١٧\٣\٢٠١١
خۆشه‌ویستی له
دیدی ناودارانی جیهان.

تابلۆ حه‌سه‌ن
هه‌ر که‌سێک به‌جۆرێک پێناسه له خۆشه‌ویستی ده‌کات، هه‌ر بۆیه خۆشه‌ویستی
پێناسه‌یه‌کی دیاریکراوی نیه، ئه‌گه‌ر پیاسه‌یه‌کی به‌په‌له‌ی باخچه‌ی
ناودارانی جیهان بکه‌ین هه‌ر که‌سه‌و به دێرێک دیدی خۆیان له‌مه‌ڕ
خۆشه‌ویستی نیشان ده‌ده‌ن و به‌وپێیه‌ش هه‌رکه‌سێک له ئێمه که‌م یان
زۆر له دونیای ناوه‌وه‌ی ئه‌و ناودارانه تێده‌گات ، ده‌با پیاسه‌که‌مان
له که‌سێکی وه‌کو ئیمامی چواره‌م عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیبه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین
که ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی نه‌خۆشیه‌که نه موچه‌ی تێدایه نه قه‌ره‌بوو ده‌کرێته‌وه
.
به‌ڵام فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی یۆنان ئه‌فلاتۆن یه‌که‌م که‌س بوو که
وتی :
خۆشه‌ویستی کوێره.
به‌ڵام شۆبنهاوه‌ری فه‌یله‌سوف ده‌ڵێ:
خۆشه‌ویستی گوڵێکه ژن درکه‌که‌یه‌تی !
هه‌رچێ چارلستنه ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی نه‌رمونۆڵی ده‌به‌خشێت به پیاو و نه‌رمونۆڵی ژن که‌مده‌کاته‌وه.
لابرۆییر ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی زۆرانبازییه‌که ژن سه‌رکه‌وتینی تێدا به‌ده‌ست دێنێ.
چارلس تۆپ ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی بۆ ژن هه‌ر وه‌کو رۆحه بۆ گوڵ.
به‌ڵام مه‌دام دی ستال ده‌ڵێ:
خۆشه‌ویستی خۆپه‌رستی نێوان دوو که‌سه .
ئه‌مما شه‌کسبیری گه‌وره نووسه‌ری ئینگلیز ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی له شێتی زیاتی هیچیتر نیه !
هێلین رۆنالد له روانگه‌ی دوو وه‌رزه‌وه له خۆشه‌ویتی ده‌روانێت
کاتێک که ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی به‌هاری ژنه و پایزی پیاو .
به‌ڵام که‌سێکی دیکه ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر ژنێک خۆشیویستی ترسی هه‌یه له سه‌رت به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وت
خۆش‌ویست ئه‌وا لێت ده‌ترسێت.
جارێکیان برنارشۆ ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی ئیزن له ژن وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو دڵیه‌وه،
به‌ڵام پیاو بێ ئیجازه خۆی ده‌خزێنێته نا دڵیه‌وه.
شه‌کسبیر ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر قسه‌که‌ی ئه‌فلاتۆن وه‌ک ئه‌وه‌ی شیکردنه‌وه‌یه‌کی
بۆ زیاد بکات ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی نابینایه ، عاشیقانیش شێتی خۆیان به چاوی خۆیان نابینن .
پرینسیش دیسان پیاو وه‌کو نێچیرێک و ژنیش وه‌ک ڕاوچی له قه‌ڵه‌م ده‌دا
کاتێک ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی ئاگرێکه دڵی پیاو ده‌ببرژێنێت و ده‌رخواردی ژنی ده‌دات .
به‌ڵام نووسه‌ری به ناوبانگی لوبنان جوبران خه‌لیل جوبران ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویتی پێکدێت له فرمێسک و خه‌نده .
بۆریسیۆس ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی ئاشنایی له گه‌ڵ هیچ یاسا و ڕێسایه‌کدا نیه .
ژنه‌نووسه‌ری به‌لچیکی مارک پێرۆن ده‌ڵێ :
ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنێکی خۆش‌ویست پێکی سۆزی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ژنێک پیاوێکی خۆش‌ویست وای لێده‌کات هه‌میشه تینووی لێوه‌کانی بێت .
مه‌دام دۆستایل ده‌ڵی :
خۆشه‌وه‌یستی مێژووی ژنه که‌چی لای پیاو ته‌نها به‌سه‌رهاتێکه و به‌س
.
هه‌ر له‌م بواره‌دا په‌ندێکی پۆڵۆنی هه‌یه ده‌ڵێ :
چاوی پیاو ده‌روازه‌ی خۆشه‌ویستیه به‌ڵام هه‌مان ده‌روازه لان ژن
گوێیه‌تی .
سرڤانتسی گه‌وره وێژه‌وانی ئه‌سپانیا ده‌ڵێ :
غیره‌ت دیکتاتۆری مه‌مله‌که‌تی خۆشه‌ویستیه .
فریدریش نیچه ، گه‌وره فه‌لسه‌فه‌وانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ :
ژن ته‌له‌سمێکه کلیله‌که‌ی وشه‌ی خۆشه‌ویستیه .
جان جاک رۆسۆی گه‌وره فه‌لسه‌فه‌وانی سویسرا و به‌ناوبانگترین نووسه‌ری
چه‌رخی عه‌قڵ ده‌ڵێ :
پیاو خۆشه‌ویستی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ر بێت له ژیان به‌ڵام ژن
ده‌ژی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ختیار بێت به خۆشه‌ویستی .
ئه‌گه‌ر له‌م جۆره قسانه بگه‌رێێن هه‌زاران برووسکه‌قسه‌ی وامان ده‌ست
ده‌که‌وێت ، ئه‌منیش ده‌ڵێم :
خۆشه‌ویستی جه‌نگه، به‌رپاکردنی ئاسانه و خامۆشکردنی وێنه‌یه‌که له
مه‌حاڵ.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه حه‌ز ده‌که‌م دیرۆکی شاعیری عه‌ره‌ب ئه‌سمه‌عیتان
بۆ بگێرمه‌وه له گه‌ڵ لاوێکی عاشق له وڵاتی حیجاز ، ئه‌سمه‌عی ده‌ڵێ
، رۆژێکیان پیاسه‌م ده‌کرد بینیم له سه‌ر تاشه به‌ردێک به‌یته
شیعرێک نووسراوه ده‌ڵێ :
ئه‌ی کۆگه‌لی عاشیقان توخوا پێم بڵێن
که‌سێک که و‌ته ناو عه‌شق چی بۆ داده‌نێن
ده‌ڵی منیش له ژێر ئه‌و به‌یته بۆم نووسی :
عه‌شقی خۆی به‌رێوه ده‌با نهێنیپارێزی ده‌کا
له هه‌مو کارێک‌دا گوێڕایه‌ڵی و به‌ڵێنسازی ده‌کا
بۆ رۆژی دواتر چوومه‌وه هه‌مان شوێن بینیم عاشیقه‌که له ژێر به‌یته‌که‌ی
من نووسیویه‌تی :
چۆن ئیداره‌ی بکا و عه‌شق عاشقکوژی ده‌کا
دڵی له‌تله‌ت ده‌بێ کاتێک ناوبژی ده‌کا
ئه‌سمه‌عی له ژێر ئه‌و به‌یته‌ش ده‌نوسێت :
هیچی بۆ نامێنێت با هه‌ڵبژێرێ مه‌رگ
مادام له ئاستی نهێنیدا دێته ده‌نگ
بۆ رۆژی دواتر ئه‌سمه‌عی ده‌چێته شوێنی ژوان و ده‌بینێ لاوێکی عاشق له
به‌هاری ژیانیدا گیانی له ده‌ست داوه و پێش مردنیش له ژێر به‌یته‌که‌ی
ئه‌سمه‌عی نووسیویه‌تی :
به‌ڵێ، خوێندمه‌وه و مه‌رگم هه‌ڵبژارد
سڵاوم بگه‌یه‌نه به‌وه‌ی عیشقم لای ئاوی نه‌خوارد
پیرۆز بێت به‌خته‌وه‌ری له خه‌ڵکی بێخه‌م و بێ ده‌رد
به‌شی عاشیقانیش با هه‌ر نووسین بێت له سه‌ر به‌رد.
ماڵپه‌ڕی
تابلۆ حه‌سه‌ن
|