١٢\٨\٢٠١٢
خولە و مەحمودەکەی بزووتنەوەی گۆران مایەی
قبولکردن نییە.

ئاکۆ خەلیل
- بەشی
دووەم -
بۆ بەشی دووهەمی بابەتەکەم لەو چاوپیکەوتنەی
سەرکەوتی کوبەوە دەستپێئەکەم کە لەگەل رۆژنامەی ئاوێنەدائەنجامیداوە،
پاشان بۆچەندە سەرخەتێکیتر ئەگەرێمەوە سەرهەمان چاوپێکەوتنی رۆژانامەی
هاولاتی.
پێش ئەوەی درێژە بەباسەکە بدەم، ئەمەوێت ئەوەرون بکەمەوە کە من هیچ
جۆرە کێشەی شەخسی یان کۆنەقینیکم لەگەل خودی (سەرکەوتی کوبە) نیە، وەک
لەچەند کۆمێنتێکی و نامەیەکی خوێنەراندا پاش بالاوبونەوەی بەشی یەکەمی
بابەتەکە بەدەستم گەشتەوە. بەڵکو قسەی من لەسەر ئەو جۆرە کاراکتەرانەیە
کە تا دوێنێ لە سوارچاکەکانی دەسەلاتبوون وە لە هەستیارترین دەزگای
ئەمنیدا کاریان کردوەو پشکی شێریان لە ئەشکەنجەدانی خەلک بەرکەوتوە وە
فەرماندەری کوشتن و فەلاقەکردنی خەلک بوون ئینجا بەهەرهۆکارێکی سیاسی
یان کۆمەلایەتی بووبێت یان هەر هۆکارێکی دیکەبوبێت، بەلام ئەمرۆ
دیسانەوەئەکرێنەوە بە هەمان سوارچاک وشەقوەشێن بۆ پارتێکی تر و بەلام
ئەمجارەیان لەسەرپشتی ئەسپێکی تر کە هەرچەندە بە ئەسپ یان بزوتنەوەی
خەلک خۆیناساندوە. لەهەردوو بارەکەدا ئەوسوارچاکانە یان شەقوەشێنانە
تەنها لە هونەری فەلاقەکردن و ئەشکەنجەو چاوسورکردنەوەدا و
شەقوەشاندندا شارەزایان هەیە. هەر ئەم تایبەتمەندی ومواسەفاتانەش
وایلێکردون کە لەهەر دەوروزەمانێکدا بێت ئەم برادەرەو باقی بکوژەکانی
تر وەک سوارچاک و پالەوان سەیربکرێن. هەمیشە جێگای ئفتیخاربن بۆخۆیان و
بۆ پارت و ئەوناوەندەی کەکاری نامرۆڤانەیان تێدا ئەنجام داوە. بۆیە من
لەسۆنگەی بەرپرسایارێتیکردنم و لە گۆشەنیگای خۆمەوە بەپێوێستم زانیوە
کە قسەی خۆم لەمبارەوە هەبێت،بەم دەنگهەلبرینەش بەو سیاسەتکارانە بلێین
کە ئیمە هەرگیز بەم جۆرە گەمەو سیاسەتانەتان هەلناخەلەتێین،وە بە
تێکۆشانی هەموولایەک رێگە نادەین کە خەلک لەسایەی ئیوەدا چەواشە و
دەستەمۆبکرێت و ببێتە قوربانی سوتەمەنی مەرامە تاییبەتیەکانتان.
لەچاوپێکەوتنەکەی رۆژنامەی ئاوێنەدا بەروونی دیارە کە سەرکەوتی کوبە بە
کوتلەو کوتلەکاری دەرچوە. وەک هاتوە کاک سەرکەوت پالێوراوی رێکخەری
بزونتەوەکە(نەوشیروان مەستەفا)بوە. لێرەشەوە ئەوەمان بۆدەرەکەوێت کە
ئەم بزوتنەوەیە بەهەمان نەفەسی پارتەکانیتر و وە بەهەمان عەقلیەتی
جارانیان کە لەناو یەکێتیدا بوون کارەکەن. پیشنیارکردن و پالاوتنی
سەرکەوت حەسەن لەلایەن نەوشیروان مەستەفاوە، هەروا لەخۆرا نەهاتوە!. وە
ئەمە جگە لەوەی کە پەیامێکی ئاشکرایە بۆ دەسەلات، بەهامەن شێوە موخلیسی
نواندنی نەوشیروانە بۆ سەرکەوتی کوبە کە وەختی خۆی بە فەرمان نەوشیروان
کەوتە قەتل و عامکردنی کۆمونیستەکان. ئەمەکارەی نەشیروان زۆر رەهەند
لەخۆ ئەگرێت. لەلایەکی دیکەوە ئەمەکداربوون و ئامادەیی نەشیروانە بۆ
بەپاراستن پشتوانی کردن لەو داردەستە خوێنرێژە. هەروەها نەوشیروان وەک
کارتێکی سور سەرکەوتی کۆنە کادری بالای دەزگای ئەمنی سلێمانی
بەکارهێنایەوە بۆ تەشکیلەی بزوتنەوە کۆمەلایەتیەکە لەدژی یەکێتی وپارتی
و بگرە پارتە ئیسلامیەکانیش. بەدەستبەکار بوونی سەرکەوت لەو پۆستەدا
زۆر پەیامی گرنگدرا بە گوێی یەکێتی وپارتیدا. سەرکەوت حەسەن کە
نزیکترین دۆستی نەوشیروان مەستەفا بووە لەناویەکێتیدا.هەرخۆشی
تێوەگلاندوە لەتاوانی کوشتنی کۆمونیستەکانی شاری سلێمانی لەسالی ٢٠٠٠.
بۆیە لەحالێکی وادا نەوشیروان مستەفا بەخەیالی خۆی هەم ئاسانتر خۆی و
سەرکەوتی کوبە دەربازەکات لەو دۆسێیی تاوانکاریاندا کە ئیستا لەلایەن
حزبی کۆمۆنیستەوە جارێکیتر هەلدراوەتەوە.چونکە ئیدی سەرکەوت پشتیوانی
گەورەی بەدەستێناوە دەورونەخشێکی بالای هەیە،بۆیە لەحالێکی وادا
راپێچکردنی بۆبەردەم دادگا ئاسانیە.وە لەلایەکی دیکەوە وەک سەرکەوتی
کوبە خۆی دانیپێداناوە ،ئیدی زەرورەتێک بۆ بزوتنەوەی گۆران هاتوەتەپێش
کە کەسانی وەک منی ئەوێت،کەوایە ئیدی گۆران حەقیقەتی خۆی ئاشکراکرد کە
بەبێ دەزگای سیخوری و بێ کادری شەقوەشێن و جەلاد ناتوانێت ململانیی
دەسەلاتی یەکێتی وپارتی بکات.وەک خۆی ئەلێت ئیدی بە موقابیل جوابیان
ئەدەینەوە وئیتر سەردەمی ئازاردان بەسەرچو،ئەمەش باشترین ئامانجێکە
لەهێنانی سەرکەوت و باشترین پەیامێکیشە بۆ خەلک دەسەلات تا بلێن ئیمەش
لەمەودوا و بەرۆژی روناک گونی گوندار دەرئەهێنین و هیچ جۆرە سەرپێچی و
سەرکوتێکتان لێ قبولناکەین. رەنگە هەندێک کەس پیان وابێت کە ئەگەر ئەمە
ئامانجی گۆران لەدانانی سەرکەوتی کوبە،کەوایە حەقیەتی و کاریکی باشی
کردوە،بەلام ئەمە جگە لە وەی کە درێژەدانە بە کەلتوری لێدان وکوشتن
وفراندن و چاوسورکردنەوە و تێرۆری ئاشکرا هیچ داهێنانێکی نیە
بۆئەوبزوتنەوەیەی کە پێی وابوو،یان باشترە بلین خۆی وا بەیانکرد کە با
لەجێگەی گولە قەلەم بێت.لەباشترین حالتدا گۆران ئەبێت بە یەکێتیە
بەهێزەکەی جاران و بەرۆژی روناک ئەکەوێتە فەلاقەکردن و تێرۆر وترساندن
و فراندنی کادیرانی پارتی و یەکێتی ورەنگە لەداهاتوشدا ئیسلامیەکان
وباقی پارتەکانی تر،بەلام داخۆ ئەمە چ کەلکێکی بۆ ئەو کۆمەلگایە هەیە
کە سالانیکە بەدەست فەرهەنگی کوشتن و سەرکورەوە قوربانی ئەدات و
ئەنالینێت؟! داخۆ گۆرانکاری و بنەبرکردنی گەندەلی و فراوانکردنی
مەوداکانی ئازادی و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بەم درێژە دان بەکەلتوری
شەق و تێرۆر ئەکرێت؟!
لەلایەکی دیکەوە، ئەرک پێسپاردنی سەرکەوت بە باژێرەوانی گۆران جگە
لەوەی جارێکی تر نیشاندانی پشتیوانی گەورەیە لەو تاوانبارە و
بەربەرەکانی کردنی پرۆسەی دادگایکردن و بەدواداچونە و چاوترسێنکردنی
دادوەرانە. بەهەمان شێوەش دەمکوتکردنی یەکێتی و پارتیە لەهەلدانەوەی
هەر دۆسییەکی تاوانکاریانەی وەها. وە دووبارەش هێلی سوردانانە بۆ حیزبی
کۆمۆنیست تا چیتر باس لە دۆسێی قەتلوعامی کادیرو هاوریکانیان نەکەن
بەخاتری کارکردن و بەشداریکردنیان لەوکایە سیاسیەی کە پاش ١٢ سال لە
شاربەردەکردنی کۆمۆنیستەکان جارێکی دیکە دەرفەت بەکاروچالاکیان درایەوە
لەکوردستان بەتایبەتی لەهەرێمی سەوز.
لەچاوپێکەوتنەکەی رۆژنامەی ئاوێنەدا راستی ئەوەمان بۆ روون ئەبێتەوە کە
سەرکەوتی کوبە کە بەتەواوەتی بەپشتیوانی نەوشیروان دەرچوە. هەلبەتە لە
سیاقی هەلبژاردنێکی کارتۆنیدا و لەڕێگەی ئەوکوتلەو کوتلەکاریەوە کە وەک
خۆیان ئاماژەیان پێکردوە با بزانین چۆن:
لەوەلامێکی رۆژنامەنوسەکەی ئاوێنەدا کە ئەپرسیت تۆ پالێوراوی نەوشیروان
موستەفا بویت وبۆیە دەرچویت،سەرکەوت حەسەن بە وتنی وشەی نەخێر خۆی
لەراستی مەسەلەکە ئەشارێتەوە بەلام کاتی درێژەدان بە وەلامەکە تەواو
بەناراستەوخۆ دان بەوەدا ئەنێت کە ئەو بەکوتلەوکوتەکاری پشتیوانی
نەوشیروان دەچوە،وەک خۆی ئەلێت “نهخێر وانییه، دوای ئهوهی کاک
زانا رهئوف وازی لهپۆستی سهرپهرشتیی بازنهکان هێنا، کۆمهڵێک
برادهر هاتن پێیانوتم تۆ ئهو پۆسته وهربگره، قهناعهتیان پێکردم.
دوای ئهوه چوینه لای کاک نهوشیروان ئهویش وتی لاریم نییه، بهڵام
که ههڵبژاردنمان کرد دهبێت بچیت خۆت بپاڵێوی. منیش وتم باشه. ئهوهبوو
خۆم پاڵاوتو ئێستاش دهرچوم .” رەنگە خوێنەر تائێرەش بەلایەوە روون
نەنبێت کەچۆن و بەکام گزی و کوتلەکاری ئەم کەسەشیاوە دەرچوە؟!
با ئیستا برۆین بۆ وەلامی پرسیاری ژمارەی دەنگەکان وگزی و فزی لەژمارەی
دەنگدەرکاندا. کاک سەرکەوت خۆی ئەوە ئاشکرا ئەکات کە ١٤٧ دەنگی هێناوە
وە رکابەرەکەشی ٨٤ دەنگ. واتا کۆی دەنگدەران ژمارەیان ئەکاتە ٢٣١
دەنگدەر. بەلام لەوەلامی پرسیارێکی رۆژنامەنوسەکەدا کە ئەپرسێت گوایە
تۆ بەدەنگی هەلسوراوانی ناریکخراو دەرچویت وەک ئەشوترێت ژمارەی ئەو
هەلسوراوانە ١٣٠ کەس بووە. کاک سەرکەوت ئەلێت نا،وانیە،لە درێژەی
وەلامەکەیدا ئاماژە بە ژمارەی راستەقینەی دەنگدەران ئەکات لە بازنەو
رایەلەکان پێکهاتوون و ژمارەیان ئەکاتە ١٣٦ کەس، لەگەل هەندیک
هەلسوراوی تری نارێکخراو کە حەقیان پێدارابوو دەنگ بدەن؟! ،شیکاری:١٣٦
مافی دەنگدانی رەسمی هەبووە، بەلام کۆی ژمارەی دەنگەکان بۆ هەردوو
پالێوراو گەشتوەتە ٢٣١ دەنگدەر، لێرەشەوە ئاشکرایە کە ژماری دەنگدەرە
نارێکخراوەکان ژمارەیان ئەکاتە ٩٥ دەنگدەر. بەلام کاک سەرکەوت باسی
ئەوژمارە زەبەلاحەناکات و ئەلێت کۆمەلیک کەسی تریش واتە ئەو ٩٥ دەنگە
کە هەر ئەمەش نهێنی سەرکەوتنی سەرکەوتی کوبە بوە وەک یەکەمین باژێروانی
گۆران. ئەم برادەرە گوایەئاگای لەو دەنگە نارێکخراوانە نەبووە، وەک خۆی
ئەلێت من ئەوکەسانەم دانەناوە و هەرئاگاشم لەدانانیان نەبوە! ئەلێت
ژوری هەلبژاردنی گۆران مافی بەوکەسانە دابوو کەدەنگ بدەن. بۆیە لەم
شیکاریە سادەیەوە رونە کەو سوارچاکەی کە رێبەرانی بزوتنەوەی گۆران بە
شایستەیان زانیوە بۆ ئەوپۆستە لە هەلبژاردنێکی کارتۆنیدا هەلیان
بژاردوە و شەریعیەتیان پێداوە وبەهەمان شێوەی یەکێتی و پارتی، ئیدی چ
هیوا و ئومێدێک لە رێبەران و لە ئاییندەی ئەم بزوتنەوەیە ئەکرێت؟! کە
لەیەکەمین پرۆسەی دەنگداندا هەمان سیناریوی دیکتاتوریانەی دەسەلاتیان
دوبارەکردوەوە ئەوەش تەنها بە خاتری پاراستنی پۆست و پلەوپایە و
دەسەلاتی خۆیان.
سەرکەوتی کوبە پاش ئەوەی کە بەفرتوفێل ئەوپۆستە وەرەگرێت، بێمنەتانە
ئەیداتەوە بەروی خەلک و دەنگدەرانداو ئەلێت: کەس هیچ ئمتیازێک
لەوپۆستانە وەرناگرێت جگە لەزیادبونی ئەرکێکیترنەبێت. ئەمە جگە لەوەی
کە هەرلەهەمان وەلامدا خۆی دان بە هەبوونی کوتلەدا ئەنێت و ئەلێت من
نالێم کوتلەکاری لەناو گۆراندانیە بەلام زۆرکەمە و وەک ئەوەنیە کە
جاران باسیان ئەکرد. قۆرخکردنی پۆستە لەلایەن کۆنە یەکێتیەکانەوە -کە
ئەم ناوە سەرکەوت نیگەرانەکات لەکاتی چاوپێکەوتەنەکدا- ئایندەی
ئەوبزوتنەوەیەی خستوەتەوە مەترسیەوە. هەلبەتە باشترە بوترێت کە
سەرکەوتی کوبە تەنها کەسی مەحکوم بەتاوان نیە کە لەگەل جەوهەرو
بانگەشەی ئەوبزوتنەوەیەدا نایەتەوە. بەلکو پرە لە دەم و چاو جانەوەری
تر کە حالی حازر رێبەرایەتی ئەو بزوتنەوەیەئەکەن و خۆیان مەلاسداوە کە
بە بەشێوەی کارتۆنی پۆستی بالا وەرگرن لە هەلبژاردنەکانی داهاتوی
گۆراندا پاشان پلەوپۆستەکانیان عەلەنی بکەنەوەو بکەونەوە گیانی خەلک.
بەلام قسەی ئیستامان لەسەر کاک سەرکەوت حەسەنە، کە نیازو پلانی وایە کە
لەداهاتوشدا پۆستێکی بالای تر وەربگرێت وە هەر لە ئێستاوە قورمی خۆی
خۆشکردوە لە بەرپرسی لیوای سلێمانی و تیمساح ئاساش فرمێسک بۆ خەلکی تر
ئەرێژێت و ئەلێت: هەر من نیم، سلێمانی پرە لەخەلکی زۆرباش، شۆرشگێرو
رۆشنبیر کە ئەتوانێر ئیدارەی ئەم ولاتە بکات،وە خەم و داخ بۆ ئەوە
ئەخوار کە پێشتر نەیان هێشتوە بێنە پێشەوە و دەسەلات پۆستەکانی بۆخۆی
قۆرخکردوە، بەلام کاک سەرکەوت چاوی خۆی و پلەوپۆستەبالاکانی خۆی لە
رابوردودا وەک کۆنە یەکێتی ولە ئیستاشدا وەک گۆران نابینێت و خۆی
لەگێلی ئەدات و وە دوبارە ئەیکات بە منەت بەسەر خەلک و بزوتنەوەی
گۆراندا و ئەلێت بەخاتری خەلک و بزوتنەوەی گۆران و زەرورەتی ئەم قۆناغە
من ئەم پۆستانەوەرەگرم.
برای باژێرەوان بەردەوام ئەبێت لە بەفەخرکردن بەخۆیەوە و بیشەرمانە
ئەلێت من لە رابوردوی خۆم وکارەکانم پەشیمان نیم و هەر سەرکەوتەکەی
جارانم و بەهەمان نەفەسەروە ئیشەکەم. وە پێشی وایە کە ئەو لەرابوردودا
هەرچی کردوە کاری باشن و لەخزمەتی خەلکدا ئەوکارانەی کردوە، بۆیە لیی
بەشیمان نیە. بەلام لەوەلامی پرسیارێکیدا لەبارەی کۆشتنی
کۆمۆنیستەکانەوە ئەلێت : ئەوە پەیوەندەی بە منەوە نیە، من ئەوکات وەک
موزەفی حکومەت کارم کردوە فەرمانم جیبەجیکردوە. ئەوەی کەرویداوە
ئەکەوێتە ئەستۆی ئەکێتی و من هیچ لێ بەرپرسیارنیم و هیچ کاریگەریەکی
لەسەرم نابێت.ئاخر کەسێک هێندە بێمنەت بێت و بێشەرمانە شانازی بە
رابوردوی پرلە ئازاردان و فەلاقە و کوشتنی خەلکەوە بکات، ئیدی چ
ئاسۆیەکی لێ بەدی ئەکرێت کە ئەمرۆ بێت ولەناو بزوتنەوەیەکی کۆمەلایەتی
گۆرانخوازیدا، بتوانیت خزمەتباکات؟! یان ئەم بزوتنەوەش تەنها
چەواشەکردنی خەلکەوهیچ تەختەیەکی لە وانی دیەک جیاوازنیە!. گەر وایە
دەبێت ئەم بزوتنەوەیە حەقیقەتی و روخساوری خۆی پیشاندات و چیتر خەلک
خۆشخەیال و ئاسۆبراونەکات. یانیش دەبێت خەلک دەستبداتە مۆدیلێکی نوێ لە
خەباتکردن و فشاردروستکردن بۆسەر پارتەکانیان،بەرهاتنەدەنگ و رێگریکردن
لە پێسپاردنی هەر پلەوپۆستێک بەکاسانی نابوت و مەحکوم بەتاوانی کوشتن
وئەشکەنجەی خەلک بەهەربیانو پاساویکی سیاسی یان ئایدۆلۆجی یان هەر
هۆکاریکی تربووبێت. بۆیە دەبێت هەواداران و ئەندامان و و کادیرانی
ئەوبزوتەوەیە و خەلکی ئازادیخوازە نابێت بەهیج رێگەیەک چاوبەست و
فریودان لە هیج کەس و رێبەرو کادیرێکی گۆڕان قبولبکات.
ماڵپهڕی ئاکۆ خهلیل
|