١٨\٣\٢٠١٦
خۆشیویست و لە دەستی چوو!
- بەشی
سێیەم -

ئیندرەروسیت
و: هاوڕێ نەهرۆ
پاکەتێکی بەتاڵی
حەب
پاکەتێکی جگەرەی کامێڵ
دوو قەردێلە
بڵندگۆیەکی رەش
رەفەیەک لە پەرتووکی قوتابخانە
سێ پوست کارت بە قەد یەخچاڵەوە
وێنەی کەروێشکێک
دەستەیەک کلیل بە ئەڵقەیەکەوە
میمۆرییەک
جانتاکەی نورینا
تۆ خوڵەمێشی و بە دوای شتێکدا دەگەڕێ
ئەو سییەکانی هەڵگرتووە
ئەو حەیرانی نێو سینە و
جگەر و نەرمایی سەر رانی هەڵگرتوە
خوێنبەری حەوز و گرێی لا ورگ
پشتی سەر و کەناڵی بڕبڕەی
هەڵگرتوە
ئەو جەستەی هەڵگرتوە
لەسەر رێگایەکی دوور
ئەو چەندبار
رستەیەکی ئاسایی
خوێندەوە
من گوێ نادەمێ
لە بارەی
باڵندەیەکی مردوو
لە چاڵدا سەرقاڵم بکا
هەڵیگرم بە ئارامیی
لە باڵێکیەوە
بە سەرنجەوە سەیری بکەم لەبەرئەوەی
خۆی جووڵاندوە
دواتر دەبینم دوو قالونچکەی پرتەقاڵیی
خەریکی
ناشتنی لاشەیەکن
ئەو دەیەوێ کلیلی خانووەکە
بخاتە زەرفەوە و لە پۆست کاسەکە دایبنێ
ئەو دەیەوێ دیارییەک بپێچێتەوە
بۆ ماتیاس
ئەو دەیەوێ شەقامی مونراد
بشوا و پاکی بکاتەوە
ئەو دەیەوێ کورتە رۆمانێک
لە پەرتووکخانەی ئارک بۆ هەنریەتە بکرێ
ئەو دەیەوێ کراسەکەی بدۆزێتەوە و
بەرگی لێفەکەی بۆ شوشتن بەرێ
ئەو دەیەوێ جووتی نەعل و تیشێرتێکی رەش
لە (هۆ ئیم) بکرێ
ئەو دەیەوێ قەفەزی کەرویشکەکان خاوێن بکاتەوە
ئەو دەیەوێ نامەیەک بنووسێ و ون بێ
ئەو دەمرێ لەسەر تەختی نەشتەرگەریی
یان لەسەر زەوی خانوویەک
ئەو دەمرێ لەسەر رێگایەکی خێرا
لە کارخانەیەک یا دوورگەیەکی فەرامۆشکراو
ئەو دەمرێ بە نەخۆشیی دڵ
بە گوللە یان بە خنکان
ئەو دەمرێ بە شێرپەنجە
یان دەرمانخۆرێکی درێژخایەن
ئەو دەمرێ بۆ خۆی دەمرێ
ئەو دەمرێ لە نێو ئەمبوڵانس
یان لەگەڵ گەیشتن بە نەخۆشخانە
ئەو لە ماڵەوە لە تەک خێزانەکەی دەمرێ
یان بە تەنیا دەمرێ
لە شەوا یان لە بەرەبەیان
لەسەر سگ دەخشێ تا دەگاتە من و دەمرێ
من ئەو شێوازەم خۆشدەوێ
کە تۆ دەڵێی تۆ شاری مۆسیقات
خۆشدەوێ
وەک ئەوەی شاری مۆسیقا
ئەو بووکەشووشە بێ
لە چوار ساڵەیی پێیان دای
هەموو ئێوارەیەک
لە پێخەف لەگەڵیدا دەخەوتی.
_________________________________
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/xoshiwistu2.htm
بەشی
یەکەم:
www.emrro.com/xoshiwistu1.htm
ماڵپەڕی نەهرۆ
|