په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

یاداشتنامە.


بۆ ڕای گشتی

لای هەموان ئاشکرایە کە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە مامەڵەی نامرۆڤانە و سەرکوتکەرانەی بەرامبەر گەلانی ئێران و بەتایبەت گەلی کوردستان بەڕێوە بردووە، ئەم ڕژێمە درێخی نەکردووە لە پەیڕەو کردنی هەموو سیاسەتێکی هۆڤ و نامرۆڤانە لە بەرامبەر گەلی کورد و دوور لە هەموو یاسا و پێوانەیەکی ئەخلاقی و ئینسانی مامەڵەی لەگەڵدا کردووە.


بڕیاری لە سێدارەدان کە لە هەموو دنیادا مەحکوم کراوە و بە قێزەونترین شێوازی مامەڵە لەگەڵ مرۆڤدا ناوزەد دەکرێت، کە چی هێشتا ئەم ڕژێمە پەرە بەم شێوازە هۆڤانەیە دەدات و ڕۆژانە لە بەرچاوی خەڵکەوە ملی ئازادیخوازان بەپەتی سێدارەوە دەکرێت.


هەرە دوایی ئەم ڕژێمە بەتۆمەتی بێبنەماو لە ڕێی دادگایەکی نایاسایی بڕیاری لە سێدارەدانی (3) مامۆستاو (2) لاوی کوردی داوە بەناوەکانی: (مامۆستا فەرزادی کەمانگەر، عەلی حەیدەریان، فەرهادی وەکیلی، عەدنان حەسەن پوور، هیوا بوتیمار) .


ئەم بڕیارەی کۆماری بەناو ئیسلامی ئێران ڕاشکاوانە ڕووی دزێو و ڕەفتاری هۆڤیانە و دوژمنایەتی بۆ گەلی کورد نیشان دەدات، کە هیچ لە بەرژەوەندی گەلانی ئێران و تەنانەت خودی ڕژێمی ئێرانیشدا نیە.


ئێمەی چەند پارت و ڕێکخراو و ناوەندێک کە لەخوارەوە ناومان هاتووە وێڕای ڕیسواو مەحکوم کردنی ئەم بڕیارە داوا دەکەین ڕژێمی ئێران دەستبەرداری سیاسەتی دوژمنکارانەی بێت لە بەرامبەر گەلی کوردستان و دەستبەجێ بڕیاری داسەپاوی لە سێدارەدانی ئەم مامۆستایانە و لاوانی کورد هەڵبوەشێنێتەوە و ئازادیان بکات. ئەگەریش نا و پێداگری بکات لە سەر بڕیاری لە سێدارەدان و سیاسەتی دوژمنکارانە ئەوا ئێمە درێژە بەم هەڵمەتەی خۆمان دەدەین و چالاکی زیاتر و جەماوەری تر ئەنجام دەدەین و مسۆگەریشین کە ئایندە هەر گەلی کورد و خەڵکی ئازادیخواز و چەوساوەی ئێران دیاری دەکات.


- نەفرەت لە بڕیاری لە سێدارەدان.
   - ئازادی بۆ مامۆستایان و لاوانی کورد.



ناوی پارت و ڕێکخراوەکان :


1 نوسینگەی سلێمانی ناوەندی چاک www.chaknews.com
2 ناوەندی هاوبەشی چەپ
3 گروپی ڕۆژنامەوانانی بێسنور
4 پارتی چەپی کوردستان
5 کۆمەڵێک لاوی نەتەوەیی
6 ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
7 بزافی بەرەو مەدەنیەت
8 پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
9 ڕابوونی خوێندکاران و لاوانی کوردستان
10 کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد
11 مامۆستایانی یەکگرتووی ئیسلامی
12 یەکێتی ژنانی کوردستان لقی سلێمانی
13 لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان
14 مەکتەبی شەهیدانی لقی چواری (پ د ک)
15 ئەنجومەنی قەزای شاری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
16 بزووتنەوەی دیموکراتی خوازان پارێزگای سلێمانی
17 یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لقی سلێمانی
18 ڕێکخراوی هونەرمەندان
19 سەندیکای پزیشکانی کوردستان
20 کۆمەڵەی ئێران- نمایندەگی لە سلێمانی
21 بزافی ڕِۆشنبیری سلێمانی
22 یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان
23 ڕۆژنامەی هاوڵاتی
24 کۆمپانیای ئاوێنە
25 گۆڤاری لڤین
26 گۆڤاری ئایندە
27 ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی
28 ڕادیۆی ئازادی لە سلێمانی
29 گۆڤاری هەندرێن پێشمەرگە دێرینەکان
30 ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان
31 یەکێتی لاوانی دیموکراتی لەکوردستانی عێراق
32 کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
33 کۆمیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
34 پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن
35 ڕێکخراوی دەستپێشخەری کۆمەڵگای مەدەنی
36 کەمپینی بەدادگایی گەیاندنی سەرۆ قادر
37 تۆڕی بەرگری لە ماف و ئازادییەکان
38 یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
39 ڕۆژنامەی کۆڕی تێکۆشان
40 کۆمەڵێ لە ناڕزاییانی زیندانییە سیاسیەکانی کوردستان
41 دەستەی فشاری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی
42 ڕۆژنامەی هاوبیر
43 هەفتەنامەی ڕۆژی وڵات
44 کۆمیتەی هاوبەشی چەپەکان
45 ڕۆژنامەی بۆچوون
46 یەکێتی کۆمۆنیستەکان لە عێراق
47 بڵاوکراوەی ئازادی
48 ڕۆژنامەی شارستانی
49 ڕۆژنامەی ڕزگاری
50 کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسان
51 سەندیکای کارمەندنی تەندروستی لقی سلێمانی
52 سەندیکای کرێکارانی سلێمانی
53 سەندیکای کارگوزاری
54 سەندیکای کشتوکاڵ
55 سەندیکای بیناسازی
56 سەندیکای پیشەسازی
57 سەندیکای گواستنەوە و گەیاندن
58 ڕۆژنامەی ئاسۆ
59 کۆمەڵەی ڕۆژ
60 ڕێکخراوی ئاسودە
61 سەندیکای ڕۆژنامەنووسان
62 سەنتەری ڕۆشنبیری سەرا
63 کۆمەڵەی پیشەوەرانی هەنگ لە کوردستان
64 ڕێکخراوی گەشەپێدانی دیموکراسی
65 یەکێتی ماف پەروەرانی کوردستان
66 کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان