٢٢\٣\٢٠١٠
خۆزگه ئه‌و
شه‌یتانه‌مان تێدا نه‌ده‌بوو.
- نامه‌یه‌ك
بۆ (فه‌روغ)ی هه‌میشه زیندوو
-

هه‌ردى شه‌فیق
ئه‌گه‌ر موحیبه‌ت پیَناسه‌ى دیَوانه‌یه‌كى سه‌رگه‌ردان نیه بۆچى گولىَ
باخچه‌ى ولاَته‌كه‌ت ئاواسیسن ؟ئه‌گه‌ر سۆزانیه‌كان ئه‌وین ئه‌تكى نه‌كردوون
خۆكوشتن له‌ناو دوكه‌ڵى تلیاكا له‌پاى چیه ؟
سڵاو گوڵی شیعر......من نازانم سه‌رئه‌نجامى ئه‌م نامه‌یه به‌كویَ ده‌گات،
بۆمنیش گرنگ نیه چی به‌سه‌ردیَت، چونكه ته‌واوى دنیابگه‌رِیَیت كه‌سیَك
نادۆزیته‌وه،یائامیَریَك به‌رده‌ستت ناكه‌وىَ، نامه‌یه‌ك له‌م دنیاوه
بگه‌یه‌نیَته دنیاكه‌ى ترجگه له‌رِۆح. هه‌رچۆنیَك بیَت بۆمن گرنگ نیه
چاره‌نوسى به‌كوىَ ده‌گات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پیَش ئه‌وه‌ى من ده‌گابه‌رِووى
ئه‌م دنیا تاریكه پووچوو بیَمانایه‌دابكه‌مه‌وه، عه‌یامیَك بوو تۆ سه‌فه‌رت
كردبوو به‌ره‌و ئه‌ودنیایه‌ى گوڵى هه‌زاران شیعرى نه‌پشكوتوى له‌گه‌ڵ
ئه‌و په‌نجه‌نیانانه‌تا كردبوو به‌خۆڵ،به‌مره‌كه‌بى شیعره‌كانه‌وه په‌رِسیَلكه‌كان
هیَلكه‌یان تیَداده‌كرد به‌زه‌رِنه‌قوته. فه‌روغى مه‌زن ئه‌مه دووه‌مینجاره‌من
دریَژه‌به‌م ئاكار شیَتیه ئه‌ده‌م و نامه بۆدوو كه‌س، دوو په‌یامبه‌رى
جوان ئه‌نوسم هه‌ردوو كیان به‌رله‌وه‌ى من سه‌رله‌م ویَرانه‌یه ده‌ربهیَنم
ئه‌وان به‌ره‌و دنیاى جاویدانى رِۆشتوون و ئه‌وه‌نده‌جوانیان
جیَهیَشتووه من بڵیَم حه‌یف...كه‌له‌ده‌ورو زه‌مانى مندا نه‌ژیان.ئه‌ى
فریشته‌ى هه‌ڵهاتووى هه‌میشه به‌ئاسمانى شیعره‌وه،خه‌ریك بوو ده‌م وت
:دووه‌مین جاره‌نامه‌بۆناو گۆرِكان ده‌نوسم و قاسیدیَكیش نیه ئه‌م
نامه بگه‌یه‌نیَت به‌و دوو كه‌سه یه‌كه‌میان (ڤانكوخ)ه ودوومیان
تۆیت ....به‌ڵىَ توى په‌یامبه‌رى گوله بیَده‌ره‌تانه‌كانى شیعر،تۆى
تاقانه‌ى شیعر.
تۆئه‌ت زانى شیعر جه‌لادیَكى میهره‌بانه ...ئه‌وه‌نده نیانه به‌بۆنى
گوڵ ئه‌تكوژیَ...كه‌چی لیَگه‌رِایتوو باكت نه‌بوو به‌خۆكوشتن له‌ناوماڵى
شیعر‌و له‌بیر كردنى خۆت، ته‌نیابۆ ئه‌وه‌ى شیعربژی....عیشق له‌پیَناو
شیعرا زیندووبیَت. په‌یام به‌رى شیعر....تۆ ئه‌تزانى ئه‌وه‌ى خه‌یاڵ به‌ده‌ستیَكى
شكۆ‌و جاویدانى ئه‌ت داتىَ،ئه‌وه‌نده‌شت رِه‌زاله‌توو ده‌ردى سه‌رى به‌ده‌سته‌كه‌ى
ترئه‌داتىَ، خه‌یاڵ چه‌نده‌ئاسوده‌ییت ئه‌داتىَ،شیعر چه‌نده‌ت پیَ ده‌به‌خشیَت
له‌رِۆحى خۆتا، حه‌قیقه‌تیش ئه‌وه‌نده ژیانت به‌نابوتى ئه‌سپیَریَت.تۆزوو
باوه‌رِت به‌مه‌هیَنابوو مرۆ بۆ ئه‌وه‌ى مه‌زن بیَت نه‌ك هه‌رپیَویسته
له‌حه‌قى خوى خۆشبیَت له‌پیَناوى ئه‌وه‌ى ئه‌یبه‌خشیَت،به‌ڵكو پیَویسته
ژیانى خۆشى ببه‌خشیَت به‌هه‌موو ئه‌ومرۆڤه‌تاریكانه‌ى به‌ردى تیَده‌گرن،
هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌ش كۆبكاته‌وه و ماڵه خه‌یاڵیه‌كه‌ى پیَدروست
بكات هه‌تا كۆشكه‌كه‌ى ئه‌گاته‌مانگ، له‌فرمیَسكى زیك زیكه‌ره‌كان
باران دروستبكات،له‌گیانى كرمه‌ئاوریشمه‌كان كراس بچنیَت، گوىَ له‌ترپه‌ى
دڵى قالۆنچه‌یه‌كى كه‌نه‌فت بگریَت كه‌كه‌س نازانیَت به‌چ ده‌ردیَكه‌وه
گرفتاره. سه‌یره كه‌هه‌ریه‌كه‌مان به‌ده‌ردیَكه‌وه گرفتارین.....!نیوه‌مان
دوعاده‌كه‌ین گوڵى میهرو محه‌به‌ت نه‌ژاكىَ هه‌رئه‌و خه‌وه ئه‌مان
خاته‌گۆرِ، نیوه‌كه‌ى ترمان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى چه‌نده له‌پاره به
ده‌ست دیَنین،چه‌نده له‌سامانو ناوبانگ نزیك ده‌بینه‌وه هه‌زار ئه‌وه‌نده
له‌سۆز و میهر و عیشق و جوانى دوور ئه‌كه‌وینه‌وه...كاتیَكیش تىَ ئه‌گه‌ین
ئه‌وه‌ى به‌دوویدا ئه‌وداڵین دادى كه‌سمانم نادات ئیتر هه‌موو شتیَك له‌ده‌ستچووه،
كات دره‌نگه بۆ رِوانین له گوڵه زه‌ردو و سور و سپیه‌كانى ژیان، دره‌نگه
بۆ گه‌رانه‌وه ته‌مه‌نیَك كه‌تیایدا گوڵى سه‌راب و نایلۆنمان به‌خیَوكردوو
وه.
خانمى یاخى ....مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌بیَت پیَویست هه‌میشه وه‌ك تۆ
بسوتىَ و رِوناكى به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بدات ئه‌گه‌رچى یارى به‌خۆڵه
میَشه‌كه‌شى بكه‌ن، ئاخر تۆ هیچت له‌ژیان نه‌ویست جگه له‌شیعر....بیَباك
و خۆرِاگر به‌م توله رِیَیه‌ى فه‌نابونه‌دا تیَپه‌رِیت....ئه‌تزانى ئه‌وه‌ى
وه‌جاخى مرۆڤه ماڵیَكه له‌عیشق و شیعر، ماڵیكه بگاته مانگ نه‌ك
سامان و ناوبانگ و خودپه‌رستی.
تۆ گه‌وره‌بویت ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شت ناچاركرد به‌تیرى ئیَره‌یى، پلان،
قسه‌ڵۆك ئه‌یان كوشتى تاسه‌رى رِیَزت بۆنه‌وى كه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌دڵى
خۆشیانانه‌بووبیَت ئه‌وا به‌فرمیَسكیَكى رِاسته‌قینه‌له‌ناخى خۆیدا
وتوویه‌تى حه‌یف....دنیا چ كه‌سیَك له‌ده‌ستدا..!
شازاده‌ى شیعر....تۆله‌پیَناوشیعردا هه‌مووشتیَكت فه‌رامۆش كرد، له‌به‌رامبه‌ر
شیعردا دنیات پووچ وبیَنرخ ئه‌بینى، ئه‌سه‌فى من له‌وه‌یه تۆ(هاوسه‌ره
رِۆحیه‌كه‌ى شیعر)كاتىَ ئه‌وت جیَهیَشت نه‌ت بینى چه‌ند بۆت گریا، نه‌ت
بینى كه‌تۆ سه‌فه‌رت كرد چه‌ند له‌یادى تۆدابوو، نه‌ت زانى ئه‌و هه‌رگیزاو
هه‌رگیز بۆ چركه‌یه‌كیش تۆى له‌یادنه‌كرد.خۆش به‌حاڵى تۆ....هاوسه‌ره
به‌وه فاكه‌ى شیعر كه‌رِۆژیَكى پووچ و بیَمانات له‌ژیان نه‌بینى (رِۆژیَكى
دوور له‌خه‌یاڵى شیعر )لىَ هه‌ر له‌م سه‌رزه‌مینه‌داملیَونان هه‌ن له‌پیَناو
ساماندا رِۆژه‌تاریك وخه‌مناكه‌كانیان ئه‌ژمیَرن به‌بیَئه‌وه‌ى كه‌مىَ
ئاسوده‌ییان چنگ كه‌وتبیَت رِه‌نج و ئازارى دنیایان له‌م پیَناوه‌دا
كیَشاوه، دڵ و رِۆح و ئه‌قڵ و خه‌یاڵیان دۆرِاندوه لاشیان وایه خاوه‌نى
هه‌موو شتیَكن،به‌بیَئه‌وه‌ى خه‌یاڵیان بۆ ئه‌وه‌چوو بیَت كه‌ده‌شیَت
خۆش به‌ختى رِه‌نگیَكى تر‌ى هه‌بیَت جیاله‌و رِه‌نگه‌باو سواوه‌ى هه‌میشه
دوباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه،ئه‌ى فریشته‌ى نه‌جات تۆ له‌كویَى تابه‌دنیا
بڵیَى ته‌نها هۆنراوه رِۆحى مرۆڤ رِازى ده‌كات ،به‌ڵام ژیانیش ده‌داته‌ده‌ست
قه‌ده‌رى فه‌نابوون و ویَرانه‌بوون! له‌زه‌مه‌نى تۆدا كارگه كان دووكه‌ڵیان
هیَنده‌ى دووكه‌ڵی جگه‌ره كیَشانى شاربوو ژیان به‌و دڵ وجوانیه‌وه ئه‌سته‌م
بوو،دڵت به‌باخچه سیسه‌كانى موحیبه‌ت ئه‌سوتا ، داخۆ له‌م زه‌مه‌نه
دڵرِق وبىَ به‌زه‌یه‌دا ،له‌م زه‌مه‌نى رٍِ]كارى ودرۆیه‌دا ،كه‌شاره‌كه‌ى
تۆ غه‌رقى دوكه‌ڵى تلیاكه ،تۆبڵیى كه‌سسانیَك مابن له‌خه‌مى گه‌رِو
وگوله‌كانابن؟ یاشیعر رِۆحیان رِازى بكات له‌م ژیانه رِاگوزه‌ر و تیژ
په‌رِه‌دا؟! نا فه‌روغى مه‌زن شیعر له‌م دنیاهیچه‌دا ده‌ستى له‌ده‌ستى
مناڵه سواڵكه‌ریَك كورتره، چه‌نده گوىَ له‌و ژنه له‌شفرۆشه ئه‌گیرىَ
كه‌خه‌مى نان و برسیَتى ئه‌وه‌تا به‌قه‌ڵا دۆشكانیه‌وه شیعریش هه‌ر ئه‌وه‌نده.
كچه تاقانه‌كه‌ى شیعر ،نه‌خیَر تۆته‌نیاو بیَنه‌واو سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت
.من له‌ته‌واوى ته‌مه‌نیَكدا دووفریشته‌ى خوام ناسى له‌م جیهانه‌رِیَوڵكردو
سه‌رگه‌ردانه‌دا،یه‌كیَكیان تۆبویت ،دووه‌مین فریشته‌ى بویت لاى خواوه
هاتبویت بۆئه‌وه‌ى گوڵه‌كانى خه‌یاڵ ئاوبده‌یت، بۆئه‌وه‌ى وه‌ك مۆمى حه‌قیقه‌ت
بسوتیَیت تادیگه‌ران چیتر سكالاَله‌و ژیانه تاریكه نه‌كه‌ن پیَى
رِاهاتوون.ئه‌ى فریشته‌ى خوا تۆ به‌وهه‌موو جوانیه‌وه چه‌نده به‌شیعریَكى
نه‌نوسراو ئه‌چویت! كه‌به‌ژیانیَكى رِوكه‌ش و سواو باو بازارِى رِازى
نه‌بویت! به‌و فریشته نیانه‌ى شیعره‌وه چ جوانیه‌كت به‌م دنیا ده‌قگرتووه
وه به‌خشیبوو! تۆ به‌و فریشته‌ته‌وه چه‌نده جوان بیت كه‌خۆت ناوت
لیَناوه شه‌یتان! به‌ڵام ئه‌ى یاخى و سه‌ركه‌شه‌كه ژیان هه‌میشه
ئیَمه‌ى به‌ده‌ردیَك گه‌یاندو وه له‌ده‌ست ئه‌وشه‌یتانه هه‌ڵبیَن و
وه‌ك كۆتریَكى ده‌سته‌مۆ بچینه ژیَرده‌ستى ئه‌و جه‌لاده میهربانه،
هه‌میشه‌به‌گله‌یه‌كى دۆستانه‌وه كه‌له‌هی كچه عاشقیَك ئه‌چیَت
بۆكورِه‌یاره‌كه‌ى بڵیَت خۆزگه ئه‌و ئیبلیسه جوانه‌مان تیانه‌ئه‌بوو!
|