په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٨\٢٠١٥

    خۆم ئاوا لە ئاوێنە دەبینم.

شۆڕش محەمەد عەلی

تاجێک
کورسییەک
مافوورێکی کاشان
بۆم ماوەتەوە لە باو و باپیران ...
تاجەکە؛ کەللە سەرە
مافوورەکە؛ کفنە و
کورسییەکە؛ دەردەسەرە
سەروچاوەی براکوژیی و شەڕە!!!!
وەلێ لە ئاوێنە
تاج؛ سەری منە
مافوور؛ جەستە و
کورسی؛ قنە!!
ئەوەی لە دەوریدا نەبێ
لاشەیەکی مردوو، ونە..
دەک سەرەونخوون بێ ئاوێنە!!!

 

٣٠\٧\٢٠١٥

ماڵپەڕی شۆڕش محەمەد عەلی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک