خۆتان و ئێمه‌شتان کوشت.
م . حه‌مید عه‌زیز یۆستاین گارده‌ر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌زانین ده‌مرین چێژی ژیان نازانین.
* هه‌ر پارتێک یان هه‌ر ده‌ووڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێک 33 ساڵ یه‌ک سکرتێرو سه‌رۆکی هه‌بێت له‌وه‌ش خراپتر دووجار کۆنفرانسی فه‌رمی کردبێت له‌و ماوه دورو دڕێژه‌دا ئیتر پێویست به‌گفتووگۆ ناکات و خۆی و خه‌ڵکیش ماندوو نه‌کات به‌وشه‌ی بریقه‌داری گه‌وره گه‌وره بۆیه نه‌چێت به‌لای دیموکراسی و یه‌کسانیدا چونکه ئه‌و وشانه نامۆن به‌و هزره کۆنه . کاڵبوونه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێکی ژیانیی و چاره‌نووس سازی به‌تایبه‌ت کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گرنگی نه‌دان پێی له‌هه‌موو جیهاندا تاوانی میری یه . بۆ ئێمه‌ش وه‌کو کورد که‌مبوونه‌وه‌و کاڵبوونه‌وه‌ی کوردایه‌تی هۆکه‌ی که‌مته‌رخه‌میی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆیه‌تی چه‌ندیش ده‌سه‌ڵاتێکی خۆیی دوورکه‌وێته‌وه له‌و بابه‌ته هه‌ستیاره مرۆڤیش هه‌ست به‌هاووڵاتی بوونی خۆی بزر ده‌کات و کێشی په‌یوه‌ندی به‌خاک و نیشتمانه‌وه که‌م ده‌بێته‌وه یان نامێنێت . بۆیه هه‌موو بابه‌ته گرنگه‌کانی که‌په‌یوه‌ندی به‌هاووڵاتیی بوونه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌میری و حوکومڕانه‌وه هه‌یه .
گۆته ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌هره له‌سێ هه‌زار ساڵ وه‌رنه‌گرێت به‌هه‌ژاری ده‌ژی .
* له‌کۆیله‌کردنی مرۆڤدا به‌هیچ جۆرێک جیاوازی نی یه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی یان ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌و دووژمندا .. !! .
* ته‌مه‌نێکی دورو درێژ پتر له سێ به‌ند که 33 ساڵ خه‌بات و خوێن و کووشتن و شه‌ڕی دووژمن و شه‌ڕی ناوخۆ‌و بردنه‌وه‌و دۆڕاندن و باشه‌و غه‌درو ماڵوێرانی و گوند‌و شارۆچکه سووتان و کیمیایی و جینۆساید‌و ئاواره‌بوون و ئازایه‌تی و ترسنۆکی و برسێتی و تاریکی و تینوێتی و .. هتد . به‌داخه‌وه له‌وانه هه‌مووی خراپتر‌و شه‌رمنتر ئه‌وه‌یه که‌له‌ماوه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه دوور‌و درێژه‌دا به‌و هه‌موو به‌رزی و نزمی یه‌وه به‌و هه‌موو خوێن ڕشتن و کووشتن و شه‌هیده‌وه پارتێکی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و کوردستان ته‌نها یه‌ک سکرتێری هه‌یه‌و نه‌گۆڕدراوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌و ناشگۆڕدرێت .. !! . له‌هیچ وڵات و شوێنێکدا به‌تایبه‌ت له‌ناو پارته سۆسیال دیموکراته‌کانی جیهاندا له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی و جیهانی کۆن و نوێیشدا ئه‌م جۆره پارته یه‌ک سکرتێر بۆماوه‌ی 33 ساڵ بڕیار به‌ده‌ست بێت کارێکی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌و سروشتی نی یه له‌کتێبی ڕامیاری و بیری ڕامیارستاندا جێی نابێته‌وه‌و نه‌بووه چونکه له‌و سیستمه پێشکه‌وتووه‌ی سۆسیال دیموکراته‌کاندا له‌ماوه‌ی 33 ساڵ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت 8 هه‌شت جار سکرتێری ئه‌و پارته بگۆڕدرێت یان هه‌شت جار هه‌ڵبژاردن بکرێت له ووڵاته‌دا .
* با‌شه گریمان قبوڵیانه به‌وه ڕازین و دایانناین به گه‌لێکی مردوو یان گریمان ئێمه میلله‌تێکی دواکه‌وتوو نه‌زانین و هه‌رخه‌ریکی چه‌پڵه لێدانین .. !! . ئه‌ی با‌شه ئه‌و هه‌موو پیاوه شۆڕشگێڕه‌ی ناو ئه‌و پارته ڕامیاری یه که‌ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ شۆڕش و خه‌باتدا ته‌واو کردووه‌و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌ی که‌ته‌مه‌نێکه‌و هه‌ر یه‌ک سکرتێرو پێشه‌وای هه‌یه‌و به‌ڵام کۆمه‌ڵێ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه که‌کاری کردۆته سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان و ته‌نانه‌ت کاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر هاووڵاتی بوونی خه‌ڵکی هه‌یه‌و کاری خراپی زۆر‌و .. هتد . پرسیارێک لێره‌دا خۆی قوت ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ : ئه‌م هه‌موو سه‌رکرده‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نانه‌ی ناو ئه‌م پارته خۆیان شۆڕش و خه‌باتیان نه‌ده‌کرد دژ به‌تاکڕه‌وی و دیکتاتۆریه‌ت خۆیان خه‌ڵکیان فێر نه‌ده‌کرد که‌دژ به‌زووڵم و سته‌م و نایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌وه‌و نه‌زانین بێت .؟. ئه‌ی بۆ ئه‌م تاکڕه‌وییه‌یان له‌لاپه‌سه‌نده .؟. جیاوازی له‌زووڵمدا نی یه ده‌سه‌ڵاتی دووژمن بێت یان خۆماڵی بێت به‌پێچه‌وانه‌وه ئازار‌و ئه‌چکه‌نجه‌یه‌ک له‌دووژمن ده‌یبینیت سوکتره وه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیی خۆت چونکه ئه‌و دووژمنه‌و تۆش نه‌یار .. !! .
* با‌شه گریمان قبوڵتانه‌و به‌باشی ده‌زانن و باوه‌ڕیتان نایه‌ت که‌له‌ناو میلله‌تێکی چه‌وساوه‌و نه‌خوێنده‌واری وه‌کو کورددا پیاوێکی تێدا هه‌ڵبکه‌وێت بۆ ئه‌و جێگایه بشێت که‌ئاغای تێدایه که‌ئه‌مه جێگه‌ی شه‌رم و نه‌نگی یه چونکه مێژوو شارستانی یه‌تی گه‌لی کورد له‌ناوچه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 6000 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو به‌به‌ڵگه‌وه وه‌کو میلله‌تی کورد له‌زۆربه‌ی زۆری ووڵاتانی ده‌وروپشتی کوردستان پێشکه‌وتوترین و سه‌دان زانا‌و فه‌یله‌سوف و هۆنه‌رو نوسه‌رمان هه‌یه‌و هه‌ر له‌کات و سه‌رده‌می گۆتییه‌کانه‌وه که‌هۆزو تیره‌ی کوردن که‌ئه‌کاته ساڵی 1600 پ.ز که‌که‌رکوکیان دروست کردووه‌و هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا قه‌ڵای دێرینی که‌رکوکیان دروست کردووه وه‌هه‌روه‌ها بۆ سه‌رده‌می ( خانی ) و 400 ساڵ پێش ئێستا‌و تا سه‌رده‌می مه‌حوی و سالم و .. هتد . ئه‌مانه شارستانییه‌ت و پێشکه‌ووتن و مێژوو نه‌بن ئه‌ی چین .؟. ئیمه که‌خاوه‌نی ئه‌م وێژه‌و مێژووه سه‌ربڵنده بین له‌پێش هه‌زاران ساڵه‌وه چۆن پیاوێکمان تیانی یه که‌بتوانێت پارتێک به‌رێت به‌ڕێوه .؟.
* با‌شه گریمان قبوڵتا‌نه چونکه ئیوه له‌ناو ئه‌و پارته‌دا به‌دڵ و به‌گیان چه‌ند ساڵێکه به‌رخۆدان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌و به‌شایسته‌ی ده‌زانن و هه‌قی خۆیشتانه به‌ڵام هه‌تا دوێنێ بوو ئێوه به‌ئێمه‌تان ده‌ووت : ( ووڵات مه‌فرۆشن و له‌گه‌ڵ دووژمن کلک گرێ مه‌ده‌ن ) که‌چی خۆتان خیانتکارو پاشه‌ڵ پیس به‌چه‌پڵه ڕێزان پێشوازی لێده‌که‌ن .. !! . کارێکی سه‌یر نی یه .؟. به‌خوا له‌خه‌و ده‌چێت چونکه قسه‌یه‌ک دوێنێ کرابێ و ئه‌مڕۆ لێی په‌شیمان بیته‌وه جێی سه‌رسوڕمانه .. !! . با‌شه جێی سه‌رسوڕمان نی یه ئه‌م کاره‌و ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره له‌ووڵاتێکدا ببێت که‌نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که له‌باتی ژیان و خۆشی خه‌ریکی شه‌ڕو نه‌هامه‌تی و ماڵ وێرانی یه .؟. به‌داخه‌وه ده‌بوایه ئه‌م پارته‌و ئه‌وانی تریش له‌کوردستان ببونایه به‌هه‌ناسه‌و هه‌وێنی ژیان بۆ خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕوت چونکه میلله‌تێک ماڵی سوتاو ئاواره‌و برسی ڕوت و ڕه‌جاڵ بوو له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م پارته بوو .؟. من ده‌ڵێم به‌ڵێ چونکه یه‌ک ووڵات نی یه له‌هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌ڕێزه‌وه پێشوازی له‌فایلدارو ڕابردوو پیسی خۆی کردبێت .
* با‌شه گریمان ئێوه قبوڵتا‌نه ئه‌ی خۆی سکرتێری پارته‌که بیر له‌وه ناکاته‌وه که‌ته‌مه‌نی یاسایی به‌سه‌رچووه‌و ناشێت بۆکاروباری ده‌ووڵه‌ت و کاری ڕامیاری .؟. ده‌بێت مرۆڤ له‌نێوان ته‌مه‌نی 60/65 ساڵاندا خانه‌نشین بکرێت و پشووی ڕۆحی خۆی بدات ئه‌ویش ته‌مه‌نی 76 ساڵه‌و به‌ته‌واویش کێشی قورس و به‌گۆچان ده‌ڕواو له‌هه‌ندێک شوێن ده‌بێت ده‌ستیشی بگرن . له‌ڕاستیدا سه‌رکرده ده‌بێت خۆی ده‌ستی خه‌ڵکی بگرێت و یارمه‌تیده‌ربێت بۆیه ده‌بوایه پیاوێک 40/60 ته‌مه‌نی یاسایی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رکردایه‌تی بشیایه نه‌ک که‌سێکی به‌و شێوه‌یه که‌خه‌ڵکی قسه‌ی له‌سه‌ر بکات . یان ڕاستییه‌که‌ی ئێمه‌ی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌سه‌ر کورسی و پله‌وپایه نه‌ک وازناهێنین به‌ڵکو خه‌ڵکیشی بۆ ده‌کووژین . به‌ڵام له‌کۆتاییدا ده‌وری چۆڵ ده‌بێت چونکه ماستاوچییه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئاغا‌و سوێندخۆرو ئه‌شه‌وبیلاکانیان له‌ئه‌نجامدا یان ده‌بن به‌سه‌رمایه‌داری زۆر گه‌وره یان پارتێک دروست ده‌که‌ن .
* له‌کاتی گه‌رمه‌ی شۆڕش و خۆبه‌ختکردن و خه‌باتدا که‌رکوکتان نه‌شوبهاندبوو به قودس .؟. که واتا‌ی قودس پیرۆزییه‌و که‌رکوکیش پیرۆز‌و گه‌وره‌یه . ئه‌و قودسه که‌ی به‌ته‌واوی گه‌وره‌یی و پیرۆزییه‌که‌ی ده‌چه‌سپێت .؟. یان نه‌تانزانی دوای سه‌ره‌ک وه‌زیران خۆتان ده‌بنه خاوه‌نی به‌رزترین پله‌وپایه‌ی گه‌وره‌ی ووڵاتی عێراق و ئیتر له‌ڕوتان نایه‌ت باسی بابه‌تێک بکه‌ن که‌کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ که‌سایه‌تی و پله‌وپایه‌تان . بۆیه هه‌مووتان هه‌تا ئێستاش به‌و باباگوڕگوڕو قودسی کوردستانه که‌پێشمه‌رگه‌تان پێ هان ده‌داو خه‌ڵکتان ده‌نارد بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ پێی به‌ڵام ئێستا نه‌قودسه‌و نه‌پیرۆزه بۆیه پێی ده‌ڵێن که‌رکوک شارێکی عێراقی یه یان عێراقێکی بچوکه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی براعاره‌به چاوڕه‌شه‌کانمان لێ نه‌ڕه‌نجێت که‌له‌باشووری عێراقه‌وه هاتوون و ( 1921/ 2003 ) سه‌د مخابن ئێستا ئه‌وان خاوه‌ن ماڵن ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی ڕامیاری سه‌رانی کورده . یان ئه‌و تورکومانانه‌ی که له‌دوای داگیرکردنی عێراق 1514 له‌لایه‌ن عوسمانلییه‌کانه‌وه به‌جێمان بۆمان ئه‌وانیش شه‌ریکه به‌ش و به‌هه‌مان شێوه خاوه‌ن ماڵن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌هه‌تا دوێنێ له‌سه‌دا نه‌وه‌تیان به‌عسی بوون به‌شایه‌تی خه‌ڵکی که‌رکوک خۆیان . ئه‌وه‌ی که‌بێگانه‌و هه‌ژارو لێقه‌وماوه‌که‌یه کورده‌و خه‌ڵکی شاره‌که‌یه بۆیه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که‌ئه‌م هاوکێشه‌یه چه‌ند سه‌قه‌ته بۆ مافی هاووڵاتی بوون له‌و ووڵاته‌دا بۆیه کوردیش خۆی به‌خاوه‌ن ماڵ نازانێت و دڵسۆزنابێت بۆ نیشتمانه‌که‌ی . له‌ڕاستیدا بابه‌تی 140 ده‌بوایه له‌ساڵی 2007 دا بچه‌سپایه‌و برینه‌که‌ی تیمار بکرایه به‌ڵام به‌داخه‌وه ناکرێت .
* با‌شه پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که ) و گه‌لی کوردی باکور له‌خوێن و گۆشتی ئێمه نین هه‌مان نه‌ته‌وه‌و هه‌مان کێشه‌مان نی یه .؟. یان ئه‌تاتورکه‌کان نایانچه‌وسێننه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی .؟. ئه‌ی بۆ ته‌نها به‌بڕیاری یه‌ک که‌س ( 1992 ) شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ کردن و تورکیای که‌مالی ڕه‌گه‌زپه‌رست به‌فڕۆکه له‌ئاسمانه‌وه بۆردومانی ده‌کردن و ئێوه‌ش له‌زه‌وی یه‌وه هێرشتان بۆ ده‌بردن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌و تاوانه‌تان دڵی دووژمنتان پێ خۆش و په‌سه‌ند کرد به‌ڵام کچانی گه‌ریلا به‌هه‌لهه‌له لێدان لێتان ده‌هاتنه ده‌ست و ئه‌و هه‌موو کوژراوه‌تان به‌جێهێشت دڵی میلله‌تی کوردتان سارد کرده‌وه له‌کوردایه‌تی و ئابوری کوردستانیشتان داڕمان . ئه‌وه نی یه تورکیا پاداشته‌که‌یتان ده‌داته‌وه به‌بۆردومان و بۆمبارانکردنی قه‌ندیل و کووشتنی خه‌ڵکی سڤیلی ناوچه‌که ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی بێگانه په‌رستی و هیچتان ده‌ستنه‌که‌وت و خه‌ڵکی کوردستانیش به‌گومانه‌وه سه‌یری ئێوه ده‌کات و پارتی کریکارانی کوردستان ( په‌که‌که ) له‌جاران به‌هێزتره .
* ئه‌م هه‌موو پیاوه خاوه‌ن شۆڕش و به‌رخۆدانه له‌ناو ئه‌م پارته‌دا ڕایان چی یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌پارته‌که‌یان به‌چه‌پڵه ڕێزان پێشوازی له‌پیاو خراپ ده‌کات و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و کوڕانی کۆن و پیاوانی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات و به‌ئه‌مه‌کی گه‌له‌که‌یان ده‌رده‌کات به‌بڕیاری تاکه که‌سێک که‌ئه‌وه‌ش کارێکی نایاسایی یه .؟. ئه‌م جۆره کارانه‌یه دڵی خه‌ڵکی له‌کوردایه‌تی سارد ده‌کاته‌وه دوری ده‌خاته‌وه له‌ووڵات و کۆچ ده‌کات به‌ره‌و نادیار‌و جیهانی غوربه‌ت که‌چی سه‌رکرده‌کانی ده‌وری سه‌رۆک ده‌یانه‌وێت به‌زۆر خۆیان باشترین پارتی ڕامیاری کوردستان بن و خه‌ڵکیش هه‌مووی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستیاندا بێت . ئایا باشتر یان جوانتر بینین به‌زۆر ده‌بێت .؟.
* با‌شه به‌رگری کردن له‌دیکتاتۆرێکی خوێن ڕێژو تاوانباری وه‌کو ( سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د ) که‌به‌چکه‌ی سه‌دام و به‌عسه بۆ .؟. به‌شایه‌تی هه‌موو دنیا که میلله‌تی کورد ئه‌نفال و جینۆساد کرا ئه‌و له‌و کاته‌دا وه‌زیری به‌رگری عێراق بوو ( 1987/ 1988 ) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌تاوانبره به‌گه‌ڵێ کاری تری خراپی دژ به‌عاره‌به شیعه‌کانی باشوری عێراق هه‌موو فه‌رمانه‌کانی کورد کووشتن له‌باشوری کوردستاندا له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌رده‌کرا . که‌چی سه‌رکرده‌یه‌ک و فه‌رمانده‌یه‌ک و کادێرێک له‌ناو ئه‌و پارته‌دا نقه‌ی نایه‌ت و بڵێت : چۆن چۆنی ئێمه به‌رگری له‌به‌عسیه‌کی خوێن ڕێژو تاوانبارێکی ئاوا ده‌که‌ین .؟. با‌شه ده‌بێت خه‌ڵکیی چیمان پێ بڵێت .؟. که‌واته خوا ڕه‌حمی کرد خۆی و عه‌لی کیمیاوی له‌کوردستان زیندان نه‌بوون ده‌نا ئه‌وانیش به‌ده‌ردی قه‌له‌مونه‌که ( له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆهه‌موو ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌ران ) ئه‌وانیش ده‌فڕین .
* له‌ساڵانی دوای ( 1991 ) ه‌وه له‌شاری سلێمانی ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌و لێپرسراوه‌ی دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵات تیرۆر ده‌کران به‌ده‌ستی ئیتڵاعاتی ئێرانی کۆنه‌په‌رست .. !! . ئه‌وه تاوانی گه‌وه‌ره نه‌بوو که‌به‌رامبه‌ر براکانی ڕۆژهه‌ڵاتمان ده‌کرا .؟. نه‌ده‌توانرا پێشی لێبگیرێت .؟. ئه‌ی ئه‌و ئیتڵاعاته به‌ربه‌ریانه له‌کوێوه ده‌یانتوانی بێنه ناو کوردستانه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ شارێکی وه‌کو سلێمانی به‌چه‌کی ئاماده‌کراویشه‌وه .. !! . ده‌مه‌وێت بزانم خیانه‌ت چۆنه ئه‌گه‌ر ئه‌مه خیانه‌ت نی یه .؟. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر کوردایه‌تیش نه‌بوایه ڕه‌وشتی کورده‌واری فێری نه‌کردوین ڕێز له‌میوان بگرین و بیپارێزین .؟. ئه‌وان له‌زووڵمی ئێران په‌نایان بۆ ئێمه هێنابوو ده‌بوایه پارێزگاریمان لێبکردنایه به‌ڵام مخابن . که‌چی پیاوه‌تییه‌که‌ی ئێران بۆ ئێمه ناردنه‌وه‌و پڕچه‌ک کردنی گروپه تیرۆریستی یه‌کان بوو بۆ کوردستان بۆ ئاژاوه نانه‌وه . کارێکی تری ئێران که‌زۆر نامرۆیی و دور له‌ڕه‌وشتی ئاده‌میزاد بوو ئه‌وه‌بوو هه‌ڵستان به‌بڕین و وشک کردنی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و سیروان و .. هتد . ده‌بوایه کادێرو سه‌رکرده زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کانی ناو ئه‌م پارته بیریان له‌وه بکردایه‌ته‌وه که‌ئه‌م هه‌موو خراپه‌کاری و خیانه‌ت و هه‌وڵه خراپانه‌یه کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خۆیان و پارته‌که‌یان وه‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هۆشیاری هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستانه‌وه توشی ڕه‌خنه‌و نه‌فره‌ت لێده‌کرێن .
* گریمان هه‌ڵه‌کانی ئێوه‌ی ده‌وروبه‌ری ئاغاشمان قبوڵه به‌ڵام بیرتان له‌وه نه‌کردۆته‌وه‌و بڵێن : با‌شه هه‌مووی به‌لایه‌ک و کا‌ک قوباد تاڵه‌بانی به‌لایه‌ک . !! . له‌ناو ئه‌م پارته گه‌وره‌یه‌دا ئه‌و هه‌موو لێپرسراوو کادێرو سه‌رکرده‌یه هه‌یه که‌چی وه‌کو سوریا‌و یه‌مه‌ن و لیبیا‌و خه‌ریکه میسریشی دێته سه‌ر جه‌نابی سه‌رۆک به‌خۆی ڕازی نابێت که‌له‌مێژه له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌یه دێت کوڕه‌که‌ی ده‌خاته به‌رده‌م کامێراکانی ته‌له‌فیزیۆنه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وێت و دوواییش له‌جێگه‌ی خۆی دایبنێت یان له‌شوێنێکی به‌رز دایبنێت و ئه‌ویش 30 ساڵی‌تر به‌ئاره‌زوی خۆی لێمان خوڕێ . ئێمه‌ش وه‌کو میلله‌تێکی داماوو ده‌به‌نگ زه‌قه‌ی چاومان بێت و سه‌یرکه‌رێکی خراپ بین . ده‌بێت هه‌موو پارتێک و ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌وه بزانێت که‌ئه‌وکارانه نه‌ک زه‌ره‌ر له‌مییلله‌ت و مێژووی ده‌دات به‌ڵکو ئه‌وه جینۆسایدێکی کۆمه‌ڵگای بیروهۆشه ( فکری ) یه نه‌وه‌کانی دووایشمان کۆیله‌و سه‌قه‌ت ده‌کات .
* گریمان هه‌موو هه‌ڵه‌ی ئاغا‌و ده‌وروپشت و ژن و کوڕ‌و ژن خوشک و .. هتد . هه‌موویمان له‌لا باش و په‌سه‌ند بوو . با‌شه نابێت مرۆڤ بیرله‌وه بکاته‌وه که‌خۆی بۆخۆی چی بکات به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و خۆی هه‌تا ویژدانی ئاسوده بێت .؟. له‌کام شوێنی ئه‌م جیهانه یان له‌چ سه‌ده‌و مێژوویه‌کدا ده‌سه‌ڵاتێک به‌بێ ئاگاداری دادگا تاوانبار ئازاد ده‌کات له‌به‌ندینخانه .؟. چۆن و چ تاوانبارێکیش .؟. ئه‌وه‌ی که‌ڕیشه‌ی حه‌یاو شه‌ره‌فی کوردی ده‌رهێناو هه‌تا دنیا دنیایه ڕومان ڕه‌شه‌و سپی نابێته‌وه له‌ئاستی ئه‌و تاوانه‌دا . هه‌موو کوردێک که‌ئه‌م دێڕه بخوێنێته‌وه ده‌زانێت مه‌به‌ستم ئه‌و فڕۆکه‌وانه بێویژدانه‌یه ( طارق رمضان العزاوي ) یه که‌بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد و چه‌ند هه‌زار مرۆڤی لێ شه‌هید کرد . ئه‌و فڕۆکه‌وانه تاوانباره باشترین به‌ڵگه‌ش بوو بۆ هه‌بوونی ژه‌هری کیمیاوی له‌لای ده‌ووڵه‌تی عێراقی که‌چی مخابن له‌ناو ئاسایشی سلێمانی که‌ده‌ڵێن وه‌کو پۆڵا وایه‌و که‌سی له‌ژێر ده‌ست ده‌رناچێت و زۆر مه‌حکه‌مه که‌چی ئه‌و فڕۆکه‌وانه عاره‌ب و به‌ڕه‌گه‌ز تورکومانه‌ی که‌هیچ شاره‌زای سلێمانیش نی یه ده‌ڵێن له‌وێوه هه‌ڵهاتووه‌و وه‌کو سۆبرمان ئێستا له‌له‌نده‌نه . ده‌بێت ئه‌و سیناریۆ لاوازه نه‌خشه‌ی کێ بێت و چ گێلێک بڕوای پێ‌بکات .؟. تۆبڵێی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردی یه‌ی خۆمان که‌زۆر دڵمان پێی خۆشه‌و هه‌رگیز به ده‌سه‌ڵاتی دووژمنی عاره‌ب و فارس و تورکی ناگۆڕینه‌وه به‌چیمان تێبگات .؟.
* ئه‌وه‌ش قه‌ینا له‌به‌رخاتری خاتران و بابێینه سه‌ر بابه‌تێکی تری ڕه‌شی قێزه‌ون که‌بواری نوسینه‌و له‌هه‌موو جیهاندا کارێکی په‌سه‌نده‌و به‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م دێته هه‌ژماردن . با‌شه ڕۆژنامه‌نووسێک به‌وتارێک خراپه‌کاری و هه‌ڵه‌کانتان بۆ ده‌ستنیشان ده‌کات ئه‌مه جێگه‌ی ڕێز‌و پێ‌زانین نی یه که‌هۆشیارتان ده‌کاته‌وه له‌ڕمان و ڕاپه‌ڕینێکی تر‌و له‌تیاجوونتان .؟. با‌شه بۆ ده‌متان یان پێنووستان گۆناکات و ناتوانن وه‌ڵامێکی باشی بده‌نه‌وه‌و بڕوا به‌خه‌ڵک بێنن و به‌کاره باشه‌کانتان نوسه‌ره‌که به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌و خۆشتان سودمه‌ند ده‌بن له‌وکاته‌داو خه‌ڵکیش ئیدی نوسینی ئه‌و نوسه‌ره ناخوێنێته‌وه و کاره‌که به‌قازانجی ئێوه ته‌واو ده‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی مافی مرۆڤ و مافی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌چن له‌په‌ناوه ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن و ده‌یکووژن . ئه‌وه ئیفلاسی هه‌موو شتێکی جوان نی یه له‌ده‌سه‌ڵاتدا .؟.
* با‌شه ئه‌وه‌شمان قبوڵ کرد شه‌ڕی ناوخۆتان و ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌تان و دانوو نه‌کوڵانتان له‌گه‌ڵ پارته کوردستانییه‌کانی تردا‌و کێشه‌ی تر‌و .. هتد . ئه‌مه‌شمان قبووڵه‌و هه‌ر قه‌یناکه‌و شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری کوردستانی گه‌وره‌دا هه‌ر قه‌یناکه . با‌شه وه‌رن پێم بڵێن و تێم بگه‌یه‌نن بۆ له‌ناو خۆشتاندا ناگونجێن .؟. ئاخر به‌ڕاستی ئه‌م میلله‌ته سه‌ری له‌ئیوه سوڕماوه که‌ی خۆتان له‌گه‌ڵ پارته‌کانیتر ڕێکده‌خه‌ن بۆ دروست بوونی به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی کوردستانیی هه‌ر چوار پارچه‌ی ووڵات که‌ئه‌مه داوای هه‌موو کوردێکی دڵسۆزه .؟. که‌ی ڕێک ده‌که‌ون له‌گه‌ڵ پارته‌کانی خۆمان .؟. ئه‌ی که‌ی ڕێکده‌که‌ون له‌گه‌ڵ خۆتان .؟. ئه‌ی که‌ی خه‌ریکی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نیشتمان ده‌بن .؟. ئه‌ی که‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌خۆتان ئاشت ده‌که‌نه‌وه .؟. وه‌ڵامه‌که‌ی بۆ ئێوه‌و له‌لای خۆتانه‌و پێشم وایه قورسبێت و زۆری بوێت .. !! .
* ئه‌و خاڵه‌ی که‌باسمان کرد له‌سه‌ره‌وه کێشه‌ی ناوخۆی ئه‌و پارته‌یه به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن : هێڵی گشتی ئاغای گه‌وره‌یه که‌بوون به‌چه‌ند به‌شێک و چه‌ند پارچه‌یه‌که‌وه . ئه‌وه‌ی له‌م خاڵه‌دا باسی ده‌که‌م جیابوونه‌وه‌ی ڕیفۆرمخوازان ( گۆڕانکاران ) که‌به‌چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری ناو گه‌لی کورد‌و دیارترینیان به‌ڕێزان ( نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مین ، قادر حاجی عه‌لی ، سالار عه‌زیز ، محه‌مه‌د تۆفیق ) و ( ڕه‌گ ) ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی و که‌ئه‌مانیش پێکهاتوون له‌کۆمه‌ڵێ سه‌رکرده‌ی دێرینی گه‌له‌که‌مان و دیارترینیان به‌ڕێزان ( مه‌لا خدر ، هشیار عابد ، هه‌ڤاڵ کوێستانی ، شۆڕش حاجی ) و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌رکرده باش و دڵسۆزه‌کانی ئه‌م پارته . کێشه‌ی ئه‌م پارته ئه‌وه‌یه گوێ له‌که‌س ناگرێ و به‌داخێکی زۆره‌وه ئه‌نجامه‌که‌یشی خراپ ده‌بێت . ده‌بێت ئێمه سه‌دام حسێن مان بیر نه‌چێت که‌گوێی له‌که‌س نه‌ده‌گرت و شه‌لم کوێرم که‌سی نه‌ده‌پاراست ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی بوو که‌هه‌موومان بینیمان له‌ڕاستیشدا مێژوویه‌کی دور نی یه ( 1968/2003 ) باچاوی لێبکه‌ین و وانه‌ی لێوه فێربین قازانج ده‌که‌ین و زه‌ره‌رناکه‌ین .
* با‌شه ئه‌وانه‌شمان قبوڵه‌و گریمان ئێمه زۆر ده‌به‌نگین ، پێم بڵێ تۆ وه‌کو کوردێک بۆ زوو زوو داوای چه‌کی قورس ده‌که‌یت بۆ عێراق که‌بیکڕێت ته‌نها له‌به‌ر پله‌وپایه‌ی خۆت و ڕازی کردنی دڵی نه‌ته‌وه‌ی عاره‌به یان چی یه .؟. ئه‌ی بیر له‌نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت ناکه‌یته‌وه .؟. با‌شه نازانیت عێراق چه‌کی بۆچی یه‌و بۆ کێ یه .؟. من پرسیارێک له‌تۆ ده‌که‌م ئایا هیچ ووڵاتێک ده‌توانێت هێرش بکاته سه‌ر عێراق .؟. وه‌ڵامه‌که‌ی منداڵیش ده‌یزانیت نه‌خێر چونکه زه‌به‌لاحترین ووڵاتی له‌پشته که ئه‌مریکایه . ئه‌ی با‌شه عێراق به‌ته‌مای هیچ ووڵاتێک هه‌یه داگیری بکات .؟. وه‌ڵامه‌که‌ی به‌هه‌مان شێوه نه‌خێر . ئه‌ی که‌واته به‌خۆت ده‌ڵێم عێراقێک که‌پێویستی به‌ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نۆژه‌نکردنه‌وه هه‌یه له‌هه‌موو بواریکه‌وه چونکه نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵه له‌جه‌نگدایه . له‌باتی نوێ کردنه‌وه‌و ئاوه‌دانیی بایی نرخی پێنج ملیار دۆلار چه‌کی قورسی بۆچی یه .؟. له‌کۆتایی ئه‌م پرسیار‌و وه‌ڵامانه‌دا ته‌نها یه‌ک وه‌ڵام مه‌به‌سته‌و ڕاسته ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌عێراق چه‌کی بۆ لێدانی کورد ده‌وێت . هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یشی چه‌کی هه‌بێت و به‌هێز بێت ئیتر خوام له‌و خوایه‌ی کورد باسی که‌رکوک یان خانه‌قین یان شه‌نگال بکات . که‌واته ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می عێراق و نه‌جه‌ف و شیعه‌و سونه‌کانی سه‌حوه دایگرتوویت ئه‌گه‌ر توانیت خه‌می نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆتت بێت باشتره‌و سه‌رێ له‌گه‌رمیانی قاره‌مانی جاران و به‌سته‌زمانی ئێسته بده ..!! . چونکه ئه‌و عاره‌بانه‌ی تۆ ناوت ناون برا چاوڕه‌شه‌کان له‌وه باشتریشیان بۆ بکه‌یت هه‌ر ده‌ڵێن جه‌لال کورده . با‌شه ئاده‌میزاد کارێک بۆ نه‌کات که‌جێگه‌ی دیار بێت .؟.
* با‌شه قه‌یناکه ئه‌وانه‌مان هه‌مووی قبوڵه چونکه میلله‌تی نه‌خوێنده‌وارو هه‌ژار ئاگای له‌کاری ڕامیاری ڕامیارستان نی یه‌و سه‌ریشی لێده‌رناکات به‌قه‌ولی هه‌ندێک هاووڵاتی ناڕؤشنبیر . خۆم له‌زۆر شوێن که‌دانیشتوین و گفتووگۆ کراوه خه‌ڵکێکی زۆرم بینیووه به یاری و گه‌مه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سه‌رانی کوردیان ووتوه ( کاکی برا ئێمه چوزانین ئه‌وه سیاسه‌ته سیاسه‌تیش به‌حره برا گیان ) ئێمه خاوه‌نی ئه‌مانه بین به‌ڵێ سه‌رۆکه‌کانمان دێنه ماڵوه‌و شه‌ره‌فیشمان ده‌تکێنن و به‌ڕاستی سیاسه‌ته . نازانم بۆچی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تاکڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی حه‌زده‌که‌ن خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وارو گه‌مژه‌و ده‌به‌نگ بن خۆ با‌شه ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش خه‌ڵکی خۆیه‌تی و بۆ دوواڕۆژ کارێکی خراپه‌و کاردانه‌وه‌ی تاریک و ڕه‌شی ده‌بێت بۆ نیشتمانه‌که‌ی خۆی که‌چی بیر له‌منداڵ و له‌منداڵی منداڵمان ناکه‌ینه‌وه که‌شه‌رمه‌زار نه‌بن به‌رامبه‌ر میلله‌تانی تر‌و ئه‌وانیش خاوه‌نی مێژوو شارستانییه‌تێکی جوان بن به‌رامبه‌ر پێشکه‌وتنی جیهان . بۆنمونه ئه‌گه‌ر باووباپیرمان خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌یان به‌پاکی و زرنگی بکردایه خیانه‌ت و کلک گرێدانیان نه‌کردایه له‌گه‌ڵ دووژمناندا ئێمه نه‌ئه‌حه‌ساینه‌وه له‌سایه‌یاندا یان زووتر ئازاد نه‌ده‌بوین و زیاتریش پێشبکه‌وین .؟. وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڵێ یه چونکه ئێستا هێنده له‌دواوه‌ین به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ میلله‌تانی تر بڕوابکه‌ن به‌راورد ناکرێ . * چیبکه‌ین مه‌جبورین ئه‌مه‌شمان قبوڵ بێت چونکه له‌دنیادا له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی جیهاندا نه‌بووه که‌مرۆڤ پێش هه‌ڵبژاردن بزانێت کێ ده‌رده‌چێت و ئه‌نجامه‌که‌ی چی یه به‌ڵام ئه‌وه‌تا له‌لای ئێمه هه‌ڵبژاردنی کارتۆنی نمره یه‌ک هه‌موو خه‌ڵک و منداڵانی ناو کۆڵانه‌کانیش ده‌زانن کێ ده‌رده‌چێت . با‌شه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ خه‌رج ده‌که‌ن و به‌فیڕۆی ده‌ده‌ن له‌کاری ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه‌دا .؟. خۆ کابرای ڕه‌حمه‌تی کفن دزیش هه‌روه‌های ده‌کردو له‌سه‌دا نه‌وه‌تو نۆ 99% ی بۆخۆی داده‌نا نه‌وه‌ڵا پێم بڵێ جیاوازی ئه‌مه‌ی ئیوه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌و چی یه .؟.
* با‌شه هه‌ڵبژاردنیش وازلێبێنه بابێینه سه‌ر ڕاگه‌یاندن و زمانی ئێوه که‌خۆتان له‌هه‌موو پارت و ده‌سه‌ڵات و که‌سێک پێ باشتره ..!! . کوا ڕاگه‌یاندنتان کوا کار‌و خزمه‌تگوزاریتان واده‌زانن به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌لارو میوانخانه که‌هه‌مووی هی خۆتانه‌و به‌ناوی خه‌ڵکه‌وه‌یه شارستانییه‌ت و پێشکه‌ووتنه .؟. سه‌ردانی هه‌ولێرتان کردووه یان دهۆک ته‌نها به‌بینینی ئه‌و باخچه‌و پرد‌و شه‌قامانه جیاوازی گه‌وره ده‌بینن و خه‌مخۆریی مه‌زنی پێوه دیاره ، خۆتان بڕیاربده‌ن سلیمانی یه‌که‌م پارێزگا بوو له‌هه‌موو کوردستان و عێراقدا بۆ جوانی و پاکی و شارستانییه‌ت بڕۆن سه‌ردانێکی ئه‌وێش بکه‌ن ده‌یبینن که‌چ که‌لاوه‌یه‌کی وشک و تاریکه .. !! . ئیتر من باسی خانه‌قین و پێنجوێن و عه‌ربه‌ت ناکه‌م که‌کتێبخانه‌یه‌کی باشی تێدا نی یه ئیتر مرۆڤ به‌چی زمانی درێژبێت و بڵێت کارم کردووه .؟. هه‌موو ئیش و کاره‌کان له‌به‌رچاوه . پردێکتان دروست کرد له‌سلێمانی ( محه‌مه‌دی خاڵ ) زۆر زۆر دڵمان خۆش بوو وتمان په‌نا به‌خوا وه‌کو هه‌ولێری لێده‌که‌ن که‌چی دوای شه‌ش مانگ ته‌پی و ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری گیراو ئۆتۆمبیلی لێ قه‌ده‌غه کرا به‌سه‌ریدا بڕوات . خۆتان بڕیاربده‌ن و به‌زه‌ییه‌کیشتان به‌خه‌ڵکدا بێته‌وه بۆ پاشه‌ڕۆژی خۆتان با‌شه .
* ناوی شاره‌وانی وواتای کار‌و جوانی و له‌پێناوی خزمه‌ت و جوانکاری ووڵات کارده‌کات بۆیه له‌سه‌رده‌می به‌ڕێز قادر حه‌مه جان دا که به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی سلێمانی بوو کاری باش کراوه به‌ڵام سه‌رتان نه‌سوڕمێت له‌وه‌ی که‌ئه‌مه‌تان بۆ باس ده‌که‌م به‌دووخاڵ و به‌کوورتی که‌جێی سه‌رنجه :
1/ له‌کام ووڵات و لادێی ئه‌فغانستانیشدا بینیوتانه ته‌نه‌که‌ی خۆڵ ڕه‌نگ بکرێت و زه‌رد بێت .. !؟ . یان ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێکی لاوازی له‌پشته‌وه نه‌بێت .؟. 2/ له‌ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهاندا کاره‌با هه‌مووی به‌ژێر زه‌ویدا ده‌ڕوات له‌به‌ر جوانی شار‌و لادێکانیان وایه‌رو عامود نا‌بینیت . به‌س پێم بڵێن له‌کام کوچه داڕماوو دواکه‌وتووه‌کانی جیهانی سێهه‌میشدا بینیوتانه یان بیستوتانه عامودی کاره‌با ڕه‌نگ بکرێت و ڕه‌نگه‌که‌یشی سه‌وز بێت .. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شیان مه‌به‌ستێکی لاوازی له‌پشته‌وه نه‌بێت .؟. بیهێنه‌ره‌وه پێش چاوی خۆت که‌به‌شه‌قامێکدا ده‌ڕۆیت و جاده‌که پیس و شۆسته‌که هه‌مووی نایلۆن و کاغه‌زو پیسی بێت سه‌ریش هه‌ڵبڕیت ئه‌و زه‌وقه جوانه ببینیت که‌ته‌نه‌که‌ی خۆڵ ڕه‌نگی زه‌ردو به‌لاری و شکاوی هه‌روه‌ها عامودیش سه‌وز ده‌بێ چۆن دیمه‌نێک بدات به‌مرۆڤ .؟. له‌خوا به‌زیاد بێت وه‌کو ووڵاتانی تر میوان و گه‌شتوگوزارکه‌رمان نی یه هه‌تا بڵێن ماشاالله له‌و زه‌وقه .
* بابڵێین هه‌مووی قه‌یناکه‌و کێشه نی یه ئێمه ساویلکه‌ین و دڵمان پاکه‌و شتمان زوو بیر ده‌چێته‌وه‌و هه‌ست به‌جوانی ناکه‌ین و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌که خۆماڵی یه‌و نوێ یه‌و تاقی کردنه‌وه‌ی حوکومڕانییان که‌مه‌و هه‌ندێ شتی تریش ئه‌مه تۆزێک ڕێی تێده‌چێت وه‌کو پاساوو شتی تریش . به‌ڵام وه‌رن پێمان بڵێن له‌ج دنیایه‌کی پێشکه‌وتوودا له‌کام ده‌سه‌ڵاتی پارتی سۆسیال دیموکراتی دنیادا که‌خۆتان شانازی پێوه‌ده‌که‌ن یان له‌کام گوندی ووڵاتێکی مرۆڤ دۆستدا پۆلیس به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌و به‌ڕۆژی ڕوناک هۆنه‌رێکی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان به‌رشه‌ق ده‌دات . لێدانی شاعیری گه‌وره‌ی کورد ( محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ) له‌سه‌ر جاده‌ی تووی مه‌لیک له به‌رواری 6/11/2008 دا له‌سلێمانی به‌شه‌ق و زله له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه که‌ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی کاری هه‌مه‌جیه‌ته ئیسپاتیان کرد که‌پۆلیسی سۆسیال دیموکراتن و ئه‌ولاتریش . من خۆم شه‌رمم کرد‌و هه‌موو دڵ و گیانم پڕبوو له‌گریان له‌کاتێکدا که‌بیستم چه‌ند پۆلیسێکی نه‌خوێنده‌واری سلێمانی له‌شاعیرێکیان داوه .. !! . ئاخر ئه‌مه جیی نیگه‌رانی یه بڕوابکه‌ن کاره‌ساته چونکه ئه‌وه له‌هه‌ر ووڵاتیکدا ڕووبدات ئیتر کاره‌سات قه‌وماوه‌و ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنی جیهانیش له‌سه‌ری ده‌نووسیت و شه‌مه‌زاری ده‌کات به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و پۆلیسانه‌ی له‌و شاعیره‌یان دا ئیستا ئازادن و له‌خه‌ڵکی تریش ده‌ده‌ن . ده‌بێ ئه‌و پۆلیسانه چه‌نده بێئاگاو نووستوو بوبن من دڵنیام له‌هه‌موو ژیانیاندا ڕۆژنامه‌یه‌ک یان گۆڤارێکیان نه‌خوێندبێته‌وه ده‌نا حه‌مه عومه‌ری شاعیریان ده‌ناسی که به‌جه‌نه‌ڕاڵی پایز ناسروه . ئه‌ی قوڕبه‌سه‌ری پیره‌میردو نالی و مه‌حوی ئه‌وان ده‌یانویست ئه‌وکاته ئێمه به‌هۆش خۆماندا بێینه‌وه‌و ڕێزی مرۆڤ و گووڵمان له‌لابێت . مخابن بێکه‌سی و بێخاوه‌نی کووشتینی ئیوه‌ش ئه‌ی ده‌سه‌لاتی کاڵ و کرچ و نه‌گه‌ییو خۆتان و ئیمه‌شتان به‌یه‌که‌وه کووشت . * له‌کۆتاییدا کاڵبوونه‌وه‌و ته‌نکبوونه‌وه یان نه‌مانی بیری کوردایه‌تی له‌لای هه‌ندێک هاووڵاتی کورد به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌هه‌میشه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م بوون له‌کێشه‌کاندا وه‌کو :
1/ خه‌ڵکانی هۆشیار که‌ئاگایان له‌فڕوفێڵ و ده‌ست پیسی و خیانه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی یه . 2/ گوند نشینان و ئه‌وانه‌ی ئه‌رکی ماکی ( مادی ) شۆڕ‌شیان له‌سه‌ربووه‌و ماڵ و موڵکیان سوتاوه‌و داگیرکراوه . چونکه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی هه‌موو شۆڕشێکی نه‌ته‌وه‌یی جیهان خه‌ڵکانی زه‌ره‌رمه‌ندو هه‌ژار قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه به‌ڵام هه‌تا ئێستا هاووڵاتی کورد به‌فه‌رمی بانگ نه‌کراوه یارمه‌تی ماکی بدرێت و به‌تایبه‌ت گوندنشینان که‌ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ژێرخانی ئابوری ووڵات و ئه‌رکی به‌خێوکردنی شۆڕشه‌که‌ی ئێوه‌شیان له‌سه‌ربوو . هه‌ندێ ناوچه‌و گوند‌و شارۆچکه هه‌یه چه‌ندین جار سوتێنراون و کاول کراون له‌سه‌ر کوردایه‌تی بۆیه ده‌بێت ئه‌و هاووڵاتیانه قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه . هه‌ربۆیه‌شه له‌کوردستان به‌شی کشتووکاڵ و ئاودێری هه‌تا ئێستا لاوازه چونکه ئه‌و کاره به‌فه‌رمی نه‌کراوه . له‌ڕاستیدا نه‌جاران و پێش ڕاپه‌ڕین خه‌ڵکی کورد ژیانیان هه‌بوو نه‌ئیستاش بۆیه سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌تا ئه‌م هه‌له‌ی له‌کیس نه‌چووه یارمه‌تی ماکی هاووڵاتیانی خۆی بکات و به‌پله‌ی یه‌که‌م ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی دێهات که‌سه‌رچاوه‌ی ژێرخانی ئابوری نیشتمانه به‌پله‌ی دووه‌م کێشه‌ی بێ‌کاری و گه‌نج و نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر بکات و مافی هاووڵاتی بوون هه‌بێت له‌کوردستاندا به‌هه‌موو ماف و ئه‌رکه‌کانیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆچی گه‌نجانیش که‌متر ببێته‌وه .
Hamid774@yahoo.com
|