په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٢\٢٠١٦

خوێنی گاور لای ئیسلام!

جەمال عەزیز     

 
ئەم باسە سەرچاوەکەی لەشیکردنەوەی ئایەت و حەدیسەکان وەرگیراوە کە بە ئاشکرا خوێن ڕشتن حەڵاڵە لە هەموو کات و لە هەموو جێگەیەک.!


(تەفسیری قرطبی بۆ ئایەتی ٩٤ لە سورەتی النسا‌ء):


+ والمسلم اذا لقي الکافر ولاعهد لە جاز لە قتلە، فان قال لاالەالااللە لم یجز قتلە لانە قد اعتصم بعصام الاسلام المانع من دمە ومالە واهلە ، فان قتلە بعد ذالک قتل بە. (الشوکانی) لە سیل الجرار جزء ٤ ص ٥٢٢ ئەڵێ اقول اما الکفار فدماٶهم علی الاصل الاباحە( بێ نرخ) لەجێگەیەکی تر دەڵێ فالمشرک سواء حارب او لم یحارب مباح الدم مادام مشرکآ (السیل الجرار للشوکانی ج ٤ ص ٣٦٩ لەم ڕوونکردنەوەی شوکانیدا بەڕوونی دیارە کەکافر هەرلەسەرەتای لەدایک بوونی خوێنی حەڵاڵە و ئیسلام هەر لەسەرەتای لەدایک بوونی خوێنی حەرامە یان خوێنی بەنرخە ، ئەو قسەی کەدەڵێ خودا هەموو مرۆڤەکانی وەک یەک دروست کردووە هیچ ڕەواجێکی نیە چونکە خودای ناو قورئان خوێنی گاورانی حەڵاڵ کردووە.


ئیسلام وکوشتنی کەسە نزیکەکان!


نمونە زۆرە کەکوڕ دایکی خۆی دەکوژێ ، باوک نەوەی خۆی، برا برا دەکوژێ، کوڕ خاڵی ، کوڕ مامی ، ئامۆزا ئامۆزا دەکوژێ ، هەرلەسەردەمی پەیامبەری ئیسلام و هاوەڵەکانی تاکو ئەمڕۆ، ئەم کوشتارانە هەمووی لەپێناوی خودا وپەیامبەر وئیسلام ئەنجام دەدرێ، ئەم کوشتارانە جیاوازن لەو هەموو کوشتنەی کەڕۆژانە لە جیهاندا ڕوودەدەن، بکوژئیسلامی لەبری چاوەڕوانی زیندان ودادگا ولێپرسینەوە بکات ، بەڵکو چاوەڕوانی دەستخۆشی پاداشت دەکات لەم دنیا و ئەو دنیا ، هەربۆیە زۆر بەئارامی وزۆر بەخوێن ساردی وبێ ترس وێنە وڤیدۆی کاتی کوژراو دەگرن وبڵاوی دەکەنەوە ، زۆریان لەکاتی ئەنجام دانی ئەو کارە پەنجەی شەهادەتی ڕادەوەشێنێ مانایی ئەو کارە جێگەی بەرزوپیرۆزی هەیە لەئیسلامدا، جیاوازیەکی دی لەم کوشتارانە، هەموو بکوژەکان ئیسلامی عەیارە ٢٤ن، بەڵام هەندێک لە کوژراوەکان ئیسلامن و هەندێکیان کافر وەک ئەوان دەڵێن، تەنها هۆکار بۆ ئەو کوشتنی ئەو مرۆڤانە پیس و قێزەونن لەبەر ئەوەی مسوڵمان نین خوێنیان وەک خوێنی بەراز وسەگ وایە (دم الکافر دم کلب ،عمر بن الخطاب ض) هەروەها هۆکارێکی دی بۆ ئەم کارە لەپێناو خودا و پەیامبەرەکەیاندا دەیکەن ، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوان نازانن ئایە خودا ئەوکارەی دەوێ یان نایەوێ دەگەڕێنەوە بۆ لای پەیامبەر چونکە لەڕوانگەی محەمەد هەموو کافر ئەبێ بکوژرێ، کافر کییە؟ هەرکەس باوەڕی بە پەیامبەرو بەئیسلام نەبوو کەواتە کافرە هەموو کافرێکیش لەدۆزەخدایە ، کەواتە سەربەستیان وەرگرت بۆ کوشتنی هەموو کافریک. لەبەر ئەوەی ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت لەناو قورئاندا جێگەی بۆکراوەتەوە و بەئایەتی قورئانی کارئاسانی بۆ ئەم کارەدەکرێت.(قاتلوالذین لایٶمنون باللە وبالرسولە).


خوێنی کافر لای زانایانی ئیسلام!


+ فلا یجب القصاص بقتل الحربی ، لانعلم فیە خلافآ ، ولاتجب بقتلە دیە ولاکفارە ، لآنە مباح الدم علی الآطڵاق کالخنزیز ولان اللە تعالی امر بقتلە( فقال فاقتلوا المشرکین) سورە التوبە. المبدع فی شرح المقنع (ابن مفلح الدیمشقی)ج ٨ ص ٢٦٣ لێرەدا کافر تەنها ئەوکەسانە نین کە دژایەتی ئیسلام ئەکەن بەشمشێر، بەڵکو هەرکەس بەوشەیەک دژایەتی ئیسلام بکات کەواتە خوێنی حەڵاڵە.


(لاتقتلوا الا بالحق سورە الاسراء ٣٣)!


ئەشێ کەسیک بڵێ ئەوەتا خودا داوادەکات کەس بەناهەق نەکوژرێ، کێشەکە لیرەوە دەست پێدەکات چونکە وشەی (الا) لەپێش الحق دانراوە ئەم وشەیە ئازادی دەدات بەهەموو مسوڵمانێک کەچۆنیەتی کافر بوونی کەسێک دیاری بکات ، وەک هەڵگەڕاوە مرتد ، وەک ئەمڕۆی داعش هەرکەسی بەدڵ نەبوو دەیکوژێ ودەڵێ کافرە، بوختان دروستکردن بۆ کەسێک ، داوێن پیس بکوژە هەقە، کوشتنی دایک وباوک هەقە ئەگەر ڕێگریان کرد لە چون بۆ جیهاد، هەروەها بۆ براو خوشک ، مام وخاڵ ناسیاوی ناو گوند وعەشرەتەکەش ئەیانگریتەوە ئەم وشەی الابالحق ،بۆ نموونە کوڕیک دایکی خۆی کوشت لە سوریا تەنها لەبەر ئەوەی بەکوڕەکەی دەڵێ ڕۆڵە واز لە داعش بهێنە ، تەواو ئەم ژنە بادایکیشی بێت چۆتە خانەی مرتد هەموو مرتەدێک هەڵگەڕاوەیە خوێنی حەڵاڵە کەواتە حەقە، یان گەنجێکی سعودی ئامۆزاکەی خۆی کوشت تەنها لەبەر ئەوەی سەربازی سوپای سعودیە بوو، کەواتە خوێنی ملوێنان کەس حەڵاڵ دەکرێ چونکە وشەی (الا) ی بەدەستەوەیە دەبێتە چەکی دەستی بۆ کوشتنی هەرکەسێک کە ئەو دڵی نایخوازێ.


(اللە حرم دم المٶمن وآباح دم الکافر)!
خودا خوێنی مسوڵمانانی حەرام کرد وخوێنی گاوران حەڵاڵ!


لەتەفسیری شافعی الام ج ١ ص ٤٤٠ ئەڵێ هەرکافرێک جزیە نەدات کەواتە خوێنی حەڵاڵە و ئەوکات خوێنی هیچ نرخێکی نابێت، هەرکەسێک هێندەی مسقاڵە زەڕەیەک گومانی لە ئیسلام هەبێ خوێنی ئەچێتە خانەی حەڵاڵ بوون ، هەڵگەڕاوەو بێباوەڕان هەمان چارەنووسیان هەیە.


قورئان هانی کوشتنی کەسی نزیک ئەدات!


+ سورە التوبە ٢٣-٢٤ :هانی ئیسلامەکان ئەدات نەدایک وباوک ، نەبراو خوشک ، نەژن ومنداڵ، نەخزم بەهەند وەربگرن ئەگەر کفریان لە ئیمان بەباشتر زانی، هەروەها ئەبێت بکوژرێن لەبەر ئەوەی ئەوانە زوڵمیان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی خوداو پەیامبەرەکەی لیتان ڕازی بن کەواتە بیانکوژن، خودا هیدایەتی کافر ودرۆزن نادات سورە التوبە ٢٣-٢٤ ابن کثیر تەفسیری کردووە.


