(1)
زۆر خۆشم ئه‌وێی زۆر ڕقیشم له‌پشووی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌یه ڕقیشم له‌وه‌یه له‌خۆشه‌ویستیمان بوه‌ستین ته‌نا بۆ کاتژمێرێ و ته‌نا بۆ ساته‌وه‌ختێ که‌هه‌موو پشووه‌کان له‌خۆشه‌ویستیا وه‌همن و هه‌موو ڕه‌وێکیش بێ سود خۆ له‌به‌ره‌ی جه‌نگی ئه‌وینا جه‌نگاوه‌ر پشوو نادا‌و له‌شۆڕشی ده‌ریاشدا که‌شتییه‌کان
(2)
زۆر خۆشم ئه‌وێی وه‌ڕقم له‌هه‌ر ڕۆژێکه که‌ڕوخسارتم لێ زه‌وت بکا ده‌نگتم لێ زه‌وت بکا هه‌ڵچونی مه‌مکه‌کانتم لێ زه‌وت بکا
ڕازیش نابم ، له‌به‌رده‌ما نه‌بی و له‌نێو گلێنه‌ی چاوما نه‌نوی له‌وه‌ش ئه‌ترسم کاتمان لێ بدزن و ئه‌وجا هه‌ندێ نیانیی مێینه‌ت لێ هه‌ڵوه‌رێ و هه‌ندێ شیعریش له‌من.
یولیی 2008
|