خۆکوشتن یان خۆڕزگارکردن.
م . حه‌مید عه‌زیز
من دڵنیام له‌وه‌ی که‌هه‌تا مرۆڤ نه‌گاته ترۆپکی په‌ستی و نائومێدی یان نه‌گاته لوتکه‌ی بێزاری بڕیاری خۆکوشتن نادات ئه‌وه گومانی تێدا نی یه مه‌گه‌ر که‌سێک نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بێت ئه‌ویش به‌بێئاگایی و بیهۆشی ئه‌و کاره ده‌کات . خۆکوشتن و ده‌ست چوونه خۆ یان خۆسووتان یان هه‌رشێوازیکی خۆکوشتن تابلۆیه‌کی تاڵ و جه‌رگ بڕو‌و هه‌تابڵێی کارێکی قورس و خراپ و ترسناکه‌و هه‌تا مرۆڤ بیری لێنه‌کاته‌وه‌و دووره‌په‌رێزبێت لێی کاری چاک ده‌کات . بابێین کارێکی ووردی له‌سه‌ربکه‌ین و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیانه‌ی بۆ بکه‌ین و دووایی شیته‌ڵی ده‌روونی ئه‌و که‌سه‌و ئه‌م کرداره قورسه بکه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که‌یه‌ک پرسیارمان له‌لا دروست ببێت به‌ڵام سه‌دان وه‌ڵاممان ده‌ست بکه‌وێت ، پرسیاره‌که‌ش هه‌موومان ده‌یزانین ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێین : خۆکوشتن به‌هه‌موو جۆره‌کانیی یه‌وه بۆ .؟. ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامی زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام به‌کوورتی ده‌ڵێین : ئه‌نجامی توندوتیژی و بێ ڕێزی و بێ مافی و بیری کۆنه‌په‌رستی و نا‌ڕۆشنبیری و ناحاڵێتی و که‌له‌ڕه‌قی پیاوانه که‌به‌رامبه‌ر ژنان و خوشکان و دایکانی خۆیانی ده‌که‌ن و له‌ئه‌نجامی شێوازی خراپیی ڕه‌فتاری ئه‌وان باری ده‌روونی ئافره‌تان و به‌رامبه‌ر ناسروشتی ده‌بێت و کاری گه‌وره‌ی خۆکوشتن دێته ئاراوه . له‌ڕاستیشدا مایه‌ی نیگه‌رانی و خه‌م و داخێکی زۆره که‌هه‌تا ئێستا میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتیی ناوین به‌گشتی و کورد به‌تایبه‌تی ڕۆشنبیری پێکه‌وه ژیان و خۆشه‌ویستی نا‌زانین و زۆر هه‌ڕه‌مه‌کی و خێڵه‌کیانه له‌گه‌ڵ یه‌کترو به‌تایبه‌ت ئافره‌تان مامه‌ڵه ده‌که‌ین و زانستی بوون و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و پێکه‌وه ژیانیی و خۆشه‌ویستی و به‌رده‌وام بوونی هه‌سته جوانه‌کانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر مرۆڤ و بۆ بوونێکی خۆشترو باشتر نا‌زانین و ئاگادارنین ، هه‌میشه دوورین له‌هێمنی و ئاسووده‌یی و دۆستایه‌تی زۆر نزیکیشین له ڕک و کینه‌و شپرزه‌یی و توڕه‌یی و ماڵ وێرانی . کێشه‌یه‌کی تری مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وه‌یه که‌ئافره‌تان وه‌کو مرۆڤێکی ئاسایی نابینن به‌ڵکو وه‌کو شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌و ئابرووی مێرد‌و حه‌یسییه‌تی براو که‌رامه‌تی باوک و .. هتد که‌چی شتێکیان بۆخۆی وه‌کو مرۆڤ و وه‌کو ئافره‌ت به‌جێنه‌هێشتووه که‌ماف و ژیانی خۆی تێدا ببینێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو گیانی ئافره‌تان به‌ش به‌ش و به‌ختکراوه بۆ مێرد‌و براو باوک . باشه لێره‌دا پرسیارێکیش به‌ره‌و ڕووی پیاوان ده‌بێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئافره‌تان وه‌کو دایک و ژن و خوشک هه‌روه‌ها وه‌کو شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تیش هه‌ر موڵکی پیاوانن ئه‌ی باشه پیاوان وه‌کو باوک و براو مێرد بێجگه له‌که‌ڵه‌گایی و نێرینه‌یی و ئاغایی بۆچی شتێکی پیرۆزی ئافره‌تان نه‌بن .؟. بۆنمونه ئافره‌تان ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌ک یان هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه به‌سانایی ده‌کووژرێن چونکه کۆمه‌ڵێ شتی گرنگن بۆ پیاوان ئه‌ی باشه پیاوان کاری خراپی وه‌کو سیخوڕی و خیانه‌تکاری و له‌ش کڕی و پاشه‌ڵ پیسی و ماستاوچێتی و .. هتد ده‌که‌ن ئه‌ی باشه به‌گشتی ئه‌م کارانه نابنه هۆی نیگه‌رانی و په‌ستی دایک و خوشک و ژنی ئه‌م جۆره پیاوانه .؟. ئه‌ی به‌هه‌مان شێووه‌و هاوکێشه پیاوانیش که‌هاوبه‌شی ژیانی ئافره‌تانن به‌هه‌مان شێوه‌ی ئافره‌تان ئه‌مانیش شه‌ره‌فی دایک و خوشک و ژنیان نین .؟. که‌واته به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئافره‌تان شه‌ره‌فی پیاوان نین ئه‌گه‌ر وانی یه ده‌بێت پیاوانیش شه‌ره‌فی ئافره‌تان بن ده‌نا هیچ جیاوازیی یه‌ک نابینم له‌نێوان نێر‌و مێدا ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و سۆز‌و هه‌ست و یارمه‌تی و مرۆڤایه‌تییه‌ی له‌ئافره‌تاندا هه‌یه له‌پیاواندا نی یه بۆیه خوداوه‌ندی سۆز‌و میهریش به‌یه‌کسانی و وه‌کویه‌ک دروستی کردووین و که‌سمان گوێیه‌ک یان چاوێک یان ده‌ستێکی له‌ویتر زیاتر نیی یه‌و ئاده‌میزاد هه‌موو چوونیه‌کن له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و مرۆڤی هۆشمه‌ندیش به‌قورسایی خۆی و ڕێزی خۆی خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه ژیانی هه‌یه بۆ مرۆڤه‌کانی به‌رامبه‌ری .. !! . خۆکوشتن و خۆسووتاندن یان به‌هه‌رشێوه‌یه‌کی تری له‌ناوچوون و خۆله‌ناوبردن و مردنی ده‌ستکرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کارێکی ڕاست و باش نی یه یان مرۆڤ بیه‌وێت ته‌مه‌ن و ژیانی خۆی ته‌واو بکات و خۆی بکووژێت به‌دڵنیایی یه‌وه کارێکی ئێجگار خراپ و تاوانێکی گه‌وره‌یه که‌مرۆڤ به‌رامبه‌ر خۆیی و مرۆڤایه‌تی ده‌یکات . بێجگه له‌وه‌ی ئه‌م کاره دزێو‌و ترسناکه له‌ناوبردن و کووشتنی تاکێکه به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو ده‌بێته هۆی تێکدانی ژیانی سروشتیی ئاده‌میزاد له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا . خۆکوشتن یان خۆسووتاندن بێجگه له‌وه‌ی کردارێکی نه‌شیاوه به‌مرۆڤ و کار‌و کاردانه‌وه‌یشی خراپ و ترسناکه یاسای ( مه‌ده‌نی ) هیچ ده‌ووڵه‌تێک په‌سه‌ندی ناکات و به‌تاوانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات به‌هه‌مان شێووه له‌ئاینه ئاسمانییه‌کانیشدا هاتووه که‌حه‌رامه‌و تاوان و ده‌ستکاری کردنی کاری خوداوه‌ندی به‌میهرو سۆز‌و به‌زه‌یی یه . من ده‌زانم هۆکاره‌کانی خۆکوشتن و خۆسووتان زۆرن وه‌کو : باوک و براو مێردی خراپ و دڵ پیسی و نا‌ڕۆشنبیری و به‌شوودانی به‌زۆرو حه‌ڵاڵ کردنی شه‌ڕو کووشتن و حه‌رام کردنی خۆشه‌ویستی و ده‌سه‌ڵاتی بۆگه‌ن و دوواکه‌وتووی پیاو سالاری وه‌کو کوردستان و سعودیه‌و تاڵیبان و ئێران و ئه‌فغان و .. هتد . به‌ڵام ئه‌و هۆیانه ناکاته ئه‌وه‌ی که‌مرۆڤ به‌و گه‌وره‌یی و جوانییه‌ی خۆیه‌وه به‌ئاسانی خۆی له‌ناو به‌رێت چونکه زۆری مه‌رامه‌کان له‌لایه‌ن باوک و براو مێرده‌وه ئه‌وه‌یه که‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونی ئافره‌تان و که‌هۆکاره‌که‌ی پیاوان خۆیانن به‌خۆسووتان کۆتایی بێت . ئاده‌میزاد به‌خۆکوشتن خۆی ڕزگارده‌کات له‌و باره ده‌روونیی یه ناخۆشه‌ی که‌تێیدا ده‌ژی به‌ڵام ئازارێکی زۆر به‌جێده‌هێڵێت بۆ نزیک و که‌سوکاری و ده‌بێته هۆی ده‌ستکاری کردن و تێکچوونی ژیانیی سروشتی ئاده‌میزادو گوناهباربوون به‌پێی ئاینه ئاسمانیی یه‌کانی خوداوه‌ندو نه‌شیاوی و نایاسایی له‌ژیانی سروشتیی مرۆڤدا‌و بێجگه له‌مانه ئه‌و خۆسووتان و خۆله‌ناوبردنه هاتنه‌دی مه‌رامی ئه‌و باوک و براو مێرده خراپه‌یه . تۆی ئافره‌ت له‌به‌ر پاڵه‌په‌ستۆی هه‌ڵه‌کانی ئه‌وان که‌هۆی سه‌ره‌کیی کاری خۆکوشتنه‌که‌تن که‌هه‌ناوو ده‌روونتی ئازارداووه که‌چی بێ بیرکردنه‌وه‌و بێ سڵه‌مینه‌وه ئه‌و کاره ده‌که‌یت و سه‌ره‌ڕای خراپی و دوواکه‌توویی هزروهۆشیان بۆ به‌ساده‌یی و ئاسانی ئاواته‌که‌یشیان ده‌هێنیته‌دی .؟. ئه‌و نێرینه‌و پیاوه‌ی که هانده‌رته بۆ خۆکوشتن و خۆسووتان ده‌یه‌وێت تۆخۆت ئه‌وکاره‌بکه‌یت له‌باتی ئه‌و چونکه ئه‌و مه‌رامی کووشتنی تۆی هه‌یه به‌ڵام به‌ده‌ستی خۆی نا به‌ده‌ستی تۆ ، ئایا ده‌زانیت بۆ .؟. بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت بیپێکێت و بیهێنێته‌دی و تاوانباریش نه‌بێت یان بکووژ ده‌رنه‌چێت ، به‌وواتایه‌کی تر ئه‌و پیاوه‌ی تاوانباره سه‌ره‌کیییه‌که‌یه له‌و خۆکوشتنه‌دا به‌به‌ردێک دوو چۆله‌که ده‌کووژێت هه‌م تاوانه‌که ئه‌نجام ده‌دات و هه‌م له‌ڕوی یاسایی یه‌وه ناگیرێت و زیندان ناکرێت . که‌واته ئافره‌تان / ژنان لێره‌داو له‌م تاوانی خۆسووتاندن و خۆکووژیه‌دا چوارجار زه‌ره‌رمه‌ندن : 1/ به‌تاوانی خۆکوشتن تاوانبار ده‌کرێت و به‌یاسای مه‌ده‌نی و یاسای ئاین گوناهبار ده‌کرێت . 2/ پلان و مه‌رامی باوک و براو مێردی دێنێته دی به‌له‌ناوبردنی خۆی . 3/ ڕێگه خۆشکه‌ره بۆ هه‌موو پیاوه‌کان که‌مه‌رامێکی خراپیان هه‌یه به‌رامبه‌ر خوشک و ژن و دایکیان . 4/ به‌ڵگه‌ی لاوازی و ناهۆشیاری ئافره‌تان پیشان ده‌دات .
له‌مه‌ودووا تۆ وه‌کو ئافره‌ت یان ژن بۆ جیگیربوونی که‌سایه‌تی خۆت ده‌بێ بڕیار بده‌یت ئه‌و کاره‌شی که‌پێویسته بیکه‌ی ده‌بێ بیری لێبکه‌یته‌وه به‌تایبه‌ت کاری نه‌گریسی خۆکوشتن چونکه خۆکوشتن یان خۆسووتاندن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئافره‌تان ناکات ده‌بێ له‌مه‌ودووا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن و به‌زۆر ده‌درێن به‌شوو یان خۆشه‌ویستی و هه‌ستی پاکی ده‌روونییان لێقه‌ده‌غه ده‌کرێت ده‌بێ بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که خۆیان ڕزگار بکه‌ن و په‌نا به‌رنه به‌ر ڕێکخراوه‌کانی ئافرتان و ژنان و یاسا‌و مافی مرۆڤ و .. هتد . له‌باتی خۆسووتان و خۆکوشتن کاری هه‌ڵاتن زۆرباشتره بۆ ئافره‌تان له‌ڕاستیدا ئه‌و ئافره‌ته‌ی هه‌ڵدێت له‌ترسی ژیانێک که‌که‌سێکی تر بڕیاری بۆده‌دات و که‌خۆی نایه‌وێت ئه‌وه به‌هه‌موو یاسایه‌ک و ویژدانێکی مرۆڤانه مافی خۆیه‌تی و ئه‌وه کاری ده‌سه‌ڵات و پۆلیسه‌و ده‌بێت ئه‌و ئافره‌تانه بپارێزرێن له‌لایه‌ن ده‌ووڵه‌ته‌وه . چیدی له‌مه‌ودووا ده‌سه‌ڵاتیش وه‌کو کاری یاسایی ده‌بێت هاووڵاتیانی خۆی بپارێزێت و ئه‌و پیاوو بنه‌ماڵانه تاوانبار بکات که‌به‌زۆر کچانیان ده‌ده‌ن به‌شوو یان ده‌یانفرۆشن له‌ڕاستیشدا ئه‌وه کارێکی نایاسایی و زووڵم و سته‌مه‌و هه‌ر ئه‌و به‌زۆر به‌شوودانه‌یه ده‌بێته‌هۆی کاری خراپ و خۆسووتان و خیانه‌ت و کووشتن و ئابڕوچوون . ووته‌یه‌ک و ئامۆژگارییه‌ک بۆ ئه‌و باوکانه‌ی که‌منداڵی خۆیان خۆشناوێت و کچی خۆیان به‌زۆرو به‌ناڕه‌زامه‌ندی کچه‌که به‌شوو ده‌ده‌ن دڵنیابن ژیانی ده‌خه‌نه دۆزه‌خه‌وه‌و تووشی هه‌زار کێشمه‌کێشی ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی ده‌که‌ن ئه‌وه گه‌وره‌ترین هۆکاری تێکدانی ژیانی کچه‌که‌یه‌تی و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌کانی ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌زۆر ده‌درێت به‌کوڕێک له‌ئه‌ستۆی باوکه‌که‌و بڕیاربه‌ده‌سته‌که‌یه‌و تاوان و گوناهیشه له‌لای خودا . هیوادارم مه‌لا ئاینیی یه‌کانیش که‌خۆیان به‌مامۆستاو ڕۆشنبیر ده‌زانن ئافره‌تێک ماره نه‌که‌ن له‌کوڕێک که‌له‌خوار 18 ساڵییه‌وه بێت و ڕازی نه‌بێت به‌و کوڕه چونکه چه‌ند باوکه‌که تاوانباره له‌و کاره کۆنه‌په‌ره‌ستی و نه‌شیاوه مامۆستای ئاینی زیاتر تاوانبار ده‌بێت . ده‌بێت پیاوانی ئاینی و ده‌سه‌ڵات و پیاوانی ڕۆشنبیر کارێک بکه‌ین که‌خوشک و دایک و ژنی خۆمان خۆشبوێت و ڕێزیان لێبگرین و ژیانی ئێمه بێ ئه‌وان مه‌حاڵه‌و نابێت و ئه‌وکات ئیتر هاوکێشه‌ی ژیان لاسه‌نگ ده‌بێت و هه‌ر به‌سه‌قه‌تی ده‌ژین به‌خواروخێچی ده‌مێنینه‌وه وه‌کو ئێستا . باهه‌موومان ژنان و پیاوان فێری خۆشه‌ویستی و ژیان ببین دڵ ڕه‌شی و دڵ پیسی فڕێده‌ین و هۆش و بیر‌و ڕۆشنبیری و خوێندنه‌وه بکه‌ینه بنه‌مای خۆشگوزه‌رانیی ژیانمان و ئافره‌تان و ژنان به‌شدارو هاوبه‌شن له‌م کاروانه تاڵ و شیرین و تفته‌ی ژیان و به‌بێ ئه‌وان ئیمه‌ی پیاوان باخچه‌یه‌کین ووشک و برنگ .. ووڵاتێکن به‌بێ گووڵ .. خواردنێکین بێتام .. ئاوێکین سوێر ، ده‌با هه‌موو پێکه‌وه‌و به‌یه‌کسانی مافی ژیانمان هه‌بێت و به‌تایبه‌ت ئافره‌تان پاڵه‌په‌ستۆیان له‌سه‌رنه‌مێنێت و فێری خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه ژیان بین و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌چه‌ندین ساڵه فێری ئه‌م خۆکوشتنه‌بوون که‌له‌ڕاستیدا ئابڕووچونێکی مرۆیی و کارێکی شه‌رمنانه‌یه له‌ئاست به‌رزی و جوانی مرۆڤ خۆیداو له‌ئاستی به‌رزی ڕۆشنبیری و جیهانبینی ئێستادا . له‌باری زانستیشه‌وه خۆشه‌ویستی ته‌مه‌نی مرۆڤ پتر ده‌کات و هه‌میشه‌ش ده‌م به‌پێکه‌نین و ته‌ندروست باش ده‌بێت . خۆکوشتن یان خۆسووتاندن کارێکی باش نی یه له‌ئاینه ئاسمانییه‌کانیشدا هاتووه که نه‌کردنی باشتره و حه‌رامه‌و تۆی مرۆڤ خۆت ژیانی هه‌موو بوونه‌وه‌ران کۆتایی پێدێنیت به‌کووشتنی خۆت ئه‌وه‌ش ڕێگه پێدراو نی یه که‌مرۆڤ خۆی ته‌مه‌نی خۆی دیاری بکات له‌ڕووی شه‌رعی و یاسایی یه‌وه . ئه‌گه‌ر دادگای کوردستان به‌هێزبێت و یاسا تێیدا سه‌روه‌ربێت ئه‌وا ده‌بێت ئافره‌تان په‌نا بۆ یاسا به‌رن ئه‌گه‌ر هه‌روا مایه‌وه‌و دادگاکه‌ش نه‌یتوانی یاسا به‌ڕێ بکات و هاووڵاتیانی بپارێزێت ئه‌وکاته پێویسته ئافره‌تان له‌باتی هه‌موو کارێکی خۆکووژی بیر له هه‌ڵاتن بکه‌نه‌وه چونکه ئه‌و هه‌ڵاتن و ڕاکردنه په‌ستانێک ده‌خاته سه‌ر مێشک و گیانی پیاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی و به‌تایبه‌ت پیاوانی کورد چونکه ئه‌گه‌ر مرۆڤێک ئه‌و هه‌سته‌ی نه‌بێت ڕێز له‌مرۆڤی تر بگرێت ته‌نها چاره ئه‌وه‌یه به‌جێیبهێڵیت چونکه له‌خۆکوشتن و خۆسووتاندا ته‌نها ژنان و ئافره‌تان خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند نابن به‌ڵکو کۆمه‌ڵگاو که‌س و کار‌و خۆشه‌ویستانیشیان ده‌گرێته‌وه . دووجۆر خۆسووتان و خۆکوشتنی ئافره‌تان / ژنان هه‌یه که‌هه‌ردووکیان هه‌رپیاوان لێی به‌رپرسن : 1/ خۆسووتانی ئافره‌تان له‌بێچاری و زووڵمی زۆری پیاوان ( مێرد‌و براو باوک ) و نه‌بوونی هیچ په‌نایه‌ک و ماڵێک و ئابووری یه‌ک بۆ ژیان و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی پێشکه‌وتووی باش و به‌رگری کردن له‌ڕه‌گه‌زی مێ یان نه‌بوونی ڕێکخراوێکی ڕاسته‌قینه‌ی ژنان که‌به‌رگریان لێبکات و ژیانیان بپارێزێت بۆیه به‌ده‌ستی خۆیان ئاگر به‌رده‌ده‌ن له‌جه‌سته‌یان . 2/ سووتانی جه‌سته‌ی ئافرتان به‌ده‌ستی پیاوان به‌ڵام نیشاندانی تاوانه‌که بۆدادگاو پۆلیس به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت و نیسان ده‌درێت وه‌کو چۆن زۆرجار سووتانی په‌ره‌مێزو کاره‌باو حه‌مام ده‌کرێته هۆکارو بیانوو به‌ڵام له‌ڕاستیشدا ئه‌وه خۆکوژی نی یه به‌ڵکو تاوانی کووشتنه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه . له‌ئه‌وروپاش دووای کووشتنی چه‌ندین ئافره‌تی کورد به‌ده‌ستی مێرد‌و باوکه‌وه ئێستا ئه‌و جۆره کووشتنه له‌به‌کارهێنانی ده‌مانچه‌وه گۆڕاوه بۆ جۆرێکی تری کووشتن وه‌کو فڕێدانی کچان و ژنانیان له ته‌لارو شوێنی به‌رزه‌وه بۆ خواره‌وه یان ئه‌و هه‌یوانه‌ی کاره‌که‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت بۆفڕێدانی ئافره‌تان بۆخواره‌وه به‌سویدی پێی ده‌ڵین : Balkong و به‌ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن : Balcony بۆئه‌وه‌ی به‌مردنی ئافره‌ته‌کان پیاوان تاوانبار نه‌کرێن و به‌خۆکووژی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت و به‌خۆهه‌ڵدانه‌خواره‌وه بێته هه‌ژماردن وه‌کو ( ئینتیحار ) . به‌ڕاستی جێگه‌ی شه‌رمه تازه‌به‌تازه له‌باتی پێشکه‌ووتن و ژیان و خۆشگووزه‌رانی و مرۆڤایه‌تی و کاری باش که‌چی له‌سه‌رماف و ژیان و کووشتنی ئافره‌تان قسه‌بکه‌ین له‌م سه‌رده‌می نوێ و سه‌ده‌ی 21 ی ڕۆشنبیری و سێکۆلارو ( مه‌ده‌نی یه‌ت ) و له‌یه‌ک حاڵی بوونه‌دا . به‌ڕاستی ئه‌م بابه‌ته له‌ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهاندا زۆر کۆنه‌و چه‌نده‌ها ساڵه باز دراوه به‌سه‌ریداو له‌سه‌رده‌می تاریکی و کڵۆڵی ته‌واوبوون . جیهانی ئێستا‌و ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و سه‌رده‌می جیهانگیری نوێ هێمنی و ڕێزی ژن و له‌سه‌رخۆیی و مرۆڤ دۆستی و گوێ گرتن و حاڵی بوونیان کردووه به‌شۆڕشێک و هێمایه‌ک بۆ ناساندنی سێکۆلارییان و ڕۆشنبیرییان و شارستانیه‌تیان به‌خه‌ڵکانی جیهان بناسێنن وه‌هه‌روه‌ها ڕێزی پتر له‌پێویست بۆ ئافره‌تانیان داده‌نێن چونکه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕێزی ئافره‌تی تێدا نه‌بوو به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌و میلله‌ته دوواکه‌وتووه‌و دووره له‌پرنسیپه ڕه‌ووشتی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مرۆڤی سه‌رده‌می جیهانی نوێ و هزرو بیرکردنه‌وه‌ی نوێ . به‌ڵام سه‌د مخابن له نیشتمانه تاریک و ڕه‌شه‌که‌ی ئێمه‌دا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌شێکیش له‌ئاسیاو ئه‌فریقا زمانی هێوری و مرۆیی و نه‌رم و نیانیی هه‌تا ئێستا ده‌ست ناکه‌وێت ته‌نها ووشه زه‌قه ڕزیوه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ده‌مه‌زه‌رد ده‌کرێته‌وه و ده‌وترێته‌وه‌و پیاوه نه‌فام و گێله‌کان ده‌یکه‌ن به گه‌وره‌یی بۆ خۆیان و نێرینه‌یی و پیاویی خۆیانمان پێ نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا چه‌نده جێگه‌ی شه‌رمه . له‌به‌رئه‌وه‌ی باسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینمان کرد ده‌بێت باسی هیندوستان بکه‌ین که‌ئه‌م ووڵاته ڕاسته ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ڵام به‌یه‌کێک له‌ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کان ده‌ژمێردرێت له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریی یه‌وه چونکه به‌سیستمی دیموکراتی و هه‌ڵبژاردن له‌ڕووی ڕامیاری یه‌وه پایه‌و ناوی هه‌یه‌و مافی ئافره‌تانیش له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه پارێزراوه‌و کاری باشی بۆکراوه . ( به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دووێین