په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٨\٢٠١٥

خۆپیشاندان لە پێناو ئاودا!!!
- لە بارەی قەیرانی ئاوەوە -


نەجم محەمەد     

 

مرۆڤی چاخی بەردین مرۆڤەکانی نیاندەرتاڵ سوودمەندو بەھرەمەند بوون لەئاوبەڵام مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە لەکوردستانێکی پڕئاوا بەدەس بێ ئاویەوە دەناڵێنن و بەھرەمەند نین لەئاوکەسەرەتایترین مافە وەک پێداویستی وخزمەتگوزاری.


دیسانەوەقەیرانی ئاو سەری ھەڵدایەوە لەکوردستان وخەڵکی کوردستان دەستیان دایەوە خۆپیشاندان لەپێناوی ئاودائەمە یەکەمین جارنیە خەڵکی کوردستان بەدەست قەیرانی نەبوونی ئاوە وە بناڵێن بەڵکو بەدرێژایی ٢٤ ساڵی ڕابووردوو بەدەست ئەم قەیرانەوە دەناڵێنن ودەست وپەنجەیان لەگەڵ ئەم قەیرانەدا نەرم کردووە بەڕاستی زۆر سەیرە دکتاتۆرترین وتۆتالیتارترین وبەربەریترین دڕندەترین دەسەڵاتدارانی جیھان بەزیادەوە ئەم مافەیان دابین کردووە بۆ ھاوڵاتیانیان تەنانەت لەھەندێ ووڵاتدا کەسامانی ئاویان زۆر کەمە سوود لەئاوی ئاوەڕۆکان وەردەگرنەوە ودوای پاکژکردنەوەی ئاوەکە دیسانەوەپێشکەشی ھاوڵاتیانی دەکەنەوە کەچی لێرە دەسەلاِتدارانی ئەم ھەرێمە ئەو ھەمووە سامانی ئاوە پاکژەھەیەلەم کوردستانەدا ناتوانن سوودی لێوەربگرن و پێشکەشی ھاوڵاتیانی کوردستانی بکەن.


ئەوەتا خەڵکیان نوقمی قەیرانی نەبوونی ئاو کردووە لەم کوردستانەداکەخۆی نوقمی ئاوە.. ئێستا لەکوردستاندا سامانی نەوتیش ئەوەندە زۆرە ھەروەک سامانی ئاو زۆر بووە ئێ خۆدەتوانن ھەربەفرۆشتنی نەوت قەیرانی ئاو چارەسەربکەن بەڵام نایانەوێت ھەرچۆن خەڵکی کوردستان بەھرەمەند نیە لەسامانە نەوتیەکەی ئاواش بێ بەشی دەکەن لەسامانە ئاویەکەی ودەبێت بەردەوام بەدوای دەبەیە ئاوو دەبەیە نەوتدا عەوداڵ بێت لەم کوردستانە پڕنەوت و ئاوەداسەیرە زۆر سەیرە مرۆڤی چاخی بەردین مرۆڤەکانی نیادەرتاڵسوودمەندو بەھرەمەند بوون لەئاوبەڵام مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە لەکوردستانێکی پڕئاودا بەھرەمەندنین لەئاوکەسەرەتایترین مافەوەک پێداویستی وخزمەتگوزاری.


دیارە دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە خەڵکیان خستۆتە ئاوادۆخ وقەیرانێکەوە خەڵکیان سەرقاڵکردووەبە قەیرانی دارایی ومووچەو قەیرانی کارەباو بەنزین و ئاو ھتد کەسەرەتایترین مافی مرۆڤە لەھەرکوێ ی ئەم دونیایەدا بێت بەڵێ دەسەڵاتداران خەڵکیان لەئاوا بارودۆخێکدا ڕاگرتووە تاخەڵکی بیر لە شتی گەورەتر مافی گەورەتر نەکاتەوە ونەبنە فشارو ھەڕەشە وتا کورسی ودەسەڵات و بەرژەوەندیەکانیان پارێزراوبێت دەنا دەبوو خەڵکەی کوردستان ئێستا داوای ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری وسیستەم ودەستورێکی سیکولارو مافی مرۆڤ و مافە گەورە ئینسانیەکانی تریان بکردایە بۆئەم مافانەخۆپیشاندان و نار|ِەزاییان دە ربڕیایەنەک داوای ئاو وئاوەڕۆو کارەباو بەنزین ومووچەوھتد بکەن.


سەیرە لەھیچ سوچێکی ئەم دونیایەدا نەمان بیستووە و نەمانبینیوە مرۆڤەکان خۆپیشاندان و ڕێپێوان بکەن لە پێناو ئاوداو بێنە سەرشەقامەکان و ناو کۆڵانەکان ..چەند ساڵێک لەمەوبەر ھەرلەم ھەرێمەدا بەھۆی قەیرانی نەبوونی ئاوەوە لەیەکێک لەگوندەکان خۆپیشاندان کرا ئەوەبوو خۆپیشاندانەکە لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە سەرکوتکراو تەقەش کرا لە خۆپیشاندەران لەئەنجامدا ھاولاًتیەکی گوندنشینی خۆپیشاندەر کوژراو گیانی لەدەست دا لەپێناو داواکردنی ئاودا بەڕاستی ھەموو مێژووی دونیا ھەڵدەیتەوە شوێنێک ھەرێمێک ووڵاتێک نادۆزیتەوە کەمرۆڤێک لەسەر داواکردنی ئاوی خوارن تیایدا کوژرابێت وگیانی لەدەست دابێت لەم ھەرێمەی ئێمەدا نەبێت..بەڕاستی شەرمەزاریە بۆ دەسەڵات و حکومەتێک کەھاوڵاتیانی خۆی بکوژێت وسەرکووت بکات لەسەر داواکردنی مافی ئاوبەڕاستی شەرمەزاریە بۆ دەسەڵات و حکومەتێک نەتوانێت ئاو بۆ ھاوڵاتیانی خۆی دابین کات لە کوردستانێکدا کەبۆخۆی نووقمی ئاوە بەڕاستی شەرمەزاریە بۆ دەسەڵات و حکومەتێککە ھاوڵاتیەکانی خۆپیشاندان بکەن بۆ داواکردنی ئاولەھەمووی سەیرترئەوەیە کەئێستا دەسەڵات و حوکمەت و حیزبەکان خەڵکی کوردستانیان سەرقاڵکردوە بە پرسی سەرۆکایەتی یەوە تا وەکو خەڵکی ماف وداواکاری وقەیرانەکانی لەبیر چێتەوە ئێستا ئەوان شەڕی کورسی و پۆست و بەرژەوەندیەکانیان دەکەن نەک شەڕی خەڵکی ..ئەوی لەبیریان نەبێت و نەیناسن و حسابی بۆ ناکەن خەڵکیە..ئەوان تەنھا خەڵکیان لەکاتی ھەڵبژاردنەکاندا لەبیرە وحسابی بۆدەکەن ودەیناسن ئەوان خەڵک وەک کارت وژمارەوداتا دەبینن نەک وەک مرۆڤی خاوەن ماف وبەھاوئیرادەوپێداویستی مرۆیی..ئەوان خەڵک بەخزمەتکاری خۆیان دەزانن نەک خۆیان بەخزمەتکاری خەڵکی ئەوەتا خەڵکیان لەناخۆشترین وسەخترین وقەیراناویترین بارودۆخدا ڕاگرتووەبچووکترین کۆبوونەوەی حیزبی و حکومی و پەرلەمانی ناکەن لەبارەی باس کردن وباشکردنی باروگوزەرانی خەڵکیەوە.


بەڵام لە پێناو دەسەڵات وپۆست وبەرژەوەندیەکانی خۆیاندا ڕۆژانەسەرقاڵی کۆبوونەوەی حکومی و حیزبی و پەرلەمانی و سیاسی دووقۆڵی و سێ قۆڵی وچوارقۆڵی و پێنج قۆڵی و چەندین قۆڵی ترن بەڕاستی دڵسۆزو خزمەتگوزاری خەڵکین وخاوەن ئەو بەڵێنانە بوون کەپێش ھەڵبژاردنەکان بەخەڵکی کوردستانیان دابوو ...ئەوان پێش ھەڵبژاردن خەڵکی دەخەنە سەرشانیان بەڵام دوای ھەڵبژاردن ودەنگ ھێنانیان وسەرکەتنیان لە ھەڵبژاردنەکاندا دەچنە سەرشانی خەڵکی ئەوان باری سەرشانی خەڵکی سووک ناکەن بەڵکو بۆخۆیان باری گرانن بەسەر خەڵکیەوە ئاخرپۆستی سەرۆکایەتی کەی کێشەی خەڵکە وا ئەم ھەمووکۆبوونەوەیەو شەڕوھەرایەی لەسەردەکەن ئاخر کورسی سەرۆک وسەرۆکایەتی توینێتی خەڵکی تینوی بێ ئاو دەشکێنێ..خەڵکی برسی تێردەکات..ھەژاری ونەداری وبێ کاری وبێ خانەو لانەیی ناھێڵێت...بەکارەبا ماڵەکان ڕووناک دەکاتەوە وخەونی لاوەکان بەدی دێنێ..ئازادی و یەکسانی ودادپەروەری بۆ خەڵک دێنێ..خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری بەخەڵکی دەبەخشێ..دەستوورو سیستەمێکی سیکولار پەسەند دەکات..حورمەت وئیرادەو بەھا بۆھاوڵاتیانی کوردستان دەگەڕێنێتەوە وەک مرۆڤ دەڕوانێتە ژن وتوندوتیژی دژی ژنان ڕادەگرێت ؟!وھەزارەھا ئایاو ئایای تر وەڵام بێگومان نەخێرھیچ کام لەمانە ناکات کەواتە کێشەی خەڵک پرسی سەرۆکایەتی نیە بەڵکوپرسی خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری و مافی مرۆیی یە.
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک