٢٣\٩\٢٠١٠
خۆویستیی.

نه‌زار
قه‌بانی وه‌رگێڕانی: تابلۆ حه‌سه‌ن
1
ئه‌و شاعیرێکی خۆویسته
چونکه شیعراوی خۆی ده‌خواته‌وه و
به ته‌نیا له ڕۆخی په‌یڤه‌کانیدا پێهه‌ڵده‌گرێ
قاوه‌یه‌ک دروست ده‌کات و
له به‌رده‌می خۆ داده‌نێ
هه‌مو رۆژێ گوڵێک پێشکه‌ش خۆی ده‌کات
گه‌ر که‌سی چنگ نه‌که‌وێ بۆی بکاته دیاری.
2
ئه‌و شاعیرێکی خۆویسته
سه‌ر ده‌کاته سه‌ر باڵی وشه‌کانی خۆی
ئه‌گه‌ر باڵی شۆخێکی ده‌ست نه‌که‌وێت
سه‌رکاته سه‌ری.
3
خۆویستی ...
ئه‌وه‌یه شاعیر باوه‌ڕ بێنێ ،،
که هۆنراوه‌که‌ی ئه‌و،
چه‌قی گۆی زه‌ویه.
4
شاعیری خۆویست،
وا هه‌ست ده‌کات ،
که ئه‌مه تاجی شه‌هی
ئه‌نێته سه‌ر پادشاکان،
هه‌ر خۆشیتی ده‌یانروخێنێ و
هه‌ر خۆیشی ئه‌ندێشه‌یه‌کی زێبایه
وا ئه‌زانێ ئه‌م بوو
شاعێرێکی گه‌وره‌ی وه‌ک موته‌نه‌ببی
جوانه‌مه‌رگ کرد....
ماڵپه‌ڕی
تابلۆ حه‌سه‌ن
|