خۆشه‌ویستی خوا و شه‌یتان.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
ئه‌م هه‌ورانه له ناوه‌وه زۆر جوانترن، نه‌رمترن، پاکترن. که به خۆری چاوه‌کانت ئه‌ستێره‌کان دائه‌گرسێنیت، ئاسمان ئه‌که‌یت به چراخانی عشق. شه‌یتان به‌بێ هه‌گبه‌ی گونه‌ه ، به‌بێ بیری شه‌ڕ ، به‌بێ تاوان ، به‌سه‌ر بالی چاکه‌کانیدا سه‌رئه‌که‌وێ. په‌ریه دیله‌کانی به‌هه‌شت سه‌مای ئازادی بۆ ماچه له‌بیرکراوه‌کانی ئێره ئه‌که‌ن. جنۆکه‌کان روباری شیر و شه‌ڕاب به جه‌هه‌نه‌م تێپه‌ڕ ئه‌که‌ن .
ئاگره سوتاوه‌کان به هه‌ناسه‌ی حه‌زه‌ماندوه‌کان هێدی هێدی سارد ئه‌بنه‌وه . دایکی خوا کورسیه خڵخڵۆکه‌که‌ی سیلاک بووه، ده‌ستی ناگاته پلاکه‌کانی کوژاندنه‌وه، پڕکێشی ئه‌و پلاکانه ئه‌بێ ده‌رگا داخراوه‌کانی ئاسمان ئه‌که‌نه‌وه. له‌وێدا ئه‌بینم روحی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر مه‌مکه‌کانت سه‌ما ئه‌کات و جه‌سته‌ش دابه‌شراوه‌ته سه‌ر په‌ڕ و بالی بالنده و گول و دره‌خته‌کان. کۆمه‌ل کۆمه‌ل له ده‌رگاکان دێنه ژوورێ .
خه‌مه کۆنه‌کان له چاوی ماسیه‌کاندا گۆرانیه‌کی نوێ ئه‌لێن. که‌س له‌لای سه‌یر نیه، ئاو دۆلفین و قرش و ناهه‌نگه‌کان ئاماده‌ی دادگایی خوا ئه‌کات. هانیا ..... که‌مێک له‌سه‌رخۆ به، ره‌نگه خودا‌ش تاوانی نه‌بێت !!!! کێ ئه‌لێ شه‌یتانیش له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌ره‌که‌ی سه‌ر زه‌وی رێگای ون نه‌کردووه ؟؟؟؟؟؟؟ ئه‌وه‌ی من ئه‌یزانم بۆت ئه‌گێڕمه‌وه ئه‌لێن خوا کچێکی گه‌لێک جوان بوو، هه‌رده‌م خه‌ریکی خۆ رازاندنه‌وه بوو، که ئێواران له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌کان دائه‌نیشت، چاوی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵنه‌ئه‌گرت، زۆر حه‌زی ئه‌کرد جارێک له تاڤگه‌کانی خۆی بشوات، له که‌نار ده‌ریاکانی پاڵ بکه‌وێت، له نزاری شاخه‌کانی گۆرانی بڵێت، له باخه‌کاندا سه‌ما بکات و خۆی له‌ناوقه‌دی دره‌خته‌کان بئاڵێنێ.
ئه‌ڵێن زۆر حه‌زی له ده‌نگی شالوره‌کان بووه و بۆنی گوله‌کانیش له که‌لله‌ی دابوو. ئه‌مانه‌ی هه‌موو له یادگاریه‌کانی باوکی‌دا ، خوێندبوویه‌وه . به‌لام دایکی هه‌رده‌م ئه‌یترساند، له سه‌ختی و ئاڵۆزی و ناخۆشی رێگای زه‌وی، باسی زۆر له باوک و باپیرانی ئه‌کرد که له‌م رێگایه ون بوونه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا، که کچه‌که‌ی به ئاسمان و ئه‌ستێره‌کان خه‌ریک بکات و ئه‌و یادگاریانه‌ی باوکی بکات به خه‌ون و خه‌یال. به‌لام وه‌ک ئه‌وه‌ی خوا خۆی سه‌فه‌ری سه‌ر زه‌وی کردبێت و تام و له‌زه‌تێکی زۆر خۆشی لێوه‌رگرتبێت، بۆیه هه‌رده‌م بیری له هاتنه سه‌ر زه‌وی کردۆته‌وه، به ئاستێک که زۆر جار بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه که خۆی له دایکی بدزێته‌وه و سه‌فه‌رێکی بێ گه‌ڕانه‌وه بکات . دایکی خوا له‌ترسی له‌ده‌ست دانی کچه‌که‌ی و به‌ته‌نیا مانه‌وه‌ی خۆی، هه‌رگیز بۆ ساتێکیش له کچه‌که‌ی بێ‌ئاگا نه‌بووه، هیچ ماوه‌یه‌کی خۆدزینه‌وه‌ی پیا نه‌داوه.
ئه‌لێن له ئاهه‌نگی شه‌ڕاب خواردنه‌وه له مالی خوادا، شه‌یتان به قیت و قۆزترین کوڕ هه‌ڵبژێردرا. هه‌ر له‌وێ خوای ناسی، به یه‌که‌وه سه‌مایه‌کی مرۆڤانه‌یان سازکرد . له‌هه‌مان رۆژ هه‌ستی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خوا ده‌ربڕی و داوای به‌یه‌که‌وه ژیانی لێکرد. خوا ئه‌گه‌رچی هه‌ست و سۆزی له‌لای شه‌یتان بوو، به‌لام بیر و خه‌یالی هه‌ر له‌لای زه‌وی بوو. دایکی خوا ئه‌مه‌ی به هه‌لزانی، خۆی له په‌یوه‌ندی نێوان خوا و شه‌یتان نزیک کرده‌وه، به خۆشحالی خۆی به شه‌یتان ناساند، هانی کچه‌که‌ی ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رێکه‌وته له‌ده‌ست خۆی نه‌دات. جوانترین کوڕ داوای کردوه ، له‌مه باشتر رێکناکه‌وێت، ژیان هه‌لێکه هه‌ر ئه‌و رۆژه که شه‌یتان هه‌ست و سۆزی خوای خوێنده‌وه، یه‌کسه‌ر داوای له دایکی کرد. ئه‌مه‌ش ویست و هاتنه‌دی خه‌ونی دایکی خوا بوو.
ئه‌لێن هه‌ر ئه‌و رۆژه خوا و شه‌یتان له‌یه‌کتر ماره‌کران و بوون به ده‌سگیران. ئاهه‌نگه‌که بوو به دوو ئاهه‌نگ، به گۆرانی و سه‌ما شه‌ویان برده سه‌ر و به ماچ و خۆشه‌ویستی به‌یانی رۆژێکی نوێیان داهێنا. ئه‌م رۆژه خوا هه‌ر بیری له‌وه ئه‌کرده‌وه، که چۆن خۆشه‌ویسته‌که‌ی رازی بکات، بۆ سه‌فه‌رێکی سه‌ر زه‌وی. هه‌ر هیچ نه‌بێ مانگی هه‌نگوینی له ناو بۆن و به‌رامی گوله‌کان بکه‌ن و جۆش و خرۆشی خۆیان تێکه‌ڵی ئاوازی شالوره‌کان بکه‌ن. هه‌رچی شه‌یتانه ئه‌و رۆژه که‌وته پشکنین و هه‌ڵگێڕ و وه‌رگێڕکردنی که‌ل و په‌له کۆن و نوێکانی دایک و باوکی کۆچکردووی، بۆ ئه‌وه‌ی جوانترین دیاری دیاری پێشکه‌ش به ده‌سگیرانه‌که‌ی بکات.
هه‌مان رۆژ ئێواره‌که‌ی، خوا وه‌ک پیشه‌ی به‌رده‌وامی له لێواری ئه‌ستێره‌یه‌ک دانیشت بوو. خه‌ونی به‌وه ئه‌بینی، که چۆن له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌م رێگایه ئه‌بڕن و ئه‌گه‌نه سه‌ر زه‌وی و له‌وێ چۆن به به‌خته‌وه‌ری کاتێکی خۆش به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
هه‌ندێ جار بیری له‌وه ئه‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر شه‌یتانی ده‌سگیرانی رازی بێت، ئه‌وا به یه‌کجاری له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێ ئه‌بن. شه‌یتان ئه‌و دیاریه‌ی دۆزیه‌وه، که خۆی مه‌به‌ستی بوو، دوای ئه‌وه‌ی خۆی شوشت و قاته نوێکه‌ی کرده‌به‌ر و پێلاوه‌کانی بۆیاغکرد و سه‌ری شانه‌کرد، به گۆرانی گوتن و سه‌ماکردن، له ده‌رگای مالی هاته ده‌رێ، به‌ره‌و هه‌وارگه‌ی مالی ده‌سگیرانه‌که‌ی که‌وته رێ. شه‌یتان له رێگادا خوای بینی له لێواری ئه‌ستێره‌یه‌ک دانیشتووه و له زه‌وی رائه‌مێنی، که‌مێک توشی دله‌ڕاوکێ هات، له‌سه‌رخۆ لێی نزیک بووه‌وه، بێ شێواندنی بیر و خه‌یالی، سلاوێکی پڕ له خۆشه‌ویستی پێشکه‌شکرد. خواش به ماچێکی ته‌ڕتر له هه‌وری به‌هاری وولامی دایه‌وه.
