٢٦\٣\٢٠١٦
خۆشیویست و لە دەستی چوو!
- بەشی
چوارەم -

ئیندرەروسیت
و: هاوڕێ نەهرۆ
من لەسەر
تاخلچەیەکی دیوار ئەخەوم
من کلیلەکانم بزر کرد
کچێک لە دەرەوەی پەنجەرەیەک جگەرە ئەکێشێ
دەبێ لەشوێنێکدا بێ
من پەرتووکێک دەخوێنمەوە لەسەر ئەسپی پیر
بۆ ماوەی سێ کاتژمێر یاریی بلیارد ئەکەم
دەبێ لە شوێنێکدا بێ
من دەڕۆم بۆ شاری یاری
دەمەقاڵێ لەگەڵ خۆشەویستەکەم ئەکەم
بە پایسکل دەرۆم بۆ ماڵەوە و شیعر دەنووسم
دەبێ لە شوێنێکدا بێ
من قاپەکان دەشۆم
تەلەفزیۆنەکە پێدەکەم و
بە دیاریەوە دائەنیشم
هیچ شتێک لە ئارادا نییە
من ئەچم بۆ سینەما و ئەخەوم
دەبێ لە شوێنێکدا بێ
لە شوێنێک خۆی شاردۆتەوە
تۆ دەبێ لەوێ بی، دەبێ ئەوە بی
لە کاسەی چاوی چەپم دوورکەوتیەوە
لە خاچی پشتم
لە دڵم دوورکەوتیەوە
بەڵام جارێکی تر هیچ روونادا
من دەڕۆم لەگەڵ پێکەنینی تەڵخ و تاریک
لە گوێچکەی راستما
من ئەمەم خۆشدەوێ
ناتوانی خەوی لێ بکەوێ
ئەو لەگەڵ پرچی شێواو لە خەو هەڵناسێ
لە سپێدەیەکی بەفربارینی نیسان
ئەو ناچێتە گەرماو
قاوەڵتی ناکا
یان بۆ (تریک*) راناکا
ئەو دواناکەوێ
ئەو دەمەی ئەو لەدایکبوو
لە بێدەنگییدا نوقم بوو
لە زمان چووبۆوە
ئەو دەمەی ئەو (تەعمید) کرا
کلێساکە گڕی گرت
رۆژی دوایی
لە کاتێ (کونفیرماشون)
ئەو بە هێڵی شێواو شیعری دەنووسی
لەسەر دەستسڕە کاغەزییەکە
ئێستا بەفر دەبارێ
وەک تێکستی سەر فیلم دێتە خوارەوە
ئەو تا رادەیەک گەورە بووە
لە گەردەن
لە پشت، لە میانەی سییەی راست
تۆ دەدۆزرێتەوە
لە بەشی سەرەوەی قەفەزی سینە
لە پشت، لە میانەی دیواری سینە
تۆ دەدۆزرێتەوە
تۆ دەدۆزرێتەوە
لە گەدە
لە گۆنای راست و چەپ
تۆ دەدۆزرێتەوە
لە دەم، لە قووڵایی قوڕگ
لە گەردەن و بڕبڕەی پشت
بەردەوام تۆ دەدۆزرێتەوە
لە جەستەی من
من ناتوانم
دڵتەنگیی وەکو رووناکیی ببینم
من ناتوانم
بە بێ تۆ هیچ شتێکی تر ببینم.
_________________________________
*
(تریک):
بە نەرویجی واتە پاسی کارەبایی کە لەسەر هێڵی ئاسن ئەروا.
_________________________________
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/xoshiwistu3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/xoshiwistu2.htm
بەشی
یەکەم:
www.emrro.com/xoshiwistu1.htm
ماڵپەڕی نەهرۆ
|