیت و ده‌ڵێت " پاش ده‌هه‌یه‌ك له حوکمی (ANC) ملیۆنه‌ها که‌س، که پێشتر ئاو و کاره‌بایان هه‌بووه، ئێستا لێیان بڕا. چونکه نه‌یان ده‌توانی پاره‌که‌ی بده‌ن. به‌لانی که‌مه‌وه تا ساڵی 2003، 40% هێڵی ته‌له‌فوونه‌كان ئیشی نه‌ده‌کرد. سه‌باره‌ت به بانکه‌کان و کانه‌كانی وه‌کو خه‌ڵوز و مس، که مه‌ندێلا به‌ڵێنی دابوو، بیان کاته موڵکی ده‌وڵه‌تی، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌مان ئه‌و 4 پیاوه سپییه (megaconglomerates)دا، مایه‌وه، که له هه‌مان کاتدا کۆنترۆڵی 80% ی بۆرسه‌ی جیهانسبێرگ (Johannesburg)یشیان کردبوو. له ساڵی 2005دا ته‌نها 4% ی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که ناونووس کرابوون، له لایه‌ن خه‌ڵکه ڕه‌شه‌که‌وه کۆنترۆڵ ده‌کران. له ساڵی 2006دا 70%ی زه‌وییه‌کانی خواروی ئه‌فریکا، هێشتا له‌لایه‌ن خه‌ڵکه سپیه‌که‌وه مۆنۆپۆڵی کرابوون، که ته‌نها 10% دانیشتوانی وڵاته‌که‌یان پێکده‌هێنا. له‌وه‌سش ناخۆشتر ئه‌وه بوو، که حکومه‌ته‌که‌ی (ANC) کاتێكی زۆر زیاتری خه‌رج ده‌کرد به نکۆڵیکردن له خراپی با‌رودۆخی نه‌خۆشی ئه‌یدز، تاکو له دانی ده‌رمانی پاراستنی ژیانی نزیکه‌ی 5 ملیۆن تووشبووی نه‌خۆشی ئه‌یدز به‌رپرسیار نه‌بێت........ . ڕه‌نگه گه‌ر ئامارێکی کاریگه‌ر بخرێته پێشچاو ئه‌وه بێت، که له ساڵی 1990وه که مه‌ندێلا به‌ندیخانه‌ی به‌جێهێشت بڕی پێشبینیکردنی ته‌مه‌نی ژیانی خه‌ڵکی ئه‌فریکای خواروو 13 ساڵ هاتۆته خواره‌وه" .
(ANC) له گه‌ڵ (کۆمه‌لی کلارك) که ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدا بوو، له کاتی پێکهاتن (گفتوگۆکردن)دا له‌سه‌ر پۆسته گرنگه‌کان و کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی تر له مشتومڕێکی گه‌لێك توندوتیژدا بوون ، هه‌ر یه‌که‌یان ستراتیج و تاکتیکی خۆیان هه‌بوو، که له‌به‌رامبه‌ر یه‌کدا به‌رگرییان لێده‌کرد. هه‌رچی ستراتیجیه‌تی (دوکتۆر کلارك) و ده‌سته‌که‌ی بوو پارێزگاریکردن بوو، له مانه‌وه‌یان تاکو ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان بلوێت له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه، هه‌وڵیان ده‌دا، وڵات دابه‌شکه‌ن به فیدراسیۆنه‌وه و و تاڕاده‌ی هه‌بوونی مافی فیتۆ، زه‌مانه‌تکردنی هێڵانه‌وه‌ی کۆمپانییه گه‌وره تایبه‌تییه‌کان و نه‌كردنیان به که‌رتی ده‌وڵه‌تی ، مانه‌وه‌ی زه‌ویو زاره گه‌وره‌کان له ده‌ستیاندا و دابه‌ش نه‌كردنیان، بایه‌خی زۆریان به پارته بچوکه‌کان ده‌دا. به کورتیه‌که‌ی وه‌کو مه‌ندێلا وتی " پارتی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌وڵی ئه‌وه‌یانه که ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری سپیه‌کان بهێڵنه‌وه، به‌ڵام به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆمان".
گه‌رچی (ANC) به ملێونه‌ها خه‌ڵکی به‌ده‌سته‌وه بوو و ملێوێنه‌های تریش پشتگیریان لێده‌کرد، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام له زۆربه‌ی خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کانیاندا پاشه‌کشه‌یان کرد؛ بۆ نموونه له به‌ده‌ستهێنانی بانکی نێوه‌ندیدا، که له‌وێ پێی ده‌وترا (بانکی پاشه‌که‌وت The reserve Bank) که توانرا له ده‌وڵه‌ت جیابکرێته‌وه، واته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا نه‌ما و ئیدی که‌وته ژێر ڕکێفی سندوقی بانکی نێوده‌وڵه‌تی و بۆرسه‌ی «جیهانسبێرگ»ه‌وه و هه‌ر هه‌مان که‌سان، که کاتی خۆی به‌ڕێوه‌یان ده‌برد له به‌ڕێوه بردنیدا مانه‌وه.
ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌ر له پرسی پاراستن و هێڵانه‌وه‌ی کارگه و کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا، که کراون به‌موڵکی تایبه‌تی، له‌وه‌ی ده‌کرد، که له گه‌ڵ به‌رنامه و ده‌ستوروی (ANC)دا جووت بێت. چونکه له چاوپێکه‌وتنێکی «مه‌ندێلا»دا، که له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه کراوه، ده‌ڵێت " له ڕامیاری ئابووریماندا تاکه نیشانه‌یه‌ك له کردنی که‌رته تایبه‌تییه‌کان به که‌رتی ده‌وڵه‌تی، نییه". ئه‌مه‌ش به‌ڕێکه‌وت نه‌بووه" مه‌ندێلا درێژه‌ی به‌قسه‌کانی ده‌داو ده‌ڵێت " تاکه دروشمێك نییه، که ئێمه به ئایدیۆلۆجی مارکسیستییه‌وه په‌یوه‌ستکاته‌وه" بڵاوکراوه‌ی دارایی (The Financial press) هانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م لێدوانه‌ی دا " گه‌رچی (ANC) هێشتا باڵێکی چه‌پی به‌هێزی تیاییه، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌م و قسه‌ی مه‌ندێلا له‌م ڕۆژانه‌دا زیاتر له هی (مسس تاچه‌ر) ده‌چێت تاکو سو‌شیالیستێکی شۆڕشگێر، که وا ده‌زانرا" ل208.
مه‌ندێلا و سه‌رکرده‌کانی (ANC) ئه‌وه‌نده به‌لایانه‌وه گرنگ بوو، که دڵی کۆمپانییه‌کان ڕاگیرێت، نه‌کا بارگه‌وبنه بپێچنه‌وه و وڵات به‌جێبهێڵن، نه‌ك هه‌ر نه‌یانکردن به که‌رتی ده‌وڵه‌تی، بگره نه‌یان توانی به‌ڕاده‌یه‌کی زۆرکه‌میش زیاده باجیك بخه‌نه سه‌ریان. ئه‌وه بوو، که له کاتی پێکهاتن و ئاشتبوونه‌وه‌که‌دا که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك دروست بوو بوو، بڕیارێکیان ده‌رکرد که 01% باجی کۆمپانییه‌کان به‌ناوی "باجی سۆڵیدارێتی"یه‌وه بۆ یارمه‌تی قوربانییه‌کان ته‌رخان بکرێت، که‌چی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت مێبێکی (Thabo Mvuyelwa Mbeki)، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه "مه‌سیجی دژه کۆمپانییه" ده‌نێرێته بازاڕه‌وه، ئه‌م پێشنیازه‌ی ڕه‌تکرده‌وه، له به‌ر ئه‌وه وتی بزنس به‌رپرسیار نییه.
به‌شی چوار VII.
له چاپته‌ری یازده‌هه‌مدا «کلاین» باس له ڕوسیا ده‌کات، که چۆن بازاڕی ئازاد و (The shock and Therapy) له‌وێش کارایی خۆی دانا. ڕوسیا له بارودۆخێکی گه‌لێك خراپ‌دا ده‌ژیا، هه‌ڵئاوسانی پاره، پێویستی ڕوسیا به‌یارمه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا، که‌وتنه ژێر فشاری هه‌م خه‌ڵکه‌که‌ی له ناوخۆ‌دا و هه‌م فشاری ده‌ره‌وه، که‌مبوونه‌وه‌ی که‌ره‌سته و پێداویستییه‌کانی ژیان و ده‌رکه‌وتنی ڕواڵه‌تی بێ‌کاری و برسێتی و زۆر فاکته‌ری تر له گه‌شه‌کردندا بوون. ئه‌مانه هه‌مووی بوونه هۆی گرتنه‌به‌ری ڕێگایه‌کی تر له لایه‌ن ڕوسیاوه، تاکو بتوانێت بمێنێته‌وه و بژێت. ئه‌وه بوو «گۆرباچۆڤ» ئاڵای ئه‌م په‌یامه‌ی به‌رزکرده‌وه. له ته‌موزی1991دا، که یه‌کام جار بۆ به‌شداریکردن له لوتکه‌ی وڵاتانی (G7) دا هات بۆ له‌نده‌ن، پێشوازی پاڵه‌وانێکی لێ‌کرا. له «تایم مه‌گه‌زین Times magazine»دا به پیاوی ساڵ دانرا، سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی وتی " گۆرباتشۆف، «ڕۆناڵد ڕێگن»ی ڕوسیایه". ئالێره‌وه گۆرباتشۆف به‌ردی بناخه‌ی ڕیفۆرمی دانا و کارئاساییه‌کی زۆریشی بۆ «بۆریس یاڵتسن» کرد، که ئیدی ئه‌م هه‌م به سازشکردنێکی زۆر بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و کۆمپانییه گه‌وره‌کانیان و هه‌م ببێته دیکتاتۆرێك له سه‌پاندنی هه‌موو داخوازییه‌کانی ئه‌واندا به‌سه‌ر په‌ڕله‌ماندا، له هه‌ڕاجکردنی سامانی ڕوسیا به کۆمپانیای ئه‌و وڵاتانه و به که‌سانی نزیکی خۆی و خه‌ڵکه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ڕوسیا.
«یاڵتسن» له کۆتایی ساڵی 1991دا داوای له په‌ڕله‌مان کرد، به پێشنیازێك که په‌ڕله‌مان، تاکو پاوه‌ری تایبه‌تی بۆ یه‌ك ساڵ بداتێ، که بڕیاره‌کانی خۆی ببنه یاسای بێگه‌ڕانه‌وه بۆ په‌ڕله‌مان و ڕا له‌سه‌ردانیان. وه‌کو كلاین ده‌ڵێت " پێی خۆش بوو ببێته دیکتاتۆرێك نه‌ك دیمۆکراتێك"، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ڕله‌مان به پێشنیازه‌که‌ی ڕازیبوو، چونکه با‌رودۆخی ڕوسیا زۆر دژوار بوو و پێویستیی به قه‌رز هه‌بوو.
به ڕازیبوون له‌سه‌ر داخوازیه‌که‌ی، یاڵتسن یه‌کسه‌ر ده‌ستی به ڕیفۆرمه‌کانی کرد، ئه‌وه بوو له 28.10.1991 بانگه‌وازی هه‌ڵگرتنی نرخی کرد، دواتریش نزیکه‌ی 22500 کۆمپانیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی کرد به که‌رتی تایبه‌تی، " ته‌نها دوای ساڵێك (The shock and Therapy) کاریگه‌ری خۆی له سه‌ر وڵات دانا و کۆمه‌ڵگه‌که‌شی باجێکی زۆری بۆ ئه‌مه دا. چینی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ی که پاشه‌که‌وتیان کردبوو، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی پاره‌وه له ده‌ستیان دا. هه‌روه‌ها بڕینی یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌ت له دابه‌زاندنی نرخی شتومه‌ك و نه‌دانی کرێی مانگانه‌ی ملیۆنه‌ها کرێکار، بڕی خه‌رجی تاكی ڕوسی له ساڵی 1992دا 40% له‌چاو ساڵی 1991 که‌متر بوو و سێیه‌کی دانیشتوانه‌كه‌ی که‌وته ژێر هێڵی برسێتییه‌وه. ئه‌م بارودۆخه چینی ناوه‌ڕاستی ناچارکرد، شته تایبه‌تییه‌کانی خۆیان بفرۆشن" ل224-225 .
کلاین له لاپه‌ڕه 226 و 227 دا درێژه به‌و کاره‌ساته ده‌دات، که به‌سه‌ر «ڕوسیا»دا هات و له‌وه ده‌دوێت که یاڵتسن، هه‌ر ڕۆژی دوای ده‌ستکه‌وتنی قه‌رزه‌که‌ی له (IMF) ئیدی به خۆرئاوا و ئه‌مه‌ریکا پشت ئه‌ستورتر بوو و یه‌کسه‌ر یه‌که‌م هه‌نگاوی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی نا، که ئێستا به ئاشکرا ئه‌وه به " هه‌ڵبژارده‌ی پینۆشێت " ناو ده‌برێت. ئه‌وه بوو بڕیاری 1400ی ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستور بوو، که په‌ڕله‌مانی پێ هه‌ڵوه‌شانده‌وه. دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه له کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی په‌ڕله‌ماندا، یاڵستن به ده‌نگدانی 362 به‌رامبه‌ر 2 ده‌نگ، دژی ئه‌و بڕیاره‌ی که دابووی، تاوانبار کرا. ئه‌وه‌ی که ئه‌و کردی، وه‌کو ئه‌وه وابوو، که سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریکا کۆنگریس هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. جێگری سه‌رۆك «ئه‌لێکسه‌ندرا ڕه‌ت سکۆی Aleksandr Rutskoi » ڕای گه‌یاند، که ڕوسیا باجێکی ته‌واو گه‌وره‌ی دا بۆ ئه‌و موجازه‌فه سیاسیانه‌ی یاڵستن و ڕیفۆرم خوازه‌کان..
هه‌ر لێره‌دایه که کلاین هه‌وڵ ده‌دات به‌راوردی نێوان چیلی و ڕوسیا ڕوون بکاته‌وه، ڕاسته یه‌ك شێوه به‌رنامه و یه‌ك پێوه‌ر بۆ هه‌موو وڵاتان به «ڕوسیا» و «چیلی» و «پۆڵۆنیا»وه ئاماده کراوه و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی هه‌ر یه‌ك شته، که به قازانجی توێژاڵێکی زۆر که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه و سوودمه‌ند ده‌بێت و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، له پاڵ ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆرئاوا و «ئه‌مه‌ریکا»دا، به‌ڵام سه‌رجه‌می دانیشتوانه‌كه‌ی تری زیانمه‌ن‌د ده‌بێت. له‌م باره‌وه کلاین ده‌ڵێت "ڕوسیا دووباره‌بوونه‌وه‌ی چیلی نه‌بوو، ئه‌وه چیلی بوو، که به پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد: پینۆشێت کو‌ده‌تای کرد و ده‌ستور و سیسته‌می دیمۆکراتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مجا (The shock and Therapy) چه‌سپاند، به‌ڵام یاڵتسن له که‌شی دیمۆکراتیانه‌دا (The shock and Therapy) سه‌پاند و دواتر به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان و کوده‌تاکردن پێی له‌سه‌ر ئه‌مه داگرت. هه‌ردوو سیناریۆ‌که له لایه‌ن خۆرئاواوه به گه‌رموگوڕییه‌وه پشتگیری‌یان لێ‌کرا" ل229 . هه‌ر له‌و کاته‌دا بوو، که شالیاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، «وه‌رن کریستۆفا Warren Christopher» ، گه‌شتێکی بۆ مۆسکۆ کرد و له‌شانی یاڵستن و «گه‌یده‌ری Yegor Gaideer» سه‌رۆك شالیارانه‌وه ڕاوه‌ستا و ڕایگه‌یاند "ئه‌مه‌ریکا به ئاسانی پشتگیری سڕکردن (به‌ستن)ی په‌ڕله‌مان ناکات، به‌ڵام ئه‌مه کاتێكی زۆر نائاساییه" ل229 .
كلاین له هه‌ڕاجکردنی کۆمپانیاکانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و کردنیان به که‌رتی تایبه‌تی، په‌نجه بۆ چه‌ند نموونه‌یه‌ك ڕاده‌کێشێت، که چۆن تاڵانفرۆش کراون؛ له‌وانه " 40% کۆمپانییه نه‌وتییه‌کان که له قه‌باره‌دا به‌قه‌ده‌ر کۆمپانیای تۆته‌ڵی ( Total ) فه‌ره‌نسا بوون، به 88 ملیۆن دۆلار فرۆشران، که سه‌رجه‌می نه‌وتی فرۆشراو له‌م به‌شه‌ی که کڕراوه، 193 ملیارد دۆلار بوو. «نۆریلیسك نیکڵNorilsk Nickel » که پێنجیه‌کی ملیۆنکه‌ی جیهان ئه‌م به‌رهه‌می ده‌هێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که قازانجی ساڵانه‌ی چووه 1.5 ملیارد دۆلار، که‌چی به 170 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. كۆمپانیای گه‌وره‌ی «یوێکۆس Yukos»، که زیاتر له قه‌باره‌ی نه‌وتی کوێت کۆنترۆڵ ده‌کات، به 309 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، که داهاتی له ئێستادا له ساڵێکدا 3 ملیارد دۆلاره. 51% نه‌وتی کۆمپانیای «سیدانکۆ Sidanko » به 130 ملیۆن دۆلار هه‌ڕاج کرا، هه‌ر 2 ساڵ دوا تر ئه‌و به‌شه له بازاڕی جیهانی دا نرخه‌که‌ی 2.8 ملیارد دۆلاربوو. کارگه‌ی گه‌وره‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به 3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا که ئه‌مه نرخی خانوویه‌که له «ئه‌سپینAspen » " ل232-233
له لاپه‌ڕه 237 و 238 دا کلاین ئه‌ڵێت " به هاتنی 1998 زیاتر 80% کێڵگه‌کانی ڕوسیا نابووت بوون ( ئیفلاسیان کرد)، نزیکه‌ی 70 هه‌زار کارگه‌ی ده‌وڵه‌تیش داخران، ئه‌مه‌ش ده‌ردی بێ‌کاری بڵاوکرده‌وه. له ساڵی 1989 دا پێش (The shock and Therapy) 2 ملیۆن که‌س له سه‌رتاسه‌ری ڕوسیا‌دا له برسییه‌تیدا ده‌ژیان، که ده‌رامه‌تیان که‌متر له 4 دۆلار بوو. له‌وکاته‌وه‌ی که (The shock and Therapy)، "ده‌رمانی ژه‌هراوی خۆی به‌کار هێنا"، که له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کاندا بوو، به پێی زانیاریه‌کانی بانکی جیهانی، 74 ملیۆن ڕووسی له‌ژێر هێڵی برسییه‌تییه‌وه ده‌ژیان. ئه‌مه‌ش واته سه‌باره‌ت به هه‌ژارکردنی 72 ملیۆن که‌س، ته‌نها له ماوه‌ی 8 ساڵدا "ڕیفۆڕمی ئابووری" ده‌توانێت مسۆگه‌ری به خۆی بدات. به هاتنی ساڵی 1996 25% دانیشتوانی ڕوسیا که ده‌یکرده 37 ملیۆن که‌س له برسێتیدا ده‌ژیان، که وا وه‌سف ده‌کران، که بێچاره و نائومێدن.......... . له ساڵی 2006دا حکومه‌ت دانی به‌وه‌دا نا، که 715 هه‌زار منداڵی لانه‌واز هه‌ن، به‌ڵام «یونیسێف unicef» ئه‌م ژماره‌ی به 3.5 ملیۆن منداڵ قه‌بڵاند........... . له نێوان ساڵانی 1992 و 2006دا ڕوسیا 10% دانیشتوانی له ده‌ست دا، که ئه‌مه‌ش ساڵانه ده‌کاته نزیکه‌ی 700 هه‌زار که‌س".
كلاین، له لاپه‌ڕه 239دا په‌نجه بۆ لێدوانی کچێکی 17 ساڵ له گفتوگۆیه‌ك (interview)دا ڕاده‌کێشێت و ده‌ڵێت " پرسیاری هیوا و ئامانجی سه‌باره‌ت به ئاینده لێ‌کرا، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی" زۆر گرانه قسه له‌سه‌ر چه‌رخی 21 بکه‌یت، له کاتێكدا لێره دانیشتویت و له به‌رده‌م مۆمدا کۆشش ده‌که‌یت، گرفت له چه‌رخی 21دا نییه، به‌ڵکو گرفته‌که له‌وه‌دایه، که لێره چه‌رخی نۆزده‌یه و باسی لێوه ناکریت".
ئه‌وه‌ی له ڕوسیا ڕویدا و ده‌بینرا، وا نه‌بوو که خۆرئاوا و ئه‌مریکا لێی به ئاگا نه‌بووبێتن، بگره به ورد و درشتی کاره‌ساته‌کانیان زانیوه، بۆیه یه‌کێكی وه‌کو «وه‌ین مێری Wayne Marry» که که‌سێکی سه‌ره‌کی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی بوو له سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکی له ڕوسیا، له گه‌رمه‌ی ڕوداوه‌کانی نێوانی 1990 بۆ 1994دا، دانی به‌وه‌دا نا، که هه‌ڵبژێر له نێوانی دیمۆکراسی و سوودی بازاڕ له ڕوسیا‌دا ئازاراوی بوو، " حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی به‌رته‌ری ئابووری به‌سه‌ر ڕامیاریدا دا. ئێمه سه‌ربه‌ستی له نرخ دانانماندا هه‌ڵبژارد، تایبه‌تیکردنی به‌شی پیشه‌سازیمان پشتگوێ خست،له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارییه‌کی به‌ره‌ڵا یا به‌ره‌ڵایی له سه‌رمایه‌داریدا، بارودۆخێکی بێ به‌ندومه‌رج..... خولقێنرا، واتا بێ یاسا‌و ڕێسا. ئیدی هیوامان وا بوو که یاسا ڕۆڵی خۆی ببینێت، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سڤیلیانه به نوێنه‌رایه‌تی دیمۆکراسیانه، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان ئوتۆماتیکی سه‌رئه‌نجام گه‌شه بسه‌نێت ..... . بۆ به‌دبه‌ختی، هه‌ڵبژێره‌که به پێداگرتن له سه‌ر پۆلیسیه‌کان، فه‌رامۆشکردنی ئاره‌زووی خه‌ڵك بوو " ل 234.
که ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینی، گه‌ر چی شتێکی زۆر که‌م و کورتن، ئیدی پێت سه‌یر نابێت و هۆی ئه‌وه ده‌بینی که بۆ یاڵستن پۆپیله‌رێتی خۆی له ده‌ست دا، که ئه‌مه‌ش به ئاشکرا ده‌بینراو گیروگرفتێکی گه‌وره‌شی بۆ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌شی دروست کردبوو، بۆیه ده‌سته‌و تاقمه‌که‌ی به دوای شتێکدا یا پلانێکدا ده‌گه‌ڕان، تاکو ناوبانگ و که‌سایه‌تی سه‌رۆك هه‌ڵسێننه‌وه. ئۆلیگ لۆبۆڤ (Oleg Lobov )، سه‌رۆكی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ی وتی " ئێمه شه‌ڕێکی بچووکی براوه‌مان پێویسته، تاکو سه‌رۆكی پێ بێنینه‌وه مایه ". بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شالیاری به‌رگری پێشبینی ئه‌وه‌ی کرد، که سوپا له چه‌ند کاتژمێرێکدا ده‌توانێت ئه‌و هێزه‌ی که «چێچنیا»ی له ڕوسیا دا‌بڕی بوو، تێك بشکێنێت. ل 232
درێژه‌ی هه‌یه
|