٣\٢\٢٠١٣
خۆپیشاندانەکانی ئەم
دواییەی عێراق.
ئەنوەر فەتاح
لە دوای رووخاندنی ڕژێمەکەی ێدام حسێن دوو دیاردەی زەق لە عێراق دا
دەرکەوت و بەرجەستە بوو یەکەمیان پەیدابونی توێژاڵێکی سیاسی دەسەڵاتدار
،ھەر بە گەیشتنە کورسی دەسەڵات بونە سەرمایەدارێکی فەلەکی کە زۆرینەی
داھاتی عێراق بە کوردستانیشەوە لەگیرفانی ئەو سیاسەتمەدارانەدایە، ئیتر
چی دامەزراوەکانی حکومەتو ناحکومەتیەکان ھەیە بە پەرلەمان( دەڵاڵەکانی
دەسەڵات) یشەوە بەکار دەھێنرێ بۆ مسۆگەری ئەبەدی کورسی دەسەڵات،
لەلایەکی تریشەوە بەشێکی کەمی ئەو سەروەت و سامانانەی دەسەڵاتداران
دەستیان دەکەوێت وەکو بەرتیل و یان کڕینی کەسەکان کە بەکار دەھێنرێت
بەمەبەستی پێشێلکردنی داوای خەڵکی و دەمکوتکردنیان لەلایەک چاندنی تۆوی
دووبەرەکی لەنێوان دانیشتواندا بەناوی جیاجیاوە لەوانەش خانەنشێنی
خەڵکی بەئارەزی حیزبەکان، پشتگیری عەشایرو خێڵەکان و ئیمتیازات بۆ
مەلاکان ..ھتد. واتە دەسەڵاتی گەندەڵ کارێکی کردووە لە عێراقدا بەشێکی
زۆری خەڵکی لەگەندەڵییەوە ئاڵآندووە لەسەر برسیکردنی خەڵکی کارگەرو
بێدادەکان.
ئاشکرایە کۆمەڵگە بەم شێوەیە بەڕێوەناچێت داواکانی خەڵکیش لە
زیادبووندایەو دەنگیشیان لە بەرزبونەوەدایە، بۆ خزمەتگوزارییەکان ،کار،
تەندروستی، چاکردنی خوێندگاکان،مانەوەی خەڵکی بەندکراو بەبێ لێپسرینەوە
و دەسبەسەراگرتنی ماڵی خەڵکی کەبەشێکی زۆریان ھەر لەبەر ئەوەیە کە
نەچوونەتە ژێر ڕکێفی دەسەڵاتی دەسەڵاتدارەکانەوە، ھەتا کار گەیشتە
ناڕەزای کەوتنەوە کە خۆپشاندانی ١٧ی شوباتی سلێمانی لێکەوتەوە کە
بەدەستی چەکدارە قارەمانەکانی حکومەتی ھەرێم ١٠ کەسی تێدا کوژرا
چەندەھای تری تێدا بریندار کرا. کە تاوانەکانیان تەنھا خۆپیشاندانێک
بوو بەدەربڕینی ناڕەزاییان دژی گەندەڵی و دیکتاتۆریەت و داخوازی
کۆمەڵایەتی، کە ھیچێک لەمانە ھیچ مەترسییەکی نە بۆسەر دەسەڵات بەگشتی و
نە بۆ کورسی ھیچ پەڕلەمانتارێک و نە پلەو پایەی ھیچ ناودارێک، نەبوو.
