٢٨\٦\٢٠١٠
خۆپیشاندان
بۆ ئازادی و یه‌کسانی،
له دژی
(بێگانه دوژمنی، جیاسازی، راسیزم)
بۆ رۆژی دووه‌م به‌رده‌وامه.
بۆ
ڕۆژی دووه‌م 27.06.2010 ، سه‌نته‌ری شاری بیرن، نزیک په‌رله‌مانی
سویسرا چاڵاکوانانی به‌ره‌ی مافی مانه‌وه و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له
په‌نابه‌رانی بێناسنامه پارکی کلاینه شانسه‌یان داگیرکردووه. ئه‌مڕۆش
به‌رنامه‌یه‌کی پڕ و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام
ئه‌نجامده‌درا. په‌یامه‌کان به‌به‌رده‌وامی ده‌خوێندرانه‌وه. سمینار
له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا، نیشاندانی فلم له‌سه‌ر
زیندانه‌کان، سازکردنی ڕیپۆرتاژ له‌سه که‌مپینه‌که...
پۆلیس مۆله‌تی مانه‌وه‌ی تا به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م داوه به داگیرکه‌رانی
پارکه‌که، ده‌وڵه‌تی بیرن بڕیاری داوه دانیشتن سازبکرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان.
رۆژی دووشه‌م بڕیاره به خۆپیشاندان به‌ره‌و به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ
بڕۆن و له‌وێ داواکارییه‌کان بدڕێت به وه‌زاره‌ت.
له ڕۆژنامه‌ی سه‌راسه‌ری سویسرا سۆنتاگ تسایتونگدا ، له چه‌ندین که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییدا، ده‌رباره‌ی ئه‌م چالاکیه ریپۆرتاژ و گوزارش
ئاماده‌کراوه. هه‌فته‌نامه‌ی ڤۆتز که هه‌فتانه ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ
جه‌مال کۆشش ، چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجامداوه. شه‌هاب سالم، ڕیپۆرتاژێکی
تیر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌م ئاکسیۆنه ئاماده‌کردووه که‌ده‌توانن له‌سایتی
ئه‌لکترۆنی فیدراسیۆندا ته‌ماشای بکه‌ن.
هه‌وڵده‌ده‌ین به‌به‌رده‌وامی له هه‌واله‌کان ئاگادارتان بکه‌ینه‌وه.
خۆپیشاندان بۆ
ئازادی ویه‌کسانی ، له دژی بێگانه دوژمنی، جیاسازی، راسیزم.
مانگرتن له پێناو یاسایکردنه‌وه‌ی بێناسنامه‌کان، وه‌ستانی دیپۆرت،
روخسه‌تی کار به هه‌موان، دژی هه‌لومه‌رجی که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌ستی
پێ‌کرد.
ئه‌مڕۆ
26،06.2010 خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری وسه‌روو 5000 که‌سی و ڕێکخراو له
لایه‌ن 100 لایه‌نه‌وه له پایته‌ختی سویسرا به‌رپاکرا. له نیو لایه‌نه‌کاندا،
ڕیکخراوه‌ی هاوپشتی بێ‌سنوور، حزبی سۆسیال دیموکرات، حزبی سه‌وز، ئه‌مه‌نستی
ئه‌نته‌رناسیۆنال، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی، به‌ره‌ی
مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان تیا به‌شداربوون.
به‌شوێن خۆپیشاندانه‌که‌دا، له‌لایه‌ن 300 چالاکوانانی به‌ره‌ی مافی
مانه‌وه وه، پارکی ((کلاینه شانسه)) داگیرکرا. له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا
تونرا چه‌ندین خیمه و چادر، چێشتخانه و پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی
دابین بکرێت.
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه مۆڵه‌تی کاتیان پێدراوه وئیستا له ژیر هه‌ڕه‌شه‌ی
چۆڵکردندا نین. تیمه‌کانی کاروباره‌کان هه‌موان سه‌رکه‌وتوانه په‌یگیری
هه‌لسورانه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌م داگیرکردنه خۆپیشاندانه‌که‌و
مانگرتنه‌که‌ی برده نێو میدیاوه. له‌وانه رۆژنامه‌ی خۆڕایی 20
منیوته، تاگس ئه‌نتزیگه‌ر، ته‌له‌فزیۆنی سه‌راسه‌ری سویسرا ئیس ئیف 1.
به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان ڕاگه‌یاندنێکیان بڵاوکردۆته‌وه که
داوایان له دانیشتوانی بیرن کردووه که سه‌ردانیان بکه‌ن، پشتوانیان
بکه‌ن، وه کۆمه‌کیان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تره‌وه چالاکی تری جۆراجۆری نێو خۆیی ڕێکخراوه
بۆ سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌م که‌مپینه.
ده‌توانن له‌باره‌ی ئه‌م چالاکیه‌وه ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن:
www.bleiberechte.ch
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی داوا له ته‌واوی په‌نابه‌ران
ده‌کات که بێن به‌شداری واقعی ئه‌م بزووتنه‌وه‌و چالاکی یه بکه‌ن.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی
/ سکرتاریه‌رتی سویسرا
_____________________________________
جه‌مال کۆشش
0787557786 0788532004
ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
IFIR، Postfach 7643، 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
|