په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١\٢٠١٨

    خۆشمدەوێ.*

                                  

   پۆڵ ئیلوار                                   زانکۆ یاری

 

تۆم بە جێگای هەموو ئەو ئافرەتانەی کە نەیانناسیوم خۆشدەوێ
تۆم بە جێگای هەموو ئەو سەردەمەی کە نەژیاوم، خۆشدەوێ
بۆ بۆنی بەربڵاوی بێ سنوور بۆ بۆنی نانی گەرم
بۆ بەفر له دوای تاوینەوە و بۆ یەکەمین گوڵ
بۆ ئەو گیانەوەرە بێ تاوانانەی کە مرۆڤ نایانتارێنێ
تۆم بۆ خۆشەویستیی خۆشدەوێ
تۆم بە جێگای هەموو ئەو ئافرەتانەی کە خۆشیاننەویستووم، خۆشدەوێ
کێ ئەتوانێ من بە خۆم بنوێنێ جگە لە تۆ؟ من خۆم زۆر بچووکتر دەبینم..
بێ تۆ، جگە له جێگەیەکی چۆڵ شتێک نابینم،
لە نێوان رابردوو و ئەمڕۆدا
هەموو ئەو مەرگانەی که هه‌یه هەستم پێ کردوه
ناتوانم لە چوارچێوەی ئاوێنەی خۆم راپەڕم؛
دەبێ وشە بە وشە فێری ژیان بم
به هەمان شێوه که لە بیری دەکەن
تۆم خۆشدەوێ.. بۆ ژیربوونت کە هەرگیز هی من نییە،
بە بۆنەی لەشساغیی
خۆشمدەوێ وێڕای گشت ئەو شتانەی کە جگە لە گومان نین
بۆ ئەو دڵە هەتاییەی کە راگیری نابم
تۆ پێت وایە کە ئەندێشەی، بەڵام خودی هەبوونی
تۆ ئەو هەتاوه مەزنەی کە هێرش دەکەیە سەرم
لەو کاتەی کە دڵنیام لە خۆم.

__________________________
* پۆل ئێلوار، له کۆ شێعری ''قه‌قنه‌س''، ١٩٥١.
 

zanko.yari@yahoo.co.uk

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک