په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٥\٢٠١٩

خۆپیشاندانی سەربەخۆیی سکۆتلەندە.

هەڵۆ محەمەد      


بەدوای ساخبوونەوەی (برێکزیت)ی بەریتانیای مەزن لە یەکێتیی ئەوروپا، جارێکی تر پرسی سەربەخۆیی لە ڕێگای ئەنجامدانی ڕیفەڕاندۆمەوە لە سکۆتلەندە ھاتەوە بەر باس.

دیارەسکۆتلەندیتەکان ساڵی ٢٠١٤ یەکەم ڕیفەراندۆمی سەربەخۆیی خۆیان ئەنجامدا. بە ڕێژەیەکی کەم ٤٥٪ بۆ سەربەخۆیی و ٥٥٪ بۆ مانەوە لەگەڵ لەندەندا دەنگ درا.

سکۆتلەندیتەکان لە ریفەڕاندۆمی (برێکزیت)دا بە ڕێژەی ٦٢٪ دەنگیان بۆ مانەوە لە یەکێتیی ئەوروپا، واتە یەکێتی ئەوروپادا دا. ئەمەش ژمارەیەکی بەرچاوە و پێدەچێ ھەمان ڕێژەی دەنگدەر لەئیستادا بۆ سەربەخۆیی سلکۆتلەندە دەنگ بدەن.


لەم چەند ڕۆژانەی دواییدا، دوای ئەوەی کۆتایی مانگی ئاپرێل سەرۆک حکومەتی سکۆتلەندی نیکولا ستێرگن وتی: پێش ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە لە ٦.٥.٢٠١٢ ئەنجام دەدرێن، ئێمە ڕیفەڕاندۆمی دووەمی سەربەخۆیی خۆمان بۆ دەوڵەتی سکۆتلەندە و مانەوە لە یەکێتیی ئەوروپادا ئەنجام دەدەین. لە ئیستاوە بۆ ئامانجەکەمان ھەوڵیگرتنەبەر و ئامادەکاریی رێوشوێنی یاسایی دەدەین.

ئەم ھەنگاو و ئامانجە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیقسەوباسیزۆر ھەڵدەگرێ.

لە ئێستادا ھێندە بەسە بڵێم : ھێزی باوەڕ و ویستی بەنەتەوەبوون و بوونەخاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی نەمردووە و بەسەرناچێت.

سیستەمی بەناو دیموکراسی ھەزاران ھەزار دروشمی گلۆبالیزە و سەردەمی شۆڕشی تەکنەلۆژیا و گۆڕانکاری بنخان و سەرخان لەم گەردونەدا، ناتوانێ ئاوات و ئامانجی نەتەوەیەکی ئازادیخواز لەگۆڕ بنێ.

سڵاو لە ویستی سەربەخۆخوازی نەتەوەی سکۆتی و ھەموو نەتەوە بندەستەکانی جیھان.

 

ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ محه‌مه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک