په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

           خوا و سێوێ.

فەرهاد کەریم

خەیالًَ ئاقاری خۆی وون کرد
هەر بە فشە سێو بووە سزا
خۆ هەموو سێوەکان یەک تام نەبوون
یەک رەنگ و یەک کێش نەبوون
سێوێک چ بوو
خوا ئارمی و بەخشندەیی لە بیر کرد
خودا خودا خودا
میهر لە ناخا مرد خودا
لە خودا فێرە هەژانی سێو بووین
زۆر شتی تریش لە خودا
هیچ منالێک هێندەی ئاین گرینۆک نییه‌
هیچ بکوژێک هێندەی نێرینە دژ بە ژیان و جوانی نییه‌
هەموو ئاینەکان
ئاینی نێرینەن
با مێینەش گومان بکا
ئای لە خودا وای لە خودا
بۆ چەند دەقیقە و کاتژمێر و
رۆژ و هەفتە و ساڵیش بێ
وازمان لێبێنە و پر بووین و سەبر رژا.

 

 

   تەلەفۆنێک بۆ خوا.

قامچیەک لە با
هەمیشە بێدار
وشتر لە بیابان
خەو بردیتیەوە
بولبوڵ لۆ فشەی
لە بۆ چەقەلان گۆرانی دەڵێ و
لەمەستی دەرشێتەوە
تاوان وسڵی لەخۆ دەرنەکرد
خوناو لە رامووسان
چاوی نوقاند
دەستی خوێناوی لە نزایە و
لێبوردەیی گوڵەبەرۆژە قرتاندن
فریشتە بووە شەمشەمەکوێر
خۆی هەرزان فرۆش کرد
پەپووڵە بلیتی قاچاخ دەفرۆشێ بۆ رابواردن
گەر بەهەڵە نەچووبم
بە تەلەفۆن پرسێک بە خوا بکەن
گەر ژمارەکەتان دەستنەکەوت
ئیمێلێک بۆ خوا بکەن
.