خۆم، وه‌ک که‌سێکی
بێ که‌ڵک.

ڕابه‌ر فاریق
- به‌شی یه‌که‌م -
ئه‌وه بیست ساڵه ده‌ژیم، بیست ده‌قیقه (کوردبوون) کۆمه‌کی نه‌کردووم،
نیگه‌رانی و په‌راوێزخستنه‌کانیشی لێگه‌ڕێ. له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا (خودبوون)
چ مانایه‌کی نییه، به‌ڵکوو له‌وێدا درێژ ده‌بێته‌وه که له هه‌ناوی
کۆمه‌ڵگه‌دا بینای ساخته‌ی خۆی ڕۆبنێت. ئێمه له کاتێکدا پێویستمان به
کوردبوونمان هه‌یه، که له لایه‌ن کورده‌وه ڕه‌وتار و گوفتاری قێزه‌ونمان
له به‌رانبه‌ردا نه‌نوێنرێت. کاره‌ساتی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌مه‌یه:
ئه‌و کاته‌ی نووسه‌ر ده‌مرێت (مردن له ڕووی فیزیکییه‌وه)، ئیدی
نووستووه‌کان هه‌ڵده‌ستنه‌وه و ده‌ست ده‌که‌ن به شه‌پۆڕ، ئه‌مه‌یش
هیچ نییه بێجگه له فریودانی خۆیان و ئه‌وپه‌ڕی گه‌مژه‌یییان. من
لێره‌دا ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نم (به‌وپه‌ڕی ئاگاییه‌وه)، ئه‌گه‌ر خۆم
کوشت یاخود مردم، که‌س پرسه‌م بۆ دانه‌نێت، ئه‌مه له لایه‌که‌وه په‌یوه‌سته
به‌وه‌ی له هیچ لایه‌نێکه‌وه گرنگیی به (بوون)م نه‌دراوه، ئه‌گه‌ر
سووکایه‌تیگه‌لم پێ نه‌کرابێت، له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌مه‌یه:
نه‌چوومه‌ته پرسه‌ی هیچ که‌سێک له هه‌موو ژیانم دا، بۆیه له‌عنه‌ت
له‌وه‌ی ته‌نها دڵۆپێک ئه‌سر بۆ ته‌رمه‌که‌م ده‌ڕێژێت و قه‌تره
عوبرێک بۆ وه ته‌رخان ده‌کات، تا پیتێک- وشه‌یه‌ک له باره‌ی منه‌وه
بنووسێت. چوار ساڵه کۆی هێزو خه‌یاڵ و ڕوانین و بیرکردنه‌وه‌کانم به‌خشیون
به خوێندنه‌وه و نووسین، ده‌شێ ئه‌م چوار ساڵه له کن نووسه‌ره
ساخته و سه‌ڵت و سپڵه‌کان هێنده‌ی چوار قاقای بێمانایش حسێبیان بۆ نه‌کرێت،
به‌ڵام له کن من، گه‌لێک زیاتر له‌و 16 ساڵه‌ی پێش خوێندنه‌وه و
نووسینم (وشه) ڕووبه‌ڕووی نه‌فره‌تگه‌لی کردوومه‌ته‌وه و قووڵ
بردوومیه‌ته نێو نیگه‌رانییه‌کی ڕۆحییه‌وه، که مه‌حاڵه لێی قورتار
بم. هه‌رگیز لافی ئه‌وه لێ ناده‌م که نووسه‌ر بم، هه‌رگیز وه‌هایشم
نه‌کردووه که به کۆڵاندا بڕۆم خه‌ڵک بزانن ئه‌م (ڕابه‌ر فاریق)ه
شیعر ده‌نووسێت. نووسین، له کن گه‌لێک نووسه‌ر پاڵاوتگه‌یه‌که
شادمانیی لێ به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام سرووتی نووسین و نووسه‌ربوون بۆ من
جوایه‌زه، به‌و واتایه‌ی: ئه‌گه‌ر به کۆمه‌کی وشه خه‌مێکم کاڵ
بووبێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر به هه‌مان چه‌شنیش خه‌مگه‌لێکی دیکه‌ی قووڵتر
و ئازارهێنه‌رتر یه‌خه‌یان گرتووم و (بوون)ی خۆیان به بارمته له که‌لله‌ی
نه‌حه‌ساوه‌مدا به جێ هێشتووه. بۆ به‌رده‌وامبوونم له پرۆسه‌ی
نووسین و خوێندنه‌وه‌دا، هیچ که‌س و لایه‌ن و پێڕێک ده‌ستیان نه‌خستووه‌ته
نێو ده‌ستمه‌وه، ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر بڕیاره نووسه‌ر بم، ئه‌وا مومکین
نییه به کۆمه‌ک درێژه به درێژبوونه‌وه‌ی نووسینی خۆم بده‌م. نووسین
گێدراوه به پێکهاته‌ی چاره‌نووس و بوونمه‌وه. جاویدانبوون له
تێڕوانینی مندا وه‌ها که‌وتووه‌ته‌وه: قووڵ ڕۆچوونه نێو وه‌همێکی گه‌وره،
که خود یان ده‌وروبه‌ر له به‌رده‌م نووسه‌ری بوێر و ڕاسته‌قینه‌دا
بینای ده‌که‌ن. پێکهاته‌ی بوونم، پێکهاته‌ی شیعره‌کانمه. خودا (به
مانا عه‌وامییه‌که‌ی)، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت که‌سیک ڕیسوا بکات، قه‌ڵه‌م ده‌نێته
گیرفانیه‌وه. نووسه‌ر و کۆمه‌ڵگه له کن من شورایان له میاندا ڕۆنه‌نراوه،
هه‌ر وه‌ختێکیش هه‌ستم به‌وه کرد که خه‌ریکه خۆم له کرێکارێک، فه‌رمانکارێک،
منداڵێک که هێشتا زمانی توانستی ئاخاوتنی نییه، به گه‌وره‌تر ده‌زانم،
به‌ره‌و نووسین نابمه‌وه (با خوێنه‌ر وه‌ها نه‌زانێت کۆک دێمه‌وه له‌گه‌ڵ
لینین و ستالین و مارکس و کێ و کێی دی). من ئه‌زموونم نییه، به‌ڵام
وه‌کوو هیچ که‌سێکیش له سرووتی نووسینم نه‌ڕوانیوه و هه‌میشه له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دام قولانجێک پتر له (خود)ی خۆم نزیکتر بکه‌ومه‌وه، بۆیه له
کۆی شیعرمکانمدا ته‌نها شتێک ئاماده‌ییی هه‌بێت، نیگه‌رانییه، هاوکات
له ده‌قێکه‌وه بۆ ده‌قێکی دیکه‌یش جویه‌ازم، جا نازانم جوایه‌زییه‌که
چۆن که‌وتووه‌ته‌وه. ده‌شێت گه‌لێک خوێنه‌ری جیددیی هه‌بن که هه‌رگیز
تێکستێکیان نه‌خوێندبێته‌وه من نووسیبم، چ قه‌یدییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
شیاوی ئێست بۆ کردنه، ئه‌مه‌یه: هاوڕێکه‌م ده‌مخوێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی
هه‌رگیز تێڕوانینه‌کانیشی ده‌رنابڕێت (له‌وه به گومانم تێڕوانینی هه‌بێت،
ته‌نها له‌به‌روه‌ی که ڕوانین ئه‌وه نییه تۆ له خۆڕا بڵێیت: ئه‌م
ده‌قه جوانه، ئه‌ویدی ناشیرینه). هه‌رگیز ئه‌م درۆیه به‌یان ناکه‌م:
(نووسه‌ران هه‌ستیان ناسکه و سه‌بری ئه‌ییوبیان هه‌یه)، به‌ڵکوو له
کنم وه‌هایه: له دنیادا چ که‌سانێک نین له نووسه‌ران جه‌للادتر، ئه‌و
کاتانه‌ی ده‌بنه به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات. هه‌میشه نووسه‌ره باشه‌کان
که‌سانی خراپن، هه‌میشه‌یش ئه‌وانه‌ی به ساده‌یی ته‌ماشای نووسینیان
کردووه، هه‌ڵگری ڕێزن. هاووڵاتییان ته‌نها له لایه‌نێکه‌وه به‌رپرسارن،
به‌ڵام نووسه‌ری ڕاسته‌قینه، له چوار لایه‌نه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه
ده‌بێته‌وه، یه‌که‌م: به‌رانبه‌ر به خۆی، دووه‌م: به‌رانبه‌ر به
کۆمه‌ڵگه، سێیه‌م: به‌رانبه‌ر به تاک (خوێنه‌ر)، چواره‌م: به‌رانبه‌ر
به وشه، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌کێک له‌م چوار لایه‌نه‌ی فه‌رامۆش کردبوو (ئه‌مه‌یش
ئاگایی له پشتییه‌وه بێت، یان نائاگایی، وه‌کوو یه‌کن)، قابیلی ئه‌وه‌یه
لێی بسڵه‌مینه‌وه، چونکه ترسناکه. ته‌نها دوو شاعیر که تا ئێسته‌یش
له تێڕوانینمدا هه‌ر له گه‌شه‌کردنن، وه‌کوو نووسین، (هه‌ندرێن) و (به‌ڕۆژ
ئاکره‌یی)ن، ئه‌م دوو شاعیره‌ی که‌م که‌س په‌ی به لایه‌نه قووڵه‌کانی
تێکسته‌کانیان و ماندووبوونی ئه‌وان ده‌به‌ن، له پێناوی هیچ نا، به‌ڵکوو
له پێناوی وشه‌دا. ته‌نها دوو شت که هه‌رگیز گرنگییان پێ ناده‌م،
ئایین و پیرۆزی و خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌م دووانه‌ن، هه‌ر کاتێکیش له هه‌ناومدا
بچه‌سپێن، یاخود به‌ره‌و ڕووم ببنه‌وه، هه‌ست به به‌ڕێوه‌بوونی
ترسێکی قووڵ و گه‌وره ده‌که‌م، ترسیش یه‌کێکه له خه‌سڵه‌ته هاوبه‌شه‌کانی
ئه‌م دووانه، بۆیه وه‌ها ده‌نووسم، چونکه ئه‌وه‌نده‌ی فام بکه‌م،
تێگه‌ییشتووم: هه‌موو ناماقووڵی و کاره‌ساته ترسناکه‌کانی دنیا له هه‌ناوی
ئه‌مانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، تا دێ گه‌وره و گه‌وره‌تریش ده‌بن،
ئه‌مه‌یش چه‌نده په‌یوه‌سته به ڕه‌شبینییه‌کی زاتییم به‌رانبه‌ریان،
هێنده و پتریش له‌وێوه دێت: ئاگایی. نووسین مردنه له نێو گه‌رمه‌ی
جه‌نگه‌کانی ژیاندا.
هه‌ولێر
به‌روار: 8ی 9ی
2008
کات: نیوه‌شه‌وی دوو شه‌ممه.
- به‌شی دووه‌م -
نووسین، کاڵکردنه‌وه‌ی ڕه‌نگی شادمانییه، هاوکاتیش ڕۆچوونه نێو نیگه‌رانییه‌کی
کوشنده‌یه. کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م میلله‌ته به‌رانبه‌ر به که‌سێک
که نووسه‌ره و هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌کات، ئه‌مه‌یه: پێش ئه‌وه‌ی ئینسان بیت،
نووسه‌ریت، بۆیه پێش ئه‌مه‌یش که وه‌کوو مرۆ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بکه‌ن،
وه‌کوو نووسه‌ر ته‌ماشای ڕه‌وتاره‌کانت ده‌که‌ن، چونکه له کنیان وه‌هایه؛
بکه‌ره‌که له کاتی هه‌ڵه‌که‌یشیدا، به‌شێکی بیری له کن پرۆسه‌ی
نووسین بووه. من پێش وه‌ی کورد بم، ئینسانم، بۆیه، که کورد چ به‌هایه‌کم
بۆ دانه‌نێت، ئاماده نیم به (کوردبوون)م کۆمه‌کی بکه‌م، به‌ڵکوو (مرۆڤبوون)م
ده‌به‌خشم به میلله‌تێک که وه‌کوو مرۆڤ ته‌ماشام ده‌کات، نه‌ک
ناسنامه‌م. ئێمه هه‌موومان له نێو (بوون)داین، هه‌ر که‌سێکیش ڕه‌هه‌ندێک
له‌م (درێژبوونه‌وه)یه وه‌رده‌گرێت، بێماناترین و پڕ سه‌رئێشه‌ترینیشیان:
نووسین-ه. نووسین و خوێندنه‌وه چه‌ند نزیکمان ده‌که‌نه‌وه له خود،
هێنده و پتریش ده‌وروبه‌رمان وه‌کوو ڕۆبۆت پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌م دوو
پرۆسانه‌یش که ئه‌مانه‌یان لێ ده‌بێته‌وه، مومکین نییه له (مردنی
خود)یش ڕێڕه‌وێک نه‌دۆزنه‌وه بۆ چوونه نێو وه‌همێکی گه‌وره‌وه:
بێمانایی. نیگه‌رانیی و یاخیبوونی ئاگاییانه وه‌کوو قه‌ڵه‌م و ده‌ست
وه‌هان، ئه‌م دووانه‌یش له کاتێکدا (واتا) به‌رهه‌م ده‌هێنن که کاغه‌زی
پاکژ هه‌بێت: نووسه‌ر. پێش وه‌ی بنووسم، ئه‌خلاقم هه‌بوو، ئێسته نیمه،
پێش وه‌ی بنووسم، مرۆڤ بووم، ئێسته شتێکی دیکه‌م. من ده‌زانم، وه‌ک
چۆن پێوه‌ندییه‌کی قووڵ هه‌یه له میانی نووسین و ئاڵۆزییدا، وه‌هایش،
پێوه‌ندییه‌کی دی هه‌یه، قووڵتر و گاریگه‌رتر، به‌ڵام دژوارتر له ئه‌وی
دی: په‌یڤ و گوتن، بۆیه که ده‌نووسم، ده‌شێت له هه‌ندێک کاتدا هه‌ندێک
له هاوڕێ و خوێنه‌رانم لێم تێ نه‌گه‌ن، چونکه له کن مندا، دیوارێکی
ته‌نک هه‌یه له میانی ئه‌م دووانه‌دا:
ده‌شێ من ناوم ڕابه‌ر بێ
ده‌شێ به باوکم بڵێی فاریق، یان مانگا
ده‌شێ نه‌سه‌بم بچێته‌وه سه‌ر که‌للـه‌ڕه‌قیی کۆڵانی ئه‌مبه‌ری دنیا.
من گه‌مژه نیم ته‌عبیر له شکانی لاسکی زه‌مه‌ن بکه‌م و
له‌م شاره بێ قیمه‌ته‌دا بێزاریی ئاهێک بنووسمه‌وه.
نووسین، دوا پله‌ی فه‌شه‌لمه له پلیکانه‌ی ژیان،
درێژبوونه‌وه‌ی شکستی هه‌ستانه‌وه‌کانمه
دانیشتنی وشه‌ی ئافاته: به‌رانبه‌ر ڕسته‌یه‌کی کزۆڵ
نه‌مانی عوبره له قه‌ڵه‌می شادمانی
ئاهی نائومێدییه
ژوورێکه بێ دیوار
شکستێکه بێ ئیعتراف
مانه‌وه‌یه‌که بێ ژیان،
ئاهێکه: هه‌رگیز نابیسترێ.
هه‌ندێک کات هه‌ست ده‌که‌م ئیدی بوومه‌ته مرۆ. هه‌ندێک کات هه‌ست ده‌که‌م
چیدی که‌سێک نییه نێوی (ڕابه‌ر)بێت و که‌سێک که نێوی (فاریق)ه، خۆی
به باوکی بزانێت، که‌سێکی دیکه‌یش که نێوی (ڕه‌هه‌ند)ه وه‌کوو کوڕی
ته‌ماشای بکرێت. من کوڕی هه‌وام، کوڕی نیگه‌رانیی و کوڕی هیچ-م هیچ. چ
کات به (مانه‌وه) سه‌رقاڵ نیم، چونکه له نێو دوو بۆشاییی گه‌وره‌دام:
(خوێندنه‌وه و نووسین). ده‌شێ وه‌کوو فاریزه‌یه‌کم لێ بێت که پێویسته
له ڕسته‌یه‌کدا هه‌بێت، که‌چی نووسه‌رێک نه‌منووسێ. ده‌مه‌وێ به وشه
ته‌عبیر له مانه‌وه‌ی خۆم بکه‌م، ئه‌گه‌رچی هه‌ر وشه‌یشه تووشی چاره‌نووسێکی
وه‌های کردوومه‌ته‌وه: ونبوون له کۆمه‌ڵگه‌دا. نووسه‌ری ڕاسته‌قینه
هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و ئه‌م ڕسته‌یه‌ی (کارڵ مارکس)دا کۆک
نایێته‌وه: (مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه)، چونکه نووسه‌ر له
خۆیدا کۆمه‌ڵێک که‌سی ئافراندوون که له هه‌ناویدا ئاماده‌ییان هه‌یه
و هه‌ندێک کات به خۆیشی نامۆیه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکیشیان پارادۆکس ده‌که‌ونه‌وه
له‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌کانیدا، چ قه‌یدییه، مه‌گه‌ر به بێ دژه‌کان ئه‌م
که‌ونه وه‌ها ده‌مێنێته‌وه؟ مرۆڤ نابێت به خۆبه‌ستنه‌وه به نه‌ته‌وه
خۆی خه‌ریک بکات، چونکه ئه‌م ئیدمانبوونه جگه له فریودانی خۆی،
هیچی دیکه‌ی لێ به‌رهه‌م نایێ. شه‌ش شه‌و و شه‌ش ڕۆژه (دڵخواز)ی هاوسه‌رم
منداڵی بووه، له هه‌ینێوه من نه‌متوانیوه سێکس بکه‌م، تۆ وه‌ره
حکومه‌ت بیت و نه‌توانی شوێنێک بۆ هاووڵاتییه‌کان دابین بکه‌یت، تا شه‌هوه‌تی
خۆیان به‌تاڵ بکه‌نه‌وه، توخودا بمری باشتر نییه؟ ئێسته هه‌ست ده‌که‌م
چ ده‌رگه‌یه‌ک نییه تا لێیه‌وه بچمه نێو ژیان و له‌وێدا درێژببمه‌وه.
نیگه‌رانیی و ته‌نیایی له بوونم ده‌ربچن، خاوه‌نی چ شتێکی دی نیم، به
هه‌ناسه‌یش ئاسووده نابم. ژیان بۆ من ئه‌وپه‌ڕی بێتاقه‌تییه و
نووسینیش ئه‌م بێتاقه‌تییه نیگه‌ران ده‌کات، ئیدی، ئه‌ی منێکی ڕیسوا،
له‌م خه‌راباته‌دا به که‌ڵکی چیی دێی، جگه له خۆکوشتن؟ کاتی
قوڕبوونه‌وه‌م نزیک بووه‌ته‌وه و (بێ ویستی خۆیشم سیگارگه‌لم
کێشاون)-دێرێک شیعری به‌شدار سامییه، به ده‌ستکارییه‌وه- له
نووسینیش بێزارم. سه‌ره‌تا بۆ وه نووسیم، تا ئارامیی له باوه‌ش بگرم،
ئێسته‌یش ده‌مه‌وێت وازبێنم له‌م سرووته، چ بکه‌م؟ ناشیرینیی تووند
خۆی نووساندووه به بوونمه‌وه. به کورتیی، وه‌کوو (ئیلیتیس ئۆدیسیوس)
نووسیویه‌تی: (ئه‌و شته‌ی که لێی تێ ناگه‌ین/ چه‌ند ئاشکرا ده‌چێته‌وه)،
ده‌نووسم: (ئه‌و شته‌ی که لێی تێ ناگه‌ین/ چه‌ند ئاشکرا ده‌چێته‌وه)
هه‌ولێر
به‌روار: 15ی 9ی
2008
کات: نیوه‌شه‌وی دووشه‌ممه
- به‌شی سێیه‌م -
چه‌ند ڕۆژێکه نامه‌یه‌کم نووسیوه، عاده‌ته‌ن پێش وه‌ی نامه بنووسم،
بیر له که‌سێک ده‌که‌مه‌وه، ئه‌مجاره بیرم له هیچ (که‌س)ێک نه‌کرده‌وه،
نازانم بۆچی، به‌ڵام هێنده ده‌زانم که‌وتمه گومانه‌وه له‌وه‌ی، "که‌سێک
هه‌بێت، که‌س بێت". هه‌رگیز نائومێدی تا ئه‌و ئاسته ته‌نگی پێ هه‌ڵنه‌چنیوم،
نه‌ک هۆکاری ئه‌مه، به‌ڵکوو هۆکاری هیچ شتێک نازانم، ته‌نانه‌ت نامه‌که‌م
بۆ خۆیشم نه‌خوێندووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌به‌روه‌ی واده‌زانم که‌سێک
هه‌یه له ده‌روونمدا، ئه‌ویش هیچ جوایه‌زیی نییه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌کێک
له‌و که‌سانه‌ی ده‌مێک سه‌رقاڵیان کردووم به خۆیانه‌وه: یه‌کێک به
سڵاوکردن، ئه‌ویدی به فریودان، که‌سێک به بیرکردنه‌وه‌م له ڕه‌وتاره‌کانی،
که‌سگه‌لی دیکه‌یش، که پێویست ناکات وشه له باره‌یانه‌وه سه‌رف بکه‌م،
چونکه له کن من بایه‌خی وشه هیچی که‌متر نییه له بایه‌خی خودی
ژیانی تاکه‌که‌س. ڕۆژێک نامه‌یه‌کی (هه‌ندرێن)م بۆ هات، له بڕگه‌یه‌کدا
نووسیبووی: "ئێمه هێشتا ته‌واو له یه‌کتریی تێ نه‌گه‌یشتووین و شاره‌زا
نین"، بۆیه له بڕگه‌یه‌کی وه‌رامنامه‌که‌مدا نووسیم: "پێشتر منیان
گا-وه، نازانم له‌مه زیاتر چیت بۆ بنووسم!"، چه‌ند ڕۆژێکیش پێش ئێسته
بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه: لۆ ئه‌و سڕڕه‌م به هه‌ندرێن-ی گۆت، ئه‌گه‌ر
ڕۆژه‌کی به که‌سه‌کی گۆت، خۆ عه‌یام ده‌چی؟ دواتر هه‌ر بۆ خۆیشم گوتم:
چ قه‌یدییه، ده‌با هه‌ر وه برێ، خۆ دنیا خرا نابی! ئێسته‌یش ته‌واو
له‌وه دڵنیام؛ نه‌ک (هه‌ندرێن) و (من)، به‌ڵکوو هیچ دوو که‌سانێک نین
له دنیادا، له هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه له یه‌کتریی تێ بگه‌ن. به
کورتی و موخته‌سه‌ری: له‌مه‌دا، هه‌ندرێن هه‌ڵه‌ی کردووه، هه‌روه‌ها
منیش. نامۆیی هه‌ردوو دیوی منه، ئه‌وانه‌ی وا هه‌ست ده‌که‌ن شادمانییه‌کی
گه‌وره گه‌مارۆی داون، که‌سانێکن بیر ناکه‌نه‌وه، سیگمۆند فرۆید گه‌لێک
له‌مێژه باسی له‌مه کردووه، ئه‌وی له دواجاردا داهێنانه‌کانی ده‌دۆزرێنه‌وه،
ئه‌و که‌سه‌یه که به‌رده‌وام له نێو دڵه‌ڕاوکێیه‌کی قووڵ و پڕ له
ئازار و ئاژاوه‌گێریدا ده‌خولێته‌وه. که‌سانێک که توانای بیرکردنه‌وه‌ی
باشیان هه‌بێت، توانای کۆمه‌ڵایه‌تیبوونێکی باش له ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌میشه
له‌گه‌ڵ خۆیشیاندا له شه‌ڕدان. گه‌لێک جار سه‌رم له دیوار ده‌ده‌م،
گه‌لێک جار به بێ وه‌ی بمه‌وێت دێم و ده‌چم و نازانم له چ (شوێن)ێکیشم،
گه‌لێک جار ده‌زانم ئه‌و مه‌وعیده‌ی داومه به براده‌رێک، تێپه‌ڕیوه،
که‌چی خۆم له گوڕ نابه‌م... ده‌یان نامه‌م بۆ هاتوون، تاقه‌تم نییه
وه‌رام بۆ هیچ کامێکیان بنووسم، له کاتێکدا هێنده تامه‌زرۆی نووسینی
وه‌رامم، ده‌ڵێی ته‌نها بۆ نووسینی وه‌رامنامه‌ی ده‌ورووبه‌رم خوڵقاوم.
دوو ڕۆژه له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌ڵێم: که زانیم که‌سێک چاوه‌نۆڕی شتێکه
له من، زه‌حمه‌ته بیکه‌م، ئه‌گه‌رچی خۆیشم تووشی چاوه‌نۆڕییه‌کی
کوشنده هاتووم و چ فریادڕه‌سێکیشم گه‌ره‌ک نییه. حه‌زم له ئیش‌کردن
نییه، زۆر له ژیان ده‌ترسم، به قه‌د ئه‌مه‌یش مردنم خۆش ناوێت. جگه‌ره
به جگه‌ره داده‌گیرسێنم، بۆیه لێوم شین و مۆر بووه، وه‌ک جێ سۆنده‌ی
پشتی دایکم، که باوکم حه‌یزه‌رانی سره‌واندووه‌تێ. کاتم نییه بۆ
خۆشبه‌خی، کاتم نییه بۆ گوێگرتن له گۆرانییه‌ک، هه‌میشه‌یش واهه‌ست
ده‌که‌م (عه‌لی مه‌ردان) و (ڕه‌فیق چالاک) و (سێوه) له ته‌نیشتمه‌وه‌ن
و گۆرانیم بۆ ده‌ڵێن و هیچ نابیستم، له‌به‌ر غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی مرۆڤه‌کان.
ئێوارانیش بۆ من وه‌کوو به‌یانییه نه‌هاتووه‌کان وه‌هان، ئاخر هه‌موو
ئێواره‌یه‌ک (ئه‌وه‌ل سه‌حه‌ره)ی (سێوه) باوێشکم پێ ده‌دا، هه‌موو
ئێواره‌یه‌ک واده‌زانم له سه‌ره‌تادام، سه‌ره‌تایه‌ک که هیچ ده‌رگه‌یه‌ک
نییه بۆ چوون به‌ره‌و نێوه‌ڕاست یان کۆتایییه‌ک. من ئارمانجێکم نییه
بۆ نووسین، فشه‌یشم به‌وه دێت که پێم بڵێن داهێنه‌ریت یان گه‌وج، ئه‌سڵه‌ن
هه‌ر کاتم بۆ گوێگرتن نه‌ماوه، چونکه بڕیارم داوه گوێکانم له بێخه‌وه
ببڕم... هه‌موو ڕۆژێک بیر له (پێکه‌نینی گه‌دا)ی حه‌سه‌ن قزڵجی ده‌که‌مه‌وه
و چه‌ند حه‌فته‌یه‌کیشه به دوای ئێمه‌یڵی پاڵه‌وانی (بێ سه‌رپه‌رشتان)ه‌وه‌ی
عه‌زیز نه‌سین-ه‌وه‌م. گۆرانییه‌ک و تاکسییه‌ک به یه‌که‌وه ڕاده‌گرم،
ئاوڕیان لێ ناده‌مه‌وه و ته‌ماشای تووتییه‌ک ده‌که‌م، که مانی گرتووه
له (له‌ل)کردن. هه‌ناسه‌م تاسه ده‌کات، وه‌ک شه‌قامه قیڕتاوکراوه‌کان.
تاقه‌قی سیمبول و میمبولم نییه و بێ په‌رده ده‌دوێم و ده‌نووسم و په‌رده‌ی
ژووره‌که‌یش داده‌خه‌م، تا که‌سێک له‌ودیو نه‌مبینێت و نه‌زانێت خه‌ریکی
دزینی دێرێک شیعری خۆمم. له یه‌ک کاتدا: دڵخواز داوای پاره ده‌کات-
ڕه‌هه‌ند داوای ته‌زبیح ده‌کات، باوکم داوا ده‌کات خانووه ته‌واونه‌کراوه‌که‌ی
پاکژ بکه‌مه‌وه- سه‌رنووسه‌ری ئه‌و کۆواره‌ی که تێیدا په‌یامنێرم،
داوای دیمانه تازه‌که ده‌کات- براده‌رێک گله‌ییی ئه‌وه ده‌کات، که
بۆچی ته‌له‌فۆنی لۆ ناکه‌م- دوکانداره‌که‌ی به‌رانبه‌ر ماڵمان پێم ده‌ڵێت:
کاک ڕابه‌ر! قه‌رزه‌که‌تان گه‌ییشتووه‌ته 57000 هه‌زار دینار، تا ئه‌و
بڕه پاره‌یه نه‌ده‌یت، قه‌رزی تازه‌مان نییه. بۆ خۆیشم گله‌ییم له
خۆم هه‌یه و که‌سێکیش نادۆزمه‌وه سه‌رکۆنه‌م بکات. له دائیره‌ی (تاپۆ)دا،
له بری ئه‌وه‌ی به فه‌رمانبه‌ره‌که بڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێت
ته‌وقیع له‌سه‌ر ئه‌م کاغه‌زه بکه، گوتم: مه‌وقیع له‌سه‌ر ئه‌م کاغه‌زه
بکه! شێواوم، وه‌ک کاره‌بای موه‌لیده، سه‌رم گێژ ده‌خوات، وه‌ک پانکه‌که‌ی
سه‌ر سه‌رم. له نێوان خۆم و مرۆڤه‌کاندا گیرم خواردووه و دڵنیایشم
هیچ کامێکیان هه‌ڵنابژێرم و به سک ده‌ده‌م له تاو ئه‌م نێوندێتییه.
حه‌زم له جگه‌ره‌کێشانه، چونکه هه‌ناسه‌م له کار که‌وتووه و ده‌ڵێی
ئه‌و سه‌یارانه‌یه که ئیدی سلفیان لێ نادرێت. حه‌زده‌که‌م بگه‌م به
شوێنێک که ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌کانه‌وه. بیر له پاره ناکه‌مه‌وه،
چونکه پاره پڕۆژه دروست ده‌کات، که‌سێکی وه‌ک منیش تاقه‌تی پڕۆژه‌ومڕۆژه‌ی
نییه و له ئیش به‌جێماوه. بێتاقه‌تیی وه‌ک کۆمه‌ڵێک نه‌مامی سه‌وز
له ده‌روونم ڕه‌گی داکوتاوه و که‌سێک نییه جامۆڵکه‌یه‌ک ئاوی پێدا
بکات و بیگه‌شێنێته‌وه، مه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌م خۆم بدۆزمه‌وه و ئه‌و
خێره‌ی پێ بکه‌م. به بێ وه‌ی بچمه ئه‌فریکیا، ده‌زانم له‌وێ مرۆڤی ڕه‌شپێست
هه‌ن، ده‌شزانم که‌سێک هه‌یه ئه‌م وشانه ده‌نووسێت، به بێ وه‌ی
بزانێت ئه‌وانه‌ی وشه‌کان ده‌خوێننه‌وه، له‌گه‌ڵ پێکه‌نین ده‌تریقێنه‌وه.
نیگه‌رانیم له‌به‌ربڕاوه، وه‌ک چۆن براکه‌م پاره‌ی لێ بڕاوه و
ناتوانێت ته‌له‌فۆن بۆ کچه جوانه‌که بکات و پێی بڵێت: ئه‌زیزم! ئه‌مڕۆ
ناتوانم بێمه کن ماڵتان، له‌به‌روه‌ی پاتریی ئۆتۆمبیله‌که‌م وه‌ستاوه
و دایکیشم نه‌خۆشه. زۆر بیر له خۆکوشتن و نووسین ده‌که‌مه‌وه، به
ڕادده‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده بیرم له پاره کردبایه‌وه، وه‌ک
باوکم ده‌ڵێت: بۆ خۆم بوو بووم به خاوه‌ن خانوویه‌کی پیاوانه. دڵخواز
که دێته ژووره‌وه، که‌پووی خۆی ده‌گرێت، له‌به‌روه‌ی بۆنی دووکه‌ڵی
جگه‌ره گێژی ده‌کات، ده‌بێ کاتژمێرێک ده‌رگه‌ی ژووره‌که‌مان بکاته‌وه،
تا بۆنی جگه‌ره‌که که‌مێک که‌م ببێته‌وه، ناشزانێ که که‌م بووه‌وه،
دیسان کێشانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و قسه‌کردنیشم ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ
هه‌ردووکماندا. هه‌رچییه‌کم ویستبێ نه‌مگوتووه، له‌به‌روه‌ی (که‌س)ێک
نییه لێم تێبگات، ئه‌مه‌یش پاساوه، یان درۆ. گوتن و نووسین، وه‌ک ئه‌و
دوو مشکانه وه‌هان که لێفه‌کانیان کون کون کردووه و دایکم هاوار ده‌کات
و ده‌ڵێت: مشک ئێمه‌ی خواردووه، به‌ڵام من ناڵێم: گوتن و نووسین منیان
خواردووه، به‌ڵکوو ده‌ڵێم: ڕابه‌ره‌گێل، وازیان لێ بێنه و خه‌ریکی
کارێک به، تۆ قه‌ت نا‌توانیت ببیت به نووسه‌رێکی باش، نووسه‌ربوون بۆ
ئه‌وانه‌یه که توانای مرۆڤبوونیان هه‌یه، توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه
که‌مێک شادمان و که‌مێکیش قۆشمه بن. کێشه‌ی من ئه‌وه‌یه: نه به که‌ڵکی
نووسین و نه به که‌ڵکی ئیشکردنیش دێم. وه‌ی بابۆ وه‌ی!
هه‌ولێر
به‌روار: 17ی 5ی
2009
کات: شه‌وی یه‌کشه‌ممه.