ئێستا لە (ئەنبار،فەلوجە، سەلاحەدین، دیالە، کەرکوک و موسل)
خۆپشاندەران ڕژاونەتە سەر شەقامەکان وداوای ڕەوایان ھەیە ، لەوانە
بەربونی گیراوە سیاسیەکانیان کە لە بەندیخانە ئاشکراو نائاشکراکانی
عێراقدا، بەندکراون کە گوایە سەر بە حیزبی بەعسی ڕوخاو بون یان
بەشداریانکردووە لە کوشتن وکاولکردنی عێراقدا و دەبێت ڕیشەکێش بکرێن لە
دامەزراوە حکومیەکاندا، کە بەشێکی زۆریان لە سوپا فەرمییەکەی ێدامدا
بوون. بەڵام ئایا ھەر ئەوانە بەعسی بون؟ ئەی برا شیعەکان بەعسییان تێدا
نەبوو؟ کە ئەمەش بەپێی بەپێی یاسای پۆڵ برێمەر کە حاکمی یەکەمی عێراق
بوو، ھاوکاتیش ئەمەریکاو لایەنەکانی تریش جێ بەجێکردنی ئەم سیاسەتەیان
پێباشبوو. ئەی خۆ ئێستاش ئەو سوپایەی کە خەڵکی خۆپیشانداران دەکوژن
سوپای عێراقی نین و بەشێک لەمانە لە سوپاکەی ێدام نەبوون؟!!! دوای
ئەمەش خۆ ھەر خەڵکی ئەو پێنچ شارەش بەعسی نەبوون . لە ھەمووش گرنگتر
ئەوەی بەھەر ھۆیەک گیراوە، نابێت بۆ ھەمیشە بەند بکرێت ئەبێت دادگایی
بکرێن ، بەڵام دەبێت مافی ھەبوونی پارێزەریان ھەبێت و گوێ لە دەعواو
شەکواکانیان بگیرێت و دواتر بڕیاریان لەسەر بدەن. بەڵگەکان وانیشانی
دەدەن کە ھەندێک لەو گیراوانە لە سەردەمی ڕوخانی ڕژێمی پێشووەوە گیراون،
ئێ باشە خۆ نە ئەمان ئەمەریکان و نە بەندییەکنیش تالیبان و القاعیدەن
لە گوانتەنەموا بەندکرابێتن!!!
پاشان ئەی دەرکردنی بەشێکی زۆری کرێکاران لە وەزارەتی نەوت وھاتوچۆو
ئەوانی تر، ھۆکاری دەرکردنیان چی بوو یا چییە کە ڕەنگە جیاوزی
ئایدۆلۆجییەی و مەزھەب و ناڕەزاییدەربڕینیان بێت لەباروودۆخی سیاسی و
ھەل و مەرجی سەر کاردنیان، بێت. ئەوە نەبێت ئەو دیاردە ناشیرین و
ناڕەوایە لە کوردستانیشدا پەیڕەو نەکرێت . ھەڵبەتە ئەوەی کە لە
کوردستانیش دەکرێت بەبەراورد لەگەڵ توانای ئابووری و سیاسی و ژمارەی
دانیشتوان، چەپی کەم نییەو نەبووە لەوەی کە لەوێ دەکرێت.
من پێم وایە بەم کارە ناشایستەو ستەمکارانە دەیانەوێت تێکۆشانی خەڵکی
بۆ داواکردنی مافەکانیان تیکبشکێنن، تاکو ئەو زوڵم و نادادوەرییەی کە
بەرامبەر خەڵکی دەکرێت ئاشکرا نەبێت.. ئەوەتا بۆ ماوەی پێنج ھەفتەیە
لەوشارانەی کە لە سەرەوە ناویان ھاتووە لەسەر داواکانی تریشیان کە
نەبونی کارو خزمەتگوزاری ونزمی ئاستی خوێندن ونەبونی قوتابخانەو ئاوی
پاکی خواردنەوە، کارەباو زێراب. کە ئەمانە مافی سروشتی ھاووڵاتیانن و
زۆربەیان ھەبوون لەسەردەمی ڕژێمی ێەدامدا، کەچی ڕژێمی ئێستا نەک بۆیان
دەستەبەر ناکات بەڵکو داخوازییەکانی خەڵکی و ھەوڵی بەدیھێنانیان،
بەمەترسیەکی گەورەی دانا، ئەوە بوو لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەدا (
١٨/٠١/٢٠١٣) سوپای دەوڵەت زۆر بە دڕندانە ھێڕشی کردە سەر خۆپیشاندەران
و تەقەیان لە خۆپشانداران کردوو ١٠ کەسیان کوشت و ٦٠ کەسیش زیاتر
بریندار بوون، خۆ ئەوانە قاننی (موسائلەوعدالە) ئەوانەی نەدەگرتەوە ئەی
بۆ کوشتنیان. ھاوکاتیش لە دەسگەی ڕاگەیاندندا سەرۆک وەزیرانی عێراق
چەندەھا جار ڕایگەیاندووە کە داخوازییەکانی خەڵکانیی ڕاپەڕیو، حەقە.
لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی کوردستان ڕەخنەی تووند دەگرن لەو کوشتن و
بڕینە کەچی لێرە نەک ھەر بەداواکانی خەڵکی ناڵێن ، حەقە، بگرە گەر بەو
لێساوە خەڵک بێتە سەر شەقامەکان ، ئەمان مەناعەتیان نابێت کە زۆربەیان
خەڵتانی خوێن بکەن. ئە ئەمەیە ناوەرۆکی سیاسەت و دووڕویی سیاسییەکان و
سەرکردەکان!!!!!
ئەوەی گرنگە لێرەدا کە دەبێت جەختی لەسەر بکرێتەوە و بوترێ ، ئەویە کە
خۆپیشآندەران بە حکومەت دڵێن لیژنە مەنێرن بۆ لامان سەبارەت بە
نوسینی داواکانمان، ئێمەی خۆپیشانداران داواکانمان لەسەر ڕادێوو
تەلەفزیۆن ڕاگەیاندووە ئەوەی کە دەمانەوێت وتوومانە. دەڵێن کاتی خۆشتان
وئێمەش بەفیڕۆ مەدەن داخوازیەکان جێبەجێ بکەن، ئێمە دەچینەوە ماڵی
خۆمان . ئێمەی خۆپیشاندەران نمایندەمان نییە وکات بەفیڕۆمەدەن
بابچینەوە سەرکاری خۆمان. ھەڵبەتە حکوموت واز لەو لیژنەو لیژنەکاریە
ناھێنێت بەمەبەستی گەندەڵکردنیا بە کڕین و بەخشینی پارەو پایە تاکو
دەستبەرداری داخوازییەکانییان ببن لە لایەکی تریشەوە لە ھەوڵی ئەوەدا
دەبێت کە بیانکات بەگژ یەکتریدا. بەمەش دەسەڵآت لە تاوانبارەوە ببێتە
ناوبژیکەر.
ئێستا سیاسیە دەسەڵاتخوازەکانی عێراق بەسووننە وشیعەو دەسەڵآتی کوردی
وئەوی تریشەوە( لە حیزبی دەعوە کە مالکی سەرۆکییەتی، ێەدریەکان، مجلسی
ئەعلای عمارحەکیم، مۆتمەری وگنی ئەحمەد چەلەبی ،ئیسلاحی برایم جەعفەری
و کوردەکانی یەکێتی وپارتی) کەوتونوتە بەشکردنی دەسەڵآت و ڕێکەوتن بۆ
ئمتیازاتی خۆیان و مانەوەیان بە دەسەڵآتەوە، ئیتر ھەرچی داوای خەڵکەکەش
ھەیە بە خۆپیشآندەرانیشەو لەلایەکی تر خرایە ژێر دەستی مەلاو پیاوانی
دیاری سەرۆک عەشایەرەکانەوە کە ھەڵبەتە ئەوەش بەرەو شکستییەکی تری
داواکاریەکانی خەڵک ، دەڕوت لە داواکاریە چینایەتیەکەی خاڵی دەکەنەوە.
ئەمەش ھەرچۆنێک بێت، دەبێتە ئەزمونێک ، ئیتر ئاین وعەشایەر ئەمجارە
ناتوانن خەڵک چەواشە بکەن، جارێکی تر ئەمەیان بۆ ناچێتە سەر. نموونەی
زیندووش خۆپیشاندانەکانی ئێستای میێرە، کە دەیسەلمێنێت کە خەڵکی دژی
سیاسەتی ئیسلامیەکانە کە دەڵێن ئیمە کوا دروشمان ھەبوو بۆ شەریعەتی
ئیسلامی، لە ساحەی تەحریر ئێمە داوای نان ،کارو مافمان کرد نەمان وت
دکتاتۆریەکی نادینی بگۆرین بۆ دکتاتۆرێکی دینی.
ماڵپهڕی ئهنوهر فهتاح
|