په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٢\٢٠١٧

  خوناوی شیعر.

ستار ئه‌حمه‌د

ئیتر تەواو
لە دەفتەری بوونا خۆم دەسڕمەوە
سێبەرەكەت دەشێلم و
قومێك عەشق لەلێوانت دەخۆمەوە
بەسەر شانی تەنیاییدا سەردەكەوم
دەست لەبەركی نامۆیی گیردەكەم
لەگەڵ گۆشەی نەبوونیا دەبمە هاوەدەم
لەگۆرانی دەئاڵێم و
گیتارەكان دەكەم بەدڵ
شەوانە هەناسەیەك
لەرۆحی گوڵێكەوە دەرچێت
بەشنەی با خۆم دەپێچمەوە
لەبەرامە شیعرێك دەچنم
مەلۆتكەی حەسرەتی
بۆ دەكەمە ریتم و
وێنەی پەیڤەكان دادەگیرسێنم
تاریكی لەدورگەی ئەوین هەڵئەدەم
دەكەومە دوای زریان
بەتەرزە خەناوكەیەكت بۆ دەهۆنمەوە
بەهەنسك خوناوی شیعر رادەماڵم
نەتۆ بوویتە عاشقی من و
نەگۆشەیەكی ئەم خاكەش
ژوانگەیەكی بۆ رەخسانم
هەتا بڵێم فەرموو وەرە میوانم بە
منیش وەك تۆ خاوەن ماڵم
نە بستە خاكێكیش هەتا ئەمڕۆ
بوو بەداڵدەو نیشتمانم.

 

 

starahmed962@gmail.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک