٣\٢\٢٠١٧
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی
ترامپ و تریزا
مەی لە بەریتانیا.
نوری بەشیر
بەجیا
لەناڕەزایەتیەکی زۆر بەدوای ھەڵبژاردنی
ترامپی سەرۆکی ئەمریکادا، کە بە
سەرۆکێکی راسیست و دژی ژن و دژی خارجی و سەرمایەدارێکی مشەخۆر و دژی
ئینسانی دەناسرێت. بەدوای سەردانەکەی تریزا مەی سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا بۆ ئەمریکا، ناڕەزایەتیەکان دژی
ترامپ و مەی زیادی کردوە. وە
بەدوای ئەوەی کە خەبەری ئەوە بڵاوبۆوە کە
ترامپ سەردانی بەریتانیا
دەکات ناڕەزایەتی زیادی کردو داوا دەکرێت ھاتنی
ترامپ بۆ بەریتانیا
قەدەغە بکرێت و بۆ ئەمەش نزیکەی یەک ملیۆن نیو ئیمزا کۆکراوەتەوە
کەرێگا نەدرێت ترمپ بێتە بەریتانیا.
ھاوکات ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەبەریتانیا دژی ھاتنی
ترامپ
ھەبوو، بەتایبە لەلەندەن کە لەکاتژمێر ٦ی ئێوارەوە دەستی پێکرد،
ھەزاران کەس لەناوەندی شارو لەبەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران تریزا مەیدا
کۆبونەوە، کە ئەو شەقامە سەرەکیە لەھاتوچۆی پاس و سەیارە وھاتووچۆ
بەسترا، کەخۆپیشاندان لەسەری تراڤڵگار سکوێرەوە بەرەو دە داونین ستریت
و بەرەو پەرلەمان بەپڕی ئەمبەرو ئەوبەری شەقام و سەر محاجەرەکان
بەخۆپیشاندەر و بەرزکردنەوەی لافتەو پلاکارتی دژی
ترامپ و مەی و
وتنەوەی شیعارەکانی دژی
ترامپ ئەوە بوو کە بە دەنگی بەرزو بەئاشکرا
ھەموو بڵێن پەنابەر بەخێر بێی، ھەروەھا شیعارێکی کە بەدەنگی بەرزو
بەئاشکرا نا بۆ
ترامپ و ترامپی راسیست و زۆر شیعاری تری دژی
لەترامپ و
حکومەتەکەی بڕیاریان لەسەر داوە دەوترانەوە.
ئەگەرچی ئەم خۆپیشاندانەش وەک خۆپیشاندانی ژنان لە ٢١ ی کانونی دوەمدا
کەلەلەندەن سەد ھەزار کەس بەشداری کردو ھاوکات لە زیاتر لە ٦٧٠ شاری
ئەمریکاو دنیادا خۆپیشاندانی چەند ملیۆن کەسی کرا، کە بە خۆپیشاندانی
ژنان ناسرا دژی
ترامپ، لەسەر بانگەوازی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئەمەی
بەریتانیاش بەھەمانشێوە حزبی لەیبەری ئۆپۆزسیۆنی کۆنسێرڤەتیف لەپشتیەتی
وەک لایەنی سەرەکەی، بەڵام ھاوکات بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی فراوان
لەکۆمەڵگاداھەیە بەژی
ترامپ و ئەم کارەی دوایی تریزا مەیش بەتایبەتی،
کە ئۆپۆزسیۆن بەھرەبەرداری خۆی لێدەکات.
بەجیا لەوەی پلاکارتی جۆراوجۆری ئینسانی و دیفاع لەپەنابەر بەرزکرابۆوە،
بەڵام شیعارەکانی دژی ترمپی راسیست و فاشیست و ھەتا لافتەی سور کە ساڵی
١٩١٧ ی لەسەر نوسرابوو کەھێمایە بۆ شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ی روسیا،
کەکۆمەڵگا جارێکی کە پێویستی بە شۆڕشە بۆ وەڵام بەو ھەلومەرجە لەجیھان
و دژی ترامپەکان.
وە قەرارە خۆپیشاندانی تر بەردەوام بکرێت و ئیمزاکان ئیدامەی ھەیە تا
رێگاگرتن لەترامپ بۆ بەریتانیا و خۆپیشاندانی داھاتوویان داناوە
لەبەردەم سەفارەتی ئەمەریکادا بکرێت، وە خەڵکەکە قسەیان لەوە دەکرد کە
ئەو باسە چۆتە ناو پەرلەمانی بەریتانیا و کۆنسێرڤەتیف ھەر سورە لەسەر
ھاتنی ترامپ و دەیانوت ئەگەر رێگایشی بدرێت بێت ئەوە ھەر خۆپیشاندان
بەردەوام دەبێت راستەوخۆ دژی
ترامپ و یەخەی ئەویش و مەی دەگیرێت.
خۆپیشاندانەکە بەسەدان میدیای جۆراوجۆری بەریتانی و دنیایی لێبوو
کەڕوماڵی خۆپیشاندانەکەیان دەکرد.
٣٠\١\٢٠١٧
ماڵپهڕی نوری بهشیر
|