|

بێکه‌س
خه‌لیل
هه‌ر جارێکی که ده‌تبینم
ئاهێکی سارد هه ڵدهکێشم
به سه‌رسامیی له‌به‌رده‌متا
راده‌وه‌ستم
بۆ ماوه‌یه‌ک ڕاده‌مێنم
به دڵێکی پڕ له ده‌رده‌وه
له‌به‌ر خۆمدا وه‌کو شێتێ
هه‌ر ده‌ڵێم و ده‌ڵێمه‌وه:
هه‌زار خۆزگه!
من بام باسکی ئه‌و چاویلکه‌ی
گیریدهکهی له نێوان هه‌ردوو سێوه‌کان..
من بام سه‌ری ئه‌و ملوانکه‌ی
ژووان ده‌به‌ستێ له نێوان هه‌ردوو نارنجان..
من بام خودی ئه‌و پێنووسه‌ی
پشوو ده‌دا له نێوان هه‌ردوو لێمویان.

من ده‌زانم
له ده‌ستت دێ و بۆشت ده‌لوێ..
هه‌موو شتێ به تۆ ده‌کرێ،
دڵنیامه
ڕۆژێ دادێ
ڤیانت ته‌نگم پێ هه ڵدهچنێ
تۆ له‌مێژه دڵت رقی لێده‌تکێ..
تا وای لێدێ
به‌و ڕۆژه هیواخواز ده‌بی
رۆندک له چاوم تاپۆکه‌ی
له خه‌سته‌خانه‌ی شاره‌که‌م
شوێنێک به ناوی من بکه‌ی
له زیندانی شاره‌که‌مدا
کونجێک له‌سه‌رم تاپۆکه‌ی
به‌وانه‌شه‌وه ناوه‌ستی
داوای دادگاییم لێده‌که‌ی
بۆ وا ده‌که‌ی؟
بۆ وا ده‌که‌ی؟
16/8/2004
bekas_khalil@yahoo.com
|