خۆشه‌ویستی.
م . حه‌مید عه‌زیز
خۆشه‌ویستی کۆنترین ئاینه که‌مرۆڤی چه‌رخی کۆن و نوێی به‌ره‌و ڕه‌ووشت به‌رزی و باشی و ڕه‌فتار جوانی و پێکه‌وه ژیان به‌ڕێ کردووه بۆیه خۆشه‌ویستی ئارام به‌خشیی و جێگیربوون و پشووی ڕۆحی ئاده‌میزاده هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی واتایه به‌بوون و ژیان بۆ ئاده‌میزادو هه‌موو بوونه‌وه‌رانی تر‌و جوانترین وشه‌و هه‌ڵوێست و کرداره .
زانستی نوێ ده‌ریخستووه که ئه‌وکه‌سانه‌ی هه‌ست و سۆزێکی زۆر له‌خۆشه‌ویستی له‌گیانیاندا هه‌یه کاتێک که‌خۆشه‌ویسته‌که‌یان ده‌بینن هه‌ستێکی سه‌یرو خۆشیان له‌لادروست ده‌بێت چونکه گیان و جه‌سته‌ی ئه‌و که‌سانه هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی ده‌رده‌دات که‌ناوه زانستی یه‌که‌ی ((oxytocin ه .
خۆشه‌ویستی سه‌رچاوه‌ی ژیانه باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه که‌خۆمان له‌پێناوی شتێک یان یه‌کێکدا به‌خت ده‌که‌ین که‌خۆشمان ده‌وێت . ژیان به‌هه‌موو واتاکانی یه‌وه به‌هه‌موو به‌شه‌کانی ژیانیی یه‌وه پڕ‌و پووچ و بێ واتا ده‌بوو ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی تێدا نه‌بووایه . مرۆڤ به‌خۆشه‌ویستی ده‌ژی و هه‌ناسه ده‌دات که‌چی به‌م ته‌مه‌نه کورته‌ی خۆیه‌وه که‌به‌شی خۆشه‌ویستی ناکات خه‌ریکی شه‌ڕه . هه‌ره داهێنانه مه‌زنه گه‌وره‌کانی جیهان ته‌نانه‌ت ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌میش په‌یوه‌ندی به‌خۆشه‌ویستی یه‌وه هه‌یه بۆیه هه‌موو کارێک له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆشه‌ویستی بێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت چونکه هه‌وێنی دروست بوون و به‌رده‌وامبوونه بۆ هه‌مووان .
خۆشه‌ویستی هیواو ئاوات و ژیانه له‌هه‌مان کاتدا تێڕوانینه به‌جوانی له‌سبه‌ینێی به‌یه‌ک گه‌یشتن و پێکه‌وه ژیان و لێک تێگه‌یشتن و ئاسوده‌یی چونکه له‌ڕاستیدا مرۆڤ پێویستی به‌جه‌نگ نی یه تا له‌دڵه‌ڕاوکێ و مه‌ینه‌تیدا بژی چونکه ئه‌و کارانه ڕاسته‌وخۆ کاردانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر که‌سایه‌تی مرۆڤ و باری ده‌روونی ئه‌و که‌سه‌و ته‌مه‌ن درێژی چونکه زاناکان ده‌ریانخستوه که‌جه‌نگ و ماڵوێرانی و سه‌ختی باری ده‌روونی ته‌مه‌نی مرۆڤ کورت ده‌کات ، خۆشه‌ویستی و ڕێز‌و پێکه‌وه ژیانی باش ته‌مه‌ن درێژ ده‌کات . ئاده‌میزاد پێویسته دووربکه‌وێته‌وه له‌ناخۆشی و شه‌ڕه‌نگێزی و ماڵ وێرانی ته‌نها ده‌بێت گرنگی به‌ژیان و خۆشه‌ویستی بدات و به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری بکات و له‌هه‌مان کاتدا خه‌ڵکی خۆش بوێت و خۆشیان بوێت . مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا که‌ده‌ژی ته‌نها پێویستی به‌خۆشه‌ویستی هه‌یه بۆ ژیان و به‌رده‌وامبوون هه‌رئه‌وه‌یشه ماڵ و ته‌مه‌نی پڕده‌کات له‌خۆشی و ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه بێت وای دابنێ ئه‌و مرۆڤه نه‌ژیاوه چونکه ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد هه‌موو شتێکی هه‌بێت له‌ژیانداو پێویستی به‌که‌سیش نه‌بێت به‌ڵام ئه‌و ژیانه‌ی که‌م و کوڕی تێدایه‌و زوو بێزار ده‌بێت و هیچ واتایه‌کی نابێت به‌بێ خۆشه‌ویستی چونکه سۆز‌و هه‌ستی مرۆیی و پێکه‌وه ژیان گه‌وره‌ترین خۆراکی ده‌روونی و جه‌سته‌یی یه بۆ مرۆڤ . ده‌بێت ژیان و بوون به‌خۆشه‌ویستی ده‌ست پێ بکات و به‌ویش کۆتایی پێبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ژین و بۆی ده‌مرین ته‌نها خۆشه‌ویستی یه ، بێ له‌وه مرۆڤ چه‌ند ته‌مه‌نیشی درێژ بێت به‌بێ خۆشه‌ویستی نه‌ژیاوه به‌ڵام هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نێکی کورت به‌ریته سه‌ر به‌خۆشه‌ویستی که‌واته وه‌کو ئاده‌میزادو بونه‌وه‌رێکی ژیر ژیانت پێکاوه .
ته‌نانه‌ت له‌ناو ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌ران و دار‌و دره‌خت و ڕوه‌که‌کاندا خۆشه‌ویستی هه‌یه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت چۆن ڕوه‌کێک و گوڵێک به‌پارچه مۆسیقایه‌کی هێمن گه‌شتر ده‌بێته‌وه ( من بۆخۆم ئه‌و ڕۆژه‌ی مۆسیقا بۆ گووڵه‌کانی ماڵه‌وه لێده‌ده‌م ئه‌و ڕۆژه گه‌شترو جوانترن ) . هه‌موومان ده‌بینین په‌له‌وه‌ره‌کان چۆن دڵداری و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ده‌که‌ن باشه به‌جیاوازی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا گه‌وره‌ترو زرنگتر نی یه ئه‌ی بۆچی مرۆڤ که‌پارسه‌نگی ژیان و بوون ڕاده‌گرێت و بوونه‌وه‌رێکی وریاتره له‌وانی تر بۆچی له‌خۆشه‌ویستی دابڕێت و نه‌یبێت .؟. که‌گه‌وره‌ترین خۆراکی ژیانه بۆله‌دایک بوون و به‌رده‌وامبوون و جوانترکردنی ئه‌م گه‌ردونه‌ی که‌مرۆڤ به‌ده‌سه‌ڵاته تێیدا . که‌واته باهه‌موو پێکه‌وه خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه ژیان بکه‌ینه هێماو به‌رنامه بۆ ژیانمان . به‌خۆشه‌ویستیش پێشده‌که‌وین و ووڵات و نه‌ته‌وه‌و مێژوومان به‌شێوه‌یه‌کی جوان و نوێ به‌خه‌ڵک و جیهان ده‌ناسێنین .
* جۆره‌کانی خۆشه‌ویستی.
1/ خۆشه‌ویستی خودایی 2/ خۆشه‌ویستی خۆیی 3/ خۆشه‌ویستی خێزان 4/ خۆشه‌ویستی ئیفڵاتونی 5/ خۆشه‌ویستی ڕۆمانسی 6/ خۆشه‌ویستی پێکه‌وه‌بوون ( سێکسی ) 7/ خۆشه‌ویستی پاره‌و ماکی ( مادی )
Hamid774@yahoo.com
|