بۆیه ئاوا به‌م شێوه‌یه قسه‌ده‌که‌ین ده‌نا هه‌موو پیاوان وه‌کو یه‌ک نین و وه‌کو یه‌کیش بیرناکه‌نه‌وه ) . بابێینه‌وه سه‌رووڵاتی خۆمان و ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه له هزروهۆشی پیاوانی ناوچه‌که خراپه‌کاری و زۆرداری و شه‌ڕو هه‌ڵپه‌ی پاره‌و کووشتن و که‌ڵه‌گایه‌تییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که نی یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یشبێ عه‌یبه‌و حه‌رامه ووشه‌ی خۆشه‌ویستی یه به‌ڵام کووشتن و درۆ‌و خیانه‌ت و .. هتد نه‌نگی و شه‌رم و تاوان نی یه . ئێمه‌ی کورد هۆش و بیری مرۆڤانه‌ی سه‌رده‌می نوێمان له ده‌ست داووه تاڕاده‌یه‌ک و به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رز بۆیه به‌دزی یه‌وه ماچ و خۆشه‌ویستی ده‌که‌ین به‌ڵام به‌ئاشکرا دزی و نیشتمان فرۆشی ده‌که‌ین و پیاو ده‌کووژین . هه‌موو هاوکێشه سه‌قه‌ته‌کانی دنیا لای ئێمه‌یه ئه‌وه‌ی که باشه‌و هێورمه‌ندیی ده‌به‌خشێ به مرۆڤ وه‌کو ڕێزگرتن و خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی و .. هتد ئه‌وه‌یشی له‌گیانی مرۆڤدایه چ حه‌زو ئاره‌زووی مرۆڤه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک زه‌ره‌ر به‌که‌س ناگه‌یه‌نێ قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌وه‌ی که خراپه‌و ڕه‌شاوی شه‌رمی لێده‌تکێ کاری ئاسایی یه ..!. باشه ئه‌مه کار‌و کاردانه‌وه‌یه‌کی سه‌یروسه‌مه‌ره نی یه که له‌بنه‌ڕه‌تدا یاریکردنه به که‌سایه‌تیی مرۆڤ خۆی .؟. پێویسته ئه‌م هاوکێشه ئاوه‌ژووه‌ی لای ئێمه که‌جێی سه‌رسووڕمانه بخرێته لیستی حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهانه‌وه ( عجائب الدنیا السبع ) . ئه‌گه‌ر ئێمه تۆزێ بیربکه‌ینه‌وه گه‌وره‌ترین تاوان که ئابڕووی مرۆڤ ده‌بات کووشتنی مرۆڤه‌و به‌تایبه‌ت کووشتنی ئافره‌تان . به‌ڕای من پیاوی ڕۆژهه‌ڵاتی و کورد خۆیان کۆیله‌ی ده‌ستی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌کانن و ئازاد نین که‌واته چۆن چۆنی ئازادی ببه‌خشن به‌ئافره‌تان .؟. کارێکی قورس و گرانه که‌پیاوانمان بتوانن که‌له‌پچه‌ی کۆنه‌په‌رستی و خووڕه‌وشتی پیاوانی سه‌رده‌می مرۆڤی کۆمۆنی سه‌ره‌تایی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و ڕووی کلتوری تاریک و کۆنی خراپی کورده‌واری فڕێ بده‌ن . پێویسته ئافره‌تانی کوردستان شۆڕش و خه‌بات بکه‌ن خه‌باتیش به‌خوێندن و خۆڕۆشنبیرکردن و بڕوانامه‌ی زانستی ده‌بێت . کارێکی تریش که زۆر گرنگه‌و بڕبڕه‌ی پشتی ژنانه ده‌بێ خۆ فێری کارکردن و هه‌بوونی ئابووری خۆیی ( الاقتصاد الذاتي ) که زۆر یارمه‌تی ئافره‌تان خۆیان ده‌ادات و که‌له‌پچه داخراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یان بۆده‌کاته‌وه . نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و به‌رگری نه‌کردن له‌مافه‌کانی ئافره‌تان / ژنان و بیروهۆشی ته‌سکی پارتایه‌تی و مه‌زهه‌بی و کلتوری و ڕه‌فتاری کۆن و ده‌وروبه‌رێکی شوانکاری و خێڵ و کۆمه‌ڵگایه‌کی کشتووکاڵی و تیره‌و تیره‌گه‌ری وای کردووه که ئافره‌تانی کوردستان بڕوایان به‌ده‌سه‌ڵات و پیاوانی ناوچه‌ی خۆیان نه‌بێت بۆیه له‌کاتی کێشه‌کانیان له‌باتی ڕووبکه‌نه دادگا‌و یاسای ده‌سه‌ڵاتی ووڵات به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌ناده‌به‌نه به‌ر خۆ کووشتن و به‌زۆری کرداری ترسناکی خۆسووتاندن .
هه‌روه‌ها کارێکی گرنگی تریش ئه‌وه‌یه که نابێت ئافره‌تان بووه‌ستن و هیچ کاردانه‌وه‌ی باش و خراپیان نه‌بێت ته‌نها چاوه‌ڕیی پیاوان بکه‌ن ڕێزیان لێ‌بگرن ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئافره‌تانیش زۆرپێویسته ڕێز له‌پیاوانیان بگرن و به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆو زمانی هێوری و پێکه‌وه بوون به‌شداری ژیان و کێشه‌و بوون و نه‌بوونیاندا بکه‌ن . بۆپیاوانی میلله‌ته‌کم پێم خۆش بوو لێره‌دا بێته‌وه هۆشمان و به‌ووردی له‌م بابه‌تی خۆکوشتنه‌ی ئافره‌تان بکۆڵینه‌وه‌و سنورێک دابنێین بۆ که‌له‌ڕه‌قی و ناحاڵێتی خۆمان به‌رامبه‌ر دایک و خوشک و ژنی خۆمان ، ئه‌وان خۆیان به‌هه‌موو شتێکی ئێمه ده‌زانن له‌ڕووی دڵسۆزیی یه‌وه بابۆیه‌کجاریش ئێمه‌ی پیاوان وه‌کو ئه‌وان دڵسۆزبین و دڵمان پڕبکه‌ین له‌خۆشه‌ویستی و سۆز بۆیان و سه‌یری ئه‌نجامی ئه‌و باشیی یه بکه‌ین من دڵنیام زۆر باش ده‌بێت چونکه ژیانی ئاده‌میزاد له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی بڕوواو خۆشه‌ویستی و متمانه جوانتر‌و باشتر ده‌بێت . له‌ڕاستیشدا مرۆڤ نابێت چاوه‌ڕوان بێت ته‌نها خۆشه‌ویستی و ئارامی و ماف وه‌ربگرێت ده‌بێت به‌هه‌مان شێووه ئاماده‌یی تێدا بێت که‌خۆشه‌ویستی و ڕێزیش ببه‌خشێت . هیوادارم ئه‌م جۆره نووسینانه‌ی که‌له‌سه‌ر خۆکوشتن و خۆسووتاندنه به‌زووترین کات و سبه‌ینێ و دوواڕۆژ ببێته مێژوویه‌کی تاڵی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌و زوو به‌سه‌ریدا بازی گه‌وره‌و هه‌نگاوی مه‌زن بهاوێژن و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تر‌و ژیانێکی تر هه‌ڵبده‌نه‌وه‌و شانازیی یه‌کی تر تۆماربکه‌ن که‌مافی تاک و یه‌کسانی و مافی ئافره‌تانه ئه‌ویش به‌هه‌نگاونانی مرۆیی و ووردو باش ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه پێکه‌وه . مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و ژن و پیاو به‌گشتی سروشت هه‌مووی پێکه‌وه جوانین و باهه‌وڵبده‌ین پارێزگاری له‌ژینگه‌مان بکه‌ین و دوواڕۆژی نه‌وه‌ی داهاتوومان خؤشترو ئاسووده‌ترو مسۆگه‌رتر بکه‌ین و بابه‌س بێت کووشتن و بڕین و شه‌ڕو ئاژاوه‌و ڕک و کینه و ڕاکه‌ڕاکه‌ی ماڵی دنیا‌و پاره . ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی مرۆڤه‌و ته‌مه‌ن و ژیانی ئاده‌میزاد خۆش ده‌کات ته‌نها خۆشه‌ویستی یه .
Hamid773@hotmail.com
|