٢٨\٦\٢٠١١
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ستێوه‌ردانی
بۆرژوازی جیهانیی.

ئازاد به‌کر
له‌مێژه ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ده‌ست ئه‌مه‌ریکاو
ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆری و ڕه‌وته ئیسلامی و قه‌ومیه‌کانی
نێو باوه‌شی بۆرژوا لۆکا‌ڵی و جیهانی، دووچاری به‌ربه‌ریه‌ت و جه‌نگی
دڕندانه و ماڵوێرانی هاتووه. ڕوخانی ڕژێمه تۆتالیسته‌کانی تالیبانی
ئیسلامیی له ئه‌فغانستان و سه‌دامی دیکتاتۆری عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا
و ووڵاتانی ڕۆژئاواوه، له‌ژێر ناوهێنانی دیموکراتی و ڕزگاریدا بۆ
دانیشتوانی ئه‌و ووڵاتانه جگه‌له درۆیه‌کی ڕاگه‌یاندن زیاتر هیچی دی
نه‌بوو. گه‌ر ئاوڕێک له ڕه‌فتار و کرده‌وه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی
له‌م داگیرکاری و شه‌ڕانه‌دا بده‌ینه‌وه ، ده ساڵ مانۆڕی جه‌نگ و
کاولکاری له ئه‌فغانستان و هه‌شت ساڵ و پێشتریش وێرانکاری عێراق، ئه‌و
ڕاستیانه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ئه‌وه به‌جێگه‌یاندنی پرۆسه‌ی
دیموکراتی و جیهانێکی نوێ نه‌بوو له‌و ووڵاتانه‌دا، به‌ڵکو تاوانێکی گه‌وره
بوو دژی مرۆڤایه‌تی کرا. ڕۆژانه کوشتن و تیرۆری سه‌دان که‌س، که
تائێستا ملیۆنه‌ها مرۆڤی هه‌ژار بوونه‌ته قوربانی، وه تێکدانی ئاشتی
و ئارامی ناوچه‌که و تێکچوونی باری ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
بوو.
جیهانێک ئه‌مڕۆ سه‌رمایه‌داری تێیدا باڵاده‌سته، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی
قازانج و زاڵبوونی پێگه‌ی سیاسی و ئابووری خۆیدا، به‌لایه‌وه گرنگ نیه
خوێنی ملیۆنه‌ها بێ‌تاوان و بێ ده‌ره‌تان بڕێژێت، وه به‌ئاسانی په‌یڕه‌وی
یاسای کوشتن بکات و به‌ئاره‌زووی خۆی مافی ژیانکردن له مرۆڤه‌کان
بسێنێته‌وه. ئه‌مه مێژوویه‌کی شه‌رمهێنه‌ر و ئابڕوبه‌رانه‌یه له
کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵک و وێرانکردنی گشت جومگه‌کانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی
و نه‌هێشتنی سیمای شارستانی و مۆدێرن به‌و کۆمه‌ڵگایانه‌وه. مێژووی
پاوانخوازی ئه‌مه‌ریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوای سه‌رمایه‌داری پڕیه‌تی له
داگیرکاری و هێرشی سه‌ربازی هه‌ر له فه‌له‌ستینه‌وه بگره تا ده‌گاته
لوبنان و عێراق و ئه‌فغانستان و زۆر ووڵاتانی تر. وا ئێستاش بۆ جارێکی
تر له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه ده‌ستیان
وه‌ردایه ناو ئه‌و ووڵاتانه‌ی تێیدا شۆڕش و ڕاپه‌ڕین سه‌ریان هه‌ڵداوه،
هه‌ر له تونسه‌وه تا ده‌گاته میسر و یه‌مه‌ن و سوریا و به‌حره‌ین و
ئه‌وانی تر.
ده‌ستێوه‌ردانی ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا به‌یارمه‌تی
کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که، داڕشتنی سیناریۆ و سیاسه‌تێکی نوێ، هه‌ڵوێسگرتن
له‌ڕێی بڕیارنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و به‌جێبه‌جێکردنی سزادان
و ئابڵوقه‌ی ئابووری و هێرشی سه‌ربازی ناتۆوه ده‌یانه‌وێ دڵسۆزی خۆیان
بۆ دانیشتوانی ئه‌و ووڵاتانه پیشان بده‌ن که خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان
تێدا به‌رپابووه. به‌ڵام سیاسه‌تی قڕکردن و برسی کردنی جه‌ماوه‌ری
کرێکاران و بێبه‌شان، ته‌نیا خزمه‌ت به چینی سه‌رمایه‌داران ده‌کات.
باشترین نمونه‌ش سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاو ڕه‌فتاره‌کانی چه‌ند ساڵه‌یه‌تی
له‌پێش و پاش داگیرکردنی عێراقدا، کاریگه‌ری داگیرکاری و ئابڵوقه‌ی
ئابووری چه‌ند ساڵه گیان له‌ده‌ستدانی ملیۆنێک منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته‌ی
برسی و نه‌خۆش و کوژرانی زیاتر له ملیۆنێک پیرو گه‌نج و منداڵی
بێ‌تاوان و به‌فیڕۆدانی سامانی ئه‌و ووڵاته بوو. شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی
ئه‌و ووڵاتانه له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادی و دادپه‌ره‌وه‌ریدا، جه‌ماوه‌ری
ئازادیخوازی به‌گژ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌کاندا کرده‌وه که گوێ له‌مستی ئه‌مه‌ریکا
و ڕۆژئاوا بوون، ئێستاش ده‌یانه‌وێ له‌ڕێی به‌لاڕێدابردنی ئه‌و جووڵانه‌وانه‌دا،
ده‌سه‌ڵاتێکی وابه‌سته به‌خۆیان بونیاد بنێنه‌وه.
ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوایی دوو شێواز‌ی نامرۆڤانه‌ی قێزه‌ون له
سیاسه‌ت پیاده ده‌که‌ن، له‌ووڵاتانی خۆیاندا دروشمی دیموکراسی و
لیبرالی و ئازادی و مافی مرۆڤ به‌رزده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام له‌هه‌مان
کاتدا، له جوگرافیایه‌کی تردا به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک له‌ڕێی شه‌ڕ و
داگیرکاریه‌وه مافی مرۆڤه‌کان پێشێلده‌که‌ن. شکستی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا
و ڕۆژئاوا له عێراق و ئه‌فغانستان و له‌ده‌ستدانی سه‌رۆکه کۆنه‌په‌رست
و هاوپه‌یمان و شوێنکه‌وتووه‌کانیان، پاڵنه‌رێکه بۆ خۆ هه‌ڵقورتاندنێکی
تر و سواربوونی شه‌پۆلی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی خه‌ڵک، سزادان و هه‌ڕه‌شه‌کردنی
ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا له‌سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و ووڵاتانه بۆ
بزواندنی هه‌ست و ڕاکێشانی مه‌یلی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه به‌لای خۆیاندا.
له‌ڕاستیدا خۆسه‌پاندنی زیاتریانه به‌سه‌ر کاروباری ئه‌و ووڵاتانه‌دا.
زیندووکردنه‌وه‌ی ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان و گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان
به‌ره‌و توندوتیژی و شه‌ڕی ناوخۆ، هه‌مووی له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
بۆرژوازیدایه، تابتوانن بزووتنه‌وه کرێکاری و جه‌ماوه‌ریه‌کانی دژ به
سه‌رمایه‌داری و داگیرکاری و جه‌نگ، له‌بار به‌رن.
له‌ڕوانگه‌ی سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاواوه ووڵاتانی تری
جیهان، به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ژێر ده‌سته و دانیشتوانه‌کانی
وه‌ک کۆیله سه‌یر ده‌که‌ن. بۆیه ئه‌و مافه بۆخۆیان به‌ڕه‌وا ده‌بینن
تا ئه‌و لێپرسراوێتیه بگرنه ئه‌ستۆ و به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ست له‌کاروباری
ئه‌و ووڵاتانه وه‌ربده‌ن. له هه‌ر شوێنێک جووڵانه‌وه‌یه‌ک سه‌ری هه‌ڵدا
ئیتر ئه‌وان خێرا لوتی تێوه ئه‌ژه‌نن و به‌ناوی مافی مرۆڤ و
توندوتیژیه‌وه خۆیانی تێ ئه‌خزێنن، وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو و
شۆڕشگێڕ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان باش نه‌زانن. ئه‌گینا گه‌ر ئه‌مه‌ریکا
و ڕۆژئاوا به‌ته‌نگ مافی مرۆڤه‌وه‌ن، ئه‌وه له ساڵی 1948 وه کێشه‌ی
فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌رده‌وامه تا ئێستا بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه،
هه‌رکات ئاره‌زووشیان کرد کێشه‌که ئاڵۆز و توندتر ده‌که‌نه‌وه.
بارودۆخێکی نوێ ئه‌مڕۆ له‌و ووڵاتانه‌دا هاتۆته‌کایه‌وه، شۆڕش و ڕاپه‌ڕین
و خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌کان ئاکامی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامان و
داهات و بێمافکردنی کرێکاران و توێژه چه‌وساوه‌کانه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داران
و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر به ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاواوه، چونکه سه‌رمایه‌داری
جیهانیش له‌و تاڵانی و ڕاو و ڕووته‌دا به‌شدار و پیلاندانه‌رێتی.
بۆرژوازی جیهانی به پێوانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سیاسته‌کانی ئاڕاسته‌ده‌کات
و داده‌ڕێژێ و هه‌ر ئاڵوگۆڕ و ڕووداوێک به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وی تێدا نه‌بوو
یان زیانی لێکرد، ئیتر له‌ڕێگه‌ی به‌کرێگیراو و کۆنه‌په‌رسته‌کانی
ناوخۆ و ده‌ره‌کیه‌وه پیلان و هێز دژی هه‌ڵئه‌خرێنێ، تاشکستی پێ ئه‌هێنێ
و ده‌یخاته خزمه‌تی خۆی. ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی فشه‌ڵی
عێراق له به‌غدا و کوردستانیش خزمه‌تکاری سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
ئه‌مریکا‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌ویش له شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی سته‌مدیده
ده‌یانپارێزێ. به‌ڵام کاتێک سه‌رۆکی ووڵاتیک جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست
ده‌دات، خێرا ڕۆژئاوا به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ، داوای
لابردنی سه‌رۆک و ڕێزگرتنی ئیراده‌ی میلله‌ت و سه‌قامگیری و دیموکراسی
ده‌کات، تا جارێکی تر هه‌ژمونی خۆی به‌ناوی پشتگیریکردنی خه‌ڵکه‌وه
بگه‌ڕێنێته‌وه، وه‌ک له‌ڕووداوه‌کانی تونس و میسردا له
راگه‌یاندنه‌کاندا کردی. ئیتر ئه‌م سیاسه‌تی پاوانخوازیه به‌رده‌وامه،
پاشان حکومه‌تێکی دینی و تایفی و قه‌ومی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌عێراقدا
روویدا داده‌مه‌زرێنێ، که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خه‌ڵکی چه‌وساوه‌وه نیه.
ئه‌مه‌ریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌ره‌ڕای به‌کارهێنانی ئۆردویه‌ک له
سیخور و ده‌زگای هه‌واڵگری و به‌کارهێنانی نوێترین زانست و زانیاری بۆ
دۆزینه‌وه و ده‌رخستنی هه‌موو پیلان و هه‌نگاوێک که‌دژیانه، پاره و
سامانێکی زۆریشیان هه‌ڵڕشتووه، بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان. له‌سه‌ره‌تای
داگیرکردنی ووڵاتی عێراقدا له ساڵی 2003 دا، بڕی 336 ته‌ن دۆلار به
پالێت و دراوی سه‌د دۆلاری ڕه‌وانه‌ی عێراق کراوه. له‌سه‌رده‌می بریمه‌ری
حاکمی ئه‌مه‌ریکی له‌عێراق، که ئێستا دیار نیه چۆن خه‌رج و ته‌خشان و
په‌خشانیان کردووه. له‌لایه‌ک ووڵاتان کاول و وێران ده‌که‌ن و له‌و
لاشه‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی گه‌لانه‌وه خۆیان
ده‌که‌نه‌وه به‌ژووردا و یارمه‌تی و هاوکاری دارایی ئه‌و ووڵاتانه ده‌که‌ن.
ئنجا ئه‌و ووڵاتانه ده‌خرێنه ژێر باری قه‌رزێکی زۆر و له‌به‌رانبه‌ریشدا
ئه‌و ووڵاتانه ده‌بنه ملکه‌چ و ئه‌ڵقه له‌گوێ، به‌ئاره‌زووی خۆیان
بنکه‌ی سه‌ربازی و سیخوڕی تێداده‌نێن. ده‌مێکه ووڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری
جیهانی، له‌پیناوی کۆنترۆڵکردن و به‌تاڵانبردنی سامانی ووڵاتاندا به‌شێواز
و هۆی جۆراوجۆری ئاشتی و شه‌ڕ خۆی تاقیکردۆته‌وه.
ته‌نیا ڕێباز و چاره‌سه‌ر بۆ ده‌رچوون له‌م باردۆخه سه‌پێنراوه به‌سه‌ر
ژیانی ملیۆنه‌ها کرێکار و زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌م ووڵاتانه‌دا، یه‌کگرتوویی
و یه‌کڕیزی چینی زۆرلێکراو و چه‌وساوه و مافخوراوه له‌ژێر ئاڵای
سۆسیالیزم و جیاکردنه‌وه‌ی ریزی چینایه‌تیانه له بۆرژوازی دینی قه‌ومی.
کات دره‌نگه له‌مه زیاتر چاوه‌ڕێی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و زنجیره‌ی ڕاپه‌ڕینی
کرێکاری بکرێت، ده‌بێ وه‌ڵامی توند و شۆڕشگێڕانه به دیکتاتۆر و هێزه
سه‌رکوته‌کانی بۆرژوازی بدرێته‌وه. ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی ئاگایانه
هۆشیاری سیاسی چه‌وساوه‌کان بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ئیتر نه‌هێڵرێت ئه‌مه‌ریکاو
هاوپه‌یمانه‌کانی و ئیسلامی و قه‌ومیه‌کانی بۆرژوازی، خه‌ڵکی سته‌مدیده
بکه‌نه قوربانی سیاسه‌ته‌کانیان. به ئومێدی یه‌کێتی چینایه‌تی
کرێکاران و توێژه بێبه‌شه‌کان و شکستی سه‌رمایه‌داری جیهان و به‌سه‌رکه‌وتن
گه‌یاندنی سۆسیالیزم.
27\6\2011
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|