٣١\٧\٢٠١٢
خولە و مەحمودەکەی بزووتنەوەی گۆران مایەی
قبولکردن نییە.

ئاکۆ خەلیل
- بەشی یەکەم -
بە خاتری کورتبریکردن ناچمە سەر هۆکارە سەرەکیەکانی سەرهەلدان و
دروستبونی بزووتنەوەی گۆران کە سەرەتا وەک بزوتنەویەکی کۆمەلایەتی خۆی
بەیان کرد و بەلام پاش کەمتر لە دوو سال راستی بزووتنەوەکە وا خەریکە
بە تەواویی ئاوەژوو ئەبێتەوە.
مەبەستی سەرەکیی من لەم نوسینەدا ئەوەیە کە بانگەواز لە ئەندامان و
هەوادارانی بزووتنەوەی گۆران بکەم کە نابێت بەهیچ بیانوو پاساوێک خولە
و مەحمودەکەی بزووتنەوەی گۆران قبول بکەن، دەبێت هەر کارێک کە لە
دەستیان دێت بیکەن بۆ بەرگرتن بەم چەواشەکاری و ئاوەژووکردنەوەی ئامانج
و خواستەکانی خەلک کە هەر لە سەرەتاوە پشتیوان و دروستکەری ئەو
بزووتنەوەیە بوون.
ئەرک پێسپاردنی سەرکەوت حەسەن کە ناسراوە بە سەرکەوتی کوبە، وەک
پاژێرەوانی بزووتنەوەی گۆران یان پێدانی هەرپلەو پۆستێک بە هەر کەسێک
کە دەستی سورە بەخوێنی خەلک بەهیچ پاساوێک ناکرێت قبولبکرێت، هەولدان
بۆ پێکهێنان و دروستکردنی پەیکەروسیتەمی سیاسی و رێکخراوەی بزووتنەوەی
گۆران بە هەمان شێوە پێکهاتەی پارتەسیاسیەکانی کوردستان بەگشتی و پارتی
ویەکێتی بەتایبەتی تەنها ناوگۆرینی بازنەومەکۆو باژێرەوان لەجێی لق و
مەلبەند و کۆمیتەو ناوچە هییچ تازەگەریەک و داهێنانێکی تیدانییە،ئەمە
تەنها مەهزەلە و چەواشەکردنی خەلکە بەناوی جیاوازو بەهەمان فۆرمی
حیزبایەتی و سیستەمی سیاسی بۆیە ئاشکرا دیارە کە ئەم هەولەی گۆران هیچ
نییە جگە لە گۆرینی ناوی خولە بە مەحمود. کە ئەمەش نابێت قابیلی
قبولکردنبێت لەرێبەرانی ئەوبزووتنەوەیە، چونکە ئەمە تەواو ناکۆکە لە
گلەی خواست و هیوای ئەو خەلکانەی کە دەنگیانداوە بەگۆران لەپێناوی
گۆران وەک بەردەوام بانگەشەی بۆدەکەن و لەتەواوی میدیاکان و
ناوەندەکانی بزووتنەوەکەدا بانگەشەی بۆ ئەکەن.ئەوەی جێگەی نیگەرانییە
کە تا ئیستا وەک پێویست هیچ رێکخراوو نوسەرومێژیا و رۆژانەمەنوسەکانی و
کەسایەتیەک بگرە کەمترین ئەندام و هەواداری ئەوبزووتنەوەیە لەسەر ئەم
مەسەلەیە بەدەنگ نەهاتوون،لەکاتیکدا کە لەسەر هەمان مەسەلە و دانان و
کاندید کردنی کەسانی هاوشێوەی سەرکەوتی کوبە کە باگراوندی رەش
وئابروبەرانەی دژ بە مرۆڤانەیان هەیە جا لە گەندەلی ببێت یان لە
تێوەگلانیان بێت لە دۆسیەی تێرۆرو ئازاردان و کوشتنەوەبێت یان
بەهەرجۆرێک دەستیان سوربێت بەخوێنی خەلک ،تەواوی مێیدیا و نوسەران
ئەیکەنە هەلا و دەهۆلکوتین و قسەکردن لەسەر کەسایەتی هەلدانەوەی لاپەرە
خویناوییەکانی ئەوکەسە،کەچی بۆ کاکە سەرکەوت کە خۆی دانی بەتاوانەکەیدا
ناوە،هیچ کەس فزەی لێوەنایەت و بگرە جێگەی فەخری زۆرێک کەس و لایەنە کە
عەسابەیەکی وەک ئەو کابرایە دیسانەوە هاتوەتەوە ناوەندی بریاردان و
دەستیکراوە دەکرێت بۆ کاری جاسوسی و تێهەلدان و تێرۆری کەسانێک ئەگەر
چی سەر بە هەرپارت و رێکخراوێک بێت.
بۆیە ئەمە ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە لەسەرشانی نوسەران رۆژنامە
نوسان و چالاکوانی سیاسیەو و مەدەنی بگرە تا دەستفرۆش و عەرەبانەچی کە
لەبەرامبەر ئەم کارەی بزووتنەوەی گۆران بێندەنگ نەبن،چونکە هیچ یەکێک
لەم گروپ و دەستانە نەماوە کە قونی شەقی سەرکەوتی کوبەی پێوەنەبێت.
کەمنین ئەو سەرگوزەشتەو یادەوەریەتالانەی خەلکانی جۆراوجۆری سیاسی
بەچەپ و راستەوە کە پالەوانی داستانەکەیان سەرکەوتی کوبەنەبێت.
سەردەمانێک شاری سلێمانی وەک مولازم موحسینەکەی حزبی بەعس، یەکێتی
نیشتمانی بە کاک سەرکەوتی کوبە وخولە کاراتی و فلان و فیسارەوە خەلکیان
فەلاقە و تێرۆر و سەرکوت ئەکرد.گەر کاک سەرکەوت لەم باسەدا ئارەزوی
خۆدزینەوە ئەکات،ئەوا قوربانی و شاهیدەکان هیشتاش لە کوچەو کۆلانەکانی
شارن وهەندێکی تریشان یان لە گۆرستانەکان بەخاک سپێراون یان هیشتاش لە
کونی زیندانە نهێنییەکان قامچی کاری ئەکرێن.
سەرکەوتی کوبە،لە چاوپێکەوتنەکەی رۆژنامەی هاولاتیدا دۆنکیشۆت ئاسا خۆی
لێبوە بە پالەوان و فریادرەس،سەرەتا بۆ خودی بزووتنەوەی گۆران و پاشان
بۆ گەنجان و خەلکی کوردستان.ئەو زاتە ئینسان کوژەی دوێنی و فریادرەسەی
ئەمرۆ، لەلایەک پەیامی خۆش خۆشبەختی و پاراستن و سەرکەوتن و بەگویی
هەواداران و ئەندامانی بزووتنەوەکەدا ئەدات و موژدەی ئەوەیان پێ ئەدات
کە ئیدی سەردەمی نانبرین و تێهەلدان بەسەرچوو. لەلایەکی دیکە هیلی سور
بۆ ستەمکاری و هەرەشەکانی یەکێتی وپارتی دا ئەنێت. هەربۆیە لەوەلامی
پرسیارێکدا کاکی باژێرەوان؟! لە قێزەونترین تاوان خۆی بێ بەری ئەکات
کە کوشتنی و قەتل و عام کردنی کۆمەنیستەکانە بەدەستی بەرێزیان و کۆمەک
و پشتیوانی و بریاری سەرکردایەتی یەکیتی ئەودەمەو بە گلۆپی سەوزو
نەخشەی گەورەکاربەدەستی یەکێتیەکەی جاران و رێبەری گشتی ئێستای
بزووتنەوەی گۆران. کاک سەرکەوت زۆر زولالانە وبیشەرمانە ئەلێت “حیزبی
کۆمۆنیست ههرچی بکات دهبێت بهرانبهر یهکێتیی بیکات، چونکه ئهوکاته
من لهناو یهکێتییدا بوومو یهکێتیی لێی بهرپرسه من لێی بهرپرس
نیم، سیاسهتی ئهوکاتهی یهکێتی ئهوهی کردووهو هیچ پهیوهندی
بهمنهوه نییهو تهئسیریشم لێناکات” . ئەم قسەو بێمنەتیەی سەرکەوت
وەک کاربەدەستێکی بالا ئاسایشی ئەودەمەی شاری سلێمانی جگە لەوەی کە
شەرمەزاریەکەی گەورەیە بۆ دادگا و کەرامەتی خەلکی کوردستان. بەهەمان
شێوە سەرشۆری و پەلەیەکی رەشە لە میژوی نوێی بزووتنەوەی گۆران کە هەر
لەیەکەمین هەلبژاردنیەوە وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی بۆخۆی تۆماری کرد.
بزووتنەوەیەک کە لە پەیکەری سەرەتایەوە پۆست و پلەی بالای ئەمنی و
رادەستی کەسانێکی تاوانبار و جەلاد بکات، ئەبێت چ جێگای ئومێدی خەلکی
گۆرانخوازی کوردستان بێت. خەلکانێک کە تەواوی هیواو خەونەکانیان بەخشیە
بزووتنەوەیەک کە بریارنەبوو هەمان دەمووچاو زات و هەمان کەسایەتی و
ستەمکاری جارانی نێو یەکێتی ببنە کاربەدەست و رێبەری بۆ بزووتنەوەیەک
کە تازەگەری و فریادرەسی و یاسا و دادی کۆمەلایەتی زۆر قسەی باق و
بریقی دیکە لە سەرەکیترین دروشم و بانگەشەکانی بوون. بزووتنەوەیەک وەک
موگناتیسێکی سیحراوی سەراپای خەون و ئومیدەکانی گەنج و پیرو راست و
چەپەی بەشێکی زۆری خەلکی کوردستانی وەک وردە ئاسن لەخۆ کۆکردوە، بەلام
رۆژ دوای رۆژ پەیکەر و سیاسەتی ئەو بزووتنەوەیە هاوشێوەبونەوەیە لەگەل
هەمان ئەوپارتانەی کە دەستیان سورە بەخوێنی خەلک.
هەلبژاردنی سەرکەوتی کوبە وەک کۆنە کارمەندی بالای ئەمنی یەکێتی و تازە
باژێرەوانی بزووتنەوەی گۆران و ئەرک پێسپاردن و هینانە پێشەوەی هەندێک
دەموچاوی تاوانبار و کادیرە کۆنەکانی یەکێتی لە پەیکەری سەرەکی و
بریاردانی ئەوبزووتنەوەیەدا ، هیچ نییە جگە لە گۆرینی ناوی خولە بە
مەحمود و چەواشەکردنی خەلک و لەگۆرنانی خەونی خەلکانیک کە
هەرلەسەرەراوە خۆشخەیالبوون بەو قسە ودروشەمە باق وبریقەکانی ئەو
بزووتنەوەیە. هەلبەتە ئەم مەسەلەیە قسەی زۆر هەلەگرێت بۆهەرکەسێک کە
لەخەم و بەرەی بەرگریکردندابێت لە ماف و ئازادیەکانی خەلک لەپێش
هەموشیانەوە بۆخودی ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆران و ئەو
نوسەرانەی کە هەرلەسەرتاوە خۆشخەیال بوون بەو بزووتنەوەیەو بەردەوامیش
لە هەولی بەرگریکردندان لەبزووتنەوەکە، کە زۆربەی جارهەست بەرپرسیارێتی
کردن ئەو کارەی پێکردون. بەلام ئەگەر بریار وایە کە رۆشنبراون و
ئازادیخوازانی ناو ئەوبزوتنەویە لە هەلەو تاوان و چەواشەکاریەکانی ئەو
بزووتنەوەیە خۆیان لەگێلی بدەن، ئەوە ئەو براو برادەرانە نەک هەر
کارێکی نامرۆڤانە ئەکەن، بگرە ئەوانیش وەک رێبەرانی بزووتنەوەکە پشکی
شێریان بەرئەکەوێت لە تاوان. وە پەلەیەکی رەش لە مێژووی هەلوێست
کەسایەتیان تۆمارەکەن. لەهەمانکاتدا مادام هەرلەسەرەتاوە ئەم
بزووتنەوەیە خۆی وەک بزووتنەوەیەکی کۆمەلایەتی ناساند ئەوا
بەهەمانشێوەش ئەرکی هەر کەس و رێکخراوێکی مەدەنی و مرۆیی لەژێر
هەرناوێکدا کارەکەن لە هەلە و کەمو کوریەکان و چەواشەکاریەکانی
رێبەرانی بزووتنەوەی گۆران بێدەنگ نەبن. رێگەی نەدەن کە کەسانی
تاوانبار بەهیچ بیانو پاساوێک لە پەیکەری سەرەکی ئەوبزووتنەوەیەدا
کاربەدەستبیت، بەخودی رێبەری گشتی ئیستای بزووتنەوەکەشەوە کە دەبێت کار
بۆ پەراوێزخستن دورخستنەوەیان بکرێت. خۆ ئەگەر بریاریشە هەمان دیکۆرو
رێکخستن و ئامانج و خواستی پارتە دەسەلات و بێدەسەلاتەکانی کوردستانی
هەبێت، ئەوا بێ سێ ودوو با دەست لەچەواشەکاری هەلگرن و خەلکی کوردستان
هەول بۆ دورستکردنی بەدیلێکی دیکەبدات و ئەوانیش تورهەلداتە زبلدانی
مێژووی پارتە ستەمکارەکانەوە.
ماڵپهڕی ئاکۆ خهلیل
|