دوای چه‌ندین قسه و باس و گفتوگۆ و رازونیاز گۆڕینه‌وه، خوا هێدی هێدی له ئامێزی شه‌یتان ئه‌توایه‌وه، شه‌یتانیش له‌گه‌ل ووشه پڕ له سۆزه‌کانی خوا گیانی ئه‌بوو به ده‌ریایه‌ک له خۆشه‌ویستی و به ماچ و له‌باوه‌شگرتن خوای له‌خۆ گرێ ئه‌دا. له‌گه‌ل بزر بوونی زه‌وی، خوا زانی دره‌نگه و شه‌و داهاتووه، ویستی به چه‌ند ماچێکی خودایی ده‌سگیرانه‌که‌ی به‌جێ بێلێت، شه‌یتانیش ویستی به پێشکه‌شکردنی دیاریه‌که‌ی ژوانێکی نوێ له‌گه‌ل ده‌سگیرانه‌که‌ی ببه‌ستێ. شه‌یتان که مانگی له گیرفان ده‌رهێنا، به‌رامبه‌ر به سه‌ر و سیمای خوا به ئاسمانی هه‌ڵواسی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێ له مانگدا وێنه‌ی خۆی ببینێ و شه‌یتانی له‌به‌ر چاو بێت. مانگ هه‌لواسینه‌که‌ی شه‌یتان، خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ خوا له‌وه بوو، که زه‌وی روناک کرده‌وه، خوا ئه‌وه‌ی له‌بیر چوو که شه‌وه و ئه‌بێ به‌ره‌و مال بگه‌ڕێته‌وه.
جارێکی‌تر له ئامێزی شه‌یتان خه‌ملایه‌وه و خه‌ونی به مانگی هه‌نگوینی سه‌ر زه‌وی ئه‌دی. هه‌ر ئه‌و شه‌وه خوا داوای له شه‌یتان کرد که سه‌فه‌رێکی سه‌ر زه‌وی بکه‌ن. شه‌یتان ووتی. ئه‌مه بۆ ئاسمانیه‌کان ناکرێت. ئه‌ترسم بچین و نه‌گه‌ڕێینه‌وه. خوا به‌مه‌ش رازی بوو.
شه‌یتان دلی نه‌ده‌هات خوا بخاته ئه‌م رێگایه که چاره‌نووسیان تیادا بزره، بۆیه داوای له خوا کرد، که چی له زه‌وی ده‌وێت !!! خوا یادگاریه‌کانی باوکی بۆ شه‌یتان خوێنده‌وه. شه‌یتان هه‌ر ئه‌و شه‌وه بڕیاریدا که بێته سه‌ر زه‌وی و بۆن و به‌رامی گوڵه‌کان له‌گه‌ل ئاوازی شالوره‌کان بۆ خوا به‌دیاری بێنێ. هه‌ر ئه‌و کات شه‌یتان خوای رازی کرد، که چاوه‌ڕێی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی بچێت داواکاریه‌که‌ی بۆ جێ به جێ بکات و ئاسمان پڕبکات له بۆن و به‌رامی گوڵ و ئاوازی شالوره‌کان. هه‌واڵی دابه‌زینی شه‌یتان بۆ سه‌ر زه‌وی گه‌یشته دایکی خوا. بۆیه له‌و رۆژه‌وه دایکی خوا هه‌ر هه‌موو ده‌رگاکانی ئاسمانی کلیلدا و کلیره‌کانی له جه‌هه‌نه‌م سوتاند. تونترین پاسه‌وانیشی له ئاسمان و خوا کرد.
له‌و رۆژه‌وه‌ش خوا به‌دوای کونێک ئه‌گه‌ڕێت، بۆ دابه‌زینی سه‌ر زه‌وی و دۆزینه‌وه‌ی شه‌یتانی ده‌سگیرانی. شه‌یتانیش له‌و رۆژه‌وه هه‌ولی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسمان ئه‌دات له‌گه‌ل بۆن و به‌رامی گوڵه‌کان و ئاوازی شالووره‌کان. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش شه‌یتان و خوا، به به‌رده‌وام، ئه‌و لێره و ئه‌و له‌وێ، خۆشه‌ویستیان به یادگاره‌کانی خۆیان ئه‌ڕواند. دایکی خوا و داروده‌سته‌که‌ی هه‌ولی ریشه‌کێش کردن و سه‌ربڕینی ئه‌و خۆشه‌ویستیانه‌یان ئه‌دا. ئه‌وه‌نده‌یان سه‌ربڕین تا زه‌ویی و ئاسمانیان پڕکرد له خوێن، شه‌ڕ و ئاژاوه له زه‌ویی و ئاسمانه‌کان دروست بوو، که‌س له که‌س تێنه‌ئه‌گه‌یشت، هه‌موو شته‌کان سه‌ریان لێ شێوا.
هانیای خۆشه‌ویست، کاتێک که خوا و شه‌یتان، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی من و تۆیان رواند، زۆر به نێهێنی و به پارێزگاری بوو، هه‌ر هه‌موو تین و هێزی خۆیان به ئێمه به‌خشی، هه‌موو ویست و حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانیان تێکه‌ل به ئێمه کرد. ئه‌وه بوو خۆشه‌ویستی من و تۆ ده‌رگاکانی ئاسمانیان کرده‌وه و سه‌ریان له دایکی خوا و داروده‌سته‌که‌ی شێواند و گه‌یشتین به‌و رۆژه‌ی که ئێستا تیایدا ئه‌ژین............................
١٥ی ٧ی ١٩٩٨ دیمه‌شق Handren88@hotmail.com
|