- به‌شی چواره‌م -
ڕه‌فیق چالاک ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه که ده‌نگی بۆنی نیگه‌رانیی لێ دێ،
ده‌شێ ته‌نها ئه‌و پیاوه مه‌زنه به تاقی ته‌نها غه‌می هه‌موومانی
کۆکردبێته‌وه له وشه‌یه‌کدا و له گۆرانییدا گوتبێتی؛ ماڵ‌وێران خۆتان،
ته‌ماشا ئێوه وه‌هان، ئێمه‌یه‌ک ئه‌و وه‌خته‌ی ڕه‌فیقی حه‌کیم وه‌های
گوتووه، بێ به‌ری بووین له بوون، ئێسته‌یش نیشته‌جێی بوونین، لێ بێبه‌ری
له ژیان. له ڕێگه‌ی شیعری (دانیشن به خێر)ی (ڕامیار مه‌حموود)ه‌وه
به (ناو) و (ده‌نگ)ی ڕه‌فیق ئاشنابووم، هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌که‌م به‌ریه‌ککته‌وتنمان
دا، هه‌ستم به‌وه کرد تێکشکانی من لێره‌وه‌یه، له نێو ئه‌م هه‌موو
وشانه‌ی له گه‌رووی ئه‌م پیاوه‌وه دێنه ده‌ر و شنه‌ی نیگه‌رانییه‌کی
خه‌ستیش ده‌یانله‌رێنێته‌وه... گوێگرتن له گۆرانیی ڕه‌فیق، گوێگرتنه
له منداڵه بچووکه‌که‌ی ناخمان، منداڵێک که حه‌زی له ڕوانینه، به‌ڵام
ئێمه وه‌کوو ڕامبۆ (ڕوانینوان) نین. ئه‌مه‌یشه داماویمان... هه‌ق وه‌هایه
قوڕی بیابان بگرینه‌وه بۆ خۆ... ڕامیار مه‌حموود-ی نووسه‌ری کتێبی (ئاژاوه‌یه‌ک
له سه‌رمایه بۆ خۆکوشتن...) هه‌مان ئه‌و ڕامیاره‌ی ئێسته نییه، ئه‌وکات
نیشته‌جێی (ناو)ی خۆی نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته ئه‌م خاڵه‌ی پێڕه‌و کردووه،
واته: نیشته‌جێی بابه‌تی (ڕامیاری)یه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه بۆ ئه‌م
شاعیره جواننووسه‌مان. ئه‌م هونه‌رمه‌نده، ئه‌گه‌رچی مردووه، به‌ڵام
ده‌نگی هه‌میشه له ده‌رگه‌ی گوێمان ده‌دا، ئه‌گه‌رچی به بێ ئۆرکسترا
گۆرانیی گوتووه، به‌ڵام نه‌بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌وه‌ی (چێژ) و (جوانی)ی
ئه‌زموون نه‌که‌ین. ژیان جگه له چێژ و جوانیی، مومکین نییه شتێکی
دیکه بێت، من له‌گه‌ڵ هه‌ر بیستنێکی ڕسته‌ی "له‌گه‌ڵ تۆمه چاوی چاوم،
له‌سه‌ر تۆ زۆریان لێداوم"ێکه‌وه، کێلی قه‌بری خۆمم بیرده‌که‌وێته‌وه،
دوو دێره‌که پێوه‌ندییان به (کێل)ه‌وه نییه و ته‌عبیر له وه‌ها
شتێک ناکه‌ن، به‌ڵام من و کێل و ئه‌م وشانه؛ ده جار مه‌رحه‌با. ڕه‌فیق
گۆرانیی بۆ خۆی و براده‌رانی گوتووه، ئه‌وه بۆیه تا ئێسته هه‌میشه
کۆمه‌ڵێک براده‌ری هه‌یه، براده‌ره‌کانیشی "له‌شکری غه‌م"ن، ئه‌گه‌ر
ئه‌وان بڕۆن ڕه‌نگه که‌سێک پێیان بڵێت: "ده‌شکێ سوپاتان"، سوپا یانی
جوانیی، یانی چێژ. ئه‌وی کورد بێ و قوربانیی بۆ هه‌ر شتێک بدا، مه‌سیڕی
نائومێدییه، ئه‌وی "قوڕ بپێوێ" ڕۆژێک دادێ بزانێ "عیلله‌ته". عه‌بدولخالیق
مه‌عرووف خۆی ده‌کرد به زه‌عیه، بۆیه تا ئێسته که‌س به ویژدانه‌وه
باسی ناکات و دوژمنه‌کانی تا دێ زۆر و زۆرتر ده‌بن، وه‌کی گه‌مژه‌کان.
نووسه‌ران له یه‌ککاتدا (چێژ) و (جوانی)ی خه‌ڵق ده‌که‌ن، به‌ڵام
نییانه، واتا: ئه‌وان چ شتێک شک نابه‌ن له‌م ته‌رزه بابه‌ته، بۆیه
به‌رده‌وام له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌یدان، ده‌یدۆزنه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وان
چ که‌ڵکی نییه، هه‌ر کاتێکیش له‌م باره‌یه‌وه گه‌ییشتن به بنبه‌ست،
گه‌ش ده‌بنه‌وه، واتا: واز له نووسین دێنن. نووسه‌ران وشه‌کانیان
جوانه، لێ خۆیان ناشیرین. قوڕ به سه‌ری ئه‌و خۆێنه‌ره‌ی هاوه‌ڵی
نووسه‌رێکه، ئه‌و که‌سه‌یش که دووره له نووسه‌ر - هه‌ر نووسه‌رێک
بێت - پادشای جوانییه.
تێبینی: بۆ خۆیشم
نازانم ئه‌م به‌شه‌ی دواییم که‌نگێ نووسیوه، خوێنه‌ر له بری من ده‌توانێت
کاتی بۆ بخوڵقێنێ.
|