په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١\٢٠١٤

خورماتوو، شەشەم پارێزگای کوردستان.
- بەپاریزگاکردنی خورماتوو لە سەر خواستی تالەبانی بووە -


محەمەد ئەحمەد      


خورماتوو.. پڕ خوێناوییترین جێی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری جیهاندا.. رۆژانە ٢-٣ تەقینەوە لەو شارە روودەدا، خەڵکەکەی کەمە کەمە کۆچدەکەن بۆ شارەکانی تر و بە تایبەتی نەتەوە کورد، بە دڵناییەوە دەیڵیم، ھیچ حیزب و لایەنێک نییە لە ھەوڵی خورماتوو و خەڵکەکەیدا بێ، جگە لە تێکچوونێکی و پڕ خوێناویی باری ئاسایشیی بەخۆیەوە دەبینی خورماتوو بەدەست بێ پرۆژەییەوە رۆژ تا رۆژ بەرەو دواوە دەکەوێ، بەرپرسی یەکەمی ئەم کارانەش ناکۆکی نێوان حکومەتی بەغدا و ھەرێمە و خەڵکی خورماتوو پێیدا چوونە.

ئەگەر بۆ ماوەی یەک ساڵ بگەرێنە دواوە وە و ھەواڵی سەردانی شاندی تورکمانی شاری خورماتوو بخوێننیەوە بۆ لای سەرۆک کۆماری عێراق "جەلال تاڵەبانی" بەڵینی بەپاریزگابوونی خورماتووی داوە بەو شاندە.


ئێستا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، تەواوکەری بڕیارەکەی سەرک تاڵەبانی بووە، راستە ئەم داخوازییە لە لایەن نەتەوەی تورکمانەوە کراوە و حیزبە کوردییەکان ئێستا رەتی دەکەنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا، حکومەتی ناوخۆی خورماتوو ھەر دانیشتوانەکەی پێکیدێنین و بە پێی رێژەی دەنگەکان پۆست و دەسەڵات وەردەگرن.

سەبارەت بە گەرانەوەی خورماتوو و کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی تر بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، خورماتوو خۆی ھەر دەمێنێتەوە وەک ناوچەیەکی کێشەلەسەر و ھەمان بڕیارە مردووەکەی ماددەی ١٤٠ ی دەستووری عێراق دەیگرێتەوە.

بۆیە لێرەوە داواکارم ھەموو لایەنەکانی خورماتوو ھەر لە ئێستاوە کار بکەن بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی بەڕیوەبەراتی پارێزگاکەیان و بەژداربن لە چۆنێتی پلاندانان بۆ باشترکردنی بارودۆخی ھاوڵاتیان، خۆ ئەگەر خورماتوو بکریتە پاریزگا یان نا خەڵکی تر لە شوێنی ترەوە ناھێنن، بێگومان ھەر خەڵکەکەی وەک خۆی دەمێنیتەوە بەڵام لە جێی ئەو فەرامۆشکردنەی ھەرێم و بەغدا ئیتر ھەردوو حکومەتەکە لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان گرنگییەکی پتر دەدەن بە خورماتوو.

 

خورماتوو

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک