په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

خۆشەویستم ...

                                                                                                      ئارام یاسین

خۆشەویستم

من هەست دەکەم تۆ تۆراوى

پێم نالێت بۆ چى تۆراوى

بۆ تۆراوى

لێم مەتۆرێ تو خوا گیانە

نەوەک خوداش لێم بتۆرێ

خۆشەویستم

سەرهەڵبرە

دە تۆ سەیرى ئاسمان بکە

رۆندکی چاوانت بسرە

پر بە دەنگت ناوم بێنە

تاوەکو دڵنیابم کە

من نەمردووم

من نەمزانى، بەس ئەمجارە لێم ببوورە

جارێکى تر گەمە لەگەڵ عشق ناکەم

بە دڵ بە گیان دەتپەرستم

بەس ئەمجارە لێم مەتۆرى

نەوه‌ک خوداش لێم بتۆرێ.