٩\٥\٢٠١٢
یاداشته‌کانی
من و ژووره‌که‌م.

ئاسۆس
مەحمود
ژووره‌که‌م بۆنی
هه‌ناسه‌می گرتووه
سیماشم ره‌نگی ژووه‌ره‌که‌م
ته‌نیا هاوبه‌شیه‌ک که به‌یه‌که‌وه کۆمان ده‌کاته‌وه
ته‌نیاییه!!
نه من ده‌ست درێژیم کردۆته سه‌ر بێ ده‌نگیه‌که‌ی
نه ئه‌ویش ئارامی لێ تێکداوم
وه‌کو دوو ده‌ستگیرانی ته‌با،
ساڵانێکه به‌یه‌که‌وه
چرکه‌کانی ته‌نیایی بۆ یه‌کتری ده‌ژمێرین
به‌ڵام جیاوازیه‌ک له پیربوونمان هه‌یه
من پرچی ره‌شم سپی ده‌بێ
ئه‌و دیواره سپیه‌که‌ی
ره‌ش ده‌بێ!
شه‌وان که ده‌چمه ناو جێگا
تۆز و گه‌رده‌کانی ناو ژووره‌که‌م
وه‌کو سکرین
یاده‌وه‌ریه‌کانم دێننه‌وه به‌رچاو
ئه‌ویش له مندا؛
بۆ عومری به باچووی خۆی ده‌گه‌ڕێ!
ئێستا ئه‌و ناوی هه‌موو کچ و هاوڕێ و
مامۆستا و دۆست و دوژمنه‌کانم ده‌زانێ
ریکۆردی هه‌موو ده‌نگه‌کانی منی کردووه و
هه‌موو وڕێنه‌کانیشمی له سنگی خۆیدا هه‌ڵگرتووه.
ئه‌و تاکه دۆسته؛
که ئاشنا‌یه به هه‌موو
راز و نیازه‌کانم
ئاشنا‌یه به‌و نهێنیانه‌م
کاتێک ده‌بم به دێرێک و
به ناو شیعردا ده‌توێمه‌وه
ئاشنا‌یه به‌و به‌دکارییانه‌م
که به هه‌موو پیرۆزیه‌کان ده‌که‌م
ئاشنا‌یه به‌و تاریکییانه‌ی
که شه‌وان به دیاریانه‌وه
په‌نجه‌کانم ده‌سووتێنم
ئاشنا‌یه به‌و شه‌و نوێژه به‌تاڵانه‌م
که له‌به‌ر نه‌بوونی بستێک خاک
بستێک به‌ره‌و ئاسمان به‌رز نابێته‌وه!
ئه‌ی نابێ له‌سه‌ر پاسپۆرتی نزاکانم
فیزه‌ی نیشتیمانی پێوه بێ؟!!
ته‌نیا ئه‌و ده‌زانێ...
من و خودا چه‌نده له‌یه‌ک نزیکین
من و هه‌ڵه‌بجه چه‌نده عاشقی یه‌کترین
من و شیعر چه‌نده داگیرساوین
من و مۆسیقا چه‌نده ته‌باین
من و شه‌یتان چه‌نده هاوڕێین
ته‌نیا ئه‌و ده‌زانێ...
له‌وه‌ته‌ی له‌دایک بووم
له‌گه‌ل خۆم قسه‌م نه‌کردووه و
هه‌گیز له هه‌واڵی یه‌کیشمان نه‌پرسیوه
وه‌ک دوو رکابه‌ری سه‌رسه‌خت
هه‌میشه له به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ک له سه‌نگه‌ر بووین
ئه‌و ده‌زانێ له‌وه‌ته‌ی فامم کردووه
سه‌فه‌رێکمان نه‌کردووه
له‌وه‌ته‌ی ته‌نیاییم ماره کردووه
هیچ کچێک نامه‌یه‌کی دڵداریی بۆ نه‌ناردووم!
له‌وه‌ته‌ی بارم کردووه بۆ مه‌نفا
نه دۆستێک، نه ئه‌حبابێک
سه‌ردانی نه‌کردووم
هیچ ئاوه‌دانیه‌کیش به‌سه‌ر
رێگامدا نه‌هاتووه
هیچ کاروان سه‌رایه‌کیش رووی له‌م وێرانه‌یه نه‌کردووه
تا نووکه‌ش ...
ته‌پ و تۆزه‌کانی شه‌که‌تیم
له‌سه‌ر مێزی ئاسووده‌ییم نیشتووه!
هه‌تا ئێستا هیچ (با)یه‌کی خه‌نده
جووڵه‌یه‌کی به چه‌تری خه‌مم نه‌کردووه
هیچ بارانێکی لێو ته‌ڕ
نه‌وچه‌وانی پڕ لۆچمی ماچ نه‌کردووه
هیچ باوه‌شێکی میهره‌بانی نه‌یوێراوه
سنگی نه‌رمی به دڕکی سینه‌مه‌وه بنێ...
ئێستا ئه‌و هاوڕێی گیانی به گیانی
که‌مانچه و کتێب و پیانۆ و
نووسینه ته‌واو نه‌کراوه‌کانمه؛
ته‌نیا ئه‌و ده‌زانێ بۆ ته‌واو نه‌کراون
عومرێک به‌یه‌که‌وه چاوه‌ڕێمان کرد
تا به هاتنی
(ئه‌وی تر)
ته‌واوی ده‌قه مونته‌زیره‌کان بکه‌ونه شادی و
مۆسیقا خه‌مگینه‌کان به جۆش بێن و
سه‌مای ئه‌م به‌یه‌ک گه‌یشتنه‌مان بگێڕن
به‌ڵام هه‌گیز (ئه‌وی ترمان) نه‌هات و
هه‌رگیز هه‌رسێکمان نه‌که‌وتینه ناو یه‌ک ده‌قی نووسراودا
ئــای!! خۆ ئێوه هه‌رگیز به‌یه‌که‌وه ته‌عاروفێکیشتان نه‌کرد
ئه‌وی ترمان هه‌رگیز نه‌هات و نه‌هات و نه‌هات ....
وتم وه‌ره،
ئاخر ساڵانێکه ئێمه به‌یه‌که‌وه
له‌م به‌سته‌ڵه‌کی ته‌نیاییه؛
رۆژووی بێ ده‌نگییمان نه‌شکاندووه
ساڵانێکه له‌م هۆتێلی خه‌وه؛
شه‌و شادێکمان له یه‌کتر نه‌کردووه
له‌م وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانیه؛
به‌یانی باشێکمان له یه‌ک نه‌کردووه
عومرێکه خانه‌خوێی یه‌کین؛
که‌چی تا ئێستا له‌سه‌ر خوانی یه‌کتر
پارچه نانێکمان نه‌خواردووه
له‌وه‌ته‌ی چاوه‌ڕێی تۆ ده‌که‌ین سه‌رخۆشین
شه‌وان تا دره‌نگانێ خۆمان مه‌ست ده‌که‌ین
وه‌لێ ئاواش پێکێکمان
به خۆشیی تۆوه هه‌ڵنه‌داوه !
ئای ژووره خه‌مگینه‌که‌م
هه‌ر من و تۆ ته‌نیا ماینه‌وه
ئه‌وه‌ی ترمان ...
هه‌رگیز نه‌هات و نه‌هات و نه‌هات.
٢٣\٣\٢٠١٢
-
هەولێر
asos_kurd@hotmail.com
|