٢٨\١٠\٢٠١٨
خۆرهه‌ڵات
سه‌رزه‌مینی بتپه‌رستیی.
هاوڕێ خالید
نه‌ریتى (بت)سازى و بتپەرستیى نه‌ریتێكى كۆنى خؤرهەلاتييه، بتپه‌رستی
به واتا فراوانه‌که‌ی (هه‌ر شتێک که مۆرکی موقه‌ده‌سی پێ بدرێت و
ملکه‌چی بکرێت) ڕه‌گه دێرینه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌لانی ناوچه‌کانی
ڕۆژئاوای ئاسیا. هەموو مێژووى ئه‌م ناوچانه بريتييه له ململانێ و
کیشمه‌کێشمی به‌رده‌وام له‌سه‌ر وێنه‌و مۆدیله جیاجیاکانی بت و بتپه‌رستی،
لەسەر خودی (بت)، واته بته‌کان هەر ته‌نها به‌شێک له کێشه‌کان نه‌بوون
به‌ڵکو ئه‌وان خودی کێشه‌که یان کێشه‌ی سه‌ره‌کی مرۆڤی ئه‌م ناوچانه
بوون. بەدريژايى هەموو ئه‌و قۆناغ و خوله مێژوویانه‌ی شارستانيەته‌کانی
ئه‌م ناوچانه هیچ گۆڕانێکی سیسته‌ماتیک و گشتگیر وه‌یاخود گۆڕانی بابه‌تیانه
و جه‌وهه‌ری لەو مه‌ودا زەمەنيه زۆره‌دا ڕووی نه‌داوه، كارى هەره
گرينگى گه‌لانی ئه‌م ناوچه بريتى بووه له: شكاندنى (بت) ێك و
دروستكردنى بتێكى تر! بتێك بخەنه شوين بتێكى تر، واته مۆدیلێك یا
فۆرمێک له بتسازى دەگۆڕێت به مۆدێلێکی تر، به‌و ئومێد‌و یه‌قینه‌ی که
ئه‌م باشتره و ڕه‌سه‌نترو موقه‌دده‌ستره له ئه‌ویان! ڕه‌هه‌ندی
نالۆجیکی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه، ئه‌م کرداره له جەوهەردا هيچ
ناگۆڕێت، ته‌نها له ڕوواڵه‌تدا (شتێک) که تایبه‌تمه‌ندییه‌کی جوزئی
هه‌یه به (شتێک) ی تر ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌م کرده‌یی خولقاندنی بته له‌م جوگرافیایانه‌دا به‌چه‌ندین شێواز‌و
فۆرمی جیاجیادا ده‌رده‌که‌وێت، بۆ نموونه گه‌لانی دۆڵی نیل، فیرعه‌ونه‌کانیان
هه‌بوون، که هه‌موو کاروبارێکی ژیانیان له‌سه‌رجه‌م کایه سیاسی و
ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوریه‌کان و هتد.. قۆرخ کردبوو، جگه‌له هه‌ژموونیان
به‌سه‌ر کۆی سیسته‌مه‌که ئه‌وان خاوه‌نداریه‌تی خه‌ڵک(مرۆڤ) یان (کۆیله‌کان)ه‌کانیش
بوون، که هه‌ر خودی ئه‌و سیسته‌مانه له‌سه‌ر شان‌و پیلی کۆیله‌کان وه‌ستابوو،
وه‌کو چۆن خاوه‌نی زه‌وی و کێڵگه کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵدارییه‌کان بوون،
به‌هه‌مانشێوه له‌دۆڵی دووئاوان (میسۆپۆتامیا)دا، حه‌مورابی له‌ڕێگه‌ی
شه‌ریعه‌ته‌که‌یه‌وه هه‌وڵیدا له ڕێگه‌ی چه‌ند قانوونێکه‌وه عه‌داله‌تێکی
ڕێژه‌یی بچه‌سپێنێت، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌روه‌کو فیرعه‌ونه‌کان ته‌مسیلی
خودای ده‌کرد له‌سه‌ر زه‌ویدا، هه‌مان نموونه‌ی پێشووه به چه‌ند
جیاوازییه‌کی ڕێژه‌یی و که‌م.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه مرؤڤى خؤرهەلاتى لەم سه‌ده نوێيانەدا، وێنه‌که
به‌شێوه‌یه‌کی تره، ئه‌م چه‌رخانه، مرۆڤی خؤى کرد به بتى خؤى! ئه‌مه‌ش
له‌سه‌ر دوو ئاست به‌دیارده‌که‌وێت: يه‌که‌م: له‌سه‌ر ئاستی ئه‌خلاقی،
خۆپه‌رستى، له‌جياتى گشت په‌رستى، له‌ڕێگه‌ى چلێسى و ته‌ماح كارى و حه‌زو
خواستى له‌بن نه‌هاتووى خۆى. دووه‌م: دۆخى به‌بت بوونه به‌رامبه‌ر به
ئه‌ويتر، هه‌لويست و كاراكته‌رى مرۆڤی خورهه‌لاتى به‌گشتى بتانه‌يه، بێ
بیرکردنه‌وه‌یی و بێ فه‌نتازیایی، بێ ده‌نگ بوون و بێ هه‌ڵوێستى خه‌سله‌تى
بتانه‌ن، که له مرۆڤی خۆرهه‌ڵتیدا ده‌بینرێت... ئێره سه‌رزه‌مینی
دروستکردنی بت و کاریزماکانه سه‌رزه‌مینی شه‌ڕو ئاژاوه‌ی نێوان بته‌کانه،
تا ئێره هیچ ئومێدێک نیه که یه‌کێک بتێک بشکێنێت و بتێکی تر نه‌خاته
شوێنی.
hawresophya@gmail.com
|