خۆزگه.

ئه‌ڵماس مسته‌فا
خۆزگه ئه‌بووی
به چنارێک
منیش لاولاوئاسا.
به باڵاتدا ههڵسامایه
گووڵه‌کانی ئه‌و لاولاوهم
وه‌ک تاجێک بۆ سه‌رت
بکردایه، گه‌ڵای داره‌که‌م
به سێبه‌ری هه‌ناسه‌ی
رووحت دانایه.
قه‌دی لاولاوهکهش
بپێچم له قه‌دت
له‌گه‌ڵ خۆمدا ،
جووت بوونایه
ره‌گی ئهودارهش
وه‌ک شاخوێنبهرێک
له‌گه‌ڵ دڵم بۆ دڵت
بچوایه ئه‌وکاته
بمکردایه ماچی لێوت
تا تاسه‌م لێت بشکایه.
سوید
almas-mustafa@hotmail.com
|