سورە المجادلە ٢٢: هەرکەسێک دژایەتی ئەوکەسانە بکات کە دژایەتی پەیامبەر ئەکەن، ئەگەر دایک وباوک، خوشک وبرا، خزم وخەڵکی عەشرەتیش بن ئەوکەسانە لای خودا خۆشەویستن ودەستی خودا لەگەڵ دەستیاندایە، لەگروپی خودان(حزب اللە) کەواتە ئەچنە ئەو بەهەشتەی کەشەرابی هەنگووین لەژێریدا ئەڕوات وهەتا هەتایە تێیدا ئەمێننەوە ، چونکە دڵیان لەسەرخێر بۆ خودا چەسپیووە. جلالین ئەم ئایەتەی تەفسیر کردووە، دەڵی زیاتر ئەم ئایەتە بۆ ابوعبداللەی جراح بوو کەلەڕۆژی شەڕی بەدر باوکی خۆی کوشت، یان ئەبو بەکرصدیق لەهەمان ڕۆژدا عبدالرحمانی کوڕی خۆی بەدەستی خۆی کوشت، مصعب بن عمیر بەدەستی خۆی عبد بن عمیری برای خۆی کوشت، عمربن الخطاب خزمێکی خۆی بەدەستی خۆی کوشت، حەمزە مامی پەیامبەر ، علی بن ابی طالب ، عبید بن الحارث هەرسێکیان عتبە ، شبیە و الولید بن عتبە یان کوشت کە لە کوڕ و ئامۆزا و برازا پێک هاتبوون ، ابن کثیر بۆ تەفسیری ئەم ئایەتە ئەم کوشتنانە لەڕۆژی شەڕی بەدر بوون. لەم سورة المجادلة ئایەتی ٢٢ دەردەکەوێ کە خودا چەندە خۆشحاڵ بووە بەکوشتنی خەڵک لەلایەن کەسە نزیکەکانی خۆیانەوە، بەتایبەت ابوعبداللەی الجراح کە باوکی خۆی کوشت، خودا دەڵێ، پەیامبەر دەڵێ گونجاوترە ئەگەرباوک وبرا، دایک خوشک، خزم وعەشرەت نابێ قسەیان لەگەڵ بکەین، نابێ خۆشمان گەرەک بن، نابێ چاوەڕوانیان بین و لێگەڕێین بژین لەسەر زەوی فەساد بڵاوبکەنەوە دەبێ بیانکوژین وبڕۆن بۆ دۆزەخ.


+تەفسیری ابن کثیر بۆ سورە المجادلە ٢٢ دەڵێ لە دوای کوشتنی ئەوانەی کە کوژران علی بن ابی طالب داوا دەکات کە دیلەکان بە فدیە بەربدەن لەبەر ئەوەی ناسیاو خەڵکی عەشرەتەکەی خۆمانی تێدایە، بەڵام عمربن الخطاب ئەڵێ ئەوانە کافرن هەموو کافرێکیش دەبێت بچێ بۆ دۆزەخ، داوا لەپەیامبەر دەکات ئەڵێ ئەگەر خزمی من لە ناو دیلەکاندا هەیە بیدە دەست خۆم بابیکوژم، بەڵام دیارە کە پەیامبەر بەقسەی عومەری نەکردووە ، دیلەکان بە فدیە ئازادکراون.


، بەڵام لە سورەتی الانفال ایة ٦٧، قرطبی تەفسیری کردووە، عمربن الخطاب بینی کە پەیامبەرو ئەبو بەکری صدیق ئەگریان، ئەویش چوو بۆ لایان وتی ئەی پەیامبەر بۆچی تۆو هاوڕێکەت خەریکی گریانن، ئەڵی پەیامبەر وتی لەبەرئەوەی خودا لێمان زویر بووە، بۆلێتان زویربووە؟! ئەڵێ پەیامبەر وتی خودا ئەڵێ هەق بوو بەقسەی عمرتان بکردایە نەک عەلی، پەیامبەر وتی هەق بوو دیلەکانمان بکوشتایە نەک بە فدیە ئازادمان بکردنایە، هەرچەندە زۆریان لە خزم وعەشرەتی خۆمان بوون، ماکان لنبی ان یکون لە اسری حتی یثخن فی الارض تریدون عرض الدنیا واللە یرید الاخرە واللە عزیز حکیم ٦٧.


هاندانی خەڵکی بۆ کوشتنی کەسی نزیکیان!


+ (عمر بن الخطاب یشجع رجلا علی قتل ابیە). عن عروە عن مروان والمسور بن مخرمە، فقام عمر بن الخطاب(ض) یمشی الی جنب ابی جندل وابوە یتلە وهو یقول ابا جندل اصبر واحتسب فآنما ‌هم المشرکین انما دم آحدهم دم کلب وجعل عمر(ض) یدني منە قائم السیف فقال عمر رجوت ان یآخذە فیضرب بە اباە فضن بآبیە. سەرچاوەی ئەم ڕیوایەتە، (السن الکبری للبیهقی:مسند احمد) ، ئەڵێ عمر گێڕایەوە کەبەلای ابن جندل ڕۆشتم کەباوکی ڕایئەکێشا ئەیویست بیدات بەزەویدا باوکی ئەپاڕایەوە، عومەر دەڵێ دەسکی شمشێرەکەم لێ نزیک کردەوە تەمەنام دەکرد کە شمشێرەکە وەبگرێ و باوکی خۆی بکوشتایە بەڵام ئەوکارەی نەکرد.


یتلە مانای ڕایئەکێشا بیدات بەزەویدا.


ڕێزو سوپاسی تایبەتم بۆ هەموو هاوکارانم. سەرچاوە عەرەبیەکان.

 

٢٢\١\٢٠١٦
ماڵپه‌ڕی جه‌‌مال عه‌زیز

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک