٢٨\١٠\٢٠١٣ خۆشەویستیی و کۆنەپەرستیی.
دێن بۆن بە دەمتەوە
دەکەن.. دێن بۆن بە دڵتەوە دەکەن.. نەکا رۆژێ گوتبێتت خۆشم دەوێی.
(شاملۆ).
بێگومان کۆمەڵگاى کوردیش ئەم کەلوتوور و سیستەمە کۆنە گەمارۆى داوە مێژووى کۆمەڵگاى کوردى لێوانلێوە لە چیڕۆکەکانى کوشتنى خۆشەویستیی و ئەوینداران و حەرام و قەدەغەکردنى خۆشەویستیی هەر لە (مەم و زین و خەج و سیامەندە)وە بیگرە تا دەگاتە (دوعا) کە تاڵترین چیڕۆکى خۆشەویستیە.
ئاخر لە کۆمەڵگایەکى ئاوادا ئیتر سوتاندنى پەیکەرى خۆشەویستیی شتێکى زۆر ئاساییە و نامۆو سەیر نییە و بە درێژاى مێژوو کۆمەڵگاى ئێمە ئیشى لە سەر کوشتنى خۆشەویستیی کردوە لە نێو خێڵ و خێزان و کۆمەڵگا و قوتابخانە و.. هتد و بە هەزاران مرۆڤ بوونەتە قوربانى خۆشەویستیی.
بەڵێ لە کۆمەڵگایەکدا مرۆڤەکان لەسەر خۆشەویستیی ئازار بدرێن بکوژرێن.. لێدرێن.. بەردباران کرێن.. پرچیان ببڕێ.. بدرێنە بەر شەلاق و خەنجەر و فیشەک و کوتەک و بلۆک... هتد، ئاخر دەبێت ئیتر پەیکەرێکى هونەرى بێ گیان چۆن ئازار نەدرێ و نەسوتێنرێ کە مرۆڤەکان بە تاوانى خۆشەویستیی گیانیان لێدەسەنرێ.
لە نێو کۆمەڵگایەکدا کەلتوورى کۆنەپەرستیی تەنانەت لە ژیانى هاوسەرییشدا خۆشەویستیی کردۆتە شتێکى شەرم و عەیبە.. لەم کەلتوورەدا ژن و مێرد لە ژیانى هاوسەریدا گەر گوزارشت لە خۆشەویستیی بکەن بۆ یەکتر ئەوا دەکەونە بەر تانەى کەلوتوور.. بۆ نموونە ئەگەر پیاوێک خۆشەویستیی و رێز و هاوکاریی خۆى ئاراستەى هاوسەرەکەى بکات ئەوا بەو پیاوە دەگوترێ ژنانیی و لە ژنەکەى دەترسێ و ئەگەر ژنێک رڕێز و حۆشەویستیی و هاوکاریی پێشکەش بە هاوسەرەکەى بکات ئەوا بەو ژنە دەگوترێ پیاوپەرست و سێکسیی.
بەلێ ئەم کلوتوورە دەیەوێ ژن و پیاو لە ژیانى هاوسەرییدا لە سەنگەرى دژایەتیکردنى یەکدیدا بن نەک خۆشەویستیی و رێز و هاوکاریی بە یەک ببەخشن، بە کورتیی ئەم کەلووتورە دەست لە هەموو گۆشەکانى ژیانى مرۆڤ وەردەدا و ئامادەگیی هەیە و مرۆڤەکانى داماڵیوە لە بەها و غەریزە مرۆییەکانیان کە بە داخەوە مرۆڤەکانى کردۆتە کۆیلەى خۆى.
ئەم کەلووتورە نایەڵێ مرۆڤ وەک مرۆڤ بژى کە دەبێ ئیتر مرۆڤەکان ئەم کۆیلایەتییەیان قبوڵ نەبێ و خۆیان ڕزگارکەن لە کۆت و بەندى کەلووتورى کۆنەپەرستانە و لە برى ئەو کەلووتورێکى مرۆییانە بکەنە پەیڕەو بکەن کە تێیدا لە خۆشەویستیی و ئازادیی و مافەکانى مرۆڤ بەهرەمەند بن و وەک تاکێکى ئازاد و سەربەخۆ ژیانى تایبەتى خۆیان بگوزەرێنن.. چونکە لەم کەلوتوورەدا نە خۆشەویستیی جێى دەبێتەوە نە ئازادییەکانى مرۆڤ.
بەڵێ ئەم کەلتوورە دەتوانێ پەیکەرى
خۆشەویستیی بسوتێنێ و بشکێنێ.. دەتوانێ عاشقەکان بکوژێ و ببڕێ بەڵام
هەرگیز ناتوانێ ئاگرى ئیرادە و غەریزەى خۆشەویستیی لە دڵى مرۆڤەکاندا
خامۆش بکا و دەریهێنێ.. لە نێو ئەم کەلتوورەدا ژن پلە دووە و وەک کاڵا
و لەش و سێکس سەیر دەکرێ ئیتر خۆشەویستیی چۆن دەسرەوێ.. دیارە لە ژێر
گوشارى هەمان ئەم کەلووتورە دایە کە داواکارى گشتیی لەسەر ماچێک دێتە
دەنگ بەڵام لە سەر رەشەکوژیی و تیرۆرى ژنان.. مرۆڤەکان بێدەنگیی
هەڵدەبژێرێ!
|